جۆکەرەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مەلا بەختیاری سەکولاریزم و فەمینیزم

Friday, 21/10/2016, 18:55

2776 بینراوە


مەلابەختیاری سەکولاریزم و فەمینزم ڕۆڵی جۆکەرێکی دڵسۆز دەبینێ، گوایە کارەکانی بۆ خزمەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان!! بەڵام لە ڕاستیدا نەخۆشیەکی زۆر ناوداری هەیە کە ناوی خۆشەویستی دەسەڵات( حب العظمة)، ئەگەر تەنها تەماشای چالاکیەکانی شەش مانگی ڕابردوی بکەین،   مەلا بەختیاری سەکولاریزم و فەمینیزم سەرپەرشتی پانێلی سایکس پیکۆ دەکات، کە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاری تێچو، کوا ئامانجەکانی ،کاریگەرەکانی؟مەلا بەختیاری سەکولاریزم و فەمینیزم  سەرپەرشتی فەستیڤاڵی مۆزیکی نێونەتەوەی دەکات ،بەهەمان شێوە سەفتەیەک دۆلاری تێچو، بۆچی؟ مەلا بەختیاری سەکولاریزم و فەمینیزم  سەرپەرشتی فەستیڤاڵی فلیم دەکات، دیسانەوە  دوو سەفتە دۆلاری تری تێچوو، بۆچی؟ لەم بێ پارەیەو قەیرانە دارایەدا،کە  خیزانان هەن نانی شەویان نیە بیخۆن ،بۆچی؟  مەلا بەختیاری سەکولاریزم و فەمینیزم سەرپەرشتی کاری ئاسەواری کوردستان دەکات، کە چەندین بیانی هاتوون ، پارەیەکی زۆر و خەرجیەکی زۆر، لەم باردۆخەدا ئایا پێویستمان بەم جۆرە کارانە هەیە، بۆچی؟ مەلا بەختیاری سەکولاریزم و فەمینیزم کۆرێک دەگرێ لە فەرنسا ،لە یۆنان، بۆچی بۆ کێ، بەس نەبوو لە  سەکولاریزم و فەنیزم و ئیشتراکیەت و ، قسە ئیستهلاکیەکانت ؟کە هەموو پەناهەندەیەکی نەخوێندەوار(بەڕێزەوە) لە ئەوورپا ئەم وشانە دەزانێ وە دەزانی مانای چیە،تۆ چی دەزانی لە موسیقا فلیمو ئاسەواری سیاسەت؟؟ تاکو کەی کۆمەڵگای یەکێتی چاوڕێی تۆ بکات   زیاتر ویرانیان بکەیت؟ تۆ چی دەزانی لە ئاسەوارو ، میوزیک و فلیم و فەلسەفەی سیاسی ؟ ئەم هەموو چالاکیە فاشیلانەت هەمووی لەسەر خەرجی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لەسەر خەرجی دانیشتوانی سلێمانیە، بۆچی؟ بە تەمای چیت؟ هەر چۆنێک ڕەنگی خۆت بگۆڕیت و قسەی زل بکەیت، لە ناو دانیشتوانی سلێمانی و کۆمەڵگای ڕەسەنی یەکێتی هەر مەلا بەختیارەکەی ساڵی 1985 دەمێنیتەوە کە نەوشیروان مەستەفا لەناو ماڵەکەی خۆتدا گرتیتو فڕێ دایتە سجنە بۆگەنەکەی ناوشاخەکانی یەکێتی و  شۆڕش حاجی ئێستای گۆڕان پاسەوانت بوو دەگریایت بەدەستیەوە و دەپاڕایتەوە کە دەتەوێ ئیعتراف بکەیت تەنها بەرد بدەن، بیرت دی؟ هەموو ئیعترافەکانت کرد و لەسەر کاغەز نووسیتەوە داتە دەستی شۆڕش حاجی، کە ئیستاش ئەم هەموو دۆکۆمەنتانە لەلای نەوشیروان مەستەفا هەیە وە لەکاتی خۆیدا دەبێت بڵاوبکرێتەوە ،چونکە جەماوەی یەکێتی دبێت بەم ڕاستیانە بزانن.بیرت دێ؟ بە عەبدولوڕەزاق شەریفی گٶڕانت گوت  دەترسێی ڕۆژێک بێت لەناو شەقامەکانی سلێمانیدا ڕاتبکیشن!! پرسیارت لە خۆت کردوە کە هەموو نوێنەرایەتی ئۆرگانەکانی یەکێتی لە دەرەوەی وڵاتت گٶڕی، هەموو ماستاو چیەکان و مشەخۆرەکان و قاتیلەکان و مەکروهەکان و نەخۆشەکانت هێناوەتە پێشەوە کە نازانن مێژوی یەکێتی چیە و مێژوی کوردستان چیە،بە هەزارن دۆلار سەرف دەکەن ساڵانە گوایە چالاکی دەکەن بۆ یەکێتی،بەڵام لە ڕاستیدا هەمووی بۆ ناوی خۆتە ،دەتوانن بڵێین کە یەکێتیت هەڵوەشاندەوە لە هەموو ئەوروپا، بەڵام هەر شانازخان باشت دەناسێ ، ئەویش لە ڕۆژی خۆیدا دەبێت هەردوو جوتە گونکەت بگڕی و یەکێتی لەم میحنەتە ڕزگار بکات کە دروستت کردوە، بە هەمان شێوە لە کوردستانیش لە هەندێ پۆستدا پیاوەکانی خۆتت داناوە، وە ئەوەی سەربە تۆ نەبن کارەکانیان بۆ ئاسان ناکەیت ،چەند حیزبێکی بچوکی کوردستانی فاشیل و بێ مێژووت لەخۆت کۆ کردۆتەوە وەکو کلک بۆ هەموو جێگەیەک دەیان بەیت، بۆچی؟ ئەو یەکێتیە زل و زەبەلاحە وای لێهات پەنابەرین بۆ هەموو حیزبە فاشیلەکان کە دەستمان بگرن ،نەک بکەوین، بۆچی؟ بۆ زۆرکردنی لۆبیت لەکاتی پێویستدا؟ ، وادەزانیت دانیشتوانی سلێمانی و جەماوەی یەکێتی وەکو نەعامە وان ،سەریان لەناو خۆڵدا لەشیان بەدەرەوەیە،ئاگاداری هیچ نین، بەڵام زۆر بە هەڵەداچویت ،سلێمانی خانەقین نیە، دەربارەی ئەم کێشە هەستیارە . ڕەوشێکی قەیراناوی و ناجێگیرانەت دروست کردوو لەناو یەکێتی، وە یەکڕیزی یەکێتیت گەیاندە ئەمرۆژەی کە ئیستا تیادا هەموو دەناڵێنین، بەبێ ئەوەی مەکتەبی سیاسی و جێگرەکانی سکرتێری یەکێتی  ئاگاداربن، لە چەندین جێگە بەناوی سکرتێری گشتیەوە ئاخافتن دەکەیت و بە سکرتێری گشتی خۆت دەناسێنێ، بۆچی؟ تۆ چیت؟ گەمژە زۆر هەیە،بەڵام یەکێتیە ڕەسنەکان گەمژەنین ، وە خۆت ئامادە بکە بۆ زۆر هەواڵی سەیروسەمەر  بڵاو دەکینەوە دەربارەت.
یەکێتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە