"دێمی لۆڤاتۆ کێیە؟" وەڵامێک بۆ حکومەتە پۆڕنۆگرافیاکەی نێچیرڤان بارزانی

Thursday, 13/10/2016, 13:13

10900 بینراوە


دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ گۆرانیبێژو ئەکتەری پۆڕنۆگرافی ئەمریکی "دێمی لۆڤاتۆ" هەرایەکی گەورەی دروست کرد، تەنانەت لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا قسەیەک دەگوترێت کەئەم وێنانە مشتومڕیان خستۆتە ناو بنەماڵەی بارزانیەوە کەوەک بنەماڵەیەکی محافزکار ئەو وێنانەی نێچیرڤان بارزانی کەلەگەڵ لۆڤاتۆدا گرتویەتی تەواو توڕەی کردون چونکە خێزانی نێچیرڤان بارزانی کچی مەسعود بارزانی و خوشکی مەسرور بارزانیە..!
هەربۆیە ئێستا بەشێک لەپەیج و راگەیاندنەکانی پارتی و بەتایبەت ئەوانەی نزیک نێچیرڤان دەیانەوێت والەخەڵکی بگەیەنن کە لۆڤاتۆ تەنها گۆرانیبێژەو کاری خێرخوازی دەکات، بەڵام ئایا لۆڤاتۆ تەنها ئەم دووکارە دەکات؟؟ (گۆرانی بێژەو خێرخوازە) ڕەنگە وێنەکان بەسبن بۆ ڕاستی و دروستی ئەم بابەتە، بەڵام من لێرەدا بایۆگرافیای لۆڤاتۆ باس دەکەم، کەهەریەک لەئێوەش دەتوانن لە ماڵپەڕی ویکیپێدیا سێرچی بۆبکەن و زانیاری لەسەر لۆڤاتۆ بخوێننەوە.
بایۆگرافیای"دێمی لۆڤاتۆ"
دێمی لۆڤاتۆ لە ۲٠ی ئۆگستی ۱۹۹۲ لەشاری ئەلبەکۆکی ویلایەتی نیومەکسیکۆی ئەمەریکا لەدایک بوە.
لۆڤاتۆ سەرەتای دەستپێکردنی کاری هونەری لەساڵی ۲٠٠۸دا بوە ئەو دەمەی بۆ یەکەمین جار بەشداری لەفیلمی Camp Rockدا کرد کە ئەو فیلمە بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی دیزنی بەرهەم هێنرابوو. 
هەر لە ئەیلولی ساڵی ۲٠٠۸دا یەکەمین ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردۆتەوە کەلەگەڵ کۆمپانیای تۆمارگاکانی هۆڵیود (Hollywood Records)دا کۆنتراکتی کردوە.
دێمی لۆڤاتۆ لەم بوارانەدا کاردەکات (گۆرانیبێژە، گۆرانی نوسە، ئەکتەری تەلەفزیۆنە، ئەکتەری فیلمە، مۆدێلە، هەروەها وێنە و فیلمی پۆڕنۆ "ڕوتی" هەیەو لەچەندین گۆڤارو ڕۆژنامەو ماڵپەڕە ئەلیکترۆنیەکاندا وێنەکانی بڵاوکراوەتەوە).
لۆڤاتۆ بەچەندین ئەلبومی گۆرانی و کلیپ و فیلم و کورتە فیلمدا لەگەڵ کۆمپانیا جیاجیاکانی هۆڵیودو کۆمپانیاکانی دیکەی ئەمریکا بەشداری کردوەو لەناو ئەو کارانەشدا چەندین وێنەو فیلمی پۆڕنۆی هەیە، لۆڤاتۆ نەک هەر ئەمانە بەڵکو چەندین وێنەو فیلمی Lesbian هاوڕەگەزبازیشی هەیە.
بۆ ئەو گەنجانەی خۆشمان کەخویان بەسایتە (شینەکەوە) گرتوە، ئەم خۆبەخشەی جەنابی سەرۆکی حکومەت لەو سایتەشدا فیلمی هەیە!.
ئەوەی لەکۆتایدا گرنگە بیڵێین ئەم وەڵامە پێشکەشە بەحکومەتە پۆڕنۆگرافیاکەی نێچیرڤان بارزانی و هەموو ئەو پەیج و ماڵپەرانەی کەنازانن چۆن ئەم بێحورمەتیە پینە بکەن، دڵنیام چەقەڵەکانی زۆنی زەرد کونیەی ئەم خانمەیان بزانیایە ئەم وێنانەیان بڵاونەدەکردەوە، بەڵام کورد وتەنی (وەک هەڵماتێن لە پیتکەیان دەرچوو!).
وە دڵنیاشم ئەو خانمە ئەکتەرە خێرخوازە ئەگەر وەک ئێمەو مانان لەو سیستەمە گەندەڵ و بێ سەروبەرەی هەرێم بەئاگا بوایە ئێستا لەباتی نێچیرڤان بارزانی ڕەسمی لەگەڵ فلیپ نیوسی (Filipe Nyusi) سەرۆکی وڵاتی مۆزەمبیق دەگرت و داهاتی لەشولارە سێکسیەکەشی بە منداڵە برسیەکانی مۆزەمبیق دەبەخشی!.
ئەمریکا ـ ڤێرجینیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە