ئایا خوا مەسعودی کرد بە کەمتیارێکی دڕندە یان خۆی بوو؟

Thursday, 29/09/2016, 21:26

4535 بینراوە


سوڵتانی کوورتە چیرۆک ئەنتۆنی چێخۆف، ٢٩ی یەکی ساڵی ١٨٦٠ کۆچی دوایی لە ١٥ی ٧ی ١٩٠٤. لە یەکێک لە کورتە چیرۆکەکانیدا نووسیویە، من خۆم بووم بە پاشا یان خوا کردمی بە پاشا. نووسەر ئەڵی پاشایەکی زۆردار، ڕیک وەکوو مەسعود و جەلال لەگەلەکەیان پەیدا دەبێت و هەرجارەی بیانویەک بەگەلەکەی دەگرێت، لە بیانوەکەشیدا خەڵکەکەی کۆدەکاتەوە، لە ڕۆژانی هەینیدا و لێیان دەپرسیت کە من خۆم بووم بە پاشا یان خواکردمی؟ یەکەم هەینی کەسێک ئەڵی خوا تۆی کردووە بە پاشا، پاشاش فەرمان دەدات کەلە ملی بدەن، هەینی ئایندە بەهەمان شیوەی پێشوو، خەڵکەکەی کۆدەکاتەوەو پرسیارەکەی خۆی دەکات، کە خوا ئەوی کردووە بەپاشا یان خۆی بووە بە پاشا؟ ئەمجارە کەسی دوەمی پرسیار لێکراو بیر دەکاتەوە کە هەینی پێشوو، ئەوکەسەی کە لە سەریدرا ووتی خۆت بوویت بە پاشا، کەچی لەسەری درا کەواتە، خۆی بووە بە پاشا، بۆیە پرسیار لێکراوە دەستبەچی ئەڵی: خۆت بویت بە پاشا، کەچی پاشا فەرمان دەکات، کەلە ملی ئەویشبدەن. هەینی ئایندە بەو شیوەو هەینەیکانی دیکەش هەربەهەمان شیوە، کار لە کار لەکار ترازا و خەڵکەکە ناچار، ناوچەی ژێدەسەلاتی ئەویان چۆڵکرد وو گواستیانەوە، بۆ جێگەیەکی دوور لەدەسەلاتی پاشا. وەک ئەڵین ڕۆژێک لە ڕۆژان پاشاو دارودەستەکەی ڕێیان دەکەوێتە چۆلەوانیەک بۆ ڕاو شکار، تانجی ڕاوی پاشا دوای مامزێک دەکەوێت، تا دەگاتە شوانی خەڵەکەی خۆی، شوانە تانجی شا دەناسیتەوە و بەهەموو توانای بەردێک دەکێشێت بە قاچی تانجەیەکی پاشادا، تانجەیەکەی پاشاش بە قوزە قوزە دەگەڕێتەوە بۆ ناو پاسەوانەکانی پاشا، پاسەوانەکانی پاشاش، بەو ناوەدا دەگەڕێن، تا شوانەکە دەدۆزنەوە و لێی دەپرسن ئەرێ تۆبووی قاچی تانجیەکەی پاشات شکاند؟ شوانەکە بەوپەڕی چاو قایمیەوە ئەڵێ ئەرێ وەلا ناسیمەوە کە تانجی پاشایە بۆیە قاچم شکاند. یەکێک کە پاسەوانەکانی پاشا لەو کەسانە دەبێت کە هیشتا ویژدانی ووزەی تێدا ماوە، بۆیە تەمێی شوانەکە دەکات و پێی ئەڵێ: ئێمە ناچارین تۆ ببینە لای پاشا، بەس لای پاشا بلێ نازانم ، من ئاگادار نیم. بە کورتی پاسەوانەکان شوانەکە دەبەنە بەردەم پاشا، پاشاش وەکوو هەموو پاشایەک تانجیکەی خۆی خۆش ویستوە، لێی دەپرسێت ئەرێ شوانە، تۆ قاچی تانجیەکەی منت شکاند؟ شوانە بەبێ بیر کردنەوە ئەڵێ: ئەروەڵا ناسیمەوە کە تانجی تۆیە بۆیە قاچم شکاند، پاشا زۆر توڕە دەبێت و بەلام ئەڵێ نازانی من کێم ناترسی کە بتکوژم، شوانە ئەڵی: بۆ ئیتر ژیان مانای چی تۆ ژیانت لە ئێمە سەندۆتەوە، ئیتر ژیان مانای چی؟
پاشا ئەڵی: مادام هێندە جاو قایمیت یەکسەر ناتکوژم بەڵکوو ئەگەر پرسیارەکەی منی زانی ئەوا دەتبەخشم، بۆیە پاشا دەپرسێت ، بڵی شوانە بزانم،مـن خوا کردوومی بە پاشا یان خۆم بووم؟ شوانە ئەڵێ نە خواد کردوتی بە نە خۆشت بووی بە پاشا. ئێمە نەبین تۆ چۆن دەبیت بە پاشا؟ مەسعودی کوڕی مەلامستەفاش ئێمەکردوومانە بە پاشا،بەڵام هەروا بەو سادەییەنیە، دڵنیام کە هێشتا زۆرێک لە خەڵکەنەگەبتەکەمان وا تێدەگات،کە بەبێ بنەماڵە گەلەکەمان گوورگ دەیخوات. ئەوە تەنها بنەماڵەی ال بارزانن،کە دەمی گورگیان دووریوە. کەچی لەڕاستیدا بنەماڵە بوونەتە بەڵایەکی ئێجگار ترسناک و چەواشەکار، زۆرینەشمان لەوە دڵنیان کە دوژمنانی گەلەکەمان، هەمیشە لەهەوڵی بەخێوکردنی ئەو بنەماڵەدان،ئەمەجگە لەخۆفرۆش،قەڵەمفرۆش. لە ڕاستیدا بنەماڵە دەیان جار گەلەکەمانیان وەک یاری مار وپەیژە لە٩٩ نۆوە گەڕاندۆتەوە،بۆ خاڵی دەستپێک، ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ یەکێکە لەبەڵگەکان،کەسەرەتا زۆرێک  لەنیشتیمان پەروەران و ئازادی خواهانی جیهان بە سۆڤێتیشەوە، کە شەڕ لەگەڵ حکومەتی عێراق نەکات وشەڕکردنی پیلانی ئیمپریالیزمە.

وێنەی بریماکۆف بەجلی کوردیو بڕنەوەی درێژەوە
وێنەی بریماکۆف بەجلی کوردیو بڕنەوەی درێژەوە، لەهەوڵی ئەوەی کەمستەفا بارزانی شەڕنەکات،ئەو شەڕە پیلانی دوژمنە، کاتی خۆی لەبیری نوێدا نوسیان کەشەڕەکە تەنها ١٠ مانگ دەخایەنێت،بەڵام ١٠ مانگ تێپەڕی بوو بە ١١مانگ کە مەلامستەفا ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند.هەر ئەوکاتەش کەئاشبەتاڵێ ڕاگەیاند، وەک کاری هەمیشەیی ئیمپریالیزم،ووردە ووردە دۆستە نزیەکەکانی ال بەکر و سەدام لە سەدام و ال بەکر دوور کەووتنەوە،چەکی زیاتریان نەدا بەسەدام، تەنانەت هەموومان بیرمانە کە تاریق عەزیز لەمۆسکۆ گەڕایەوە، بەدەستی خاڵی،هەروەها ڕۆژئاواش بەلا لووتەوە بە نوێنەرەکەی سەدامیان ڕاگەیاند کەئیتر چەکی پێنافرۆشن،ئا لەو کاتەشدا، نوێنەری فەلەستینیەکان،حزبی دیموکراتی ئێران،حزبی شیوعی عێراق،نوێنەری خۆیان ناردە لای مەلامستەفا کە ئاشبەتاڵ ڕانەگەیەنێت،سەرەاڕای هەمووناکۆکیەکان ئەوان یارمەتیان دەدەن،ئەگەر ئاشبەتاڵێس بکات،ئەوا نەتەوەی کورد سەرگەردان دەبێت. مەلامستەفا بەگوێی کەسی نەکردوو ووتی کاری من تەواو،واتا ئەوەی پێیان ڕاسپارد و بە ئەنجام گەیشیت،ئەوەبوو، چوو بۆئەمەریکا پاڵی لێدایەوە.تەنانەت "جۆنسان ڕانداڵ" لە ڕێگای ئەم دوکتۆر نەجەمەدین کریمەی ئێستای پارێزگای کەرکووکەوە بەمەلامستەفا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەوەی کە کورد سەرگەردان نەبێت،ئێستا کاتی هەڵبژاردنە،یەک دوو قسە بکات، چوونکەکاتی هەڵبژاردنە کەڵی زۆری دەبێت،ڕەنداڵ ئەڵێ لەترسی ئەوەی کەگرین کارتەکەی لێنەسەندرێتەوە مەلا نقەی لێوە نەهات. ببینە بە چاوی خۆت،هەر ئەمڕۆ ٢٨ی ٩ی٢٠١٦، کە دەیان کارەسات ڕووی لە خەڵک وخاککرد،کەچی مەسعود بیری بەغدای نەمابوو،کەچی چوونکە باس باسی جیاکردنەوەی بوودجەوە هەرشارەی بودجەی خۆی وەربگرێت، بە پەلە خەریکە بەرەو بەغداد بەڕێدەکەوێت.
ئەوەی دەربارەی هاوکاری حزبەکان ناوەندە دەرەکیەکان نووسیوومە سەراپایان لەئەرشیڤی بۆ نموونە حداکا،حشع،تەنانەت کتێبەکەی جۆنسان ڕانداڵدا نووسراوە."امە فی شقاق". هەر دوێنێ بە بەرچاوی هەموومانەوە بە ڕەشکەیەک بەڵگەوە، مەسعود داعشی هێنایە کوردستان بەهاوکاری تورکییای فاشی و ٨ هەزار قوربانی ڵیکەوتەوە،ئێستاش لەپڕ بەفەرمانی تورکیا لەگەڵ بەغدادنێوان هەرێم و بەغدای تێکداو ئەڵێ مووچە نیە ئەمە لەکاتێکدایە، کەبەپێ هەموو پێوەرەکان،هەرێم لەو هێندەیی ئەو بودجەی کەلە بەغداوە دێت، نەوت لەکوردستان دەفرۆشرێت. واتا لەسەدا ١٧کەی بەغداد زیاتر پارە هەیە، بەڵام بە بڕبیانووی لاوەکەی مووچە بەخەڵک نادەن و خەڵک بەزانینەوە برسی دەکەن. ئەو سەرۆکە هێندە بێوژدان و هەست ونەستە،خەڵکانی چەپ و شیوعی، بۆکۆچە گەورەکەی ساڵی ١٩٩١، ١٢٠ ملێۆن دۆلاریان لەئاهەنگێگدا کەلە لەندەن ڕیکخرا،کۆکردەوە بۆ ئەو خەڵکەی کەلەبەر بەفر و باران و سەرماو برسێتیدا،لەسەر چیاکان بوون. بەڵام ویژدان تۆپیوەکەی ال بارزان لەو کاتە چارەنووس سازەدا،پارەکەی نەدا بەخەڵکی و هەزاران منداڵ و پیر و پەکەوتە گیانیان بەخشی.
ئەو لینکەی سەرەوە بەڵگەی دزینی خێر وسەدەقە هونەرمەندانی ئەمەریکی ئەوروپیە ٥٧ ملێۆن پاوەندە، دزراو سەرنگووم کرا،نەگەیشتە دەستی خەڵکەبەشمەینەتەکەی کوردی باشور،لەنێوان مەسعود بارزانی و ئەندامپەرلەمانی بەریتانی جێفری ئارچەردا،جێفری ئارچەر لەسەر ئەو دزیە ١٠ زیندانی کرا،ئەو بەڵگە بەدەستی ڕاست و چەپدا کلیک بکە ٤ بەڵگەی دیکەی بەدوا دێت کەبە ئینگلیزی وزمانی عەرەبیە. ئیتر سەرکردەیەک ئەمەبیر و بۆچوونی بێت،دەبێت چی لێی چاوەڕی بکرێت،جگە لەواوەیلا و وەیشوومە.ئەوەی دەیخوێنیتەوەسەراپای بەڵگەی دادگای بەریتانیە،نەپەکەکەییە نە جەلالیە. دەیهێنێت کە دەیان ڕۆمان و دەیان کتێب تەنها لەسەر ئەم کارەساتە بنوسرێت،کە والەو کاتە ترسانەکدا سەرۆک هێندە بێحەیا بێت، قووتی ئەو خەڵکە نەگەبەتە، بخوا. بەداخەوە ئیترئێمە خۆشەی کارەسات کراوین،ئەگینا مەسعود لەهەر جێگایەکی دیکە بوایە، دەکرا بەهەزران پارچەوە.
کەواتە بەم هەموو شکست وخیانەتەوە، چۆن مەسعود گەیشتۆتە ترۆپکی دەسەڵات، دڵنیام و زۆرینەش بەوە ئاشنان،کە زۆرینەی سەرکردەکانی جیهان هەمان شیوەن، ڕەنگە کەمێک باشترە یان خراپتر،ئەمەتایبەت مەندی گەلەکەمان نیە، شای ئێرا،پاشای سعودیە، قەتەر ،کوەیت،تاجیکستان ،مەنگۆلیا ئەفغانستان،تورکییا فاشی زۆربەمان دەنگە تۆمارکراوەکانی ئەردۆغانمان گوێ لێبوو کەبەکوڕەکەی ئەڵێ هەرچیت کردووە،ئەو ٤ ملیاردە لە جۆرجیا بشارەوە. کەچی لەسەر چکلێتێک مێرمنداڵی بە ٢ساڵنیوو سسزا دەدەن. یان ماڵ مندالەکانی ال سعود، خۆیان کچانیان کە لەگەڵ سەرباز و کەمال اجسامی جیهانی ڕادەبوێرن، کەچی لەسەر ماچیک گەنجان و کیژانی سعودییە دەدەنە بەر قامچی. جیهان بەگشتی دەزانێت کە سعودییە ساماندارترین ووڵاتی جیهانە، بۆ خۆیان ئاودەستی لەزێردروستکراو بەکار دەهێنن کەچی لەسەدا ٤٢ خەڵکی سعودییە لەژێرهێڵی هەژاریدادەژی. تەنانەت سەرکردە تێگەیشتوەکانی ووڵاتانی جیهانی پێشکەوتووش،لەو ئاستەدان، بەڵام لەبەر ئەوەی کەیاسا سەروەرە،لەووڵاتانی پێشکەتووتوودا ناوێرن بەو شیوەی مەسعودی کوڕی مەلامستەفا،گەلەکەی خۆیان بچەوسێننەوە،جۆرج بۆشی کوڕ ئاستی دڕنندەی و نا ووشیاری لەئاستی سیرە مامزدایە،ئیتر ئەمەجیهانی سەرمایەداریەوە،دەکرێت تەنانەت کە سیرە مامزیش ببێتە سەرۆکی ووڵاتە یەککگروەتوەکانی ئەمەریکا،بۆزانیاری جۆرج بۆشی کوڕ بە ئەحمەقترین سەرۆکی جیهان ناودارە.
گوومانی تێدا نیەکەدوژمنانی گەلەکەمان،مەسعودی مەلامستەفایان لەلاباشترە تا کەسیکی خوێندەوار خاوەن ڕەووست، ببینە چ شەهید عبدوکەریم قاسم و چ دوکتۆرمحمەد نەیان توانی کەلە پۆستی سەرۆکیەتیدا بمێننەوە بەپەلەپڕوزێ قاسمیان شەهید کرد،مسەدەقیشیان دەستبەرسەرکرد لەڕەشت و گێلان تاکۆتای ژیانی،چوونکەئەو دوو سەرۆکە نموونەی کەسایەتی دڵسۆزو نیشتیمان پەروەربوون. کەچی مەسعود و جەلال٧٠ ساڵە گەلەکەیان دەدۆشن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان. ئەمەلەڕووی کاریگەری دەرەوە،ئەمما لەڕوی کاریگەی ناوەوە،کە مەسعود بۆتە زالوویەک و خوێنی لاوانی نیشتیمان دەمژێت،یەکێک لەوکاریگەریە سەررەکیانە،خودی جەلال تاڵەبانیە،ئەویش بوون نەبونی خاکوخەڵکی کردە قوربانی کورسیە شەق و شڕکەی بەغداد،تەنها لەبەر ئەوەی پێی بڵێن سەرۆک کۆمار،سەرۆک کۆماریکیش کەتوانای مێش لەئاو نەخواردنەوە کردنیشی نەبوو،بەکورتی ئەوسەردەمەی کەئەو سەرۆک کۆماربوو،هەر هیچ نەبیت نەیتوانی کە کێشەی ناوچە داگیرکراوەکان ، جیبەجی بکات. بە ڵکوو لە خراپترەوە بەرەو خراپتر ڕەوش گۆڕدرا. ئەمەلەکاتێکدابوو،کەجەلالتاڵەبانی ئاگاداری جانەوەری مەسعود بوو،کە خێر و سەدەقە هونەرمەندانی خوارد و گەلەنەگەبەتەکەمانی لەسەر ئەو چیا دڵڕەقە بەجێلا،بۆ چارەنووسی نادیار،واتا جەلالتاڵەبانی کوردستانی دایە دەستی مەسعود بە بودجەوەو دەیزانی کەمەسعود چجۆرە چەتەیەکی بی هەست نەست بێویژدانە. لەوەش کاریگەر تر،نووسەران و مایک لە شانەکان ئێستاو ئەو سا، کە لەپێناومشتێک دۆلاری چڵکندا، بەیانی تا ئێوارە خەڵکی ڕەشو ڕووت لە خشتە دەبەن، چیە مەسەلەوەڵاسەرۆکسەربەخۆی ڕادەگەیەنێت. کوڕە کاکەشەرم بتان گرێت،ئەو سەرۆکەی تۆ باسی دەکەیت بەئاوی دنیا لەخیانەت پاک نابێتەوە، بەسە ئەم درۆشاخدارانەتان کەمێک بەزەیتان بەگەلەنەگەبەتەکەتاندا بێتەوە. حەمەی حاجی مەحمود تۆلەچیت کەمە، هێندەی فریعەونێکی بچکۆلەت هەیە،تاوێ ئەڵیی ئەوروپیەکان پێیان ووتین بڕۆن سەربەخۆی ڕاگەینن ئێمە پشتگیریتان دەکەین،کەچی ووشیارزێباری بەفەرمانی مەسعود بارزانی نەخشە پیلانی سەربەخۆی ڕادەستی تورکەکان کرد،لەلایەکی دیکەشەوە ئەڵیی مەسعود بارزانی تەنها چارەسەرە.
هەروەها خۆپەرستی جەلال، وایکرد کەیەکێتی نیشتیمانی تەفرووتوونا بکات،بە دوور خستنەوەی کەسە دڵسۆزەکانی لەیەکێتی وبەرزکردنەوە مشەخۆرەکان وسەرسەریەکانی ناو یەکێتی،نموونەی وەک شێخ جەعفەر و مەلا بەختیار و جڕوجانەوەرەکانی دیکەی کەلە وورگ و ناوگەڵ هیچی دیکەیان بیر نیەو بیریشی لێناکەوە،ئەمەوای کرد کەئیتر یەکێتی پارویەکی چەوور بێت، بنەماڵەی ال بارزان و کڕینی جەمسەرە کاریگەرەکانی نێو یەکێتی، دەبینن ئێستا کە یەکێتی تەنها قاوغە ساختەیەکە کەسایەتیە ئاکتئڤەکانی سەرجەم ڕاونران.
ترسناکترینی دیاردەکانی کە مەسعودی کوڕی مەلامستەفایان کردووە بە کەمتیارێکی دڕنندە و کە بەزیندووی نێچیرەکەی دەخوات، ئاخر ئەمە بە زیندووی کوشتنی گەلێکە کە گەل برسی دەکات و ٧ مانگە مووچەیانناداتێ، نووسەرە گەجەرووگوجرەکانن، نووسەرە بەڵتەجیەکانن، کەپشتیوانی مانەوەی سەرۆکە چەتەکە دەکەن، ئەمەش پاش ئەوە دێت، کە هەرهوومیان ئاگادارن کە مەسعود، ئەو پارەی کەلەئاهەنگی لەندەندا کۆکرایەوە بەهیوای فرییا ئاوارەکانی کۆچە گەورەکەی ساڵی ١٩٩١ بکەوێت،ئەمە پاش ئەوەی کە دەیان ٣١ ئاب و دەیان کارەساتای ترژیدییای بەسەر گەلەکەماندا هێنا. پەندێکی پێشینان ئەڵێ خوێ دژی بۆگەن کردن بەکاردەهێندرێت، ئەی ئەگەر خوێ خۆی بۆگەنی دروست بکات چی. ببینە دوای ئەو کارەساتەی کە بنەماڵەی ئال بارزان بەسەر نەتەوەکەمانیاندا هێنا،ئینجا لەشکرێک لە نووسەرە قورمیشکراو، نووسەرە خۆفرۆشەکان،دەنگ بەچی دەدەن،وەک بەڕێزێک نووسی، دەنووسم تفف لە خۆتان لەقەڵەمەکانتان،تفف لە کتێبە قەبەکانتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە