دواین زانیاریى دەربارەى ئازاد کردنى موسل

Monday, 17/10/2016, 20:43

6830 بینراوە


پەیامنێرمان لە هەولێرەوە بە پەلە ئەم هەوالەی لە نێو دەزگای پاراستنەوە پێڕاگەیاندین، کەوا بە رێکەوتنی نێوان پارتیی و تورکیا، زۆر بە نهێنی پیش دوو هەفتە سەرجەم ئەمیرەکانى داعش کشاونەتەوە بۆ رەقە و لیبیا، ئەوەى ماوەتەوە فیدایین ئەو کەسانەن کە بە زۆر مادی هۆشبەریان دەرخوارد دراوە، یان زۆر بڕوایان بە بەرەو رووبونەوە هەیە و فیدائین، یان باشتر بلین ئەو کەسانەى کە ئاگایان لە خۆیان نییە و بە حۆرى و شتى وا خەلەتاون ، پارتى باش ئەم راستیە دەزانێت و ئەم شەرەى دەکریت هیچ ئەساسیکى نیە هەمووى سیناریۆیە ، کەمیک پیش ئیستا کەسیکى نزیک قسەى لەگەل فەرماندەیەکى پیشمەرگە کردووە دەڵێت کە تەلەفزیۆنى (روداو) و (کوردستان 24 ) دیت هاوەن وتۆپ دەتەقینین و تەپوتۆز بەرز دەبیتەوە بۆ کامیرا، واتا کاتیک کامیراى راگەیاندنەکان دیتە سەنگەرەکان ، پیشمەرگەکان چەکى هاوەن و تۆپ دەتەقینن و تۆز وە خۆل بەرز دەبیتەوە گوایە شەریکى سەختە، دەنا بى تەقە سەرجەم گوندەکان چۆل کراون . هەروەها سەرچاوەکەی نیو دەزگای پاراستن دەڵێت پێش جەند هەفتەیەک ژمارەیەکی زۆر لە میتی تورک و داعشی تورک لە موسڵدا بوون، تورکیا و پارتیی هەموو ئەو تورکانەیان دەرباز کردووە.
تێبینی: ئەم هەوالەی خوارەوەش  بەشیکە بۆ چەسپاندنی راستی هەوالەکە.
https://arabic.rt.com/news

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە