کاڵکان مەترسیەکانی هەبوونی تورکیا لەسەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

Thursday, 13/10/2016, 21:57

5218 بینراوە


•ناوەندی هەواڵەکان
دوران کاڵاکان، ئەندامی کومیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، سەبارەت بەهاوسەنگی ئێستای هێزەکانی دەوروبەری موسڵ و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ لدوانێکیدا و رایگەیاند، کە ئەو بازرگانیانەی ئێستا لەسەر موسڵ ئەنجام دەدرێن، زیاتر لە هەموو شوێنێک باشوری کوردستان دەخاتە مەترسیەوە، پێویستە هەموو لایەنەکانە کوردیەکان یەکگرن و کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بۆ لابردنی ئەو مەترسیانە ئەنجامبدەن.
دوران کاڵکان رایگەیاند، کە کاتێک داعش موسڵی داگیرکرد، دەوڵەتی تورکیا لە باشیک ناوەندێکی ئەمنی کردەوە، ئەو ناوەندە دوو ئەرکی سەرەکی هەیە و سەربازەکانی تورکیا بەم مەبەستەوە لە باشیک جێیان گرت.
دەربارەی ئەرکەکانی تورکیا چین کاڵکان ڕونیکردەوە:"یەکەم ئەرک تورکیا دەیەوێت باڵادەستی داعش کۆنتڕۆڵ بکات، واتە ئەگەر هێرشێک کرایە سەر داعش لە رێگای ئەو ناوەندەوە دەستێوەردان بکات و دەسەڵاتداری داعش لە موسڵ بپارێزێت، دووەم، کاتێک موسڵ لەدەستی داعش رزگارکرا لە رێگای ئەو ناوەندەوە بەڕێوەبەری موسڵ بگرێتە دەست، دەوترێت لە باشیک هێزێکی ٣٠ هەزار کەسی بەناوی حەشدی وەتەنی پەروەردە کراوە، مەبەستی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی موسڵیش رێک هەر ئەمەیە، دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ داعش رێککەوتوە، کە ئەگەر داعش بەپێی رێککەوتن لە موسڵ ڕۆیشتە دەرەوە، بەڕێوەبەری موسڵ رادەستی ئەو هێزە ٣٠هەزارکەسیە بکات، تورکیا بەنیازە لەرێگای باشیکاوە موسڵ بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیاوە.
دوران کاڵکان سەبارەت بە ئامادەکاریەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی موسڵ وتی:"وتووێژو باسەکانی سەر باشیک پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنی موسڵەوە هەیە، ئۆپەراسیۆنی موسڵ چۆن پێکدێت؟ ئێمە تێنەگەیشتین، کامانە هێز ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامدەدەن و داعش لە موسڵ دەردەکەن؟، تائێستا هیچ هێزێک کەئەم توانایەی بێت لەئارادا نیە، هیچ لایەنەک لەسەر ئەمە باس و گوفتوگۆ ناکات، ئەگەر موسڵ لە داعش چۆڵکراو رزگارکرا، کامانە هێز کۆنتڕۆڵی موسڵ دەگرنە دەست؟، بازرگانیەکی گەورە خەریکە لەسەر موسڵ بەڕێوە دەچێت، حەشدی وەتەنی یەک لەو هێزانەیە کە بەئاشکرا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەڕێووەدەچێت، حەشدی شەعبی کە سەربە ئێرانە، لەم نێوانەدا هیچ کەسێک باسێک لەبارەی هێزەکانی دەوڵەتی عێراق، لە بەڕێوەبەری باشوری کوردستان، لە کوردەکان و عەرەبەکان ناکات، تەنها ئێران و تورکیا لەئارادان، هێزە جیهانیەکانی وەک ئەمریکا و ئەوروپاش هەن".
ئەندامی کومیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتیشی:"دەوڵەتی ئەردۆغان بەنیازە لەموسڵ بەڕێوەبەریەکی سەر بە سوپای تورکیا درووستبکات، داعش بۆ پێکهێنانی ئەم مەبەستە ئەرکدار کراوە، دەوڵەتی ئەنقەرە لە هەبوونی داعش لە موسڵ عاجز نیە، ئەوان یارمەتی داعشیاندا موسڵ داگیر بکەن، دەیانەوێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت، بۆیە لە باشیک بۆ پاراستنی باڵادەستی داعش لە موسڵ بڕیارگەیان پێکهێناوە".
کالکان ئەوەشی وت:"لەلایەکیترەوە هێزە نێودەوڵەتیەکان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی ئەم کارەی تورکیان، عێراق و ئەمریکا دژی تورکیان، بۆچی ئەو هەموو هەوڵ بدرێت و داعش لە موسڵ دەربکرێت پاشان کۆنتڕۆڵی موسڵ بکەوێتە دەستی ئەوانەی تورکیا ئەرکداری کردوون؟، چونکە نایانەوێت کوردەکان کاریگەریان لەسەر موسڵ هەبێت، بۆ ئەوی هیچ شێوازە کوردایەتیەک لە موسڵ نەهێڵێن و بیسڕنەوە، هەر بەم مەبەستەش ساڵی ١٩٢٦ لەگەڵ ئینگەلترا رێککەوتن، لە پەیماننامەی حوزەیرانی ١٩٢٦دا لە ئەنقەرە بەڕێوەبەری تورکیا موسڵی رادەستی ئینگەلترا کرد بەو مەرجەی کورد لە موسڵ بسڕێتەوە".
دوران کاڵکان ڕوو بە خەڵکی هەرێمی کوردستان قسەیکردوو وتی:"ئەگەر بوونی سوپای تورکیا لە باشیک بەردەوام بێت و سوپای تورک بتوانێت کاریگەری لەسەر موسڵ هەبێت، زیاترین زیانەکان بە کوردەکانی باشور دەگات، ئێستا بازرگانییەکی سیاسی لەسەر موسڵ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی کورد لە موسڵ لەناوببەن، بازرگانیەکی نهێنی بەم شێوەیە لەسەر موسڵ لەئارادایە، ئەردۆغان دەڵێت (بەو مەرجەی موسڵ نەکەوێتە دەستی کوردەکانەوە، من موسڵ لە داعش چۆڵ دەکەم)، بەڵام ئەگەر فشار و زۆرەملیەکانی ئەردۆغان قبوڵبکرێن، بەواتای دامەزرانی سیستمێکی نوێیە کە لەودا بڕیارە کوردەکان لەناوبچن، قڕکردنی کوردەکان بەم شێوەیە و لە چوارچێوەی ئەم پلانەدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە زیاترین زیان بەکوردەکانی باشوری کوردستان دەگات".
کاڵکان لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، کە ئەگەر لە موسڵ سیستمێکی بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان پێکبێت، بەواتای لەناوبردنی کوردەکانی باشوری کوردستانە، تورکیا بە مەستی تێکشکاندنی ئیرادەی پەکەکە دەیەوێت ئەم کارە ئەنجام بدات، دەیەوێت پاش ئۆپەراسینی قڕکردنی کوردەکان لە باکور و رۆژئاوا بێتە ناو باشورەوە و کوردەکان لەوێش لەناو ببات، پێویستە هەمووان لەمە تێبگەن، پێویستە رۆشنبیران و بەڕێوەبەرانی باشوری کوردستان سەرنجی مەبەستەکانی تورکیا بدەن، بۆیە بەڕای ئێمە ئەگەر تورکیا بکەوێتە ناو موسڵەوە زیاترین زیانەکان و مەترسیەکانی بۆسەر خەڵکی باشوری کوردستان دەبێت، پێویستە هەموو لایەنەکان یەکگرن و بۆ لابردنی ئەو مەترسیانەی سەر هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی نەتەوەیی پێکبێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە