چ شەرمەزارییە ئەگەر بڵێین بەعسییەکان لە دەسەڵاتی کوردی شەریفتربوون

Saturday, 03/12/2016, 22:24

4279 بینراوە


سەددام حسێن... ئەو سەرکردە دیکتاتۆرە بەعسییەی کە بەهۆی سیاسەت و هەڵوێستە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیی، کە عێراق و کوردستانی باشووری خستبووە نێو کارەسات و شەڕی خوێناوییەوە، دواترینیان شەڕی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران و دوایی داگیرکردنی کوێت، جگە لە کیمیاباران و کاولکردنی کوردستان و کوشتن و لە سێدارەدانی هەزاران لاوی کورد و عێراقییەکان،،،، تاواناکانی زۆرن و لەبیر ناچنەوە. بۆیە هەرچییەکی لە پاش دەگووترێت بە بەراورد بە دەسەڵاتی کوردی ، هەزار رەحمەتیشی بۆ بنێرن بە جوانی ناوی لە مێژووی رەشی خۆیدا ناسڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا من لێرەدا بەراوردێک لە نێوان دەسەڵاتی بەعس و دەسەڵاتی کوردییدا دەکەم، هەروەها لە نێوان کەسایەتیی سەدام و بارزانیی و تالەبانیی، ئێوەش سەرپشک بن، بزانن لە بەراوردی ئەم سێ کەسایەتییە، کامیان خائینتر و ناپاکتر و ناپیاوتر دەردەچن...؟ ئەوسا بزانن هەزار تف و نەعلەتیبۆ گۆڕی بارزانی و کوڕ و کوڕەزاکانی، جەلالی لاککەوتووی ژنە جاهیل و کوڕە بەرنەفرەتکەوتووەکانی نانێرن!
پێشەکی گوێ لە قسەکانی سەددام بگرن، کە بەم خائینە کوردانە چی دەڵێت و چۆن پێناسەیان دەکات، کە سەردەمانێک ئێمە وامان دەزانی سەددام لەبەر ئەوەی دوژمنی کورد، درۆ دەکات و هەمووی پرۆپاگەندەیە. زۆر جار دوژمنەکەمان چاومان دەکەنەوە و راستیمان بۆ باس دەکەن، لێ ئێمە چاوی خۆمان دادەخەین و گوێمان دەگرین، بزانن سەدام چ راستییەک لە دەمی دێتە دەرێ، کە پاش زیاتر لە سی ساڵ قسەکانی سەددام لەسەر مەسعود و جەلال و بەرپرسە کوردەکان هەمووی راست دەردەچن، لە ماوی ئەم بیست و پێن ساڵەدا.. وشە بە وشە و دێڕ بە دێری قسەکانی سەددام راستیان لێدەچۆڕێت  و درۆ و گومان لە پاش خۆی جێناهێڵێت
ئەم ڤیدیۆیە یەکێکە لە سەردانەکانی سەدام بۆ باشووری کوردستان و بە هاوڵاتییەکی کوردی وا دەڵێت:
--------------------------
"باوکم تەماشا بکە... بۆچی لە لایەن دەزگاکانی دەوڵەتەوە زیانتان پێ دەگەنرێت؟ بۆچی ئەمە روو دەدات!؟ 
لەبەر ئەوەی (مخربین) تێکدەرانێک هەن و ئازاری خەڵکی دەدەن. ئیستا ئێوە لەو تاقیکردنەوە و ئەزمونانەی پێیدا تێپەڕیون، وەکو گەلێک .
دەبێت بە عەقڵمان بیر بکەینەوە و هەستی پێبکەین... مێشکمان کە لەناو کەلەماندایە و دەبێت بیری بکەینەوە و تێبگەین !
ئیستا ئەو" موخەریبانە" لە کوێن؟ بۆ کوێ رۆیشتوون!؟
بۆ کوێ رۆیشتوون!؟ بۆ ئەمەریکا و ئینگلتەرا و فەرەنسا! هەزاران دینار سەرف دەکەن بۆ خۆیان! ئەم پارانەیان لە کوێ بوو!؟
تۆ پرسیار لە خۆت ناکەیت، کە تۆ کەسێکی هەژار و خاوەنی تەنیا ئەو شەڕوالەیت کە لە بەرتایە..!
پرسیار بۆ ناکەیت کە "جەلال تالەبانی" و ئەوانی تر ئەو ملیۆنەها دۆلارانەیان لە کوێوە هێناوە و بۆ خۆیان سەرفی دەکەن!؟ هەمووی خوێنی ئێوەیە کە دەیفرۆشن..
ئیستا ئەگەر ئەم ناوچەیە ئاسایشی تێدابوایە، وەکو ناوچەکانی دیکەی عێراق!
من نامەوێت بە قسەکانم سەرم بۆ بلەقێنێت، دەمەوێت عەقڵت واڵا بکەیت و بیری پێکەیتەوە و تێبگەیت، ئەگەر عەقڵت نەکەیتەوە، تەنیا سەر بلەقێنیت، هیچ تێناگەیت"!
-------------------------------
ئەمەی سەرەوە کورتەی ئەو قسانەی سەددام بوو، بۆ چەند هاوڵاتییەکی کوردی دەکات، کە لەسەر رێگا و پێشوازی کاروانەکەی دەکەن!
بەراوردێکی کورتیی نێوان سەدام و سەرانی دەسەڵاتی کوردی!
١ - سەدام سەرۆکی دەوڵەتێک بوو کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو! وەکو سەرۆکێک هەموو جیهان ددانی پێدانابوو و لە هەموو ئاستێکی نێو دەوڵەتییدا مامەلەی لەگەڵدا دەکرا!
- سەرانی کورد، سەرۆکی پارت و عەشرەتن، پێگەیەکی سیاسیی باوەڕپێکراویان نییە! تا وەکو دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت! 
٢ - سەدام جگە لە خۆی کە پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەو دەسەڵاتەی پێدابوو، تەنیا دوو کۆشکی لە هەموو عێراقدا هەبوو، هەموو پارەی دەوڵەت و خەزێنە و بانکەکان بۆ خۆی نەدەبرد و نەیدەدزی.
- مەسعود و جەلال بە ژن و کوڕ و ماڵ و منداڵ و کەسوکاریانەوە، خاوەنی سەدان و هەزاران کوشک و خانوو تەلارن، کە لە ژماردن نایەن.
٣ - سەدام خاوەنی هەموو عێراق بوو.
- مەسعود و جەلال تەنیا خاوەنی سێ پاریزگان و هەموویان لەسەر خۆیان تاپۆ کردووە.
٤- سەدام وەکو مەسعود و جەلال پارەی بەو شیوەیە نەدەزی و نەدەچوو بانکەکانی عێراق تاڵان و خاڵی بکات. ئەوەندەی تێدا دەهێشتەوە کە فەرمانبەر و مامۆستا بێ موچە و پارە نەکات!
- وەنەدەزیت بەڵام سەرانی پارتە کوردییەکان هەرچی پارە و سامانی وڵاتە لە ژێر دەستی خۆیان و کوڕ و بنەماڵەکانیاندایە، پارەکان هەمووی لایان خۆیانە و هیچ پارەیەکیان بۆ فەرمانەبر و کارمەندەکان نەهێشتۆتەوە.
٥- ئەندامانی بەعس و ئەمن و ئیستیخبارات، کە کاریان دەکرد و دەگەڕانەوە بۆ  شار و جێگەی خۆیان نەدەبونە خاوەنی هیچ ماڵو موڵکێک .
- هەموو ئەندامانی حیزبە کوردییەکان ماڵ و موڵکی دەوڵەت و خەڵکیان داگیرکردووە و تێێدا نیشتەجێ بوون، تاکە نمونەیەک کۆسرەت رەسوڵە، کەوا دەستی بەسەر  ماڵی پاریزگای سلێمانییدا گرتووە و کردوویەتی بە هی خۆی.
 ٦- پەرلەمانتارە هیچ لە بارانەبووەکان جگە لەوەی زانستییان سفرە، کە ملیش دەشکێنن بە بەپارەیەکی زۆر خانەنشین دەکرێن و ئۆتۆمبێل و پارەی خەیاڵیشیان پێدەدرێت و دوایش دەبنە پاڵەوانی سەر شاشەی تێڤێکان و قسەی پوچ هەڵدەڕێژن.  ئەوانەی سەردەمی سەدام ئاوا نەبوون وەکو فەرمانبەرێک مامەلەیان لەگەڵدا دەکرا.
لەگەڵ هەموو ئەمانەی سەرەوەشدا دیسان:
ئێمە لە دوای ٢٥ ساڵ لە حوکمی خۆماڵی بێین و بەراوردیان بکەین لەگەڵ دڕندەیەکدا کە گەلەکەمانی ئەنفال کردوە ، ئەوسا کە بەعسییەکان حاکم بوون ، خەڵکی زیاتر کەسایەتیان هەبوو، خەستەخانەکان دەروازەیان کراوە بوو بۆ گشت خەڵک بێجیاوازی ، هەشت ساڵ شەڕ لەگەڵ ئێران نرخی خۆراک هەرزانتربوو، کەس لەخەمی نان و بێ کارەبا و ئاوی نەبوو، کەسێک موچەی نەبڕا . بەعسییەکان کە کەسێکیشیان دەکوشت یان لەدار دەدا موچەی ماڵ و منداڵەکەیان نەدەبڕی .
 کوری بەرپرسێکی بەعسیمان نەدی و نەبیست دەستدرێژی یان سوکایەتی بە پۆلیسێکی هاتوچۆ ، فەرمانبەرێک دکتۆرێک فەڕاشێک بکات.
نەمان بیست ئەولادی وەزیرێکی بەعس کچ بفڕێنێ و دەستدرێژی بکاتە سەر ناموسی خەڵک .
لێ سەدان نمونەدی قێزەوندمان لەم بەرپرس و دەسەڵاتدارە خوێڕیانەی کورد بیستووە، هەرێم بەهەموو پارتەکانەوە ، ئەولادی بەرپرسەکان، کە باوکیان ترسنۆکترین کەسە منداڵەکانیان دەستدرێژی دەکەنە سەر خەڵکی و هیچ یاسایەکیش بۆ سزادانیان نییە و بەزەنگی تەلەفۆنێک مەرەخەس دەبن، کە خەڵکیشیان کوشت ، وەک ئەوەی مێش بکوژن ، ئەوە بەسوڵحی عەشایەری چارەسەری دەکەن .
 دەسەڵاتی کوردی کە زیاتر لە شەقامەکانی شاردا سێ بەرهەمیان هێناوە بۆمان کە زۆرایەتی خەڵک خەریکە لەجیاتی کارگە و بەرهەمی تر "چایخانە، جگەرەفرۆش ، گڵۆبەڕۆژە فرۆش" لە زۆر شەقامدا ژمارەی جگەرەفرۆشەکان لە خەڵکەکە زۆرترە  ئەو پیشانەش هەموو خۆیان لە ڕێگەی بەرپرسە فاسیدەکانەوە بەڕێوە دەچێت.
 هەموو ئەو جاش و فایلدار و ئەو بەعسیانەش بە کوردو عەرەبەوە لەسایەی دەسەڵاتی کوردییەوە حەساونەتەوە، ئەوەتانێ لەقەیرانی ئەخلاقی مەسعود بارزانیدا، کە قەیرانی بۆ هەموو موچە خۆرێک خوڵقاندوە ٤٠٠٠ عەرەبی بەعسی و سونی موسڵاوی موچەی بۆ بڕیونەتەوە.
جا ئیستا پێتان وا نییە بەعس زۆر شەریفترە لەو چەند حیزبە تڕۆ و ترسنۆکەی کە بوون بە بەڵا بەسەرمانەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە