چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی دووەم

Tuesday, 12.20.2016, 22:43

4220 بینراوە


پرسیار: حەز دەکەم بە کورتی وەڵامم بدەیتەوە ئایا دەڤری فڕیو لە هەسارەکانی ترەوە دێت و بونەوەری هەسارەکانی تر هاتوچۆی پێ دەکەن، یان ئەوانە کەشتی ئاسمانی ئێوەن؟
وەڵام: هەندێک لەوانە کە ئێوە بە ufo  ناویان دەبەن هی ئێمەن، بەڵام زۆرینەیان هی ئێمە نین. زۆرینەی ئەو شتانەی کە بە ئاسمانەوە دەبینرێن دەڤری فڕیو نین و تەکنەلۆژیایەکی دروستکراو نیە، بەڵکو تەنها شتی سروشتیە کە هێشتا ئێوە لێی تێنەگەیشتون، وەک پەڵەی پلاسما لە بەرزیەکانی ئەتمۆسفیر.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکیان ڕاستین و هەندێکیان هی خۆتانە کە تایبەتە بە هێزی ئاسمانی خۆتان، وە هەندێکیان هی ئێمەیە ئەو جۆرەی کە بەباشی بە چاو نابینرێت پەیوەستە بە ئێمە، لەبەر ئەوەی ئێمە زۆر بە وریایەوە خۆمان نیشان دەدەین لە ئەتمۆسفیردا، وە شێوازی تایبەتمان هەیە بۆ شاردنەوەی کەشتیە ئاسمانیەکانمان.
ئەگەر هەواڵێکت خوێندەوە باسی لە کەشتەیەکی سلڤەری درێژکۆڵە کرد واتە لە شێوەی سیگار درێژی ئەم کەشتیانە لە ٢٠ مەترەوە بۆ ٢٦٠ مەترە ، وە ئەگەر دەنگی هەبوو ٥ لایتی سوری پێوە بوو لەسەر بەشە ئاسنەکە، یەک گڵۆپ لە سەرەوە یەکێک لە ناوەڕاستددا دوو دانە لە دواوەی کەشتیەکە ، ئەگەر کەسێک کەشتیەکی لەم جۆرەی دی واتە کەشتیەکی ئێمەی بینیوە، ئەمەش مانای ئەوەیە یان کەشتیەکە تێک چوە یان کەسێک لە بێ ئاگای خۆیدا کەشتیەکەی وا لێ نەکردوە کە بە چاو نەبینرێت.
ئێمە جەند دانەیکیشمان هەیە کە لە شێوەی دەڤری فڕیودایە، بەڵام دەڤری فڕێو زۆرینەی دروستکراوی بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەویە. هەموو کەشتیە ئاسمانیەکان کە لە شێوەی سێ گۆشەدان دروست کراوی هێزی سەربازی خۆتانە، بەڵام تەکنەلۆژیەکەی تەکنەلۆژی بێگانەکانی دەرەوەی زەویە.
ئەگەر بە ڕاستی دەتەوێت کەشتی ئاسمانی ئێمە ببینیت دەبێت سەیری ئاسمانەکانی Arctic   و Lnner Asia  بکەیت تایبەت لە سەر چیاکانەوە.
پرسیار: هیچ هێمایەکی تایبەتتان هەیە کە ئێمە بتوانین جۆری ئێوە لە جۆرەکانی تر جیا بکەینەوە
وەڵام:  بەڵێ دوو هێمای تایبەتمان هەیە کە ئیشارەت بە نەژادی ئێمە دەکات، هێما کۆنەکە مارێکی شینە چوار باڵی سپی هەیە لەسەر تەختێکی رەش.( ئەم ڕەنگانە هێمای باوەڕی هەیە بۆ ئێمە).
ئەم هێمایە بەکار دەهات لە لایەن کۆمەڵێک لە نەژادی ئێمەوە، بەڵام ئەم هێمایە لە لایەن مرۆڤەوە کۆپی کراوەو لە نوسراوە مێژویەکانتاندا دەبینرێن.
هێماکەی تریان ئێوە بە دراگۆن ناوی دەبەن لە شێوەیەکی خڕدا حەوت ئەستێرەی سپی لە ناوەراستەکەیدایە و ئەم هێمایە تا ئەمڕۆش بەکار دێت.
ئەگەر یەکێک لەم هێمایانەت دی بە کەشتیەکی ئاسمانیەوە یان لە هەر بینایەکدا لەژێر زەویدا ئەوە بە دڵنیایەوە هی ئێمەیە.( نەسیحەتی من بۆ تۆ ئەوە دەبێت هەر کات ئەو هێمایەت دی بە زووترین کات لەو شوێنە دوور بکەوەرەوە).
پرسیار: ئەو حەوت ئەستێرەیەی کە لە هێمای دوەهەمدا هەبوو ماناو هێمای بورجەکانە؟
وەڵام: بورجەکان؟ نا. ئەو حەوت ئەستێرەیە هەسارەو مانگەکانن ئەوەش نیشانەی ئەو حەوت هەسارەیەیە کە پێشتر ئێمە داگیرمان کردبوو. ئەو هەسارانە لەسەر باک گراوندێکی شین دراگۆنە خڕەکەش واتەی شیوەی زەوی ی. ئەو حەوت ئەستێرەیەش مانای، مانگ، مارس، ڤەینۆس، وە هەر چوار مانگەکەی  جوپێتێرو ساترون، ئەو هەسارانە لە ڕابردودا لە لایەن ئێمەوە داگیر کرابوون.
دوو لەو ئەستێرەداگیرکراوانەمان جێ هێشتوە، باشترە هێماکە ببێتە پێنج ئەستێرە.
پرسیار: وەک ڕێگات پێ نەدام وێنەت بگرم ، چی دەتوانیت بکەیت بۆ ئەوەی بۆ من بەکار بێت و خەڵکی باوەڕ بەم چاوپێکەوتنە بکەن، ئایا دەتوانیت وەسفێکی خۆت بکەیت؟
وەڵام: بەڵی دەزانم بۆ ئەوەی بتوانیت ئیسپاتی ئەم چاوپێکەوتنە بکەیت چەند وێنەیەک بۆ تۆ دەبێتە بەڵگە، ئەگەر نا مرۆڤ زۆرجار کەم باوەڕە، ئەمەش لە راستیدا زۆر سودی هەیە بۆ ئێمە و بۆ بونەوەرەکانی تریش کە سەردانی زەوی دەکەن. لەوباوەڕەدام ئەگەر وێنەی منیش بڵاو بکەیتەوە زۆرێک لە مرۆڤەکان دەڵین ئەوە ڕاستی نیە و دروست کراوە، بۆی هەیە بڵێن ئەوە ژنێکەو ماسکی کردوە، ئەوەش بۆ من دەبێتە مایەی شەرمەزاری کە بە مرۆڤ ناوزەندم بکەن.
تۆ دەبێت لە من تێ بگەیت، من ناتوانم ڕێگات پێ بدەم وێنەی خۆم یان ئامێرەکانم بگریت، ئەمەش هۆکاری هەیە و نامەوێت گفتوگۆ لەسەر ئەو باسە بکەم. یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە دەبێت پارێزگاری لە نهێنی بونی خۆمان بکەین، هۆکارێکی تریش هۆکاری دینیە، بەڵام ڕێگات پێ دەدەم کە وێنەیەکی دەسکردی من دروست بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە.
دەتوانم وەسفێکی خۆم بکەم بەڵام باوەڕم نیە هاوشێوەکانی تۆ بتوانن وێنەی من بکێشن لە ناو مێشکیاندا لەبەر ئەوەی مێشکی ئێوە وا دروست کراوە کە نەتوانێت رەپتیلەن وەک بونەوەری زیرەک ببینێت. بەڵام هەر محاولەیەک دەکەم.
بیر بکەرەوە لە جەستەی مرۆڤێکی مێینە ئەمە هێمایەکی باشە بۆ وەسفی جەستەم. وەک ئێوە منیش سەرم هەیە، دوو دەست، دوو قۆڵ، دوو قاچ، دوو پێ، بە گشتی شێوەی جەستەمان لە یەک دەچێت.
من کە لە ڕەگەزی مێینەم دوو مەمکیشم هەیە، ئێمە ڕەپتیلەینین بەڵام بە مروری زەمەن وامان لێ هاتوە ئێمەش شیر دەدەین بە منداڵەکانمان ، ئەمەش نزیکەی ٣٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بۆیەکم جار ڕویداوە کە ڕەپتیلەن شیر بداتە منداڵەکەی. بۆمان دەرکەوت کە ئەمە باشترین شێوازە بۆ گەشە کردنی منداڵ.  هەڵبەتە مەمکی ڕەپتیلەین وەک مەمکی مێینەی ئێوە نیە، مەمکی مێینەی ئێوە گەورەترە، بەڵام مەمکی ئێمە هەمووی وەک یەکن واتە گەورەو بچوکی نیە.
ئۆرگانەکانی زاوزێ کردن وەک هی مرۆڤە، بەڵام هی ئێمە چی مێینە چی نێرینە بچوکترە لە ئەندامی زاوزێی مرۆڤ، بەڵام  بۆ هەمان مەبەست بەکار دێت.
ڕەنگی جەستەم سەوزو بەلای بێجیدا دەڕوانێت، زیاتر بەرەو سەوز،  چەند خاڵێکی قاوەیی ناڕێک و پێک لەسەر جەستەمانە، هەموو خاڵێک لە ساتیمێک بۆ دوو سانتیمە بە پێوەری ئێوە، لەسەر دەم و چاوو جەستەمان ڕیزبەندی خاڵاکەن جودایە، وە ڕەگەزی مێینە خاڵیان زیاترە، بە تایبەت بەشی خوارەوی جەستەمان لەگەڵ دەم و چاو. سەیری من بکە ئەو دوو خەتە دەبینیت لە سەرمەوە دێتە خوارەوە بۆ سەر دەم و چاوم پاشان دێتە سەر چەناگەم.
چاوم کەمێک گەورە ترە لە چاوی مرۆڤ، ئەمەش هۆکارێکە کە ئێمە لە تاریکیدا زۆر باش دەبینین، بیبیلەی چاومان کەمێک گەورە ترەو ڕەنگی ڕەشە، کە دەورە دراوە بە خەتێکی سەوز، نێرینە خەتەکەی سەزی تۆخە، گەورەیی بیلبیلەی چاومان دەگۆڕێت لە خاڵێکی ڕەشی بچوکەوە بۆ بۆ خاڵێکی ڕەشی هێلکەی درێژکۆلە، چاوی ئێمە زۆر حەساسە بە تیشکی خۆر.
گوێچکەمان لە دیوی دەرەوەی جەستەمانە و خڕە، بەڵام وەک گوێی مرۆڤ نیە، گوێی ئێمە زۆر باشتر کار دەکات لەبەر ئەوەی شەپۆلی پانترە لە گوێچکەی مرۆڤ، گوێمان قەپاخێکی هەیە کە دەتوانین دایبخەین، بە تایبەت لە ژێر ئاودا.
لوتمان تیژە لە شیوەی حەرفی ڤی لە ناوەڕاستی کونە لوتەوە، لەبەر ئەمەش دەتوانین پلەی گەرمی ببینین. ئەم توانایەمان خەریکە لە دەست دەدەین بە مروری زەمەن، بەڵام بەم ئۆرگانە دەتوانین پلەی گەرماو سەرما ببینین.
لێومان بۆ پێشەوەیە وەک لیوی ئێوە، بەڵام لێوی مێینە کەمێک درێژکۆلە ترە، ڕەنگی لێومان قاوەییە، و ددانەکانمان سپیە و زۆر بەهێزە، ددانەکان کەمێک درێژترە لە ددانی ئێوەو کەمێک تیژ تریشە لە ددانە ناسکەکانی ئێوە.
ڕەنگی قژمان وەک مرۆڤ ڕەنگاو ڕەنگ نیە، بەڵام لە هەر تەمەنێکدا ڕەنگێک دەکرێت ئەمەش شتێکی کولتوریە، رەنگی ئەسلی وەک ڕەنگی قژی منە، سەزو قاوەیی.
قژمان لە قژی ئێوە ئەستورترو بەهێزترە ، بەڵام زۆر بە هیواشی گەشە دەکات، تەنها سەرمان موی لێ دێت واتە تەواوی جەستەمان بێ مووە.
جەستەو دەست و قاچمان هەر وەک ئێوە وایە، بەڵام ڕەنگی جودایە ، سەوز و بێجی وەک رەنگی سەرم، لەسەر بەشی سەرەوەی قۆڵ و ڕانم هەمان هێما هەیە کە لەسەر دەم و چاوم هەیە.
پێنج پەنجەمان هەیە کەمێک درێژ ترە لە پەنجەی مرۆڤ بەڵام کەمێک باریک ترە لە پەنجەی مرۆڤ، ناو لەپمان وەک ناو لەپی ئێوە خەتی تێدا نیە، بەڵام خاڵ خاڵە ، رەگەزی نێرینە ومێینە هەمان خاڵ هەیە لە ناو لەپماندا. ئێمە پەنجە مۆرمان نیە، ئەگەر دەست لە جەستەی من بدەیت زۆر سافترە لەو جەستە مواویەی تۆ. دوو شاخکۆلەی بچوک هەیە لە ناوەڕاستی دوو پەنجەی ناوەڕاستدا، نینۆکەکانم ڕەساسیە کەمێک لە نینۆکی تۆ درێژترە.
دەبینیت نینۆکی من زۆر درێژ  نیە، بەڵام ڕەگەزی نێرینە نینۆکی درێژە پێنج بۆ شەش سانتیم دەبێت بە پێوەری ئێوە.
باقی جەستەمان جودایە لەگەڵ ئێوە، ئەگەر دەست بدەیت لە بەشی سەرەوەی پشتم هەست دەکەیت بە ئێسقانێکی ڕەق، ئەو ئێسقانە ڕەقە لە سەرمانەوە تاوەکو سەر سمتمان دەڕوات. ئەم بەشەش پرە لە دەماری خوێنبەرو عەسەب، ئەمەش وادەکات کە زۆر حەساس بێت ئەگەر دەستی لێ بدەیت، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک کە ئێمە ناتوانین بە ئیسراحەت لەسەر کورسی دانیشین، ئەگەر کورسیەکە پشتی هەبێت.
کاری ئەم شتە پانەش بۆ کاری جنسیەو وە بۆ ڕێکخستنی حەرارەتی جەستەیە، ئەگەر لەبەر خۆر یان خۆری دەستکرد دانیشین ئەمە گەورە دەبێت و هاتوچۆی خوێن زیاد دەکات بەمەش هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکەین.
چی تریش جودایە لە جۆری ئێوە؟  ئەها ئێمە ناوکمان نیە، ئێمە بە جۆرێکی تر لە دایک دەبین وەک شیرخۆرەکان لە دایک نابین، ئێستا باسی ئەوەتان بۆ ناکەم، هیوادارم ئێستا کەمێک ڕون بێت لاتان شێوەم چۆنە.
بۆت هەیە وێنەم بکێشیت بەڵام وێنەی دەستکرد.

کۆتایی بە شی دوو

  چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ وبونەوەرێک لە جۆری رەپتیلیەن -بەشی یەکەم





(دەنگدراوە: 18 . زۆرباشە: 4.5/5)