ئەو ژنە ناشرین و قێزه‌وه‌نه‌ی کە ده‌یه‌وێ به‌هۆی مامۆستا ئاواته‌وه‌ خۆی جوان بكات

Wednesday, 07/12/2016, 16:19

5181 بینراوە


شانازی برایم ئه‌حمه‌د ئەو ژنەی هەرچییەکی هەبێت، شەرمی نییە، خاوەنی رۆژێک نییە کە بۆ کورد کارێکی باشی کردبێت، ئەو ژنەی  تاریق رەمەزانی لە مەرگ رزگار کرد، ئەو ژنەی لە دوای هێرۆی خوشکییەوە دزێکی گەورەیە، خۆی و بنەمالەکەی سامانێکی زۆریان بە دزیی و خیانەت پێکهێناوە، کەچی هەمیشە میعر دەنووسێت و کۆڵکەنووسین بڵاودەکاتەوە، خۆی وەکو هەموو کەسێکی دیکە پیشان دەدات.
لەسەر ئەم ژنە زۆر نووسراوە، بەتایبەتی لە کوردستانپۆستدا، کە خۆی و بنه‌ماڵه‌کەی چەندە مێژوو تەڵخ و گوماناویین، خاوەنی کۆمپانیایەکن ناویان ناوە حیزب، ئەم حیزبە به‌شێکە لەو نەهامەتییەی وەکو پارتیی داهاتی خه‌ڵكی كوردستان بە تالان دەبەن و خەڵکەکەیان برسی و بێ پارە کردووە، كه‌چی له‌ ملاشەوە، ئەم بێ ئابڕووە دێت و وشە ریز دەکات، یەکێک کە شەرەفی نەتەوەیی و نیستیمانی نەبوو، ئیدی چ پێویستی بە شەرەفی دیکەیە، ئەمانە دەڵێن کە ئێمە مردین نەوەیەک لە دایک دەبێت کردارەکانمان نابینن، بەڵام نووسینەکانمان دەخوێنێتەوە، وەکو نووسین و شیعرەکانی باوکم، لەسەر ئەوە حوکم دەدەن، منیش وەکو بلەی باوکم  نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێز دەردەچم، هەروەک چۆن کۆمەڵێک نووسەری دەربار و ماستاوچی و خوێنەری دەبەنگ دێن هەڵسەنگاندن بۆ نووسین و شیعرەکانی برایم ئەحمەد دەکەن، لە بری خائین دەیکەن بە کەسێکی سیاسیی و ئەدیب و شاعیری گەورە، ئاوا منیش وەک باوکم بۆم دەنووسرێتەوە، نەبەز گۆرانێکیش پەیدا دەبێت بە شان و باڵمدا هەڵدەدات، ئەم بنەماڵەیە بەو جۆرە دروست بوون و بەو شێوەیە ژیاون و بەوەش دەیانەوێت بۆ پاشەڕۆژ بژین، کە مێژوویەکی ساختە بۆ خۆیان دروست بکەن، لێ ئەمە تا سەر بڕ ناکات، نەک خۆیان بەڵکو میژووشیان بەرەو کۆتایی دەچێت، ئەو مێژووەی، کە پڕە لە خیانەت و پڕە لە  دزیی و لە جاسوسیی.
من دەزانم شاناز پیویستی بەوە نییە ئەم نووسینانە بخوێنێتەوە و کاری تێبکات، چونکە کەسێکی بێ هەست و بێ شعورە، شەرمی شکاوە، ئەوەی بۆ ئەمڕۆ ئەو دەیەوێت بیکات، تەنیا نمونەی وەکو نەبەز گۆرانەکان رابهێنێت و دەستەمۆیان بکەن، تا وتارێکیان لەسەر بنووسن و بە شان و باڵیاندا هەڵبدەن، بڵێن ئەم ژنە رەخنەگری بنەماڵەیە و بە چەکوش لە حیزب و دەسەڵاتەکەی خۆی دەدات.
ئەوەتا شاناز خان ئەمجارەش خۆی وه‌ك داكۆكیكه‌ریكی سه‌رسه‌ختی خه‌لك نمایش دەكات، خۆی دەکات بە مامۆستا ئاوات.
له‌ نوێترین گالته‌جاڕی نووسینیدا ده‌ڵێت من مامۆستا ئاواتم! ته‌نیا ئه‌و مانشیته‌ بەسەر کە دنیایه‌ك قسه‌ و سه‌رنج و گالته‌ی پێبکەیت، چونكه‌ ئەگه‌ر له‌ ده‌ڤه‌ری زه‌ردیش مامۆستا ئاوات ئوتوموبیلكه‌ی بسوتنه‌رایه‌ و هێرش بكرایه‌ته‌ سه‌ری، چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی یه‌كێتی سوكایه‌تیان به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كردایه‌ و ئازاریان نه‌دایه‌ و ماله‌كه‌یان تێك نه‌دابایه‌ و ژه‌هرخواردیان نەکرایە، هیشتا ئاسایی دەبوو ئاوا خۆی هەڵبکێشێت و ئه‌و تێكسته‌ بنووسێ! به‌ڵام تۆی شاناز له‌كوێ بوی كاتیك مامۆستا ئاوات به‌ره‌و مه‌رگ نێردرا، خۆ ئەگه‌ر فشاری خه‌لكی ئازادیخواز نه‌بوایه‌، لە ناویان دەبرد!، تۆ ئەو کاتە لە کوێ بوویت، كاتێك مامۆستا ئارامی برای چه‌ته‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ت وه‌ك پیاوه‌كانی به‌عس ئه‌شكه‌نه‌جه‌یان ده‌دا؟ تو له‌كوێ بوی كه‌ ئوتوموبیله‌كه‌یان سوتاند؟ تۆ له‌كوێیت، كه‌ تا ئیستاش له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی قوباد و وەستا حه‌سه‌ن هه‌ره‌شه‌باران دەکرێن؟
به‌كورتی شاناز وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و مه‌سعود ده‌یه‌وێ به‌ نووسینی چه‌ند دێڕێك خۆی جوان بكات، به‌ڵام كۆمه‌لگای كوردی چیتر سه‌یری گوته‌ و نووسین و لێدوان ناکەن كرداری روژانه‌ ده‌بینێت كه‌ ئێوه‌ و مالی بارزانی و سه‌ركرده‌كانتان ج تالانیچییه‌كن؟ ئەو نووسینەی خوارەوە زیاتر خەڵکی لێتان توڕەتر دەبێت، چونکە دەزانن، کە تۆ زیاتر لە هەموویان ساختەچیی و درۆزنیت.

------------منیش مامۆستا ئاواتم...................
شاناز برایم ئەحمەد
ھەق وایە لەمڕۆوە ھەموو تاکێکمان ببینە دەنگی نوساوی مامۆستا ئاوات و ھەموو مامۆستا ئاواتەکانی کوردستان، راستە کە کەس لەگەڵ داخستنی دەرگای خوێندنگەکاندا نیە و کەس لەگەڵ ئەوەدا نیە کە زیان بەئایندەی خوێندکارانی میللەتەکەمان بگات، بەڵام ئایا سزادانی پەنجا ھەزار مامۆستا دەبێتە ھۆی کردنەوەی دەرگا داخراوەکان؟ ئایا بە سوکایەتی کردن بەناوو قودسیەتی مامۆستا ھیچ کێشەیک چارەسەر دەبێت؟ و ئایا بەعس ئاسا دەرگای ماڵی مامۆستا بە بەر شەق دان دەبێتە ھۆی ھێورکردنەوەی تووڕەیی ماموستایان؟
بەراستی شەرمە لە سەرزەمینێکی پڕ خێرو بێری وەک کوردستاندا مامۆستا نانی نەبێت بیخوات. لەوەش شەرمتر ئەوەیە کە بەرپرسانی سەرزەمینەکەم ھەست بە ئازارو برسییەتیان نەکەن. شەرمە رێگە لەھاواری کەسێکی برسی خاوەن مناڵێکی تینو بگیرێت. مەرگە ساتە یاری بە بژێوی مرۆڤ بکرێت. جاشایەتیە کە مووچە بۆ چوارھەزار بەکرێگیراو لە ھەرێمەکەمندا ببردرێتەوە لە کاتێکدا کە مامۆستا لەبەرنەبوونی کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.. خیانەتی نیشتیمانی ئەوە نیە کە بۆ دابینکردنی بژێوی خەڵک پەنا ببرێتە بەر بەغدا، بەڵکو خیانەتی نیشتیمانی برسی کردنی خەڵک و بەفیرۆدانی سەروەت سامانی میللەتە.. لەو ناوەشدا بێزارکەرترین ھەڵوێست بێ ھەڵوێستیە و کوشندەترین ئازار ھەست نەکردن بە ئازاری میللەت و ھەڵبژاردنی بێدەنگی و کپ کردنی دەنگی ھەقە.
ئەو پەری ناداد پەروەرییە کە دزەکان بەسەربەستی بژین و سزای ئەو ماموستا و کارمەند و کەمئەندامانە بدرێت کە لەساڵێکدا تەنیا چوار مووچەیان وەرگرتووە!! گەر ئەم نادادپەروەرییە کوردایەتییە؟ ئەوا زۆر بەداخەوەم بۆ کوردایەتی و گەر بێدەنگی حزبەکەم تاکتیک و ستراتیژێکی نوێیە ئەوا حەیف و ھەزار حەیف بۆ یەکێتییەکەم.. ئەگەریش ئەوە لەپێناو پاراستنی ئەو یەکریزیەدایە کە کەسمان نایبینین ئەوا دەڵێم بەسیەتی(قەشمەرجاری) و بەو پەری سەربەرزیەوە رایدەگەیێنم کە ناتوانم بەشیک بم لەو قەشمەرجارییە..
لە کۆتاییدا تەنیا ئەوەندە دەڵێم کە :
زۆر گەوجن ئەوانەی کە تووڕەیی ناوچاوی خەڵک نابینن و نایانەوی دان بەو راستیانەدا بنێن کە ھەمیشە زبڵخانەی مێژو شوێنی ئەوانە بووە کە ھەستیان بە ئازاری میللەتەکەیان نەکردوە و دووا وێنەی ھەموو ئەوانەی کە بەرژەوەندی خۆیان سەرو بەرژەوەندی خەڵک داناوە ھیچ جیاوازێکی نەبووە لەگەڵ دووا ووێنەکانی قەزافیدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە