ساڵح موسلیم: ئێمە دیکتاتۆرین یا ئێوە؟

Saturday, 17/12/2016, 2:49

9447 بینراوە


یەک کوڕم هەبوو ئەویش لەبەرەکانى جەنگى دژە تیرۆرى داعش وەک سەدان هاوشێوەی گەریلا شەهید کرا، کچێکم ئیستا وەک شەڕەڤان چوار ساڵە گەریلایە.
------------------------------------
- ئێمە باوک و برازا و مام و ئامۆزامان نەکردۆتە بەرپرس و سەرۆکى هەموو دەسەڵاتە گرنگەکانى دەوڵەت و حیزب.
- ئێمە لەسەر حسابى برسیکردنى خەڵکى بە دزینى داهاتى گشتى خۆمان وەک شا و سوڵتان ناژین و میللەت برسى و بێ مووچە.
- ئێمە کودەتا ناکەین بەسەر مەزنترین دامەزراوەیى شەرعى وڵات تا لەبەرخاترى کورسى حوکمڕانى بنەماڵە پـــەرلەمان پەکبخەین.
- ئێمە لەسەر پۆستێکى فەیسبووک و وتارێک رۆژنامەنووس تیرۆر ناکەین پێش ئەوەى هەر دەپەنجەکەى بشکێنین.
- ئێمە کەرامەتى گەریلاکان لە هەموو پیرۆزییەک لە لامان پیرۆزترە، بۆیە لەبەر ئینتیمای سیاسى کەسایەتى ئەتک ناکەین، سەر و برۆ، سمێڵى ناتاشین و شاربەدەرى ناکەین.
- ئەوە ئێمە نەبووین و نابین کە خۆمان لەکۆشک و باڵەخانەى چەند سەد دۆنمى بژین و میللەتەکەشمان بەسەرماى زستان لە وڵاتى نەوتدا بەرمیلێ نەوتى پێ ڕەوا نەبینین.
- ئێمە وەک ئێوە سیاسەت و کوردایەتیمان نەکردووە بە کۆمپانیایى بازرگانى ڕەش بۆ خۆ زیاتر دەوڵەمەندکردن تا خەڵکەکە زیاتر هەژار بن.
- ئەوە ئێمە نەبوین کە دەرگا و پەنجەرەى بارەگا حیزبیەکانمان لە خوێنى خەڵکى لاپیرۆزتربێ بەوەى تەقە لە خۆنیشاندەرى بێ چەک و دیفاع َبکەین و بیانکوژین.
- ئێمە خەباتى سیاسى و چەکدارى ئەکەین بۆیە هەین و بەرپرسین نەک لەبەرئەوەى کوڕى بنەماڵەیەکى دیاریکراوین یــــان کوڕ و برازاى کەسێکى بەرپرس بووین.
- ئەوە ئێمە نەبووین دەعوەتى حەرەس جمهورى بەعسى کورد کوژ و ئەنفالچى فاشیمان کردبێ بۆ داگیرکردنى خاکى نیشتیمانەکەمان لەپێناو پاراستنى بەرژەوەندى بنەماڵە.
- ئێمە چاوساغیمان بۆ میت و جەندرمەى تورکى نەکردووە تا خاکەکەمان گڵاو بکەن و کوردى هەرێم و پارچەکانى تر بکوژن.
- ئەوە ئێمە نین ئەزبەنى بە گاڵتەجاڕى و بوغرابوونەوە بە خەڵکە ڕەش و ڕووت وبرسى و ناڕازیەکەى خۆمان بڵێن (هەڵپەڕن چى ئەکەن بیکەن).
- ئێمە وەک ئەوان ئەژین و وەک ئەوانیش ئەمرین...!
- ئەگەر ئێمە دیکتاتۆر بووینایە ئیستا وەک جەنابتان لە ئەنکەرە فەرشى سووریان بۆ داخەستین و پاشتر لە گرانبەهاترین بازاڕەکانى پۆشاکمان ئەکڕى، یان بە فڕۆکەى تایبەتى خۆمان دەعوەتى کچە گۆرانیبێژێکى لەشفرۆشى ئەمریکى ڕاپمان ئەکرد تا لە ئاهەنگى کوڕە نازدارەکەماندا گۆرانى بڵێ بەرامبەر بە چەند سەد دەفتەرە دۆلارێ.
ئیستا ئەزبەنى زانیت کێ دیکتــــاتۆرە ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە