گوللەی وێڵ

Monday, 28/11/2016, 22:58

6196 بینراوە


لەپشتی هەر مرۆڤێکەوە چیرۆکێک هەیە
ئاوا دەستپێدەکات وەرینی گەڵاکانمان 
بەڕاستی من ژیانم کرد
پەتای "ئیبۆلا"  نەیکوشتم
پیاوە پیرەکە ئاوای ووت:

شتەکان بۆ گەردوون چێدەهێڵێت
ئیر ئەمە جەنگی کەسایەتی یە
 بەسەربەفردا دەڕۆی بێئەوەی شوێن پێ جێبهێڵێت 
 بینیم پیاوە پیرەکە، بینیم 
 ماڵەکەت وەک کیسەڵ لەسەر پشتت داناوە
خەیاڵەکانت چەندە جوانە 
کۆڵانەکان قورسایی ژیانمان فێردەکەن
سبەی ڕەنگە دواڕۆژبێت
لەکەنار دەریاکە  سەیری ئاوابوونی خۆر بکەیت
لەکۆتایدا ئێوە پیاوی ئاسمانین
تکایە مارە سڕبۆکە ....!
ڕێگاکانی لێخۆشبوون
بەخوین ڕشتنی مرۆڤەکان  ناگەڕێنەوە 
شپرزەی  مەهێنە ناوعەشقی ژیانەوە
دایکم دەیووت:  کوڕم لەبیرم دێت 
گۆڕستانێکی  بچکۆلەی شۆڕشگێڕەکان 
لێرە بوو ..؟ 
ئێستا باڵەخانەیەکی شوشەبەندە ئەوجێگەیە
ئەم شارە پڕە لەکۆڵانی تاریک
پیاوە پیرەکە دەڵێت:
کەم خوێنمان  پاکنەکردۆتەوە
لەسەرشەقامەکان ، هۆ
 كچە شێتەکە 
چەند لەدڵی تۆ دەچیت 
کۆڵانە دەرنەچۆکان شار
کچە شێتەکە ، هەنوکە 
 لەخزمە نزیکەکانی "سەدام " دەچیت،،، تۆ
نابێت زۆر لەمردن ڕاکەبکەین
پیاوە پیرە کە ئاوای ووت:
ئێمە هیچ پێویستمان بەبەخت نی یە
تامی شڵەژانی پێشبڕکێ دەکەم
بۆمردن 
 لەبیرم دێت ...!
 هاوڕێ گەنجەکەمان
 هیچ ئازاری نەچێشت
کەبووە قوربانی   بۆ ووڵات 
محاڵە  لەم مرۆڤانە  تێبگەیت...!
ترس سودی نییە بۆ ئەجەل 
ئێمەش  لێیان گەڕێین 
ئەم خائینانە  بشمرن ،دڵنیام ڕۆژگارێک دێت
مێژوو سزایان هەر دەدات
 من دەچم لەهەڵهاتنی خۆر دەڕوانم 
 لەکەناری دەریاکە
  رەنگە ئەمە دوا ڕۆژی  گەشتەکەم بێت ....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە