هەزارن کیژۆڵەی نیشتیمان ئەتکران، پێشمەرگە دێرینەکان نقەیان نەکرد

Sunday, 10.16.2016, 19:10

5673 بینراوە


چێ گیڤارا دەڵێت: شۆڕشگێری ڕاستەقینە ئەوکەسەیە، کە تا دەمرێت، دەبێت شۆڕشگێر بێت
-----------------------

"جەنەڕال ئەرماندۆ"، "سانتۆ دۆمێنیگۆ" پایتەختی کۆماری "دۆمەنیکان" بەفەرمانی دیکتاتۆری دۆمەنیکان "ڕەفائیل ترۆجیلۆ" خەڵتانی خوێن دەکات.بەپێی ئاماری فەرمی ئەمڕۆی دۆمەنیکان ٤٠٠ کەس زیاتر لە خەڵکی سڤیل شەهید دەکەن.
بەپێی ئاماری فەرمی و باوەڕ پێکراوی لە ناوەندی نەتەوە یەکگرتوەکاندا جەنەڕاڵ ئەرماندۆ ٢٠ هەزار خەڵکی سڤیلی دۆمەنیکانی شەهید کردووە، کە زۆرینەیان کۆمۆنیست و چەپ بوون.بەڵام ئامارە سەرپێیەکان ئەڵێن لە ٤٠هەزار بۆ ٥٠ هەزار کەس بەفەرمانی دیکتاتۆر ڕەفائیل و بەدەستی جەناڕاڵ ئەرماندۆ شەهید کراوە.کاتێک ئەرماندۆ بە دەست پەنجەی خوێناویەوە دەگەڕێتەوە بۆکۆشکی کۆماری بۆلای دیکتاتۆر ڕەفائیل،  دوای ئەوەی ئەرماندۆ سڵاوی سەربازی بۆ سەرۆک ئەنجام دەدات، چاوەڕێ دەکات کە دیکتاتۆر فەرموی دانیشتنی بکات، بەڵام دیکتاتۆر ڕەفائیل لە دوا پلەی سەرخۆشییدایە و ئاگای لە هیچ شتێک نییە، دەمێکە خەون بەباوەشی کچە نازدارەکەی جەنەڕاڵەوە دەبینێت، ئەو کچەی ژەنەرالیش حەزی لە سەربازێکی گەنجی ١٧ سالانەیە، کیژۆڵەکەی جەنەڕاڵ تەنها ١٦ ساڵ تەمەنی دەبێت، بەڵام بێسنوور ژیکەڵە و ناسکۆڵە دەبێت، ڕەفائیلی دیکتاتۆر دەچپێنێت بەگوێی جەنەڕال ئەرماندۆدا، پێی ئەڵی: هەر ئێستا بە پەلە کچەکەتم بۆ بهێنە.جەناڕاڵ ئەرماندۆ دەست دەکات بە مینجە مینج، لەگەڵ ئەوەشدا بە ناچاریی دەنێرێت بەدوای ئەو ئەفسەرەدا کە ناوی"ئێل تینینێتی"دا، کە خۆشەویستی کچەکەیەتی، تا بچێت کچەکەی بهێنێت بۆ کۆشکی کۆماریی، بەبێ ئەوەی پێی بڵێت بۆ چییە!.

ئێل تینینێتی سەربازی لەشکرەکەی دیکتاتۆر ڕەفائیلی بێئاگا، بە دڵخۆشیەوە سواری ماشێنک دەبێ و بە دڵ ترپەوە بەرەو کۆشکی جەنەڕاڵ بەپەلە دەچێت بەدوای مارییای خۆشەویستیدا، دوای دەست لەملانێ و چەند باوەشێکی ئەفسووناوی، ئێل تینینێتی ماریا دەگەیەنێتە کۆشکی سەرۆکە دیکتاتۆرەکە، ڕەفائیل بە بزەوە دەستی ماریا دەگرێت و دەیباتە ژوورێکی نزیک کە باوکی و خۆشەویستەکەشی نزیکن.پاش چەند خوولەکێک زریکە و چریکەی ماریا بەتەواویی لە دارو دیواری کۆشکی کۆماریی دەنگ دەداتەوە.

رووداوێکی دیکەی هاوشیوە:
کاتێک قازی شەرعی بوغداد "ابو فەزڵ مقتەدر" کە لە ساڵەکانی ٨٩٣ بۆ ساڵەکانی ٩٠٨ خەلیفەی ئیسلامی بوو، لەسەر ئەوەی کە "حەلاجیان" بە کافر ناوبرد، ناوبراو فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ حەلاج دەرکرد، پاشان ناردی بەدوای خوشکەکەیدا "حەنوونە"ا کەپێش لە سێدارەدانی براکەی چاوی پێی بکەوێت.حنوونە بەبێ سەرپۆش بەڕی دەکەوێت، بۆ چاوپێکەوتنی براکەی، خەڵکەکە لێ دەکەنە هەراو بگرە و بەردە بە قەحبە ناوی دەبەن کە سەرپۆشی نەکردووە، حنوونە وەڵامدەداتەوە و ئەڵێ: سەرپۆش بەستن بۆناو کۆڕ و کۆمەڵێکە کە پیاوی نامەحرەمی تێدا بێت، من پێاو نابینم لەناو ئێوەدا، تەنها پێاوێک دەبینم ئەویش براکەمە لە ژێر پەتی سێدارەدا چاوەڕێی فەرمانی جانەوارانەی ئێوەییە.

تا ئێرە لە سەدا سەدی ئەو رووداوانەی کە دەیخوێنیتەوە، بەڕاستی ڕوویان داوە و دەستکردی تێدا نییە، تەنها ناوی جەناڕاڵ، کیژی ئەو جەنەڕاڵ و خۆشەویستەکەی نەبێت، کە لە ناو ڤیدیۆکەدا دەرمهێناوە، چوونکە خودی کتێبەکەیم نەدۆزیەوە ناوەکانیانم بیر نەماوە، بۆیە ناوەکان ئەندێشەی خۆمە.
ئەڕێ پێشمەرگە دێرینەکان ڕۆژانە چەند ماریا بە بەرچاوتانەوە ئەتک دەکرێت؟ بەڵام ئیستا ئەگەر کێشەی مووچەکانتان چارەسەر نەکرێت! بەچەکەوە دێنە سەرشەقامەکان!؟ ئەری بیرتان ماوە شێخ جەعفەری شەلاتیی کە وەزیری پێشمەرگە بوو بەدەستگیرکراوەکانی ١٧ شووباتی گوت هەمووتان دەگێم؟
زیاتر لە حەوت هەزار کوردی شەنگال هەتکران، سەبیکران، شەهیدکران، بەڵام پێشمەرگە دێرینە ناموبارەکەکان لەهەوڵی زیادکردنی مووچەدا بوون و نقەیان لێوە نەهات.
لە چالس بۆفسکی دەپارسن کە ڕات چیە دەربارەی سیاسییەکان، بۆفسکی لە وەڵامدا ئەڵی سیاسیەکان لە بەیانی زووەوە تا ئێوارە گوو دەخۆن، پاشان لێی دەپرسن ئەوی شەوان، شەوانیش گوودە دەخۆن و گوش دەکەن.

دەم مەنهۆڵیک لە هۆڵەنداوە لە فەیسبووکەی خۆی نووسیبووی: ئاخر تەحەملتان هەبێت، تا کاک مەسعود سەربەخۆییەکە ڕادەگەیەنێت.
نازم حیکمەت ئەڵێ ئێستا دەزانم کە بۆ زۆرینەی گۆرانیەکانمان هەمووی هەر ئای ئاییە، چوونکە ژینمان هەمووی هەر ئاخ و ئایە.هەروەها ئێستا تێدەگەم کە بۆ شاعیر موزەفەر نواب هێندە توڕەیە و بە سەرۆکەکانی عەرەب ئەڵێ کوڕی قەحبەکان، پێیان ئەڵێ تەویلەی بەرازەکان لە هەرە جوانمێرەکان پاککترە.ئاخر هەزران قەحبە زمانی وەک مەلاکرێکار و مەلاعەلی قەرەداغی، مەلاعبدولواحیدیان بەرداوەتە گیانی ئەو خەڵکە بەشمەینەتە، کەچی تۆی پێشمەرگەی دێرین هەر بێدەنگی، سەدان شەلاتی وەک ئومێد خۆشناو، ڕێبوار وەلی لە بەیانی تا ئێوارە دەمیان پیسایی پێدادێتە خواری، تۆش دەیانخەیتە سەرچاو و بێدەنگیت.بیرتان ماوە مەلاکرێکار بە گەنجێک ئەڵی: بڕۆ خۆت بتەقێنەوە، دوای لە بەهەشتی قاتی دووەم لە ژوورەکەی خۆم لەوێ یەکتری دەبینیەوە؟ هەر خوودی مەلاکرێکار ئەڵی شکور خوای گەورە خۆی تەقاندەوە.
ئێستاش تۆی پێشمەرگەی دیرین ئالیکەکەت لێبڕاوە، لە سەر بڕانی ئایلکەکەت، دەست دەدەیتە چەک، گوومانی تێدانیە ڕاست ناکەیت، یان وەکوو جەنەڕاڵ ئارماندۆ دەکەیت، ئەگەر داوای شەرەفت لێبکەن ئەوەشیان دەدەیتێ.
لە هیند و پاکستان تا دەگاتە نێوان هێڵەکەی سنووری بنەماڵەی ال بارزانی و ئال تاڵەبانی، تا دەگاتە نێوان سنووری باڵتیک پۆڵۆنیاو ئۆکرانیا و سەرجەم ووڵاتانی نزیک لە ڕوسیای وەکوو هیند کۆریای باکور، چین کازاکستان، ڤێتنام وکوبا و سەرجەم ناتۆ خەریکە بەرەو هەڵدێر دەڕوا، کەچی بنەماڵەی خۆفرۆشی ئابارزانی تاوێک لە ئەوروپا، تاوێکی دیکە بە نهێنی لە هەوڵەدان، کە پەکەکە بەشداری ڕزگارکردنی موسڵ نەکات، کەچی تۆهێشتا هەر بێدەنگی، ئەوەتا ئیستا هاوارت لێهەلستاوە و بۆئایکەکەت دەست دەدیتە تفەنگ، یان وەکوو جەنەڕاڵ ئارمانۆ چاوەڕیی کەی جەنەڕاڵ ڕەفائیل کچەکەتانی ئەتک کرد بچیت وفرمێسکەکانی بسڕییتەوە؟
ئێوەش ئەی خوێنەری کورد و خەڵکی هەتکراوی نیستیمانەکەم بۆ دەیکەین بەهەرا، کاتێک بۆ سەرانی کورد بنووسم گەواد و قەحبە، ئاخر مەسعود لە هەرە سەرکردە قەحبەترینەکانی جیهانە کە لەگەڵ جەلال تالەبانی دژی نەتەوەکەی خۆیان زیانیان پێ گەیاندووین و بسکەی سمێلیان دێت، ئەو جنیوە من دامنەهێناوە، ئەوەتا مزەفەر نوابی شاعیری بەناوبانگی عەرەب بە سەرکردە عەرەبەکان ئەڵی ئەمانە کوڕی قەحبەن.


أولاد القحبة هل تسكت مغتصبة ؟

من وەکو کۆمۆنیستێک خەجاڵەتم کە عەزیز محمەد دەبینم مەدالیای بارزانی ئاشبەتاڵجی لە شەلاتییەکی وەکو سیروان بارزانی وەردەگرێت.
شانازی بە ماندێلاشەوە دەکەم، کە خەڵاتی ئەتاتورکی ڕەتکردەوە.
شانازی بە " خۆسیە مورخی" چەپخواز دەکەم کە لە ٩٠%ی مووچەی خۆی دەداتە هەژاران، هەروەها خانوەکەی داوە بەکرێ و کرێکەی دەدات بە لێقەوماوانی وڵاتەکەی. ئیستا خۆی وهاوسەرەکەی لە کوختێکدا دەژین.


تێبینی: وێنەی ئەو دوو پێشمەرگەیە یەکەمیان لای راستەوە مەجید عومەر بەگ هەڵەدنی  و ئەویتریشیان نووسەر تەها هەلەدنی