لەم بێ پارەیی و قەیرانەدا مەلا بەختیار كۆنفرانسی پارته‌ سۆسیالیسته‌كانی ئه‌وروپا دەهێنێتە سلێمانی

Sunday, 11/12/2016, 10:42

3240 بینراوە


دانیشتوانی شاری سلێمانی:مەلا بەختیار لەم قەیرانە داراییەدا ئایا پێویستمان بەمە هەیە :كۆنفرانسی پارته‌ سۆسیالیسته‌كانی ئه‌وروپا له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
دانیشتوانی سلێمانی و جەماوەری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی بێ خاوەن، ئایا پێویستمان بەم کۆنفەرانسە هەیە  كۆنفرانسی پارته‌ سۆسیالیسته‌كانی ئه‌وروپا له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ بچێت؟ لەم قەیرانە داراییەدا کە هەزاران موچە خۆر نانی شەوی نیە، مەلا بەختیار ئەگەر تەنها بۆ دەرخستنی ناوی خۆی و تەحدا کردن بۆ سەر هەندێ لایەن و خۆ دەرخستن نەبێت، پێویست دەکات زیاتر لە سەد کەس بانگهێشتی سلێمانی بکەن بە پارەی بلیتی تەیارە هۆتێل و خواردنەوە ،واتە هەموو خەرجیەک لەسەر خوێنی منداڵانی جەماوەی یەکێتی بکرێ، بۆ؟؟ دانیشتوانی سلێمانی و یەکێتیی بەشەرف خۆتان وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، بزانە کێ ڕاستە، وە کێ درۆ دەکات؟ 
 بفەرموون لە ڕۆژی کۆنفەرنسەکە بچنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی دەربڕن.
شاسوار کەریم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە