کورد و دیاردەی تڕەمپ Trump

Monday, 14/11/2016, 16:07

4511 بینراوە


وشەی تڕەمپ کە بنەچەیەکی یۆنانیی و فەڕەنسیی و سلاڤیی هەیە لە Trumpf ەوە هاتووە لە زمانی ئەڵەمانییدا بەو کارتە دەگوترێ کە لە یارییدا دەیباتەوە. دۆناڵد ترەمپی هەفتا سالیی گەمەکەی بردەوە.
--------------------------------------
تڕەمپ کە بەربژێرێک بوو بۆ سەرکۆماریی ئەمریکا بەرامبەر هێلاری کلینتن ، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی فرە لە دەزگەکانی راگەهاندنی گشتیی و کەسانی نێودار و دەستڕۆیشتوو ، لە نێویاندا ئۆبامای سەرکۆماری ئەمریکاو، تەنانەت هێندەک لە هاوڕێیانی هیزبەکەی خۆشی (هیزبی کۆماریی) لەدژی وەستان و، گەلێک تۆمەت خرانە پاڵی ، وەک لەخۆباییبوون و سەرلێشێواویی و، ئەوەی گوایە دژ بە مافی ژنان و رەشپێستان و پسوڵمانانە و هاوڕێی پوتینی سەرکۆماری رووسیایە و، هەر لەو کاتەشدا ، گەلەکۆمەیەکی یەکجار گەورە کرا لە دژی لەلایەن میدیا کانەوە ، چ لە ئەمریکا و چ لە ئەورووپا و، چ لە ولاتانی دیکەدا ، هەر بۆ نموونە ، چاند مانگێکە رۆژنامەکانی ئارەبستانی سەئوودیی پڕن لە وشەی دوژمنانە بەرامنەر تڕەمپ ، لەگەڵ ئەوەشدا تڕەمپ شەڕەکەی بردەوە . بەلام پاش سەرکەوتن ، ئەوەتە سێودووی نەبرد ،ئەوانەی ژێرکەوتنی تڕەمپیان بە ئاوات دەخواست ، ئێستە پیرۆزبایی دەکەن لێی و، داوای هاوکاریی دەکەن لێی. 
ئەز لە ماوەی بەیەکداهەڵچوونی تڕەمپ و هێلاریی دا هیچ بییروڕایەکم دەرنەبڕی ، بەلکو هەر سەرنجی هەڵوێستی لایەنەکانم دەدا کە زۆربەی زۆریان دژ بە تڕەمپ و، کەمەیەکی کەمیان لایەنگرییان دەکرد ، ئەوەش نەک راستەوخۆ ، بەلکو ترسنۆکانە ، بەلام کە گوێم لە قسەکانی تڕەمپ دەگرت هاستم بەوە دەکرد ئەم پیاوە مرۆڤێکە گوێ ناداتە زمانشیرینیی و راگرتنی دڵی دژبەرەکانی ، بەلکو رەپەکیی قسەکانی خۆی دەکا و، ئامانجەکانی بێ پرنگانەوە دژ بە گەندەڵیی دێنێتە زار و ، هەوڵەکانی لە خزمەتی ئەمریکادا کۆدەکاتەوە . تڕەمپ دەبێژێ ، ئەمریکا یارمەتیی هەموو لایەک دەدا بێ بەرامبەر ، کەچی کەس لێی رازیی نییە . کورت و کرمانجیی دەیەوێ بێژێ ، ئەوەی بەسەر ئەمریکا هاتووە ( وەک ئەوەیە کە بەسەر کورد هاتووە و، بووە بە کەواسۆری هیچپێنەبڕاوی بەر لەشکر ) . ئەو دەیەوێ ئەو کەوایە لەبەر ئەمریکا داکەنێ و بەخۆڕایی خزمەتی کەس نەکا و کەس نەپارێژێ بێ بەرامبەر . لەوەدا نێوی ئەورووپا و پاکستان و ئارەبستانی سەئوودیی و میرنشینەکانی کەنداو و ئێرانیشی هێنا . ئەورووپا هەست بەمە دەکا و، تڕەمپ بە مەترسیی دادەنێ بۆ ئاشتیی و ئاسایشی خۆی و ، دەزانێ لەمەوەدوا ئەمریکا پۆلیسێتییان ناکا ، لەبەر ئەوە دەیەوێ (لەشکرێکی ئەورووپایی ) پێکبهێنێ . جا ئەوە پێکدێ و کاریگەریی دەبێ یان نا دیار نییە. 
تڕەمپ مرۆڤێکی ئاسایی نییە ، بەلکو دیاردەیەکی شۆرشگێڕە و، لەسەر هەڵوێستی خۆی سۆرە . چەند پەرتۆکێکی نووسیوە . بێجگە لەمەش ، بازرگانێکی سەرکەوتووی ملیاردلێرە . لە کاتێکدا هێلاری کلینتننی دژبەری ، کاروباری چالاکییەکانی سەردەمی بەربژێرێتیی خۆی بە پیتاکی خەلک دابیینکرد ، تڕەمپ بەپارەی خۆی ئەو کارەی ئەنجامدا . شآیەنی باسە تڕەمپ بۆ بەڕێوە بردنی ئەمریکا پێویستی بەوانەش هەیە کەلەدژین ، دەیەوێ لەسەر بنەمای نیشتمانپەروەریی ئەمریکایی رێکیانبخا . ئەوجا ئەم کارە لەکردن دێ ، ئەوە جارێ دیار نییە.
رامیارانی کوردیش ، ئەوانەی کە لە هەفتاکانەوە پشتیان بە ئەمریکا بەستووە و، تێبڕەو تێکوتە و بێ نەخشەو بەرنامە چوونە شەڕی خومەینی و بەئس و ئێستەش دائشەوە ، بەرامبەر هێندەک پارە و چەکوچۆڵی سادە و، بەڵێنی دەمیی درۆزنانەی ئەمریکا ، دەبێ ئەوە بزانن کە سەردەم سەردەمی تڕەمپ و، هەموو ئەوانەیە کە بە پۆپۆلیست و ناسیونالیستی توندئاژۆ ناسراون، چ لە ئەمریکا و چ لە ئەورووپا . سەردەمی کۆن بڕایەوە و ، هیزبە کوردییژمانەکانیش ، کە دەمێکە روومناوە لێیان بۆ خۆگۆڕیین، رێ چۆڵکەن بۆ کەسانی پسپۆڕ و ژێهاتیی ، ئەگەر بیانەوێ چارەنووسی کورد و خۆشیان ، باجارێک نەخەنە قوڕی رەشی نێو هەزار بە هەزارێکەوە کە دەرچوون لێی یەکجار زەهمەتە . هیوام وایە ئەمجارەش قسەکە بۆ دیوار نەبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە