ئەمڕۆ کە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، پاراستن له‌ هه‌ولێر ئاژاوه‌یه‌ك ده‌نیته‌وه‌

Friday, 09/12/2016, 21:31

5137 بینراوە


 رۆژی 10 - 12 - 2016 کە لە ساڵنامەی ئیسلامییدا رێکەوتی رۆژی (١٢ الربیع الاول/ ساڵی ١٤٣٨) دەکات، واتە سبەینێ رۆژی مەولودی ئیسلامەکانە، لەو رۆژەدا پێغەمەبری ئیسلام لە دایک بووە. بەو بۆنەوەیە چەند ساڵێکە حیزبە ئیسلامییە کوردەکان ئەو رۆژە بەکار دەهێنن بۆ دەرکەوتن و خۆپیشاندان، کە ساڵانه‌ چەندین هەزار کەس لە هەولیر بەشداری ده‌كات، ئەم رۆژەش میتی تورک و یەکگرتووی ئیسلامیش بەکاری دەهێنن تا لە پاڵ ئەو بۆنە ئیسلامییەدا مەرامی سیاسیی خۆیان بەجێبهێنن، ئەمە لە کاتێکدا لە تورکیا و زۆر لە وڵاتە ئیسلامییەکان یادی ئەو رۆژە بە شیوەیەکی سروشتی و ئاسایی یادی ئاینیی دەکەنەوە، بەڵام ئەو حیزبە ئیسلامییە کوردانە و داگیرکەران کارێکی دیکەیان بەو رۆژە هەیە، بۆیە پارتییش ئەمساڵ دەیەوێت ئەو بۆنەیە بەکاربهێنێت بۆ بەرامی سیاسیی خۆی دژی دەسەڵاتی مەرکەزی لە بەغدا و حیزبە نەیار و نەخوازیارەکەی خۆی. منیش لێرەوە بە پێویستی دەزانم وەکو کادیرێکی پارتیی و کارمەندێکی ئاسایش، لە رێگای ئەم هەواڵەوە ئاگاداری خوێنەرە بەڕیزەکان بکەمەوە، کە سبەینێ بە بڕیاری پاراستن و سەرپەرشتی لیوای ئاسایشی پاراستن (موحەمەد سەلیم مزوری) و بەهاریکاری (پشتیوان سادق)، هەروەها پیاوی بچوكه‌كه‌ی پارتی و پاراستن (مەریوان نەقشبەندی) لە باخچەی شار خۆپیشاندانێک دەکرێت، لە پاڵ ئەو یادکردنەوەیەدا، پاراستن دژ بە وتەیەکی پەرلەمەنتاری گۆڕان (سروە عەبدولواحید) لە بەرنامەیەکدا باسی لەوە کرد، کە لەبەر هەژاری و بێموچەیی، ژنی پێشمەرگە هەیە لەشی خۆی دەفرۆشێت. بۆیە ئیستا پارتیی کەوتۆتە خۆی و دەیەوێت دژ بەم قسانە ئەو بۆنە ئیسلامییە بەکار بهێنێت و خۆپیشاندانەکە بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا بەرێت چونكه‌ ده‌زانیت خه‌لك به‌گشتی وجه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆشی چیتر به‌وقسانه‌ بۆی هه‌لناپه‌رن.
 وەکو وتم سبەینێ کە رێکەوتی رۆژی لە دایکبوونی پێغه‌مبەری ئیسلامیشە، پارتی دەیەوێت ئاپورەی ئەو خەڵکە ئاڕاستە بکەن بەرەو لاینگرانی خۆیان و وا پیشان بدەن ئەو خەڵکە بۆ ئەو مەبەستە رژاونەتە سەر شەقام، لە لایەکی دیکەشەوە رقی خەڵکی دەڤەری سەوزیش هەڵبستێنن و ئەو رەخنەیە لەسەر هەولێرییەکان تیژتر بکەنەوە، کەوا بڵێن سەیربکە، خەڵکی هەولێر بۆ بڕینی موچە و تیرۆرەکانی دەستی پاراستن ناڕژێنە سەر شەقام، بەڵام بۆ لێدوانی ژنێکی گۆڕان ئەو بەزمە دەگێڕن، بەمە مەرامی پیسی خۆیان لەگەڵ رقی ئیسلام و حیزبەکان و سیاسەت تێکەڵ بەیەکتر بکەن و ئامانجی پارتیی و تورکیا لەوێدا بێتە دی، کە لە نیوان شارەکانی کوردستاندا رق و کینەی شارچیتی تێدا تۆختر بکرێتەوە
 ئەو خۆپیشاندانەی کە بڕیارە سبەینێ بەڕیوەبچێت وەزارەتی ئەوقاف لە کاتژمێری 10ی پێش نیوەڕۆ سەرپەرشتی دەکات، لە سەر قەڵا یادی ده‌كەنه‌وه‌، پاراستنه‌كانیش له‌باخی شار.
لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەوەش باس بکەم، کە ئەم نوکتەیەی خوارەوە، ئیستا لەناو زۆربەی ئەندامانی پارتییدا بۆتە باو، بۆیە تەنانەت لە ڤیبەر و فەیسبوکدا بە خۆشییەوە بۆ یەکتری دەنێرن، ئەمەش بەڵگەیە کە بەدرەوشتی وداوێنپیسی لە رەوشتی پارتییەکان دەچۆڕێت، بۆیە لە لای خۆیانەوە ئەم نوکتەیە دەکەن بە مەزەی سێکسی خۆیان و زەوقی لێدەبینن، لە بری ئەوەی لایەنی نەهامەتیی و مرۆڤایەتیەکەی خەڵکی بخەنە بەرچاو، بەتایبەتی پێشمەرگە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە