بەکام زارە دەدوێیت تێرۆر و لە مرۆڤ بوون کراوی

Tuesday, 29/11/2016, 4:23

3746 بینراوە


لەو ھەرێمەدا دەمێک و زارێک نییە ئازادانە ڕاکانی دەربڕێت. لەگەڵ ھەر دەربرێنێک و دەنگ بەرزکردنەوەیەکدا دەیان تەڵە پێیدا دەتەقێتەوە، ھەر دەست ھەڵبڕینێک دەیان تیری بەدواوەیە، ئەگەر وتاربێژی ڕاستبێژ بیت بە چەکی بێدەنگ، چالاکوانی سەر شەقام بیت یان خۆت یان سەیارەکە و دەسوتێنن، مامۆستا بیت رۆژی چەندین جار سووکت  دەکەن، رۆژنامەنووس بیت ھەموو دەرگایەکت  لێدەگرن و وەھات لێدەکەن لە ھەموو بستێکی ئەو خاکە بێزار بیت، یان ئەوە لە غەمی دزیی و گەندەڵی و تاڵان نیشتیمانی ھێدی ھێدی ئیسکەکانی لەشت دادەخورێنن...

ئەو ھەرێمە بۆتە وێرانەیەک ھیچ پێوەرێک نەماوە و کۆمەڵگاش بەرەو تێکشکان دەچێت، بەزەیی و مرۆڤ دۆستی و ئینسانیەت ماھیەتی نەماوە، بۆیە ئەرکی ھەموومانە کاری گەورە بۆ گێرانەوە ئینسانیەت و ھاوڵاتیبوون بکەین و شۆڕێک دەست پێبکەین کە بۆ ناو ھەموو رەگەزەکانی کۆمەڵگا قووڵ بێتەوە. قبوڵ کردنی ئەو دۆخە و درێژەکێشانی کارەساتی گەورەتر بەدوای خۆیدا دەھێنێت و تەواوی کۆمەڵگە دەبێت کۆیلە و گەلی مردوو...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە