چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی یەکەم

Monday, 12.19.2016, 22:11

5350 بینراوە


پێشەکی:

زۆر بە هۆشیاریەوە دەلێم کە ئەم چاوپێکەوتنە ڕاستی و دروستی  چاوپێکەوتنی نێوان دوو هاوڕێ یە لە سوید لەگەڵ یەک ڕەپتیلیەن ، ئەم چاوپێكەوتنە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٩ دا لە مانگی دیسامبەردا بوە.
ئەم بونەوەرە لە ڕەگزی کچە و پێشتر لەگەڵ هاوڕێیەکمدا بۆ ماوەی سێ جار لە پەیوەندیدا بووە، پاش ئەوەی هاوڕێکەم ئاگاداری کردمەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بونەوەرەدا داوام لێ کرد منیش بتوانم ئەو بونەوەرە ببینم و چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا ساز بکەم.
ئەم چاوپێکەوتنە خەیاڵی زانستی نیەو تەواوی ڕوداوەکە ڕاستیە و خۆم ئامادەی دانیشتنەکە بووم.
چاوپێکەوتنەکە نزیکەی ٣ کاتژمێرو ٦ خولەکی خایاند، ئەم نوسینە کورتەیەکە لە چاوپێکەوتنەکە و چەند پرسیاو وەڵامێکتان بۆ دەخەمە ڕوو.
پاش چاوپێکەوتنەکە داوام لێکرا لە لایەن ئەو کچە بونەوەرە کە تەواوی چاوپێکەوتنەکە بڵاو نەکەمەوە، بۆیە چەند پرسیارو وەڵامێک بڵاو دەکەمەوە، داواکاریەکی تریشی هەبوو کە وێنەی ڕاستی خۆی بڵاو نەکەینەوە تەنها وێنەیەکی دەستکردی لەگەڵ بڵاو بکەینەوە.
تەواوی ئەم چاوپێکەوتنە لای خۆم پارێزراوە کە پێک هاتوە لە ٤٩ لاپەڕە، لە ڕێگای ماڵپەڕی کوردستان پۆستەوە پوختەیەکی چاوپێکەوتنەکە بڵاو دەکەمەوە. ئەم کورتکراوەیە نێردراوە بۆ چەند وڵاتێکی تریش بە مەبەستی وەرگێران بۆ زمانەکانی فینلەندی، نەرویژی، ئەڵمانی ، ئینگلیزی و فەڕەنسی.
تکایە هەرکەس ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە زۆر گرنگە بڵاوی بکاتەوە بەسەر هاوڕێکانیدا و لە فەیسبوک سەیری بکەن، لەبەر ئەوە ئەم چاوپێکەوتنە باسی مێژوی مرۆڤ دەکات لەسەر زەوی و ئەو زانیاریانەی کە لە مرۆڤ دەشاردرێتەوە هەمووی دەخرێنە ڕوو.
ئەم بونەوەرە دەتوانێت لە ڕێگای تەلەپاتیەوە گفتوگۆ لەگەڵ مرۆڤدا بکات و چەند  جارێک پێنوسەکەی دەجوڵاند لەسەر مێزەکە بە بێ ئەوەی دەستی بەری بکەوێت، پاشان چەند نهێنیەکی گرنگ لەسەر مرۆڤ و مێژوکەشی دەخاتە ڕوو، وەک باسم کرد ئەم چاوپێکەوتنە ٣ کاتژمێرو ٦ خولەکی خایاند و بە تەواوەتی بۆم دەرکەوت  تواناکانی کە نیشانی دەدات توانای جەستەی و مێشکی خۆیەتی و پەیوەندی نیە بە سحرو جادوەوە.

چاوپێکەوتنی ئایندە لە ٢٣ ئەپرێڵی ساڵی ٢٠٠٠دا بوە.
من خۆم باوەڕی تەواوم هەیە بەم چاوپێکەوتنەو هیوام وایە ئێوەش باوەڕی پێ بکەن و سودی لێ وەربگرن بۆ دەولەمەند کردنی زانیاریەکانتان.
١٦-١٢-١٩٩٩ دەسپێ کردنی چاوپێکەوتنی یەکەم.
پرسیار:  یەکەم شت دەمەوێت بزانم تۆ چیت و تۆ کێیت؟ ئایا تۆ بونەوەری هەسارەکانی تریت یان تۆش خەڵکی سەر زەویت؟
وەڵام: وەک  تۆ دەیبینیت من مرۆڤ نیم وەک ئێوە، لە راستیدا من دروست بووی ئەیڤولەیشنیش نیم، من لە جنسی ئافرەتم و ڕەپتیلەینم، ئێمە جۆرێکی زۆر کۆنین لە نەژادی ڕەپتیلەین. ئێمە خەڵکی سەر ئەم زەویەین و ملیۆنەها ساڵە لەسەر زەوی دەژین.
ئێمە ناومان هاتوە لە دینی مرۆڤدا و لە مێژوی قەبیلە کۆنەکاندا ناوو وێنەی ئێمە هەیە و بڵاو کراوەتەوە، پێش تر مرۆڤ ئێمەی وەک خودای خۆی دیوەو هەمیشە گوێ ڕایەڵی ئێمە بوون. بۆ نمونە میسریە کۆنەکان و ئینکاکان وە زۆر قەبیلە و نەتەوەی تریش، لە دینی مەسیحیشدا بە هەڵە ناوی ئێمە هاتوە  وەک خراپەکار ناوزەند کراوین لە کتێبە دینیەکانیاندا.
ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە، لەبەر ئەوەی نەژادی ئێوە لە لایەن جۆرێک بونەوەرەوە دروست کراوە لە ڕێگای جینەکانەوە، ئێمەش شایەتحاڵی ئەوە پەرەسەندنە خێرایە بوین. زاناکانی ئێوە دەڵێن کە گوایە ئێوە دوو بۆ سێ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بوون و هێواش هێواش پەرەتان سەندوە ئەمەش شتێکی موستەحیلە.
پەرەسەندن زۆر زۆر هێواش ترە وەک لەوەی زاناکانتان باسی لێوە دەکەن.
خولقاندنی ئێوە دەستکرد بوە لە لایەن بونەوەری ترەوە بەڵام ئێمە ئێوەمان دروست نەکردوە، ئەگەر تۆ لە من بپرسیت ئایا من بونەوەری هەسارەی ترم دەبێت وەڵام بدەمەوە بڵێم نەخێر، لەبەر ئەوەی ئێمە خەڵکی سەر ئەم زەویەین و بە نەژادی تێرانس ناسراوین لە هەسارەکانی تردا. ئێمە چەند هەسارەیەکمان داگیر کردبوو لە کۆمەڵی خۆرەدا بەڵام خۆمان لە ڕاستیدا خەڵکی سەر زەوین.
کەواتە ئەمە هەسارەی ئێمە و هیچ کات ئەم هەسارەیە مافی بە ئێوەوە نەبوە.
پرسیار: دەتوانیت ناوی خۆتم پێ بڵێیت؟
وەڵام: ئەمە شتێکی زەحمەتە لەبەر ئەوەی زمانی مرۆڤ ناتوانێت ئەو دەنگە دەربکات، وە بە هەڵە گوتنی ناوی ئێمە بۆ ئێمە شتێکی ناخۆشە، زمانی ئێمە زۆر جیاوازە لەگەڵ زمانی ئێوە، بەڵام ناوی خۆمت پێ دەڵێم بە شێوازێک کە تۆی مرۆڤ بتوانیت بیڵێیت ، " سسسسشیاااسسسشکسسسش" ئەوە ناوی منە دەبێت عەرفی ش زۆر بە ڕونی دانی پێدا بنرێت، وە ک بە هەمان شێوە.
ئێمە ناوی سیانیمان نیە وەک ئێوە بەڵکو ئێمە تەنها خاوەنی یەک ناوین، ئەم ناوەش کەسی تر ناتوانێت بەکاری بهێنێتەوە، واتە ناوی تیکراریمان نیە. ئەم ناوەش وەک منداڵ نادرێتە کەس تەنها پاش گەشە کردن و گەورە بوون ناوت لێ دەنرێت، یان لە لایەن پیاوانی ئاینی یان زاناکانەوە ناوەکەت بۆ دابین دەکرێت.
تۆ دەتوانیت من بە ناوی لاسێرتا بانگ بکەیت من هەمیشە ئەو ناوە بەکار دێنم کە تێکەڵ بە مرۆڤ دەبم.
پرسیار: تەمەنت چەندە؟
وەڵام: ئێمە کات وەک ئێوە بەکار ناهێنین بە ساڵی ئەسترۆنۆمی یان بە سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا، لەبەر ئەوەی ئێمە لە ژێرزەوی هەسارەکەدا دەژین.
کات لای ئێمە پەیوەستە بە کێشی موگناتیسی زەوی و سوڕانەوە گەڕاوەکان، بەم مانایەش بە ژمارەی ئێوە ئەمڕۆ من ، کەمێک چاوەڕێ بە ئێستا حسابی دەکەم، ٥٧،٦٥٣ دەورەم، واتە من ئێستا تەمەنم کامڵە ، کە مێشکم کامل بوو ئەوکات تەمەنم ١٦،٣٣٧ دەورە بوو، ئەم ڕۆژی کامل بونەش بۆ ئێمە گرنگیەکی زۆری هەیە.
ئەگەر ئەمە حساب بکەم بە ساڵی مرۆڤ دەکاتە ٢٨ ساڵ.
پرسیار: ئایا ئیشت چیە، تۆش کارت هەیە وەک ئێمە؟
وەڵام: بە زمانی ئێوە من قوتابیم و دەخوێنم هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دەخوێنم. هەربۆیەش ئەمڕۆ لێرەم و لەگەڵ تۆ گفتوگۆ دەکەم. هەر ئەمەش بوو کە راستی خۆمم بۆ هاوڕێکەت دەرخست پێم گوت کە من کێم، ئێستا خۆشم بە تۆ ناساند و کۆمەڵێک زانیاری و  نهێنیتان دەدەمێ.
بۆیە وەڵامی هەموو پرسیارێکت دەدەمەوە کە لەسەر ئەو وەرەقانە نسیوتن، دەمەوێت بزانم تۆ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم هەموو زانیاریە دەکەیت، دەشمەوێت بزانم پاش بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە هاوشێوەکانت چۆن دەبن.
زۆر خەڵکانێکی شێت و درۆزن هەن لە نەژادی مرۆڤ لەسەر ئەم هەسارەیە کە دەڵێن ئێمە هەموو شتێک دەربارەی ڕەپتیلەین دەزانین، یان دەربارەی دەڤەری فڕیو، یان دەربارەی بونەوەری هەسارەکانی تر، کەسانێکیش هەن باوەڕ بەم درۆیانە دەکەن. دەمەوێت بزانم ئێوە چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕاستیەکان دەکەن، ئەو ڕاستیانە کە ئێستا پێتانی دەڵێم.
زۆر باش دەزانم کە زۆربەتان باوەڕ بە قسەکانی من ناکات، هیوام وایە من هەڵە بم، بەڵام ئێوە دەبێت تێ بگەن ئەگەر دەتانەوێت لە ساڵانی ئایندەدا بژین لەەر ئەم هەسارەیە.
کۆتایی بەشی یەکەم





(دەنگدراوە: 29 . زۆرباشە: 4.5/5)