پارتی بۆ له‌ناوبردنی کادیره‌کانی خۆشی سیناریو دروست ده‌کات

Wednesday, 07/12/2016, 14:36

9079 بینراوە


کادیرەکانی خۆیان کە یاخی دەبن، ئیتر بە بیانووی نەخۆشییەوە دەیان نێرن بۆ تورکیا و لەناویان دەبەن
تا ئیستا لە سنورى ناوچەى رزگارى زیاتر لە 400 ئەندام و کادیر وازیان لە پارتى هیناوە.
 ماوەیەک پیش ئیستا على حوسین سەفەر ی کردبوو، لە راگەیاندنەکان بڵاو کرایەوە، کە چەند کادیریک و بەرپرسى ریکخراو دەستیان لەکار کیشاوەتەوە، دوایی لە دواى گەرانەوەى عەلى حسین، بانگی زامناک بەرپرسى ناوچەى رزگارى  لقى2 دەکات و زۆر لێی تورە دەبیت، لەبەرچاوى بەرپرسى پاراستنى هەولیر (ناجى) و کارگیر لقێکی پارتیی  سوکایەتى زۆری پێدەکات. هەرچەندە پێشتر لەکاتى هەڵبژاردنەکان، ئەم على حوسینە ئیشى بۆ مامۆستا خەلیل دەکرد، تا ئەم ببێت بە بەرپرسى ناوچەى رزگارى  لقى2 ، دواجار کە مامۆستا خەلیل سەرکەوتنی بەدەست نەهینا و زامناک توانى بەرپرسى ناوچە مسۆگەر بکات.
زامناک کوڕە هەژارە و خاوەنى خانووەیەک نییە ماڵى لەبنەسلاوەیە کارگیر لق هەیە بەناوى دکتۆر ئاراز خاوەنى 8 ملیۆن دۆلارە و لە هەلبژاردنەکان دەرنەچوو بەلام لەبەر ئەوەى شەریکە دزى براکانى على حوسین سورچییە، على حسین کردی بە کارگیر لق هەروەها کارگیرلقی واش هەیە زروفى خراپە و هیچى نییە بۆنموونە کاروان جەلال یەکیکە لەو کارگیرانەى قەرزدارە و هیچى نییە ، زامناک زۆرجار باسى گەندەلى و ناعەدالەتى على حوسین کردووە باسى ئەوەى کردووە کە چۆن دەبێت سورچییەک بەرپرسى لقیکى وەک هەولێر بیت و کورەکەى بەناوى نیچیرڤان هەر رۆژەو لە ولاتیکە و سکرتیرەکەى بەناوى نەبەز زەویەکى وەرگرتووە لە سیبەردان بۆیان گواستۆتەوە بۆ گەرەکى وەزیران کەسیک بەناوى (خ، س) دەنگى تۆمار کردووە و گەیاندوویەتیە على حوسین، هەمان رۆژ على حوسین تەلەفۆنى بۆ زامناک کردووە و ئیدى دواجار ئەو کارەساتە رویداو خۆى سوتاند بە بیستنى ئەم هەواڵە، بێ ئەوەى هیچ کەس هەستى پێبکات، سەردانى دەکات بۆ نەخۆشخانەو حالى دەبینیت خراپە بە تەیارەى تایبەت رەوانەى ئەنقەرەى دەکات و وەک ئاشکرایە هەرکەس بچیتە ئەنکەرە مەبەستیان بیت بە سەلامەت ناگەریتەوە. چونکە لەوێ ئەو جۆرە پەیەندییە لەگەڵ میتدا هەیە، کە پێیان دەگوترێت، ئەم کەسە دوژمنی ئێوە و سیاسەتی ئێمەیە لەگەڵ تورکیا، ئیتر لەوێ بە بیانووی نەخۆشییەوە لەناوی دەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە