دوای ئازادکردنی موسڵ، شتێک نامێنێت پێی بگوترێت حکومەتی هەرێم

Sunday, 16/10/2016, 19:50

9413 بینراوە


سەرچاوەیەک لە قونسوڵخانەیەکی بیانیی لە هەولێر بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا بەم نزیکانە شەڕێکی خوێناوی لەسەر گرتنەوەی موسڵ بەڕێوە دەچێت، لەو هەواڵەش گرنگتر ئەوەیە کە وەک ئەو بەرپرسی قونسوڵخانەیە باسی لێوەکرد وتی: دوای نەمانی داعش و گرتنەوەی موسڵ، دەسەڵاتێک لە باشوور نامێنێت بە ناوی حکومەتی هەرێم،. پەیامنێرەکەی کوردستانپۆست ئەو رەخنەیەی گرت، کە ئێوە لەگەڵ دز و مافیادا مامەلە دەکەن، نەک لەگەڵ دەسەڵات و حکومەتێکدا! ئەویش بە پێکەنینەوە وتی: بۆ پێت وایە ئێمە ئەو راستییە نازانین، بەڵام ئێمە کارمان پێیانە و شەڕی داعش لە پێشمانە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە