کاک نەوشیروان لێرە نییە، بەڵام شاسوار و سروە لێرەن

Monday, 19/12/2016, 19:11

11482 بینراوە


ئەگەر گۆڕانخوازەکان دەپرسن کاک نەوشیروان چی لێبەسەر هاتووە و بۆچی ناگەڕێتەوە!؟ ئەو نووسەرانەش، کە دەیان لێکدانەوە و هۆکار بۆ دوورکەوتنەوەکەی دەنووسن، وەکو گۆدۆ دەڵێن لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیدا بن، وەکو پەیامبەرێکیش لە هەگبەکەیدا بیری نوێ و کرداری نوێی پێیە، ئەوەتا لە شوێنی کاک نەوشیروان بە جووتە (خوشک و برا) سروە و شاسوار هاتوون، پەیام و هەڵوێستی گۆڕان رادەگەیەنن!
-----------------------------------
* شەقامی کوردیی لەبەر دزیی و پیاوخراپی پارتەکان بە گۆڕانیشەوە هاتوونەتە دەنگ.
* دەسەڵاتی پارتەکان لە قەیران بەولاوە هیچی تریان بۆ میللەتی کورد بەرهەم نەهێناوە.
* بەرامبەر بە دەستەڵاتی پارتە چەتەکان، کە موچەش بە مامۆستایان و فەرمانبەران نادات، گۆڕانیش وەکو پیشەی کۆنی، کە هەڵخەڵەتاندنی جەماوەر بووە، لەم کاتەدا دێت و سروە واحیدمان لە بەرامبەر کەسەکانی ناو خۆپێاشندەراندا بۆ دەکات بە پاڵەوان، گوایە خەریکە بەرگریی لە موچە و پارەی پێشمەرگە دەکات. (ئەو سەروتارەی کوردستانپۆست بخوێننەوە، تا خەڵکی ساویلکەکە لە گەمەکە تێبگات).
----------------------------------
ئەو سروە عەبدولواحیدەی کە لە هەولێرەوە بۆ پەڕلەمانی بەغداد دەرچوو، خوشکی شاسوار واحیدە، ئەو شاسوار واحیدەی، کە بە رووکەش خاوەنی کۆمپانیای نالیایە و بە بیانووی پشکی (چاڤی لاند) دەستی بەسەر پارەی زۆربەی خەڵکی سلێمانیدا گرتووە، (کلیک بۆ خوێندنەوەی هەواڵ) (کلیک بۆ بینینی ڤیدیۆ) گومانی تێدا نییە، شاسوار و کۆمپانیاکەی دروستکراوی ئەو بەرپرسە فاسیدانەی دەستەڵاتی کوردین. لە کاتی ١٧ی شوباتدا ویستیان شاسوار بکەن بە پاڵەوان، چوونە سەر تەلەفیزیونەکەی و سوتانیان، میدیاکانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان و نووسەرە عەقیدەکان کەوتنە بەرگرییکردن لێی. یەکێک لەوانەی، کە دەرباز بوو، ئەویش لە بەغداد بوو بە وەزیری گٶڕان. ئێستا خوشکی شاسواریان هێناوە بەرامبەر بە پارتیی قوتیان کردۆتەوە هەروەک کوردستانپۆست باسی دەکات (کلیک) تا خەڵکی پێوە سەرقاڵ بکەن. گۆڕان و پارتەکان بە هەموو جۆرێک دەیانەوێت لە رێگای کەسانی ناشایستەوە میللەتەکە سوک بکەن. شاسوارێک کە فڕی بەسەر میدیاوە نەبوو، لە کاسبی و ئەندازیاریشدا هیچ نەبوو، وەکو هەموو دەستەڵاتدار و کاربەدەستێکی تری بێ توانا هێنایانە پێشەوە. ئەنجامی ئەمەش ئەوەیە کە ئیستا موچەش نادرێت و بازاڕیش وەستاوە.

دەسەڵاتی پارتە چەتەکانی کورد بۆنەتە هۆی تیاچوونی باشور
ئێستا دەسەڵاتی پارتە چەتەکانی کورد بۆنەتە هۆی تیاچوونی باشور، بزوتنەوەی گۆڕانیش خەریکە خەڵک بە بەغدادەوە سەرقاڵ دەکات، ئەمەش جگە لە هەڵخەڵەتاندن هیچی تری تیا نییە. سروە واحید بە زمانی عەرەبییەکی تێکشکاو ماستاو بۆ بەغداد دەکات، دەڵێت: هەرێم دزە با پارەی پێشمەرگە لە کاتی شەڕی موسڵدا بەغداد بیدات، گۆڕانەکەی سروە واحید وەکو پارتەکەی مەسعود بارزانی بیر دەکاتەوە و هیچ لارییەکی لەوەدا نییە پێشمەرگە لە موسڵ بە خۆڕایی بە کوشت بدرێت، ئینجا تەماشای ئەم هاوکێشەیەش بکەن، کە چۆن سروە بە کوشتدانی پێشمەرگەی بەلاوە گرنگ نییە، ئەوەی بەلاوە گرنگە، کە ئەم پێشمەرگانە وەکو جاش، خۆیان بۆ شەڕی موسڵ بە کوشت بدەن، بەڵام موچەی جاشایەتییەکەیان پێ بدرێت!
جگە لەمە سروە دەڵێت: پارتی لە کەرکوک ئەوانەی کورد نەبوون دەریکردوون، ئیتر بزانن چەند ناسیاسیی و خاڵیی لە فیکر لێدوان دەدات و کوردبوونی کەرکوک دەسڕێتەوە، جگە لەوە سروە  ئەم قسانەی دەیکات، لەویشدا لە نائاگاییدا پارتی بە باشی هەڵدەسەنگێنێت و لەسەر میزاجی کەمال کەرکوکی خاڵێکی گرنگ بۆ پارتی تۆماردەکات.
سروە دەیەوێت بۆڕ بە رابەرانی خۆپیشاندەرەکان  بداتەوە، بەڵام هەرچییەک ئەم پەرلەمەنتارە بیکات، لای خەڵکی وشیار ناتوانێت وەکو کەسەکانی ناو خۆپیشاندەران خۆی شیرین بکات، چونکە سروە نابێت بە سیمبوڵی بێمووچەیی خۆپیشاندەران. پارتە چەتەکانی دەسەلات لەم رێگایەوە دەیانەوێت بۆڕ بە خۆپیشاندەرەکان بدەنەوە و لەبەر چاو دووریان بخەنەوە و خۆیان پاڵەوان بۆ ئەو خەڵکە دروست بکەن، سروە بۆ خۆی یەکێکە لەو دەسەڵاتە فاسیدە و شاسواری براشی، کە هەموو گۆیژەی شاری سلێمانی ئەتک کردووە، هەر بەرپرسە و سەرو خانووی گەورەی لای ئەو وەرگرتووە. بە پارەی میللەت و ئەرزی میللەتیش تەلەفیزیونی کردۆتەوە، وا ئیستا ئەمیش رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن دەبینێت.
خەڵک وا دەزانێت دزینی نەوت و داگیرکردنی ماڵ و موڵک و پۆست، تەنیا گەندەڵیی و دزییە، ئەم شتانەی خراپەی دەستەڵاتی گەندەڵ و پیسخۆرەکانە، بەڵام دروستکردنی ئەم داردەست و فاسیدانەش بە میدیا و کۆمپانیاکانەوە بەشیک نیین لە نەهامەتین بۆ ئەو میللەتە!
شاسوار واحید دەڵێت: یەکەم کەس لە منەوە دەست پێ بکەن. ئەمیش وەکو مەحمود سەنگاویی و حاکم قادر و ئەو هەموو بەرپرسە ساختەکارانەی تر زۆر بێ باکانە بانگی ئەوە ئەدات کە ئەم هەموو سامانەی بە رەنجی شانی خۆی پەیدا کردووە وەرن حسابی لەگەڵدا بکەن، هیچی نییە، ئەوەی هەشی بێت هەمووی بە رەنجی شانی خۆی پەیداکردووە، ئەوەتا رووی دەمی دەکاتە گەنجانی تووڕە و بێ پارە، پێیان دەڵێت:

شاسوار ئەم قسەیە بۆ گەنجان دەکات، وەکو ئەوەی خۆی بە ئیرادەوە هاتبێت و بووبێتە خاوەنی ئەم هەموو سەروەت و سامانە و پارت و بەرپرسەکان یارمەتییان نەدابێت و لە پشتییەوە نەبووبن! بەڵام تکایە هەر کاتێک رۆژی حساب هات وەسێتەکەی کاک شاسوار بەجێ بهێنن لە (NRT) و کۆمارەکەی کاک شاسوار عەبدولواحیدەوە دەست پێ بکەن.
تێبینی:
لەم نووسینەدا ناوی مامۆستا ئاواتم هێنابوو وەکو کەسێکی نمونەیی نێو خۆپیشاندانەکان، بەڵام پاش چوونی بۆ بارەگای لقی چواری پارتی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەدهەم بارزانی بە پێویستم نەزانی ناوەکەی لێرەدا بهێڵمەوە و داوامکرد لابرا
http://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=52776&Jor=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە