دەمیرتاش و بایدەمیر لە زولکاوێکی گەنیودا مەلەیان کرد!

Tuesday, 27/09/2016, 2:34

5427 بینراوە


دەمیرتاش و بایدەمیر
ئێوە دەزانن کە  زۆرینەی خەڵکی سادەی میللەتی کورد لە باشوور، تەنانەت لە هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان، لە ئاگاییدا بێت، یان  بێ ئاگایی، راستیی دەربارەی دەسەڵاتی پارتە کوردەکانی باشوور دەزانن، بەڵام ئێوە هەر دووکتان، پارتەکانتان، کەوادیری ناوەندی حزبەکەتان، میدیاکارانتان، هاورێی و هاوخەبەتەکانتان لە قەندیل، رۆژهەڵات، رۆژئاوا و باشوور، ئەو ڕاستییە دەبینن و دەرکیی پێدەکەن، دەزانن، کە میللەتی کورد لە باشووری وڵاتدا گیرۆدەی دەستی کۆمەڵێک لە "دز و چەتە و بێ ڕەوشت، جاش و موهەریچ" بووە، ئەوانە  ئەو کەسانەن، کە دەسەڵاتدارن، سەنگەریان دژ بە میللەتەکەتان گرتووە لەو پارچەیەدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێوە هەر دووکتان و هاورێکانتان لە باشووردا تەنیا سەردانی ئەو کۆمەڵە دز و موهەریجانە دەکەن! دەبێ ئەوەتان قبوڵ بێت سەردانتان بۆ لای ئەو کۆمەڵە کەسە، مەلە کردن بوو لە زولکاوێکدا کە دەمێکە بۆنی گەنیوی لێدێت!؟
بایدەمیر و دەمیرتاش!؟ 
ئێوە ئەوەش دەزانن کە لەو سات وکاتەدا میللەتی کورد لە باشووردا لە سەروبەند و سەرقاڵی  خۆ رێکخستن، خۆپیشاندان، نارەزایی  و دەنگ هەڵبرینە  بە رامبەر بەو کۆمەڵە دۆستەی ئێوە کە لە دەستەڵاتدان و ئێوە هاتن بۆ سەردانیان. بەو سەردانەتان سەلماندتان ئێوە لە باشوور لە بەرەی کۆمەڵێک "دز، پیاوکوژ، بێ ڕەوشت، جاش و مەهەریج"ن نەک لەبەرەی میللەتێکی برسی لێقەوماو. کەواتە بەو سەردانەتان، هیچتان نەکرد تەنیا مەلەکردن بوو لە زولکاوێکدا کە دەمێکە بۆنی گەنیوی لێدێت!؟
دەمیرتاش و بایدەمیر!
 بە دەست خستنە دەستی کۆمەڵێک لە"دز، پیاوکوژ، بێ ڕەوشت، جاش و مەهەریج"، سەلماندتان کە ددانتان ناوە بە سەڕۆکێکی ماوە بەسەرچووی جاشی ئێران، عیراق و تورکیا، دەسەڵاتی ژنێکی نەزان و دز و جاشی ئێران، تورکیا و عیراق. ددانانتان ناوە بە شەرعیەتی دەسەڵاتێکی خێڵەکی و خێزانی، بوونی  هەرێمێکی بێ یاساو داد و میللەتێکی برسی چەوساوە!؟
بایدەمیر و دەمیرتاش!
 بەو سەردانەتان بۆ ئەو کۆمەڵە "دز، پیاوکوژ، بێ ڕەوشت، جاش و مەهەریج"ە، پشتکردن بوو  لە ڕاکێشانی پەنجە دژ بە ئەنجامدەرانی تاوانی شەنگاڵ و ئەوانەی داعشیان هێنایە سەر میللەتی کورد، ئەوانەی بە قازانجی نەوتی بیرە نەوتەکانی کوردستان داعشیان چەکدار کرد، قەبە و گەورەیان کردن، بەریاندایە گیان شەرەف و ناموسی کوردان!؟
دەمیرتاش و بایدەمیر!
 سەردانەکەتان، سەردانێکی دیبلۆماسی، سیاسیی کوردانە نەبوو، بۆ یەکریزی و تەبایی میللەتی کورد نەبوو، بۆ یەک گرتنەوەی هەر چوار پارچەی کوردستان، سەربەخۆیی بوون و ئاڵا هەڵکردن نەبوو، بەڵکو بۆ پشتیوانی و دەستخستنە نێو دەستی کۆمەڵێک   "دز، بێ ڕەوشت، جاش و موهەریچ" بوو، هەروەها بۆ ئەوەش بوو، کە هەستی پێنج ملیۆن کوردیی باشوورتان خستنە ژێر پێ!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە