دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە 2020دا


دەسەڵاتدارانی کورد و بەرپرسەکان دەیانویست کارەساتی موسل لە کەرکوک دووبارە ببێتەوە

Thursday, 10.27.2016, 20:10

9643 بینراوە


تێبینی: سەرچاوەی ئەم زانیارییانە، دوو پەیامنێری پێشووی کوردستانپۆستن لە کەرکوک، کە ساڵانی پێشوو هەواڵ و زانیارییان بۆ دەناردیین، ئیستا لە دوو شوێنی هەستیاردا کار دەکەن و ئێمە بەو بۆنەیەوە پەیوەندییمان پێوەکردوون، هەروەها لە هەولێریش کەسێکی نێو دەزگای پاراستنە، ئەمانە هانییان داین، ئەم راپۆرتە هەواڵەی پێ ئامادە بکەین، بەشێکی دیکەی لێکدانەوە و شیکردنەوەی رووداوەکان و ئەو لێدوانە تەلەفیزیۆنانەی بەرپرسەکانیشە، کە وەک بەڵگە دەیانخەینە روو.
----------------------------------
لە کوردستاندا هێڵی سوور نییە بۆ خیانەت، دەسەڵاتی هەرێمی حیزبە دەسەڵاتدارەکان، هیچ سنورێکیان نەهێشتۆتەوە، تێیدا ئاوڕ لە بەرژەوەندیی نیشتیمان و نەتەوە بدەنەوە، سنورێکیان نییە، ئاسایشی وڵات و هەرێم بپاریزن، نەبوونی ئەو هێڵە سوورە، شکاندنی ترسە لە خیانەت کردن، بۆیە بەردەوام حیزب و بەرپرسەکان داهێنان لە خیانەتدا دەکەن، ئیرەیی بە خیانەتی یەکتر دەبەن، لەگەڵ یەکتردا کێبڕکێ دەکەن، تا زۆرترین پشکی خیانەتیان بەر بکەوێت و دەسەڵات و سەرمایەی خۆیانی پێ زیاد بکەن.
کاتێک مالکی بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، مەسعود بارزانی بە ئاشکرا هەڕەشەی کرد، وتی ئێمە لە دەستمان دێت تۆڵە بکەینەوە و دەرسی مالکی دا بدەین، پاش چەند هەفتەیەک داعش لە سوریاوە سنوری بەزاند و موسڵی داگیرکرد، بە دوایدا مەسعود بارزانی باسی لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی کرد، شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ داعش چۆڵ کرد، ئەوانیش قەتڵ و عامی کوردە یەزیدییەکانیان کرد. ئەمڕۆ مەسعود بارزانی و بەرپرسە کوردەکان بە ئاشکرا و هەندێک جار لە ژێرەوە لەگەڵ داعشدا دەستوموچیان گەرم دەکەنەوە، بە شەو بازرگانی و بەرۆژیش خەڵکی کوردستان بە کوشت دەدەن.

شیکردنەوەی چۆنێتی پلان و پەلاماردانەی داعش بۆ سەر کەرکوک

کەرکوکییەکان متمانەیان بە دەسەڵاتی پارتە کوردییەکان نەماوە، بەتایبەتی پارتیی و یەکێتیی، بۆیە دوای رووداوی رۆژی ٢١ - ١٠ - ٢٠١٦ی ئەم مانگە، ئیستا کەرکوکییەکان بۆ خۆیان بڕیاڕیان داوە پاریزگاری لە شارەکەیان بکەن، یەکێک لەوانەی، قسەی لەگەڵدا کراوە و ناوی (م.)ە دەڵێت: ئەو هەتیوەی میتی تورکی کە ناوی رێبوار کەریم وەلییە، بێشەرمانە نایشارێتەوە لەناو راگەیاندن و دەزگاهەواڵگرییەکانی کوردییدا پێشوەخت لە زمانی تورکانەوە وەکو مەسعود بارزانی قسە لەسەر پێشهاتەکان دەکات، گوایە تورکیا بە نیازە بنکەی سەربازی لە دەوروبەری کەرکوک دابنێت، بۆ ئەمە یەکێک لەو هاوڵاتییە کەرکوکییانە درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: ئێمەش دەزانین ئەو هێرشەی داعش بۆ سەر کەرکوک دوا هێرش و پەلاماردان نابێت، چاوەڕوان دەکەین دیسان تورکیا بە بەرگی داعشەوە جارێکی تر هێرش بکاتەوە سەر کەرکوک، ئەمەش بکاتە بیانوویەک گوایە بۆ لیدانی داعش و پاریزگاریکردن لە تورکمانەکانی ئەم شارە دەیەوێت بێتە ناو کەرکوکەوە. سەرچاوەکەی نێو دەزگای پاراستنیش ئەگەریی ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە دەڵێت: "بەڵی چونکە تورکیا وای دانابوو، ئەم داعشانەی رەوانەی کەرکوکی دەکات، ئیتر کۆنترۆلی کەرکوک دەکەن، لایەنی کەم بۆ ماوەیەک ئاژاوە و کوشتار دەخەنە ناو کەرکوکەوە، ئەوسا تورکیا ئەمە دەکاتە بیانووانەوە دێتە ناو کەرکوکەوە، هەروەک چۆن بۆ موسڵ ئەو داوایە دەکات، بۆ ئەمەش ئامادەباشیی بۆ کرابوو، هەموو بەرپرسە خۆفرۆش و بازرگانە حیزبیە کوردییەکان و هێزە ئەمنیەکانیان بە ناراستەوخۆ لەم پلانە ئاگادارکرابوونەو، تا بەرەنگاریی نەکەن و لەو رۆژانەدا کەرکوک جێبهێڵن. قسەکانی پاریزگاری کەرکوک نەجمەدین کەریم سەر لەبەری درۆیە.
لە زمانی یەکێک لەوانەی، کە رۆژی ٢١ - ١٠ - ٢٠١٦ بەرەنگاری داعشەکان بوویەوە، دەڵیت: من بە دەستی خۆم دوو سێ داعشم تۆپان، ئەو داعشەی مەلا کرێکار لە لێدوانی ئەمجارەیدا بە موجاهیدینیان ناودەبات و پشتگیرییان لێدەکات، کە دەیانەوێت بە ناوی ئیسلامەوە قەلاچۆی کورد بکەن بەتایبەتیی لە شاری کەرکوک، هەروەک چۆن لە ماوەی ٧٠ ساڵدا موسڵ کرا بە شارێکی عەرەبیی، ئەوەی مابووشەوە داعشەکان لە ناویان بردن، دەیانەوێت پاشەڕۆژی کەرکوکیش بەرەو ئەو ئاکامە بەرن.

لە زۆر لێدواندا مەلا کرێکار وای پیشان دەدات کە ئیسلامییەکی کوردستانییە، بەڵام بەم قسانەی کە ئیستا گوێتان لێی دەبێت پەردە لەسەر ناپاکیی و نێت خراپی خۆی هەڵدەداتەوە.

ئەو کەرکوکییانەی، کە کوردستانپۆست قسەی لەگەڵدا کردوون، کەسانی وریا و بەئاگابوون، قسەکانیان زۆر بە زیرەکانە دەکرد، یەکێکی دیکەیان دەڵێت: دوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١، بە دوایدا لە ساڵی ٢٠٠٢، کە رژیمی بەعس روخا، ئێمە هیوامان دا بە کۆڵی یەکێتییدا و گوتمان رەنگە بتوانێت کەمێک کەرامەت بۆ کوردانی کەرکوکی بگەڕێننەوە، بەڵام بە داخەوە وا دەرنەچوو، هەر سەرەتا بە مادەی 140 کەرکوکیان فرۆشت، جەلال تالەبانی لە بەر خاتری تورکیا و داگیرکەران و لە پێناو کورسی دەسەڵاتدا رۆڵی تورکمانەکانی لە کەرکوک زیاد کرد، پارتییش کە لەم شارە جەماوەرێکی وای نییە، پێش دروستبوونی داعشیش، لە زۆر کاتدا بە دەیان پلانی تەقینەوە و ترساندن و تۆقاندنی لە کەرکوکدا تێدا ئەنجام داوە، ئێمەی کەرکوکی دەزانین مەسعود بارزانی رقی لە کەرکوکییەکانە، چونکە هەرچی نەبێتە پیاوی و سەری بۆ شۆڕ نەکات و دەنگی پێنەدات، بە دوژمنی خۆی دەزانێت، هەروەکو چۆن کوردە یەزیدییەکانی بە داعشخواردوو کرد، چونکە ئەوان دژی بارزانی بوون و لە کاتی دەنگدانەکاندا نەچوونە پاڵی، ئیستاش دەیەوێت بەهەمان شێوە وا لە ئێمە بکات، بۆ بەجێهێنانی خواستی تورکیاش کە خەون بە زیندووکردنەوەی ویلایەتی موسڵەوە دەبینێت، مەسعود یارمەتیی ئەو خەوەی تورکیا دەدات! ناو بەناو باسی دەوڵەتی کوردیی بە گوێماندا دەدات، ئەو گەمەیە دیارە لە کوێوە پلانی بۆ داڕێژراوە.
سەرچاوەی یەکەم (کەرکوک):
بە هۆی حیزب-حیزبێنەی پارتە کوردییەکان لە کەرکوکدا، کورد ئازار و چەرمەسەری زۆری دیوە، سەردەمێک باڵی جەلال تالەبانی و کۆسرەت رەسوڵ (خەتی گشتیی) ئیستاش (ناوەندی بڕیار)، لە کەرکوک لە ناو خۆیاندا دژایەتیی یەکتر دەکەن، ئەمەش کاری کردبووە سەر یەکگرتوویی کورد لە کەرکوک، 

وێنەی چەند بەرپرسێکی بێشەرمی کورد لە کەرکوک

حیزبەکان و بەرپرسەکان هەمیشە پەلاماری یەکتریان دەدا، مەسەلەش پەیوەندیی بە دەسەڵات و پارەوە هەبوو، هاتنی گۆڕانیش بۆ ئەم شارە ئەوەندەی دیکە کەرکوکی دابەش کرد، ئەوە باسی پارتیی ناکرێت، کە هەرچی جاش و پیاوخراپ و داوێنپیسی ئەم شارەیە لە خۆی کۆکردبووەوە، خەڵکی وای لێهاتبوو شەرمی لە سیاسەت و لە کوردبوونی خۆی دەکردەوە، هەموو ئەم حیزبانە هەر یەکە بۆ خۆی کاری دەکرد، هەر بەرپرسە گروپێکی تایبەت بە خۆی هەبوو، لە نمونەی رزگار عەلی، رەفعەت عەبدوڵڵا، ئاسۆ ئەڵمانی، وەستا رەسوڵ، جەلال جەوهەر، با نمونەیەکی قێزەوەندی جەلال جەوهەر بگێڕینەوە، کە لە ناو مەڵبەنددا ژورێکی تایبەتی هەبوو بۆ رابواردن، ئەو کات یەکێتیی بوو. بەر لە پێنج شەش ساڵ، یەکێک لە پاسەوانەکانی خۆی لە بارەگای یەکیتیی دەستدرێژی کردە سەر کچێک، لە تاواندا کچەکە هاواری دەکرد، بۆیە دوای لاقەکردن یەکسەر خنکاندی و جەلال جەوهەری نامەردیش نەیهێشت راپۆرتی پزیشکی لەسەر ئەو رووداوە وەک خنکاندن لە سەری بنوسرێت، ئەم زاتە دوایی بوو بە گۆڕان.
چەتە و دزە بێشەرمەکان
ئەوەی سەرەوە وەکو نمونە هێنامانەوە، کە چۆن کەرکوکییەکان ئەوەندەی ئازاریان بە دەست بەعس و سەددامەوە چێشتووە، سەدان جار زیاتر بە دەست ئەم بەرپرسانەی کوردەوە دیویانە و ئازاریان داون، دەسدرێژییان کردۆتە سەر ناموسیان، کە بەعس ئەمەشی نەدەکرد، ئەمە لە کاتێکدا بازرگانیکردن بە نەوت وەکو ئیستا نەگەیشتبووە لوتکە، دوای ئەمەش ناموبارەکێکی دیکە بۆ کەرکوک پەیدا بوو، ئەویش د، نەجمەدین کەریمە، وەکو ناسراوە کە دکتۆری مێشک و دەمارەکانە، کاتی خۆی بە پزیشکی مەلا مستەفا بوو، لە دواییدا بوو بە پزیشکی تایبەتی جەلال تالەبانی، لە کاتی نەخوشیی تالەبانیدا درۆی زۆری دەفەرموو! ئیتر بزانن کەسایەتیی ئەم دکتۆرە لە چ ئاستێکدایە، هەمیشە پاشەڵی سەرکردەی حیزبەکانی لستۆتەوە، بۆیە دواجار کە خۆشی بوو بە بەرپرس، زمانی لێدوانی پیس بوو، ئەوسا کەوتە پارەدزین و خۆدەولەمەندکردن، کەسێکی ئاوای لێدەرچوو، کە رێزی بۆ هاوڵاتیان و بۆ راگەیاندنەکانیش نەبێت، سەیربکەن لە زۆربەی لێدوانەکاندا بە ناشرینی و بە توڕەییەوە وەڵام دەداتەوە، داوا دەکات دەبێت بە دڵی ئەو پرسیاری لێبکرێت، لای خۆی ٣٥ ساڵ لە ئەمەریکا بووە، دەبوو ئەتەکێتی لیدوان و قسەکردنی بزانیانە، چش لەوەی کە دکتۆرە و رێز لە پێشەکەی خۆی ناگرێت، دکتۆری و قەسابیی سیاسەتی تێکەڵ کردووە و کردوویەتی بە کۆکتێل، ئێمە لە کەرکوک زۆر جار کە گوێمان لە قسەکانی دەبێت، دەڵێیت رۆحی ئاشتی هەورامی لە بەریدایە منەتی خۆی دەخاتە سەر خەڵکی، وەک ئەوەی ئەو نەوتە لە گۆڕی بابیانەوە هەڵدەقوڵێت و دێتە دەرەوە و بە خیری خۆیان بەشی خەڵکی لێدەدەن.
سەرچاوەی دووەم:
ئاسۆ ئەڵمانی و غەفور ساڵح سەمین کە دوو کەسی ناسراون، کاتی خۆی هاریکاری چەند کۆمپانیایەکی نەوتیان کرد، ئەو ناوچە کوردیانەیان لە کورد سەندەوە، کە کێڵگەی نەوتی تێدابوو وەکو:
1. حقل غاز قلابات.
2. حقل غاز قمر.
3. حقل غاز الخشم الاحمر.
4. حقل غاز المنصوریة.
ئەو ناوچانە بۆ کورد بوونە ناوچەی قەدەغەکراو، لەبەرامبەر ئەم خیانەتەدا، ئەو دوو کەسەی کە ناوم هێنان (ئاسۆ ئەڵمانی و غەفور ساڵح سەمین) پارەیەکی زۆریان لە بەرامبەر ئەو خیانەتە نەتەوەییە گەورەیە وەرگرت، یەکێتییش پۆستێکی باڵاتری بە ئاسۆ ئەڵمانیی فایلدار بەخشی، لەو شوێنانە دوایی داعشیش سەری هەڵدا، دەستیان بەسەر نەوتدا گرت، بەرپرسەکانی ئەم حیزبانەش بازرگانیان لەگەڵدا دەکردن. سەبارەت بە بازرگانیی و فرۆشتنی نەوت بە نرخێکی هەرزان، کلیکی ئەو لینکە بکە، کە لە بەشی کۆتاییدا باس لەمە دەکات http://aawsat.com/home/article/135571

نەجمەدین کەریم وەک بازرگان و دزی نەوت
1. نەجمەدین کەریم لە پاڵ ئەوەدا کە دکتۆرە، بەڵام دزێکی لێهاتوو و بەناوبانگی کەرکوکە، پەیوەندیی لەگەل کۆمەڵێک بازرگاندا هەیە، لە خۆی نزیک کردوونەتەوە، لە پرۆژەکاندا پارەی زۆر دەخاتە بەردەستیان، پاش ماوەیەک ئەو بازرگانە دزانە دیاررنامێنن و رادەکەن، هەر د. نەجمەدین خۆی کاروباری سەفەر و راکردنیان بۆ جێبەجێ دەکات، دوای چەند هەفتەیەک خۆشی سەفەری دەرەوەی وڵات دەکات و ئەو دزانە دەبینێتەوە، پارەکە دابەش دەکەن. نمونەمان حەمەی ئەکرەم ستار و عەبدوڵڵا محمەد متعب. هەڵبەت د. نەجمەدین کەریم هەر بۆ خۆی گەمەی دزیی وا ناکات، بەڵکو ئاسۆ ئەڵمانیشی لەگەڵیدایە، بەلام لەو دواییەدا لەسەر ئەمە تێکچوون، چونکە لە دزینێکدا ئاسۆ ئەڵمانی بۆ خۆی بەڕێوەی بردبوو، بەشی د. نەجمەدینی نەدابوو، یان کەمتری بەرکەوتبوو، بەتایبەتی بەشێك لە پارەی بەلێندەرانی کەرکوک، کە حکومەتی مەرکەزی بۆ کەرکوکی ناردبوو، ئەمان بۆ خۆیان دزیان.
2. دوای نەمانی جەلال تالەبانی لە گۆڕەپانی سیاسیەتی یەکێتیی، د. نەجمەدین زیاتر ترسی شکاوە و ئیستا دەستی بەسەر هەموو چالاکییە بازرگانییەکانی کەرکوکدا گرتووە، ئەمیش بە پاڵپشتی پارتیی، بەڵام هێشتا گەڕانەوەی خۆی بۆ ناو پارتیی رانەگەیاندووە، هەروەکو زۆربەی بەرپرسەکانی دیکەی یەکێتیی وەکو کۆسرەت و بەرهەم ساڵح و ... هتد، لە ژێرەوە خوێنی پیسی پارتییان لێدەچۆڕێت، پارتیی جارێ کاری پێیان نییە، مانی ئەمانە لە ناو یەکێتیی بۆ پارتیی باشترە کە لە سەنگەری یەکێتییدا بن وەکو ئەوێ جێ بهێڵن و بچنە ناو پارتیی.
3. نەجمەدين کەریم چەند تۆڕێكی مافياى بازرگانى دروست كردووە، راستەوخۆ هەموويان پەيوە‌نديیان بەخۆی، یان بە كە‌سە نزیە‌كانی خۆیە‌وە هە‌یە‌. ئەو تۆرە بازرگانییە مافیایە بریتین لەم دوو تۆرەی خوارەوە:
تۆری يەكەم: (سەيد سوفيان) و(ئامانج هيجران)، ئەم دوانە لەسەردەمی بەعسیشدا دەستیان دەڕۆیشت و دوو کەسایەتی ناسراون، ئە‌مانە هەموو پڕوژە و بازرگانيیەكانى ناو كەركوك بەيەكەوە بە شەريكى دەكەن و هەمووى بە واژووی نەجمە‌دین کەریم دەكرێت و بەشي شێريش بەر د.نەجمەدین کەریم دەکەوێت، هەموو ئە‌و پارانەى سەرجەمى پرۆژەكان بەشى نەجمەدين، لەريگاى (سەيد سوفيان)ەوە لە وڵاتى ئوردنەوە دەخرێتە سەر حسابى د.نەجمەدین كەريم و دەڕوات بۆ دە‌رەوەى وڵات. شايانى باسە سەيد سوفيان ماڵى لە وڵاتى ئوردنە ‌و لە‌وێ دە‌ژی.
تۆڕی دووە‌م نەجمەدین و ئاشتى هەورامى و چەند بەرپرسێكى ترى پارتیی، بەيەكەوە شەريكن لە بازرگانى نەوت و سوتە‌مەنى، پارەکەش بە ريگاى تورکياوە دەچێتە سەرحسابى هەردوو گەورە دز نەجمەدین کەریم و ئاشتی هەورامی .
ئەو وێنەیە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤دا گیراوە
نەجمەدین کەریم لە دیدی سەرچاوەکەی دەزگای پاراستنەوە: 
د. نەجمەدین کەریم پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ پارتییدا هەیە، هەرچەندە بنەمالەی بارزانی زۆر متمانەیان بە د. نەجمەدین نەماوە، چونکە دەڵێن کاتی خۆی بزیشکی بارزانیی بووە، دوایی خیانەتی لێکردووین و بووە بە پیاوی تالەبانیی، هەندێک جاریش ئەوە دەدەنەوە بە چاوییدا گوایە د. نەجمەدین وەکو کوڕی مەلا مستەفا وابووە و نازی داوەتێ، ئەمیش بۆ خاتری ئەوەی جڵەوی نۆکەرێکەی لێنەسەندنەوە و لە کەرکوکدا کاریان پێیەتی، زۆر جار خودی مەسعود بارزانی پەیوەندیی پێوە دەکات و قسە و بیروبۆچون ئاڵوگۆڕ دەکەن، بە تایبەتی لەسەر مەسەلەی کێڵگە نەوتەکانی کەرکوک و پەیوەندیی نەجمەدین بە یەکێتیی و زانیاریی وەرگرتن لەسەر چالاکییەکانی یەکێتیی لە کەرکوک، هەروەها پەیوەندییە ئیدارییەکانی نێوان کەرکوک و بەغدا، بەمە هێدی هێدی وای لێهاتووە، بەرژەوەندییەکانی د. نەجمەدین بە پارتییەوە ببەسترێتەوە و زیاتر روو لە پارتیی بکات. نەک تەنیا ئەمە بەڵکو بەشێک لەو پارانەی د. نەجمەدین لە دزینی نەوت و پرۆژەکانی پاریزگا، کە دەستی دەکەوێت، لە رێگای پارتییەوە لە بانکەکانی تورکیا دانراوە، ئیستا د. نەجمەدین کۆیلەی پارتیی و میتی تورکە و جڵەوی گیرفان و دەمیان بە تەواویی بەستووە. 
ئێمە لێرەدا قسە لەسەر رووداوەکەی رۆژی ٢١ -١٠ - ٢٠١٦ دەکەین، ئەو شەوەی کە داعش هێرشی کردە سەر کەرکوک. د. نەجمەدین نایشارێتەوە ئەوان رۆژی سێ شەممە ١٨ - ١٠ -٢٠١٦ ئاگاداری ئەو پلانە بوون، لە رێگای موخابەراتی عێراقەوە پێی راگەیەنراوە، بە قسەی خۆی ئامادەباشیی بۆ کردووە، هەموو شوێنە هەستیارەکانیان پاراستووە، ئەم بەڕێزە راست ناکات چونکە بە زمان درێژییەوە دەڵێت" لە پاریس و برۆکسیل و شارەکانی دیکەی ئەوروپی ئەمان باشتر کەرکوکیان پاراستووە، ئەوەندەی ئیمە لە هەولیر ئاگاداربیین ئەو شوێنانەی کە د. نەجمەدین ناویان دەهێنێت، تەنیا چەند پێشمەرگە و چەکدارێکی لێبووە، هەموو بەرپرسەکانی دیکە لە کەرکوکدا نەماون، هەموو زانیویانە کەرکوک پەلامار دەدرێت، هەر یەکە بیانوویەکی دۆزیوەتەوە و رای کردووە.
د. نەجمەدین نەک موخابەراتی عێراقی ئاگاداری کردۆتەوە، بەڵکو خودی مەسعود بارزانیش پێش دەستپێکردنی شەڕی موسڵ ئەوەی بە گوێی د. نەجمەدیندا داوە، پێی وتووە کەوا نیازێکی وا هەیە بۆ گرتنی کەرکوک، بە شێوەیەک لە شێوەکان تێی گەیاندووە، باشترە بەرژەوەندی خۆی بپارێزێت، واتە ئەگەر هەرچ بەرەنگاریی و بەر‌هەڵستیەک بکات، ئەوا تورکیا دەست بەسەر پارەکانییدا دەگرێت، بەمە ترساندوویەتیی، بەلام بۆ ئەوەی زۆر گومانی لێنەکرێت هەندێک خۆئامدەیی کردووە بۆ رەواندنەوەی گومانی خەڵکی، پارتییش وای کرد کە داعش تەقە لە بارەگای پارتتییش بکات، تا خەڵکی ئەو گومانەی لا دروست نەبێت، ئەوەی د. نەجمەدینیش وابووە.
هاوڵاتیی و خەڵکی سڤیل بوو، کە شەرەفی خۆیان شارەکەیان پاراست، ئاوا بەو شێوەیە لێدوان دەدەن و د. نەجمەدین بە درۆ دەخەنەوە.
ئەگەر د. نەجمەدین کەریم راست دەفەرموێت و لە بەرپرسانی برۆکسیل و پاریس خۆی بە کارامەتر دەزانێت دەبوو بەم شێوەیەی بکردایە:
یەکەم ئەو کاتەی چەند رۆژێک پێش ئەوە ئاگادارکرایەوە کە داعش نیازی کارێکی وای هەیە، وەکو جەنابی نمونەی لەسەر برۆکسل و پاریس هێناوەتەوە دەبوو وەکو ئەوانی بکردایە یەکسەر لە رێگای راگەیاندەکانەوە وشیاری بە خەڵکی کەرکوک و بەرپرسە بالا حیزبنییەکان بدایە کە خۆیان بۆ ئەو هێرشە ئامادە بکەن، هەروەها بە پێی دەسەلاتیی یاسایی خۆی هەرچی پشویەک هەیە بۆ پێشمەرگە و ئاسایش و دژە تیرۆر و پۆلیس رێگای نەدایە تا خۆیان بۆ ئەو رۆژە ئامادەبکەن.
د.
وەک سەرۆکی هەرێم ناوی مەسعود بارزانی دەبات و سوپاسی دەکات
د. نەجمەدین کەریم ناوی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی یاسایی و شەرعی دەهێنێت و سوپاسیشی دەکات، دەیەوێت لە خەڵکی وا بگەیەنێت کە مەسعود بارزانی ئاگاداری ئەم پلانە نییە و دەستی تێدا نییە، بەڵکو خەمخۆری خەلکی کەرکوک بووە، ئەوەتا پەیوەندی پێوەکردووە.
ئەو دوو ڤیدیۆیەی خوارەوەش دەیسەلمێنێت کە خەڵکی کەرکوک شارەکەی خۆیان پاراستووە، نەک ئاسایش و دژەتیرۆر و پۆلیس و حیزبەکان

لە کۆتاییدا کەرکوکییەکان دەبێت بیر لەوە بکەنەوە، کە ئەم د. نەجمەدینە ناپاکە خنجیلانەیە رۆژێک بەرەو رووی دادگای گەل بکەنەوە.




(دەنگدراوە: 19 . زۆرباشە: 3.5/5)