چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی سێ یەم

Thursday, 12.22.2016, 22:41

4428 بینراوە


پرسیار: چی جۆرە جل و بەرگێک لەبەر دەکەیت؟ لەو باوەڕەدام لە کاتی ئاسایدا ئەم پۆشاکانە ناپۆشیت؟
وەڵام: نەخێر، تەنها ئەو کاتانەی کە تێکەڵ بە مرۆڤەکان دەبم  پۆشاکی مرۆڤ دەپۆشم ، لە ڕاستیدا جەستەم زۆری پێ خۆش نیە، بۆ من ئاسایی نیە ئەم پۆشاکە بپۆشم، هەستێکی ناخۆشم دەداتێ.
ئەگەر من لە شوێنی خۆم بم یان ئەو شوێنانەی کە تایبەت دروست کراوە بۆ وەرگرتنی وزەی هەتاو، زۆر جار لەگەڵ کەسانی نزیک خۆمان بێ پۆشاک دەسوڕێینەوە. دیارە ئەمەش جێگای سەرسوڕمانە بۆ تۆ؟ بەڵام لە کاتێکدا کە لەگەڵ خەڵکانی زۆرین یان کەسانی نەناسراوی تێدایە پۆشاکی زۆر دەڵب کە لە قوماشێکی ناسک دروست کراوە دەیپۆشین، وەک پێم ڕاگەیاندی زۆرینەی جەستەی ئێمە زۆر حەساسە. بۆیە جلی تەسک بۆ ئێمە شیاو نیە و پێمان خۆش نیە پیپۆشین.
ڕەگەزی نێرینەو مێینە هەمان پۆشاک دەپۆشن تەنها هەر ڕەگەزێک ڕەنگی تایبەت بە خۆی هەیە.
پرسیار: تۆ باست لەوە کرد کەسانی نزیک لە خۆت، مەبەستت ئەوەیە ئەندامانی خانەوادەی خۆت؟
وەڵام: نەخێر، تۆ ئەوانە بە خانەوادە ناو دەبیت کە لە ڕێگای جینەوە لە تۆوە نزیکن واتە باوک و دایک.
وەک پێشتر بۆم باس کردیت ئێەم ناوی تایبەت و زۆر قورسمان هەیە، بەشیک لە ناوەکە تایبەتمەندی هەیەو هیچ بونەوەرێکی تر ئەو بەشە ناوە بەکار ناهێنێت، بەشێکی تری ناوەکە نیشانی دەدات کە تۆ لە چی بنەماڵەیەکی.
ئەمەش مانای ئەوەیە هەموو گرۆپەکە کەسی تۆن، لەبەر ئەوەی گروپەکە زۆر گەورەیە، زۆر جار گروپەکە پێک دێت لە ٤٠ بۆ ٧٠ لە جۆری ئێمە.  ئەم گروپە زۆرجار جینەکانیان یەک دەگرێتەوە بەڵام تەنها نزیکە جین دایک و باوکە. ئەمەش کەمێک زەحمەتە بۆتی ڕوون بکەمەوە لەبەرئەوەی پەیونەدییەکی کۆمەڵایەتی کۆنە و بە شێوازێکی سەخت داڕێژراوە.
لەوانەیە لە ئایندەدا یەک ببینینەوە وردەکاری ئەوەشت بۆ ڕوون دەکەمەوە.
پرسیار: ئایا کلکت هەیە وەک ڕەپتیلەینی ئاسایی؟
وەڵام:  ئایا کلک دەبینیت؟ نەخێر، ئێمە کلکی بینراومان نیە، ئەگەر سەیری جەستەی ئێمە بکەیت تەنها ئێسکێکی خڕی بجوک هەیە لەو شوێنەی کە شوێنی کلکە. بەڵام لە بیدایەتدا کە منداڵ دروست دەبێت کلکی هەیە و پێش لە دایک بوون کلکە نامێنێت.
هەڵبەتە کلک بۆ بونەوەرێکە کە لەسەر دوو پێ دەڕوات و بە کلک بالانسی خۆی ڕادەگرێت، وەک دەبینیت ئێمە وەک ئێوە ڕێگا دەکەین هەربۆیە لە دێر زەمانەوە ئەو کلکە بونی نەماوە.
پرسیار: تۆ وتت کە ئێوە بە شێوەیەکەی تر دێنە ژیانەوە ئایا جۆری ئێوە هێلکە کەرەن ؟
وەڵام: بەڵێ، بەڵام نەوەک وەک باڵدار کە تۆ پێی ئاشنایت، یان ڕەپتیلیەنی خشۆک، منداڵەکە لەناو پڕۆتیندایە لە ناو ڕەحمی دایکیدا، شکڵکی هێلکەی هەیە کە توێکڵێکی زۆر تەنکی هەیە، ئەم هێلکەیەک پڕاو پڕی ڕەحمی مێینەکەیە، کۆرپەلەکە لەناو هێلەکەدایە کە تەواو جودا کراوەتەوە لە جەستەی دایکی، واتە ناوکی نیە و نەبەستراوە بە جەستەی دایکەوە.
منداڵەکانی ئێمە وەک منداڵی مرۆڤ گەورە نین، هێلەکەکە نزیکەی ٤٠ سانتیم دەبێت واتە منداڵەکە ٣٠ بۆ ٣٥ سانتیم دەبێت بە پێوەری ئێوە.ئەمەش پەیوەندی هەیە بەوەی کە ئەندامی زاوزێی ئێمە زۆر بجوک ترە لە ئەندامی زاوزێی مرۆڤ، بەڵام ئێمە کە گەورە بوین دەبینە ١٦٠ بۆ ١٨٠ سانتیم.
پرسیار: ئایا حەرارەی جەستەت چۆنە؟ تۆ گوتت پێت خۆشە لەبەر خۆردا بیت، ئایا چی کاریگەریەکی هەیە لەسەر ئەندامەکانی جەستەت؟
وەڵام: ئێمە بونەوەری شیردەر نین، بەڵکو ئێمە ڕەپتیلیەنین واتە حەرارەی جەستەمان پەیوەستە بە حەرارەی چواردەورەکەمانەوە. ئەگەر ئێستا تۆ دەست لە دەستم بدەیت هەست دەکەیت دەستم ساردترە لە دەستی تۆ، لەبەر ئەوەی جەستەی ئێمە حەرارەی ئاسایی لە ٣٠ بۆ ٣٣ دەرەجەیە، ئەگەر ئێمە لەبەر خۆر دابنیشین یان پشت بکەینە خۆر لە ماوەی چەند خولەکێکدا دەرەجەی حەرارەی جەستەمان ٨ بۆ ٩ دەرجە زیاد دەکات.
ئەم بەرزبونەوەی حەرارەیە چەندەها جۆری ئەنزیم و هۆرمۆن دروست دەکات لە جەستەماندا، دڵ و مێشکو ئۆرگانەکانی جەستەمان زیاتر ئەکتیف دەبن، هەست بە خۆشیەکی زۆر زۆر دەکەین، مرۆڤ پیی خۆشە لەبەر خۆردا بێت بەڵام بۆ ئێمە خۆشیەکەی زۆر بێ وێنەیە تۆ هەرگیز ناتوانیت لەوە تێبگەیت.     ( ئیحتیمالە وەک لوتکەی چێژی مرۆڤ وایە لە کاتی جوتبنودا).
ئێمە زۆریش حەز بە مەلەوانی دەکەین لە ئاوی گەرمدا یان هەرشلەمەنیەکی گەرم بێت بۆ ئەوەی حەرارەی جەستەمان بەرز بکەینەوە. ئەگەر بۆ چەند کاتژمێرێک لە سێبەردا بین ئەوا حەرارەمان دادەبەزێتەوە بۆ ٣٠ تا ٣٣ دەرەجەی سەدی. ئەمەش هیچ زەرەرێکی بۆ ئێمە نیە، بەڵام زیاتر حەزمان لەبەر خۆرە. ئێمە ژوری دەستکردی خۆرمان هەیە لە ژێر زەویدا، بەڵام ئەمەش وەک خۆری ڕاستی نیە.
پرسیار: ئایا چی دەخۆن؟
وەڵام: لە ڕاستیدا زۆرینەی شتەکان وەک ئێوە، ماسی، میوە، سەزە، جۆرێکی تایبەت لە فطریات کە خۆمان بەرهەمی دێنین لە ژێر زەویدا، ئێمە دەتوانین چەند جۆرێک خواردنی دیکەش بخۆین کە بۆ مرۆڤ نەشیاوە و زەهراویە، تاکە جیاوازی نێوانمان ئەوەیە ئێمە دەبێت بە ئیجباری گۆشت بخۆین لەبەرئەوەی جەستەی ئێمە پڕۆتینی پێویستە.
ئێمە ناتوانین وەک مرۆڤ تەنها لەسەر سەوزەو میوە بژین ئەوکات کۆئەندامی هەرسمان لە دەست دەدەین و دەبێتە هۆی مردنمان، ئێمە تەنها بۆ ماوەی جەند هەفتەیەک یان مانگێک دەتوانین بێ گۆشت بژین، زۆرێک لە ئێمە گۆشتی کاڵ دەخوات و شتی تریش دەخۆن کە بۆ ئێوە زۆر قێزەوەنە.
پرسیار: ئایا دەتوانیت دەربارەی مێژوتان و شێوازی گەشە کردنتانم بۆ باس بکەیت؟ جۆری ئێوە ماوەی چەند ساڵە بونتان هەیە؟ ئایا ئێوە لە ڕەپتیلەیەنەوە گۆراون بۆ ئەم شێوەیە وەک ئەوەی مرۆڤ لە مەیمونەوە گۆڕاوە بۆ مرۆڤ؟
وەڵام: ئەها، ئەمە مێژویەکی زۆر دورو درێژە بۆ تۆ جێگای باوەڕ نابێت بەڵام ئەوە ڕاستیەکانە ئێستا پێتی دەڵێم.
محاولە دەکەم بە کورتی باسی بکەم.
نزیکەی ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زۆرێک لە باوباپیرانی ئێمە وەک داینەسۆر بە کارەساتێکی گەورە لەسەر زەوی کۆتاییان پێ هات،  هۆکاری ئەم تیاچونەش پەیوەندی نەبوو بە کارەساتی ئاساییەوە، وەک زاناکانی ئێوە باسی لیوە دەکەن کە نێزەک کەوتبێتە خوارەوە بۆ سەر زەوی، بەڵکو شەڕ بوو لە نێوان دوو جۆر بونەوەر لە دەرەوەی گۆی زەویدا.
لەسەر ئەساسی ئەو زانیارییە سنوردارانەی کە هەمانە دەربارەی ئەوکاتە، ئەوە یەکەم جەنگ بوە لە نزیکی هەسارەی زەویدا، بەڵام کۆتا جەنگ نەبوە، وە جەنگی ئایندەش بەڕێوەیەوە، وەک ئێوەی مرۆڤ دەڵین جەنگی سارد، لەسەر ئەم زەویە ٧٣ ساڵە جەنگی سارد بەڕێوە دەچێت لە نێوان چەند جۆرێک بونەوەری هەسارەکانی تردا.
لەم جەنگەدا کە ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ڕویداوە دوو جۆر بونەوەری زۆ پێشکەوتو تێیدا بەشدار بوون، ئەم دوو جۆرە بونەوەرە ناویان زەحمەتە بۆ تۆ بتوانیت بیڵێیت ئازاری زمانت دەدات و ئەگەر من بیڵێم بۆی هەیە ئازاری گوچکەت بدات.
جۆرێک لەم بونەوەرانە مرۆڤ شێوە بوون وەک ئێوە بەڵام ئەوان زۆر لە ئیوە کۆنترن، خەڵکی ئەم کەونە بوون لە کۆمەڵەی ئەستێرەکانی ، ئێوە ئەم ئەستێرانە ناو دەبەن بە پرۆسیۆن (Procyon) و بەم ناوە ناسراوە لەسەر نەخشەکانتان. بەڵام ئەمانە هێچ پەیوندیان بە ئێمەوە نیە، ئێمە لە جۆری سەوریەسینوین و هیچ دەستکاریەکی دەرەکیمان نەکراوە، واتە جینەکانمان وەک خۆی ماوەتەوە،  بەڵام خۆمان چەند جینێکمان بەسەرکەوتوی گۆڕیوە ، دوای باسی ئەوەشت بۆ دەکەم.
ئەو ڕەپتیلەیەنە پێشکەوتوانەی کە جەنگەکەیان کرد لەگڵ مرۆڤ شێوەکان خەڵکی ئەم کەونە نین، بەڵام لە.... چۆن ئەمەتان بۆ ڕوون بکەمەوە، زاناکانتان هێندە دەبەنگن تێ ناگەن کە ڕاستی کەون چیەو چۆنە! مێشکی ئێوە هێندە بێ توانایە کە ناتوانێت ئاسانترین شت ببینێت و تەنها پشت دەبەستێک بە زانیاری هەڵە و  فیزیا و ژمارە.
ئەمەش بەشێکە لە پڕۆگرام کردنی مێشکی ئێوە دوای دێمەوە سەر ئەم باسە.  با پێتان بڵێم لەم ساتەدا ئێوە هێندە دورن لە تێگەیشتن لە کەون وەک ئەوەی کە چیتان زانیوە  ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئێستاش هەر هێندە دەزانن!!
وەک باسم کرد ئەو جۆرەی تر خەڵکی ئەم کەونە نەبون، با پێت بڵێم ئێمە ناوی بڵق بەکار دێنین بۆ کەونەکان، کە وەک کەفێکی زۆر وایە. ئێوە پیی دەڵێن دیمێنسیەکی تر، بەڵام ئەم وشەیە وشەیەکی هەڵەیەو بۆ ئەم مەبەستە بەکار نایەت، بەکار هێنای وشەی دیمێنسی هەڵەیە و شێوازی تێگەیشتن لەو وشەکەش هەڵەیە.
گرنگترین شت کە تۆ دەبێت بیزانیت ئەوەیە کە ئەو جۆرە بونەوەرە دەتوانن لە نێوان بڵقەکاندا هاتوچۆ بکەن بە کوانتوم تەکنەلۆژی. زۆرجاریش ئەوان دەتوانن بە مێشک ئەم کارە بکەن تەکنەلۆژیان ناوێت، ئێمەش چەند توانایەکمان هەیە کە لە توانکانی ئێوە زیاترە، بەڵام ئێمە ناتوانین لە نێوان بڵقەکاندا هاتوچۆ بکەین، ئێمەش تەنها لە ڕێگای تەکنەلۆژیەوە دەتوانین هاتوچۆ بە بڵقەکاندا بکەین،جۆرە بونەوەرێک هەیە لەسەر ئەم زەویە کە دەتوانێت وئەو توانایەی هەیە، بەڵام باو باپیرانی ئێوە ئەوانیان بە ساحرو جادوگەر ناوزەند کردوە.
با بگەڕێینەوە سەر مێژوی خۆمان: یەکەم بونەوەر کە شێوەی مرۆڤیان هەبوو ١٥٠ ساڵ پیش ڕەپتیلیەنەکان گەیشتنە سەر زەوی، ئەوان ئێرەیان داگیر کردو چەند بنکەیەکیان لێ دامەزراد. 
گەورەترین بنکە لە و شوێنە بوو کە ئێستا ناو دەبرێت بە ئەنتراکتیکا بوو " Antractica"  وە دانەیکی تر هەبوو لە و شوێنەی کە ئەمڕۆ ئاسیای پێ دەڵێن. ئەم خەڵکانە ژیانیان بەسەر دەبرد لەگەڵ جۆرێک لە دایناسۆر کە بجوکبون و لە لە جۆرێک لە ئاژەڵ دەچون، بێ کێشە پێکەوە دەژیان. ئەو کاتەی کە ڕەپتیلیەنە پێشکەوتوەکان هاتنە ئەم سیستمەوە ، جۆرە بونەوەرەکەی کە شیوە مرۆڤ بوون و لە پرۆسیۆنەوە هاتبون ویستیان بە ئاشتیانە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ ڕەپتیلیەکان، ئەمەش بێ ئەنجام بوو، جەنگێک گەورە بەرپا بوو لە ماوەی جەند مانگێکدا.
دەبێت باش تێبگەیت هەردوو جۆرە بونەوەرەکە هاتبون بۆ یەک مەبەست ئەویش مادەی مس بوو، زیندەوەرەکان و بایۆلۆجی بۆ ئەوان هیچ بەهایەکی نەبوو.
بۆ ئەوەی لەم مەبەستە تێ بگەیت دەبێت بزانیت کە مس مادەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئەو بونەوەرانەی کە زۆر پێشکەوتون. لەبەر ئەوەی بە تێکەڵ کردنی مس لەگەڵ ئەو مادانەی کە ستابیل نین دەتوانین مادەیەکی ستابیلی لێ دروست بکەیت،  ئەگەر ئەم مادە تازەیەی کە بەدەستی دێنیت پاش تێکەڵ کردنی بە مادەی مس ، بە ڕێژەیەکی بەرز کارەباو موگناتیسی تێکەڵ بکەیت وە لە گۆشەیەکی دیاریکاروەوە بە ئەشیعەی ناوکی لێی بدەیت ئەمەش ئەلەمێنتێکی نوێت بۆ دێنێتە بەرهەم.
فیوشنی مس و موگناتیسی ئەشیعەیی لە شوێنێکی داخراودا شتێکت بۆ بەرهەم دێنێت کە زۆر بەسودە بۆ تەکنەلۆژیا بەڵام دروست کردنی زۆر قورس و کۆمپلێکسە بۆ مێشکی ئێوە. مێشکی ئێوە هێندە سادەیە توانای ئەوەی نیە ئەو لێکدانەوەیە بکات.
بێمەوە سەرباسەکە، هەردوو جۆرە بونەوەرەکە هاتبوون مسیان دەویست لە هەسارەی زەوی، ماوەیەکی کەمی خایاند کەوتنە جەنگەوە دژ بە یەکتر لە بۆشاییەکانی ئاسمان لە دەوری زەوی. ئەو جۆرە بونەوەرەی کە لە مرۆڤ دەچوون لە بیدایەتدا توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن،  بەڵام لە جەنگی کۆتایدا ڕەپتیلیەنەکان چەکێکیان بەکار هێنا کە بۆ خۆشیان لە ژێر تاقی کردنەوەدا بوو، 
چەکێکی تایبەت بوو فیوشن بۆم ، بڕیار بوو هەموو شتێکی زیندوو لەناو بەرێت لەسەر زەوی، بەڵام دەبوو مادەکانی کە بۆی هاتون زەرەمەند نەبێت بەم چەکە قورسە.
چەکەکە بەکار هێنرا بەرەو زەوی ئەو شوێنەی کە ئێستا پێی دەڵین ئەمریکای ناوەڕاست، لە ناو ئۆقیانوسدا تەقیەوە، ئەمەش فیوشنێکی ناجێگیری دروست کرد بە تێکەڵ بوون بە هایترۆجین ئەمەش وای کرد ئەنجامەکەی زۆر بەهێزتر بوو لەوەی کە حسابی بۆ کرابوو لە لایەن ڕەپتیلیەنەکانەوە،  ئەمەش وای کردن ئەشیعەی کوشندە بڵاو بکاتەوە، پاش ئەم تەقینەوەیە  بۆ ماوەی ٢٠٠ ساڵ زستان بوو ئەم ماوەیە ناو دەبرێت بە زستانی نیکولێر.
بونەوەرەکانی کە لە جۆری مرۆڤ بوون هەموو کوژران و تیاچوون، پاش ماوەیەک ڕەپتیلیەنەکانیش وازیان لە زەوی هێنا لەبەر ئەوەی ئەشیعەی ڕادیۆئەکتیفی تێدا بوو بۆ ئەوانیش خەتەرناک بوو، زەوی بە تەنها مایەوە و هەموو ئاژەڵەکانیش تیاچوون.
بەهۆی فیوشنی بۆمبەکە چەند ئەلەمێنتێک سوتا و چەند مادەیەکی جێ هێشت، یەکێک لەو مادانە ناو دەبرێت بە ئیریدیۆم ، کە زاناکانتان تا ڕۆژی ئەمڕۆ دەڵێن ئەو ئیریدیۆمە ئەسەری نێزەکە کەوتۆتە سەر زەوی و هەموو دێناسۆرەکانی لەناو بردوە.
ئەمەش دورە لە راستیەوە، بەس ئایا ئێوە چۆن ئەمە بزانن؟
زۆرینەی دێناسۆرەکان مردن هۆکاری مردنەکەش بە هۆی تەقینەوەی بۆمبەکەوە نەبوو بەڵکو بە هۆی زستانی نیکولێرەوە بوو.
لە ماوەی ٢٠ ساڵدا هەموو دێناسۆرو ڕەپتیلیەنەکان مردن، کەمێکیان توانیان بژین بۆ ماوەی ٢٠٠ تا ٣٠٠ ساڵ ئەویش ئەو جۆرە بوو کە لە ئۆقیانوسەکاندا دەژیان، لە کۆتایدا ئەوانیش مردن لەبەر ئەوەی ژینگە بە تەواوەتی گۆرا، زستانی نیکولیەر دوای ٢٠٠ ساڵ کۆتایی پێ هات بەڵام لەگەڵ ئەوەشاد لەسەر زەوی سارد تر بوو لە جاران.
لەگەڵ ئەم کارەساتەشدا چەند بونەوەرێک توانیان بژین وەک ماسی، قرش، باڵندە، جەند حەیوانێکی شیردەر، باوباپیرانی ئێوە، چەند جۆرێک لە ڕەپتیلەین وەک تیمساح، ...وە جۆرێکی تایبەت و بجوک لە دێناسۆر کە زۆر زیرەک بوون، ئەمش لەگەڵ جۆریک رەپتیلایەن یەکیان گرت ئەو جۆرەش ئێوە ناوی دەبەن بە ترایناسۆرەوس.
ئەم جۆرە تازیە لە ڕەپتیلیەن لەسەر دوو قاچ ڕێگای دەکرد، وە کەمێک شێوەی لە ئێوە دەچوو، لە خانەوادەی ئێمە دەچوو بەڵام کەمێک بجوک تر ١٥٠ سانتیم دەبون. چەند تایبەتمەندیەکی مرۆڤی تێدا بوو، ئێسقانەکانی جودا بوو کەلەسەری گەورە تر بوو مێشکیشی گەورە تر لە مرۆڤ، دەستی پەنجەی هەبوو بۆیە دەیتوانی شت هەڵگرێت بە دەستی، بەڵام ئۆرگانەکانی جودا بوو شیوازی هەرس کردنیشی جودا بوو، چاوەکانی لە ناوەڕاستی دەمو چاویدا وەک ئێوە، ئەم جۆرە  باوباپیری ئێمە بوون.
لە مێژودا باس لەوە دەکرێت کە ئەو بۆمبە ڕاستەخۆ گۆڕانکاری دروست کردوە بەسەر بونەوەرەکاندا و ئەو ئۆرگانانەی کە جیاواز بوون لەم جۆرە تازەیەی بونەوەردا، بەڵام ئەمە هێشتا ئیسپات نەبوە. ئەو جۆرە دێناسۆرەش ماوەی ٣٠ ملیۆن ساڵی پێویست بوە تا بگاتە ئەمڕۆ و ئەم شێوەی منی لێ دەربچێت، بۆیە لە سەراتاوە وتم گەشە کردن کاتێکی زۆری دەوێت. ئەگەر جینەکانی ئێوە دەستکاری نەکرایە چۆن دەتانتوانی وا بە خێرای لە ئاژەڵەوە بگۆڕێن بۆ جۆرێک کە خۆی تونای بیرکردنەوەی هەبێت؟
ئەو جۆرە بونەوەرە هێندە زیرەک بوون توانیان ملیۆنەها ساڵ بە ڕی بکەن و لە ناونەچن لەبەر ئەوەی تونای خۆگونجاندنیان هەبوو، بۆ نمونە لە ژیانی ئەشکەوت لە ساردی سروشت، فێری بەکار هێنانی بەرد بوون وەک ئامێر بەکاری بهێنن، فێری ئەوە بوون ئاگر بکەنەوە، یان خوێنیان گەرم بکەن ئەمەش زۆر گرنگ بوو بۆ مانەوەی نەژاندی ئێمە لەسەر زەوی.
لە ماوەی ٢٠ ملیۆن ساڵی ئایندە ئەم جۆرە ڕەپتیلەیەنانە دابەش بوون بەسەر ٢٧ جۆردا، بەداخەوە کە هەمویان تونای ئەوەیان نەبوو تا ئەمرۆ بمێننەوە و زرۆبەیان لەناو چوون یان بە کارەساتی سروشتی یان بە جەنگ لە نیوان یەکتردا.
سروشت زۆر دڵڕەق بوو لەگەڵ ئێمە، لەو ٢٧ جۆرە ٢٤ جۆریان لەناوچوون وەک وتم بە بۆنەی جەنگەوە و بە بۆنەی کارەساتی سروشتیەوە، ئەوان نەیاندەتوانی حەرارەی خوێنیان لەگەڵ سروشت ڕێک بخەن ئەمەش بوە هۆی لەناوچونیان.
پێنج ملیۆن ساڵ پاشا ئەو جەنگە و پاش نەمانی دێناسۆرەکان ، تەنها ٣ جۆر ڕەپتیلەین مابوون کە خاوەنی تەکنەلۆژی بوون، ئەمانیش پێکەوە دەژیان لەگەڵ کۆمەڵیک ئاژەڵ.
پاش تێکەڵ بوونی ئەم سێ جۆرە لە شێوازی دەستکردو شێوازی سروشتی یەک جۆر لەم ڕەپتیلیەنانە مانەوە، ئەویش بە بۆنەی دۆزینەوەی جینە حەساسەکان بۆ ڕێکخستنی ژیانمان لەگەڵ سروشتی زەویدا بوو.
بە وتەی مێژونوسەکانمان و دیندارەکان دەڵێن کە جۆری ئێمە کۆتا جۆری ڕەپتیلەیەنە کە ماوەتەوە و ئەویش بە هۆی دەستکاری کردنی جینەکانەوە بووە، مێژوی دەستکاری کردنی جینەکان دەگەڕێتەوە بۆ ١٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، دەتوانین بڵێین گەشەی ئێمە لەو لوتکەیەدا وەستاوە. کەمێک گۆرانکاری سادە هەبوو لەسەر نزیک بونەوە لە مرڤ و شیردان.
ئێستا تۆ دەبینیت ئێمە نەژادمان زۆر کۆنە ئەگەر بەراوردی بکەیت بە نەژادی مرۆڤ، کاتێک ئێمە خاوەنی تەکنەلۆژی بوین و هەسارەکانی ترمان داگیر کرد لە کۆمەڵی خۆر، کاتێک ئێمە بینامان لە هەسارەکانی تر دروست دەکرد ئێوە وەک مەیمون لەسەر دار یاریتان دەکرد، هەمان کات ئێمە خەریکی دەستکاری کردنی جینەکانمان بوین لە کاتێکدا تا ڕۆژی ئەمڕۆ جینەکانی ئێوە جینی ئاژەڵە و جیاوازیەکی زۆری نیە.
١٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ئەو ئاژەڵانەی کە لەسەر دار یاریان دەکرد وەک مەیمون ، بە بۆنەی گۆڕانکاریەکانی سروشتەوە لە سەر داراکەن هاتنە خوارەوە، ئەویش لە ئەفریقای ئەمڕۆوە دەستی پێکرد.
پەرەسەندن زۆر هێواشە بۆ شیردەرەکان و گۆڕانکاریەکان بۆ جۆری ئێوە زۆر زۆر خاوە، ئەگەر دەستێوەردانی دەرەکی نەبوایە، ئێستا من لە ماڵێکی گەرمدا بووم بە پۆشاکێکی جوانەوە تۆش لە ئەشکەوتێکدا بویت بە نیازی دۆزینەوەی نهێنی ئاگر، یاخود لە یەکێک لە باخجەکانی ئاژەڵانی ئێمەدا ژورێکمان پێ دەڕازاندیتەوە.
بەڵام پاش دەستێوەردانەکە شتەکان بە لایەکی تردا ڕۆیشتن و تۆ لەوانەیە وا بیر بکەیتەوە کە تۆ پاشای زیرەکەکانی سەر زەویت و تۆ دەبێت لە خانویەکی گەرم و مۆدێرندا بیت و ئێمەش دەبێت لە ژێر زەویدا خۆمان بشارینەوە، نزیکەی ١،٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر جۆرێک بونەر هاتن بۆ سەر زەوی ئەو جۆرە یەکەم جۆر بوون پاش ٦٠ ملۆن ساڵ کە هاتن بۆ سەر زەوی. بەڵام ئێستا بۆ تۆ دەبێتە سەدمە ئەگەر بزانیت ئێستا چەند جۆر بونەوەر لەسەر زەوی دەژی !!
گرنگی ئەم جۆرە نەژادە کە لە شێوەی مرۆڤدا بوون ئیمڕۆ ئێوە بە ناوی (lllojim) ناویان دەبەن، ئەمانە نەهاتبوون بۆ کانزاکان یان مس، ئەم جۆرە نەژادە هاتن بۆ گۆڕانکاری خێرا لە پەرەسەنددا بۆ ئەو جۆرە مەیمونەی کە تازە لە سەر دار هاتبوە خوارەوە، لە کاتێکدا ئێمە ئەوکات لەسەر زەوی ژیانمان بەسەر دەبرد، هۆکاری یارمەتیدانی ئێوە بۆ پەرەسەندن لە لایەن ئەو نەژادەوە کە لە شێوەی مرۆڤدا بوون بۆ ئەوە بوو لە ئێوە کەمێک زیرەک ببن ئەوان بتوانن ئێوە وەک کۆیلە بەکار بهێنن لە جەنگەکانیاندا.
ئایندەی ئێوە بۆ ئێمە زۆر گرنگ نەبوو، بەڵام ئێمە نیگەران بوین لە بونی لیۆمەکان لەسەر هەسارەکەمان ، وە ئەوانیش زۆر دڵخۆش نەبون بە بونی ئێمە لە باخچەی ئاژەڵەکانیان کە خەریکی گۆڕینی جینەکانیان بوون،  ئێوە شەشەم یان حەوتەمین جۆرن لە پاش گۆڕینی جینەکان. ئەم دەست تێوەردانە  بوە هۆی جەنگ لە نێوان ئێمەو ئەواندا، ئەم جەنگە لە کتابە دینیەکانی ئێوەدا باسی لێوە کراوە، ئەو کتابەی کە ئێوە بە بایبڵ ناوی دەبەن، بەڵام بە جۆرێکی زۆر عەجیبو غەریب باسی ئەو جەنگەی کردوە.
بەڵام ڕاستیەکان زۆر دورو درێژن و مێژویەکی سەختە.
دەتەوێت بەردەوام بم لەسەر ئەم باسە؟
پرسیار: نەخێر، ئێستا چەند شتێکم نوسی لەسەر مێژوی ئێوە بەڵام ئێستا چەند پرسیارێکی ترم هەیە.
وەڵام فەرموو پرسیارەکانت بکە.
کۆتایی بەشی سێیەم





(دەنگدراوە: 17 . زۆرباشە: 4.5/5)