Monday, 19/12/2016, 22:11
9838 بینراوە
پێشەکی:
زۆر بە هۆشیاریەوە دەلێم کە ئەم چاوپێکەوتنە ڕاستی و دروستی چاوپێکەوتنی نێوان دوو هاوڕێ یە لە سوید لەگەڵ یەک ڕەپتیلیەن ، ئەم چاوپێكەوتنە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٩ دا لە مانگی دیسامبەردا بوە.
ئەم بونەوەرە لە ڕەگەزی مێینەیەو کچە و پێشتر لەگەڵ هاوڕێیەکمدا بۆ ماوەی سێ جار لە پەیوەندیدا بووە، پاش ئەوەی هاوڕێکەم ئاگاداری کردمەوە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بونەوەرەدا داوام لێ کرد منیش بتوانم ئەو بونەوەرە ببینم و چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا ساز بکەم.
ئەم چاوپێکەوتنە خەیاڵی زانستی نیەو تەواوی ڕوداوەکە ڕاستیە و خۆم ئامادەی دانیشتنەکە بووم.
چاوپێکەوتنەکە نزیکەی ٣ کاتژمێرو ٦ خولەکی خایاند، ئەم نوسینە کورتەیەکە لە چاوپێکەوتنەکە و چەند پرسیاو وەڵامێکتان بۆ دەخەمە ڕوو.
پاش چاوپێکەوتنەکە داوام لێکرا لە لایەن ئەو کچە بونەوەرە کە تەواوی چاوپێکەوتنەکە بڵاو نەکەمەوە، بۆیە چەند پرسیارو وەڵامێک بڵاو دەکەمەوە، داواکاریەکی تریشی هەبوو کە وێنەی ڕاستی خۆی بڵاو نەکەینەوە تەنها وێنەیەکی دەستکردی لەگەڵ بڵاو بکەینەوە.
تەواوی ئەم چاوپێکەوتنە لای خۆم پارێزراوە کە پێک هاتوە لە ٤٩ لاپەڕە، لە ڕێگای ماڵپەڕی کوردستان پۆستەوە پوختەیەکی چاوپێکەوتنەکە بڵاو دەکەمەوە. ئەم کورتکراوەیە نێردراوە بۆ چەند وڵاتێکی تریش بە مەبەستی وەرگێران بۆ زمانەکانی فینلەندی، نەرویژی، ئەڵمانی ، ئینگلیزی و فەڕەنسی.
تکایە هەرکەس ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە زۆر گرنگە بڵاوی بکاتەوە بەسەر هاوڕێکانیدا و لە فەیسبوک سەیری بکەن، لەبەر ئەوە ئەم چاوپێکەوتنە باسی مێژوی مرۆڤ دەکات لەسەر زەوی و ئەو زانیاریانەی کە لە مرۆڤ دەشاردرێتەوە هەمووی دەخرێنە ڕوو.
ئەم بونەوەرە دەتوانێت لە ڕێگای تەلەپاتیەوە گفتوگۆ لەگەڵ مرۆڤدا بکات و چەند جارێک پێنوسەکەی دەجوڵاند لەسەر مێزەکە بە بێ ئەوەی دەستی بەری بکەوێت، پاشان چەند نهێنیەکی گرنگ لەسەر مرۆڤ و مێژوکەشی دەخاتە ڕوو، وەک باسم کرد ئەم چاوپێکەوتنە ٣ کاتژمێرو ٦ خولەکی خایاند و بە تەواوەتی بۆم دەرکەوت تواناکانی کە نیشانی دەدات توانای جەستەی و مێشکی خۆیەتی و پەیوەندی نیە بە سحرو جادوەوە.
© 2019- Kurdistanpost