KURDISTANPOST
١٧ی شوبات
دەزگای پاراستن پێشمەرگەیەكی یه‌كیتی له‌هه‌ولێر دەستگیر دەکات كه برایه‌كیشی به‌دیلی داعش شه‌هیدی كردوه.
Friday, 21/10/2016, 18:15
4050
بینراوە
لە بەرواری ١٢/١٠/٢٠١٦ پێشمەرگەیەك بەناوی (مصدق ئـەنوەر خلیل ئـیسماعیل) لە ھەولێر ڕفێندڕا، ئـەم پێشمەرگەیە گوایە ره‌خنه‌ی له مسعود بارزانی گرتوه و باسی گەندەلی بەرپرسەکانی پارتی و یه‌كیتی کردووە ، ئـەم پێشمەرگەیە برایەکی دیل بووە لەژێر دەستی داعش، و پاشان شەھید له ٢٠١٤٠٨١٠شههید کراوە کەناوی حسێن ئـەنوەر بوو.
سەرچاوەیەك بۆ مالپەری ١٧ی شوبات ئاشکرایکرد کە ئـەم پێشمەرگەیە لە دەربەندیخان / سەرتەک دەوام دەکات ناوی مەسئـولەکەی عەمید مەریوان کەسوکاری ئـەم پێشمەرگەیە ڕۆیشتوونە ھەولێر و بەدواداچوونیان بۆ کردووە ، ئـاسایشی پارتی پێیان وتووە بەڵێ لای ئـێمەیە و ئـازاد ناکرێ.
له‌م باره‌وه ئه‌ندامیكی گروپی ١٧ شوبات بهمالپهرهكهمانی راگه‌یاند ئه‌مه پشلكاریهكی تر وبه‌رده‌وامی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتیه كه‌خه‌لك له‌سه‌ر بیر‌ورا ده‌ربرین ده‌ست گیردهكهن ، بی ئه‌وه‌ی هیج تاوانیكیان كردبیت ، بۆیه ئّێمه ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌گه‌یه‌نینه ناوه‌نده جیهانیه‌كان ، وه‌ئه‌مه ده‌یان باره‌ی ناراستگۆیی مه‌سعود بارزانیه كهبهردهوام باس لهپیشمهرگه وه‌ك به‌شیكی گرنگی نیو كۆمه‌لگا ده‌كات
وێنەی برای ئەم پێشمەرگەیە کەبەدەستی داعش شەهیدکراوە
وێنەی گۆڕەکەی
١٧ی شوبات
© 2019- Kurdistanpost