چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی چوارەم

Saturday, 24/12/2016, 10:43

7002 بینراوە


پرسیار: یەکەم شت تۆ باسی کاتێکی زۆر دورو درێژ دەکەیت. تۆ دەڵێیت کە گوایا باو باپیرانت لەگەڵ دێناسۆرەکان ژیاون و توانای مانەوەیان هەبوە پاش ئەو جەنگەی کە باسی دەکەیت، توانای پەرەسەندنیان هەبوە بۆ ماوەی ٤٠ ملیۆن ساڵ و کۆتا پەرەسەندنی ئێوە ١٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بوەو کۆتایی هاتوە بە پەرەسەندن. ئەمەش زۆر جێگای باوەڕ نیە بۆ من، دەتوانیت کەمێک ڕوون کردنەوە بدەیت لەسەر ئەوە؟
وەڵام: من باش لە تۆ تێدەگەم کە وەڵامەکەم جێگای باوەڕ نەبێت بۆت، لەبەر ئەوەی تۆ هێشتا تازەیت و ئێوە تەواوی جینەکانتان دەستکردە، مێوژی مرۆڤایەتی تەنها چەند بۆ هەزار ساڵێک دەگەڕێتەوە بۆ دواوەو ئیتر کۆتایی پێ دێت، بەڵام تۆ بیر ناکەیتەوە بڵێت ئەم مێژوە کەم و کوڕی تێدایە!! دڵنیابە کە ئەو مێژوە تەواو نیە. پڕۆگرامی مێشکی ئێوە هێندە گەورە نیە توانای ئەوەی هەبێت ملیۆنەها ساڵ بگەڕێتەوە بۆ دواوە.
پەرەسەندی ئێمە لەوانەیە بە گوێی تۆ زۆر دورو درێژ بێت، بەڵام ئەمە واقعە و شێوازی پەرەسەندن بەم شێوەیەیە لە سروشتدا.
بەڵام لە یادت نەچێت باو باپیرانی ئێوەی شیرخۆر لەگەڵ ئێمە بوون ، ئەوانیش توانیان پاش ئەو جەنگ و بۆمە فیشیۆنە بژین وەک ئێمە. زۆر بە هێواشی پەرەیاندەسەند بە ملیۆنەها ساڵ، پاش ئەوەش کە پەرەیان سەند دەبینێت هەیە بچوکە ، هەیە گەورەیە. ئەوە پێی دەڵێن پەرەسەندن (evolution).
بەڵام ئەگەر دەربارەی مێشکیان گفتوگۆ بکەیت ئەوانە تەنها ئاژەڵ بوون و هیچی تر.
شیرخۆرەکان مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن ساڵ لەسەر زەوی بەڵام تەنها لە ٢ بۆ ٣ ملیۆن ساڵی ئەم دواییانە توانای ئەوەیان هەیە بیر بکەنەوە.  ئەگەر مرۆڤی شیرخۆر لە ماوەی ١٤٨ ملیۆن ساڵدا هیچ فێر نەبوبێت، تەنها ٢ بۆ ٣ ملیۆن ساڵی ئەم دوایە فێری بیر کردنەوە بوبێت، لەو باوەڕەدایت ئەو زانیارەی ئەمڕۆ دەیزانن پەیوەدنی هەبێت بە پەرەسەندنەوە و بە سروشتی فێر بوبێتن؟
ئەگەر باوەڕ بەوە بکەیت کەواتە ئێوە زۆر نەفامترن لەوەی کە بیرم لێ دەکردەوە!!
ئێمە هەڵە نین بەڵام ئەوە ئێوەن کە هەڵەن.
پرسیار:  من تێ دەگەم، بەڵام پرسیارێکی ترم هەیە. تۆ باسی جەنگێکت کرد لە نێوان دوو جۆر بونەوەر کە مێژوی جەنگەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر. بەڵام ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوی داوە جۆری ئێوە هێشتا زیرەک نەبون ( تا ئەو شوێنەی من تێگەیشتبێتم). ئایا چۆن هێندە لەسەر ئەو جەنگە دەزانیت و دەربارەی پەرەسەندی هاوجۆرەکانت هێندە شارەزاییت هەیە؟
وەڵام: ئەمە پرسیارێکی زۆر شیاوە، زۆر باشتر بوو لە پرسیارەکانی ترت. زانیاریەکانی ئێمە دەربارەی ئەو جەنگە دۆزراونەتەوە لە شوێنەوارەکۆنەکان ئەو شوێنە لە لایەن ئێوەوە بە  باکوری ئەمریکا ناودەبرێت ئەوەش ١٦٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر بوە کە ئەو زانیاریانە لە لایەن شوێنەوەارناسەکانمانەوە دۆزراونەتەوە.
شوێنەوارناسەکانمان ئیستوانەیەکی خڕیان دۆزیەوە کە پانیەکەی ٤٧ سانتیم دەبوو بە پێوەری ئێوە. ئەو ئیستوانەیە دروست کرابوو لە مادەیەکی نەزانراو بۆ ئێمەش وە مادەکە موگناتیسی بوو، لە ناو ئەو ئیستوانیەدا ئیستوانەیەکی تر هەبوو لە مادەی کرستاڵ، ئەم ئیستوانەیە زانیاری زۆر زۆری لە سەر تۆمار کرابوو، زانیاری لە شێوازی کۆد تۆمار کرابوو لە سەر مۆلیکولیەری کرستاڵەکە. ئەم زانیاریانە تۆمار کرابوو لە لایەن ئەو جۆرە بونەوەرەی کە لە مرۆڤ دەچون  و لە جەنگەکەدا لایەن بوون "Procyon" کەواتە زانیاریەکان ٦٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە لایەن ئەوانەوە تۆمار کرابوو، زانیاریەکان بە جۆرێک هەڵگیرا بوو کە ئێمە توانیمان هەموی بخوێنینەوە بێ کەم و کوڕی.
زاناکانی ئێمە توانیان کۆدەکەی بکەنەوەو هەموو زانیاریەکان بخوێننەوە، بەم شێوەیە ئێمەش بۆ یەکەم جار تونایمان زانیاری لەسەر مێژوی باوباپیرانمان وەرگرین و بۆمان دەرکەوێت کە چۆن دیانسۆر لەناوچوە. ئەو ئیستیوانانە زانیاری زۆر وردی تێدایە لەسەر هەردوو جۆری بونەوەرەکە، بەڵام زۆرینەی زانیاریەکان لەسەر ئەو جۆرە بونەوەرەیە کە لە مرۆڤ دەجوون. دەربارەی ڕوداوەکان و چەکی بەکارهاتوو وە بۆمبی فیوشن.
زایاری ورد لەسەر ئاژەڵ و دێناسۆر لەسەر زەوی، وە زانیاری لەسەر باوباپیرانی ئێمە.
زانیاریەکانی تر خۆمان توانیومانە لە ڕێگای ئێسقانەکانمانەوە یان لە ڕێگای دی ئێنە ئەی بیدۆزینەوە، بەڵام ئێمە ڕاستیەکانمان بۆ دەرکەوتوە لە ١٦٠٠٠ ساڵی ئەم دواییەوە.
پێش ئەو کاتە وامان دەزانی دروست بونی ئێمە وابەستەیە  بە دینەوە!
پرسیار: ئەو دوو جۆرە بونەوەرە چییان بەسەر هات؟
وەڵام: ئێمە بە دەقیقی نایزانین.  ئەو جۆرەی کە لە مۆرڤ دەچون پاش تەقینەوەکە هەموو لەناو چوون، ئەوانەی لەسەر زەوی بوون ئەوانیش پاشان لە زستانی نیکولیەری ٢٠٠ ساڵە هەموو لەناوچوون، وە هیچ جۆرێکیان نەگەڕانەوە بۆ سەر زەوی، ئەوەی ئێمە بیزانین.
