چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی پێنجەم

Sunday, 12.25.2016, 19:28

4303 بینراوە


پرسیار: ئایا لە کوێ دەتوانین ئەو شوێنانە یان دەرگایانە بدۆزینەوە کە بۆ دونیاکەی ئێوە دەچێت؟
وەڵام: تۆ لەو باوەڕەدایت من ئەو شوێنانەت پێ بڵێم؟ ئەگەر دەتەوێت ئەو دەرگایانە بدۆزیتەوە دەبێت خۆت بگەڕێیت، بەڵام من ئامۆژگاریت دەکەم کە کارێکی لەو جۆرە نەکەیت.
چوارڕۆژ لەمەوپێش کە من هاتمە سەر زەوی، کونێکم بەکار هێنا کە ٣٠٠ کیلۆمەتر بە پێوەری ئێوە لێرەوە دورە بەسەر باکور ئەو کونەش نزیکە لە ڕوبارێکی گەورەوە، من مەشوککم تۆ بتوانیت ئەو شوێنەن بدۆزیتەوە. لەم بەشەی سەر زەویدا چەند کونێکمان هەیە، زۆرینەی کونەکان لە باکوری خۆرهەڵاتە.
ئامۆژگاریەکەی بچکۆلە: ئەگەر ڕێگات کەوتە ئەشکەوتێک یان کونێکی دەستکرد یان تونێلێک کە هەتا بەرەو قوڵاییەکان بڕۆیت گەرم تر دەبێت، یان گوێت لە دەنگی هەوا بوو یان دەنگی هەواگۆڕەکان یان دەنگی ئاسانسۆر، ئەوکات چاو بگێڕە بۆ دیوارێکی دەسکرد کە زۆر سافە پاشان دەبینیت لە نزیک ئەو دیوارە دەرگایەک هەیە لە ڕەنگی سلڤەر کە بە ئاسن دروست کراوە.
ئەگەر توانیت ئەو دەرگایە بکەیتەوە کە من دڵنیام ناتوانیت بکەیتەوە، واتە ئەو کات تۆ زۆر نزیک بویتەوە لە ئاسانسۆرەکان و هەواگۆڕەکانی دونیاکەی ئێمە ، بەڵام دڵنیابە کە ئێمە دەزانین تۆ لەوێیت.
هەرکاتێک تۆ چویتە ژورێکی دائیریەوە ئەوکات تۆ لە کێشەیەکی گەورەدایت، دەتوانیت چاو بگێڕیت بۆ یەکێک لەو دوو هێمایەی کە پێشتر بۆم باسی کردیت و پەیوەستن بە ڕەپتیلیەنەکانەوە، ئەگەر هێماکەت دی ئەو کات بزانە تۆ لە کێشەی گەورەدایت، لەبەر ئەوەی کە هەموو کونەکان و شارەکان هی جۆری ئێمە نین، چەند کون و تونێلێکی تازە هەن ئەوانە پەیوەدنیان هەیە بە بونەوەری هەسارەکانی ترەوە کە بەهەمان شێوە لە ژێر زەویدا شوێنی کارو تاقیگەیان دروست کردوە (ئەو جۆرە بونەوەرەش کە لەوێدان بە دوژمنی مرۆڤ ناسراون).
بەڕای من ئەگەر شوێنێکت دۆزیەوە لە ژێر زەویدا و لە یەکێک لە شارەکانی ئێمە یان بونەوەرەکانی تر دەچو باشترە بە زووترین وە بە ڕاکردن ئەو شوێنە جێ بهێڵیت و ئاوڕە بۆ دواوە نەدەیتەوە.
پرسیار: تۆ پێشتر باست کرد حەز دەکەیت بە لاسێرتا ناوت ببەم لەبەر ئەوەی لەناو مرۆڤەکاندا بەو ناوە ناسراویت، تۆ وتت بۆ هاتنە بەرخۆر پێویستمان بەوەیە بێینە سەر زەوی، بەڵام چۆنە تا ئێستا هیچ کەسێک تۆی نەبینیوە لەسەر زەوی ، شێوەی تۆ زۆر لە مرۆڤ ناچێت و تۆ دەڵلییت لە بیدایەتی دروسبونەوە ئێوە لەسەر زەوی دەژین لەگەڵ مرۆڤەکاندا، دەتوانیت ئەوەم بۆ ڕوون بکەیتەوە چۆن تا ئێستا کەسێک لە ئێمە ئێوەی نەبینوە؟
وەڵام: جۆری ئێمە بینراوە و باس کراوە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا، بۆ نمونە لە دینەکانتاندا باس کراوە وەک دینی مەسیحی لەکتابی ئەنجیل. لەوێدا باسی ئێمە کراوە و وێنەیەکی هاکازایش لە جۆری ئێمە دروست کراوە، لە زۆرینەی مێژوکانیشتانا وەک خوداوەند باسی ئێمە کراوە. وە لە زۆرێک لە تێمپڵەکانی خواروی ئەمریکا وێنەو مێژوو هەیە کە باس لە بونی ئێمە دەکات.

وێنەی ڕەپتیلیەن لە ناو ئەهرامەکانی میسردا،

وێنەی ژنێکی ڕەپتیلیەن لەگەڵ منداڵێک لە خواروی ئەمریکا دۆزراوەتەوە

پەیکەرێک کە بە هەمانشیوە باس لە بونی ڕەپتیلەن دەکات مێژوی سۆمەریەکان

زۆرێک لەو کەسانەی کە ئیوە بە ڕیش سپی و دانای قەبیلەکان ناویان دەبەن، لە هیندستان ، چیاکانی ئاسیا و ئەفریقا هەموو باسی جۆری ئێمەیان کردوە لە مێژوی خۆیاندا ، جۆری ئێمە زۆرترین جۆرە کە باسکراوە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا پاشان جۆری "Illojim" زۆر باسکراوە لە مێژوی مرۆڤدا. ئەگەر باوەڕیش نەکەیت چاوێک بخشێنە بە مێژودا ئەوسا دەزانیت وشەکانم هەمووی ڕاستین.
زاناکانی ئێوە باسی ئێمەیان کردوە وەک خورافیات و حیکایەتی دینی، بەڵام مرۆڤی زیرەکی ئەمڕۆ بونی ئێمەی لەیاد کردوە لەسەر زەوی. لەگەڵ ئەوەشاد کە جۆری ئێمە زوو دەبینرێن لە لایەن مرۆڤەوە بە شکڵی ئەسلێ خۆمان یان لە نزیک تونێلەکانمان ، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە ئەوەی باسی ئێمە بکات ئێوە بە شێتی لەقەڵەم دەدەن هەربۆیەش میدیاکان زۆر گرنگی بەو باسە نادەن.( ئەمەش باشە بۆ ئێمە، بەڵام زۆر جار ئێمە خۆمان نیشانی خەڵکانێک دەدەین تا بزانن ئێمە بە ڕاستی کێین).
بەشیک لە ئێمە لە پەیوەندیدان لەگەڵ زاناکانی ئێوەو لەگەڵ سیاسیەکانیشدا لەسەر زەوی، بەڵام ئەمە نهێنیە بە زمانی ئێوە، هیچ کەسێکی ئاسایی لە ئیوە ئاگای لەم پەیوەندیە نیە. کۆبونەوەکانی ئەم دواییە لەسەر ئەوەیە کە بۆی هەیە مرۆڤ توشی جەنگ ببێت لەگەڵ بونەوەری هەسارەکانی ترداو داوامان لێکراوە پشتگیریتان بکەین لەم جەنگەی کە بەڕێوەیە.
هۆکارێکی تریش هەیە کە ئێمە دەتوانین لەناو ئێوەدابین بە بێ ئەوەی ئێوە ئێمە بناسنەوە.
ئەمەی ئیستا باسی دەکەم بۆی هەیە بۆ تۆ جێگای باوەڕ نەبێت یان ببێتە شۆک بۆتان، بەڵام لەبەر ئەوەی تۆ پرسیارت کرد منیش بۆتی ڕوون دەکەمەوە. وەک بۆم باس کردیت ئێمە جەستەمان جودایە لە سەتەی مرۆڤ و ئێمە پێشکەوتوو ترین، ئێمە دەتوانین بە تەلەپاتی کار بکەین و بە مێشک تەحەکومی پیوە بکەین، دایک لەگەڵ منداڵی تازە لەدایک بوو دەتوانێت بە تەلەپاتی گفتگۆ بکات ئەمەش لە یەکەمین مانگی لە دایکبونیەوە، ئەمە بێ ئەوەی هیچ تەمرینێک بەو بەرخۆلەیە بکرێت، مێشکی مرۆڤیش ئەو بەشەی تێدایە ئەگەر بتەوێت بە کاری بهێنیت دەبێت ئەو بەشە بە خەبەر بهێنیت.
شێوازی مێشکمان کەمێک جیاوازی تێدایە و مێشکی ئێمە کەمێک گەورەترە لە میشکی مرۆڤ، ئەگەر لەبەر خۆردابین خوێن بە باشی هاتوچۆ بکات ئەوا میشکمان زۆرجار لە مێشکی ئێوە کاراترە. بەڵام مێشکی ئێمەش هێشتا کەمتواناترە لە مێشکی چەند جۆرە بونەوەرێک کە ئێستا لەسەر زەوین ژیان بەسەر دەبەن.
من زۆر شارەزاییم نیە لە بواری ڕۆحی و مێشکدا بەڵام ئێمە هەموومان ئەو توانایەمان هەیە، ئەم توانایە بەکار دێت بۆ پارێزگاری کردن لە خۆ بۆ نمونە یەکیک بیەوێت هێرشت بۆ بکات ئێمە پێش وەخت دەزانین چی نیازێکی هەیە.
کە ئێمە لەسەر زەوی دەبین و کۆمەڵێک مرۆڤ دەبینین، بۆ ئێمە هیچ جیاوازی نیە ئەگەر یەک مرۆڤ بێت یان کۆمەڵێک، مێشکی ئێوە هەموو وەک یەکە بۆ ئێمە و دەتوانین دەستی لی بدەین لە دورەوە، ئێمە دەتوانین لە ڕێگای تەلەپاتیەوە فەرمان بنێرین بۆ مێشکی ئێوە کە ئێمە وەک یەکێک لە خۆتان ببینن، مێشکی مرۆڤ هێندە بێ توانایە کە ئەم فەرمانە قبوڵ دەکات بە بێ لێپرسینەوە، واتە ئێوە ئێمە بە مرۆڤ دەبینن لە کاتێکدا ئێەم ڕەپتیلیەنین.
من خۆم زۆر جار ئەمەم تاقی کردۆتەوە مرۆڤ من دەبینێت وەک کچێکی جوانی قژ قاوەی، من خۆم ئەم وێنەیەم دروست کردوەو دەینێرم بۆ مێشکی مۆرڤەکان لە ڕێگای تەلەپاتیەوە واتە ئەوان ئەو وێنەیە دەبینن کە خۆم دروستم کردوە. لە بیدایەتدا کەمێک کاتم پێویست بوو بۆ فێربونی بەکارهێنانی ئەم جۆرە لە تەلەپاتی لەسەر شیوازێکی ڕاست. پاشان ئۆتۆماتیک ئەم کارە ڕوودەدات و دەتوانم لەناو کۆمەڵیک مرۆڤدا هاتوچۆ بکەم بێ ئەوەی کەس بزانێت من ڕەپتیلەینم.
لەناو میشکی ئێوەدا سویچێک هەیە دەتوانم فەرمانی پێ بکەم ( من ببینە بە شیوەی ئافرەتێکی مرۆڤ شیوە / یان من ببینە وەک شێوازی تایبەتی خۆم). ئەم سویچە دروست کراوە لەلایەن ئیلیۆمەکانەوە "Illojim"  کە مرۆڤیان دروست کردوە، ئێمەش دەتوانین ئەو سویجەی ئەوان بەکار بهێنین کە کاتێک بمانەوێت ئێوە ئێمە نەبینن وەک خۆمان. ( زۆربەی بونەوەرەکانی لەسەر زەوی دەژین ئەم سویچە بەکار دەهێنن).
ئەمەش کارێکی زۆر ئاسانترە وەک لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە، زۆربەی بونەوەرەکان کە لەگەڵ بەرپرسەکانی ئێوە کۆبونەوە دەکەن شێوەی مرۆڤ دەدەن بە خۆیان ئەمەش ئاسانکاری دروست دەکات بۆ کۆبونەوەکە ، هاوشێوەکانی منیش بە هەمان شیوە کۆبونەوە دەکەن لەگەڵ بەرپرسە سیاسیەکانتان.
یەکەم جار کە من هاوڕێکەتم ناسی ئەو منی دەبینی وەک کچێکی جوان، پاشان کە شێوەی ڕاستەقینەی خۆمم نیشاندا لە یادمە هاوڕێکەت زۆر ترسا.
پرسیار: مەبەستت ئەوەیە کە من ئێستا باوەڕ بەوە بکەم من لە گفتوگۆدام لەگەڵ کچێکی جوان قژ قاوەیی لە بری ڕەپتیلەیەنێکی وەک تۆ؟
وەڵام: لە راستیدا بەڵی، بەڵام بۆی هەیە لەم حاڵەتە تایبەتەی تۆدا وا نەبێت، ئەگەر کەسێک چاوەڕێ بێت کچێکی جوان ببینێت لە جیاتی من، دەتوانم ئەو سویچە داگیرسێم بێ کێشە هەتا ئەگەر کۆمەڵێک مرۆڤیش بێت کێشەم نابێت،  هۆکارەکەش ئەوەیە کەس چاوەڕێ نیە کچێکی ڕەپتیلەین ببینێت.
بەڵام من ڕێگام دا بە میشکی تۆ کە لە یەکەم دانیشتنەوە من ببینێت لە سەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆم، واتە هیچ یارم بە مێشکت نەکردوە تا ئێستا، ئەمەش بۆ ئەوە بوو تا بزانیت من مرۆڤ نیم. ئەگەر ئێستا بمەوێت ئەو سویجە داگیرسێنم و شێوەی خۆم بکەم بە کچێکی جوانی قژ قاوەیی ئەوە بۆی هەیە مێشکت سەری لێ تێک بچیت و ببێتە هۆی لە هۆش خۆ چونت، منیش نامەوێت ئازاری مێشک و جەستەی ئێوە بدەم. 
وە پێشم گوتیت من زۆر شارەزا نیم لە مێشک و بابەتی تەلەپاتی.
پرسیار: لە ڕاستیدا ئەمە زۆر ترسناکە، ئایا دەتوانیت بەو شێوەیە مرۆڤ بکوژیت؟
وەڵام: بەڵێ، بەڵام ئەمە قەدەغە کراوە.  ئەمەش  مانای ئەوە نیە کە لە ڕابردودا نەکرابێت.
پرسیار: ژن وپیاوتان هەمان تواناتان هەیە؟
وەڵام بەڵێ.
پرسیار: ئەی دەربارەی وێنە؟ چۆن دەردەکەویت لەسەر وێنە؟
وەڵام: ئەوە پرسیارێکی بێ عەقڵانەیە. من لەسەر وێنە وەک بونەوەری ڕەپتیلەین دەردەکەوم لەبەر ئەوەی من ناتوانم کاریگەریم هەبێت لەسەر کامێراکە، بەڵام دەتوانم کاریگەریم هەبێت لەسەر مێشکی وێنەگرەکە. ئەگەر وێنەگر وێنە بگرێت و پاشآان وێنەکان بشواتەوە ئەوا وێنەی ڕاستی خۆم دەردەکەوێت وەک ڕەپتیلیەن.
لەبەر ئەم هۆیە بۆمان نیە بهێڵین کەس وێنەمان بگرێت یان دەبێت خۆمان بپارێزین لەو کامێرانەی کە لە دەرەوە هەن، ئەمەش کارێکی زەحمەتە و زۆر جار ڕەپتیلەین وێنەی گیراوە لەسەر زەوی ئەمەش بە ئاگاداری ڕەپتیلەیەنەکە نەبوە بەڵک  و بە سودفە بوە، زۆرینەی وێنەکان لە لایەن کامێرای دەوڵەتەوە گیراوە یان کامێراکانی دەزگا هەواڵگریەکان.
پرسیار: چی فەرمانێکی تر دەتوانیت بنێریت بۆ مێشکی ئێمە ؟ ئایا دەتانیت فەرمان بکەیت گۆێ ڕایەڵت بین یان بتپەرستین؟
وەڵام: ئەمەش پرسیارێکی بێ عەقڵانەیە، وەک وتم ئێمە دوژمنی ئێوە نین( بەهەرحاڵ زۆرێک لە ئێمە دوژمنتان نین) ئەگەر دوژمنت نەبم بۆ ئەمەت لەگەڵ بکەم؟ بۆ وەڵامی پرسیارەکەت: ئەوە پەیوەستە بە مێشکی مرۆڤەکەوە و بە مێشکی ئەو ڕەپتیلەیەنی کە فەرمانەکە دەنێرێت.
ڵە ڕاستیدا سویچێک نیە لە مێشکی ئێوە دا بڵێت خزمەتم بکە یان بمپەرستە، کەواتە ئەم فەرمانە زۆر زەحمەت دەبێت بینێریت.ئەگەر مێشکی مرڤەکە لاواز بێت و ڕەپتیلیەنەکەی فەرمان دەنێرێت کەسێکی شارەزا بێت و جەند کاتژمێرێک لەبەر خۆردا بوبێت دەتوانێت ئەو فەرمانە بنێرێت بێ دوودڵی. بەڵام ئەم فەرمانە بۆ ماوەیەکی کاتی کاردەکات.
تەکنیکی تایبەت هەیە پەیوەست بەوشتانە بەڵام لەناو ئێمەدا ئەوە نهێنیە و من تا ئێستا لەو بوارەدا شارەزاییم نیە. من تواناکانی خۆم بەکار دەهێنم تەنها بۆ پەیوەندی کرد و بۆ شاردنەوەی شێوەم لەسەر زەوی و بە دڵنیاییەوە بۆ چەند شتێکی تایبەت بە خۆم، بەڵام هیج کات ئامادە نیم بەو توانایانە مرۆڤ یان مێشکی مرۆڤ ئازار بدەم.
زۆر پێزانینم هەیە ئەگەر ئەم باسە کۆتایی پێ بهێنیت.
پرسیار: کۆتا پرسیار لەو بارەیەوە، تۆ پێشتر گوتت کە ئێوە کەشتەیە ئاسمانیەکانتان (UFO) دەشارنەوە، ئایا ئەمەش بە هەمان تەکنیک دەشارنەوە؟
وەڵام: بەڵێ، بەڵام ئەمەیان بە شێوازی تەکنیکی. لەناو هەموو کەشتیەکی ئاسمانیدا ئامێرێکی بەهێزی تێدایە ئەم ئامێرە تونای هەیە هەمان شەپۆل و زانیاری بنێریت بۆ مێشکی ئێوە بۆ چەواشە کردنتان. ئەم ئامێرە کاری ئەوەیە مێشکت وا لی دەکات یان هیچ نابینیت یان کەشتیەکانی ئێمە وەک تەیارەی ئاسای ببینیت. ئەمەش زۆر کەم ڕوو دەدات لەبەر ئەوەی کاتێک ئێمە دەمانەوێت بچین بۆ بۆشاییەکانی ئاسمان هەوڵ دەدەین لە چاوی مرۆڤ خۆمان بەدور بگرین. ئەگەر تۆ کەشتەیەکی ئێمەت بینی واتە یان ئامێرەکە تێک چوە یان کوژاوەتەوە لەبەر هەر هۆکارێک بێت.
پێش ئەوەی پرسیارەکەت بکەیت ئایە ئەم شێوە کارە لەسەر کەشتییەکان کاریگەری هەیە لەسەر وێنە یان نا؟ نەخێر واتە ئەگەر بە کامێرا وێنە بگریت کەشتیەکە دەبینیت. بەڵام زۆرینەی ئەو شوێنانەی کە کەشتیەکانی لێوە دەردەچێت بە هەمان ئامێر تەنێنراوە واتە مرۆڤ توانای بینینی  نیەو تەنها دیوارێکی ئەشکەوت دەبینیت و دەرگاو ڕاڕەوەکان نابینیت.
هەربۆیەش پێستر وتم ناتوانیت کونەکانی ئێمە بدۆزیتەوە کە ئێمە هاتوچۆی پێدا دەکەین لەبەر ئەو هۆکارەیە کە لەو ناوچانە ئەو ئامێرانە هەمیشە داگیرساون،
کۆتایی بەشی پێنجەم





(دەنگدراوە: 22 . زۆرباشە: 5/5)