جۆری ڕەپتیلەیەنەکان یەکام جار نەیاندەتوانی بێنەوە بۆ سەرزەوی لەبەر ئەوەی پاش تەقینەوەکە ئەوان توانی ژیانیان نەما لێرە، وە هاتوچۆ کردنیش لە نیوان بڵقەکاندا تێک چوو بوو، لەبەر ئەوە بڵقەکان هەمیشە لە جوڵەدان.(مەبەست لە بڵقەکان ، کەونەکانە).
تێۆریە تازەکانی ئێمە باس لەوە دەکەم کە هەردوو جۆرەکە ملۆنەها ساڵ لەمەوبەر کۆتاییان پێ هاتوەو نەماون.
پرسیار: تۆ باسی سکەلێتی جۆری خۆتانت کرد. چۆن دەبێت کە تا ئێستا زاناکانی ئێمە یا ن شوێنەوارناسەکان نەیانتوانیوە هیچ شتێک لەسەر ئێوە بدۆزنەوە، کە بە وتەی تۆ ئێوە ملیۆنەها ساڵە لەسەر زەوی دەژین؟ ئێمە ئێسکی زۆرێک لە دێناسۆرمان دۆزیوەتەوە بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیوە یەک ئێسکی ڕەپتیلەیەن بدۆزینەوە. هیچ هێمایەکی زیرەکی لەسەر ڕەپتیلەین نەدۆزراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر تۆ باسی چەند جۆرێکت کرد.
وەڵام: بەڵێ ئێوە دۆزیتانەتەوە، بەڵام زاناکانتان نەیانتوانیوە جەستەکە وەک خۆی دروست بکەنەوە، لەبەر ئەوەی زاناکانتان کە بیر لە ڕەپتیلەین دەکەنەوە بیر لە ئاژەڵی خشۆک دەکەنەوە نەک بونەوەرێکی زیرەک.
ئەگەر پێت بڵێم لەوانەیە پێکەنینیت بێت کە ئێوە چەندەها سکەلێتی (ئێسقان) سەوریەنتان هەیە لە مۆزەخانەکانتان، بەڵام بە جۆرێک دروست کراوەتەوە کە لە هیچ گیاندارێک ناچێت.  ئێوە زۆرێک ئێسکتان بەکار هێناوە ئەو ئێسکانە بەیەکەوە نین یان هی یەک جۆر گیاندارنین، وە دروستکەرەکە لە مێشکی خۆیدا شێوازی ئاژەڵی هەڵبژاردوە..ئەو کات شتێک دروست دەکات کە لە ئێمە ناچێت و لە هیچ شتێکی زیرەک ناچێت.
زۆرێک لە شوێنەوارناسەکان ئەم کێشەیە دەزانن بەڵام نایانەوێت باسی لیوە بکەن بۆ رای گشتی، لەبەر ئەوەی وەڵامێکیان پێ نیە و دەڵێن ئێسقانە گرنگەکانی تێدا نیە، پاشان دەڵێن ئەوەی ئێمە دروستمان کردوە دەبێت وا بێت. زۆرێک لە ئێسکی ئێمە بەکار هاتوە بۆ دروستکردنەوەی لیگۆنۆدۆن (Iguanodon)، بۆ نمونە دەستێک بەکار هاتوە کە پەنجەی هەیە.. بڕۆ بۆ مۆزەخانەکانتان و سەیر بکە ئەوسا دەزانیت کە من ڕاست دەکەم.
زانایەکە لەو شوێنەی ئێوە پێی دەڵێن ئەمریکا توانی جەستەی ئێمە وەک خۆی دروست بکاتەوە، ئەمەش چەند ساڵیک پێش ئێستا بو، بەڵام دەوڵەت یان ئەو کەسانەی کە دەسەڵاتدارن و بە بونی ئێمە ئاشنان ، زوو سکەلێتەکەیان لێ سەندو نەیان هێشت بخرێتە مۆزەخانەوە. وەک وتم ئێمە  تا ڕۆژی ئەمڕۆ ژیان لە ژێر زەویدا بەسەر دەبەین ئێمە هەزارەها ساڵە لە ژێر زەوی ژیان بەسەر دەبەین، هەر بۆیەش لەسەر زەوی هیچ ئاسەوارێکی ئێمە نادۆزیتەوە.
پرسیار: تۆ باسی شار دەکەیت لە ژێر زەویدا وە باسی خۆری دەستکرد دەکەیت لە ژێر زەویدا. ئایا مەبەستت ئەوەیە کە لە ناو ناخی زەویدا خۆرێکی تر هەبێت یان ناو زەوی بۆشایی بێت؟
وەڵام: نەخێر، ناو زەوی هەمووی بۆشایی نیە وە خۆری دوەمیش لەناو زەویدا بونی نیە. ئەم ڕیوایەیە زۆر بێ بنەمایە و لە راستیدا شتی وا نابێت، تەنانەت ئەگەر مێشکی مرۆڤیشت هەببێت نابێت باوەڕ بە شتی وا بکەیت.
ئایا دەزانیت دەبێت خۆر چی قەبارەیەکی هەبێت تا بتوانێت ڕوناکی یان وزە بداتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر یان فیوشن بکات؟ بە ڕاستی باوەڕ بەوە دەکەین کە خۆرێکی بچوک هەبێت لە ناو ناخی زەویدا؟
ئەگەر من باسی خانوی ژێر زەەوی بکەم واتە باسی ئەشکەوتەکان دەکەم،  ئەو ئەشکەوتانەی ئێوە دۆزیتانەتەوە لە سەر گۆی زەوی ئەوانە زۆر بجوکن لە چاو ئەو ئەشکەوتانەی کە لە ناو ناخی زەویدا بونیان هەیە.ئەو ئەشکەوتانەی من باسی دەکەم لە قوڵی ٢٠٠٠ بۆ ٨٠٠٠ مەترە بە پیوەری ئێوە، ئەمانەش هەمووی بەیەکەوە بەستراون بە تونێلی شاردراوە کە ڕێگات بۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی بچیتە سەر زەوی، ئێمە بە کۆمەڵ لە ناو  ئەشکەوتانەدا دەژین و  شاری زۆر جوان و پێشکەوتوی تێدا دروست کراوە.
گەورە ترین شارەکانمان لە جەمسەری باکورە لە ئانتراکتیک ، لنیر ئاسیا، باکوری ئەمریکا و ئوسترالیا. کە من باسی خۆر دەکەم لە شارەکانمان باسی خۆری ڕاستی ناکەم بەڵام باسی تەکنەلۆژیا دەکەم، ئەو خۆرەی من باسی دەکەم  خۆمان بەرهەممان هێناوە ، خۆمان خۆرمان دروست کردوە و وزەی لی وەردەگرین، هەتا دروست کردنی گراڤەتی، هەموو تونێلەکان ڕوناک دەکەینەوە بە وزەی خۆمان. ئەشکەوتی تایبەت هەیە کە تیشکی یو ڤی(UV) تێدایە لە هەموو شارەکان شوێنێکی وا تایبەت هەیە، ئێمە ئەو شوێنە بەکار دەهێنین بۆ گەرم کردنی خوێنمان.
وە جەند شوێنێکی تایبەتیشمان هەیە لە شوێنە چۆڵەکانی سەر زەوی بۆ وەرگرتنی وزەی خۆر، ئەم شوێنانەش لە ئەمریکا و ئوسترالیان.
کۆتایی بەشی چوارەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە