هەموومان دەکوژرێین: (نامەیەک بۆ کچە سووتاوەکەی مەرگستانی مێرگەسوور !)

Monday, 26/12/2016, 20:53

49699 بینراوە


تۆلە خەوما دەستی قەڵەمە شکاوەکەمت دەگرت و بلیتی سەفەری مەرگت پێ بوو بۆ من منێکی شەرمن !منێکی دەربەدەری ووڵاتی غەریبی  نەکچ لە ئاوێنەی چاوە شکاوەکەم دەبینرێت نە هەناسەیەکی گەرمی نیشتمانم لەم ووڵاتی بەفرو کپیە تەنها قژ زەردە مەستە چاوشینەکانی سەرشەقام لەپەنجەرەی بەڵکۆنەکەم  بەدیدەکرێن ، تۆ کێیت تۆکێیت کچە کورد تۆکێیت ؟!،بۆ هاتووییت نە تۆ من دەناسی نە منیش تۆ لەم شەوی دەیجووروساردەدا ئەم جلە تەنکە بوکێنیانە چین لەبەرتدان ئەم جانتاو هەگبە سوورە خوێناویە چین پێتە!؟ناتوانم داتپۆشم بە قەمسەڵەچڵکنەکەم ناتوانم ناتوانم بمبوورە ناتوانم چونکە بۆنی دواین سەفەری خێزانمی لێدێت بمبوورە ناتوانم ،ئەم بلیتەی دەستت بە دەست نوێژەوە مەستم دەکات با دەست نوێژم نەشکێت لێتی وەردەگرم و بابڕۆین واللە دێم لە گەڵت باهەموو  یاساکانی نیشتمان بشکێنین دێم با لەبەردەم کۆشکی پاشاکان لەسێدارە بدرێم دێم با منێکی سۆڕا و تۆیەکی بارزانی لە بازگەی سەیتەرەیەکی ئەوێ  بمانگرن با هەربڵێن (تیرۆریست )بوو دێم خوا دە زانێت بۆچی دێم لەگەڵتا ئەوان بابە هەڵە تێمان بگەن، من بۆ باسی هەواڵی ناویژدانی نیشتمانم لەگەڵت دێم بابڕۆین دەپێم بڵێ :دوا کۆسپی نیشتمانم چی بوو !؟ چەند مەلا کوژراون ؟!چەند قەڵەم لە سێدارە دراون ؟!چەند کچۆڵەی عاشقی نیشتمانی عورفی بێ عورف نیشتمانی ئایینی بێ ئایین سووتان ئەمساڵ ؟!چەند پێشمەرگە لەبەردەم مزگەوتەکان بۆ نان دوای خەبات سواڵ دەکەن ئێستا ؟!چەند مامۆستا بە فرمێسکەوە شەو خەوتوونە لەوێ؟!چەند سۆزانی بوون بە بازڕگان و سیاسەتمەدار؟! زێیەکەی بادینان و سۆران هەر وەک جاران تەلبەندکراوە یان نا؟!
شەمەندەفەرەکەمان هات بلیتەکانم بدەرێ لە زمانە شیرنیەکوردیە  بادینیەکەی  تۆناگەن تۆ تەنها زمانی عیشق وپەپوولە دەزانیت ،لێرە لە تۆ ناگەن با من قسە بکەم ۔۔۔جانتاکانم بدەرێ با سواربین و بڕۆین هەتا زووە ،ئەمە کورسیە سادەکانمانە ئەمە ژمارەکەی تۆ و ئەوەش هی من ئەی موسافیری لە دوور هاتوو کورسیەکانی ئەم شەمەندەفەرە لە کورسی شەمەندەفەری پەرلەمانی ئەوێ ناچێت کامیراو جاسووسی لێ نیە لێرە بۆ خۆت ئازادانە قسە بکە مەترسە مەترسە!
تۆ بۆ کوژرای ؟!تۆ سووتاوی یان خۆت سووتاند؟!تۆ عاشق بوویت یان شێت؟!بۆ خۆت سووتاند بۆ؟!دە پێم بڵێ عورف تۆی کوشت یان ئایین یان نەبوونی و قەیران یان نەبونی یاسا ودەسەڵات یان تەنها لە باوک سالاری ئەوێ تۆ ڕەگەزت ژن بوو و بەس بۆیە سووتاییت ؟!! دەپێم بڵێ بۆ بێدەنگیت؟! تۆ خۆت سووتاند چونکە  نەیانهێشت  بتدە ن بە ئەو یان نا  توخوا پێم بڵێ دەپێم بڵێ لەم بێ دەنگیەت ناگەم؟!لە نێو مێرگی سووری گووڵزاری مەرگستانی مێرگەسوورەوە سووتێندراییت من هەموو نامەکانی مۆبایلەکەتم خوێندەوە لە بن سەرینی تەڕی بە فرمێسکی شەوێکی پێش مەرگتا زۆر نهێنیم دۆزیەوە باش دەزانم بۆ کوژراییت درۆم لەگەڵ مەکە تکادەکەم !
(بەڵێ من سووتێنرام !!!من (سەروین نۆبەدار)م خوێندکاری( زانکۆی ئیشق)م ئاقڵم بێ ئە قڵ نیم وشێت نیم تا جنۆکەکان بمسووتێنن من بارزانیم بە ئاگری عیشقەوە سووتام بەڵام با ئەمە تەنها تۆ بیزانیت با بەوان بڵێین قەدەر منی سووتاند با وابڵێین باشترە ، ئەم کاروانی سووتانە بەردەوامە لە مەملکەتی بێ عورف و بێ ئایین و بێ یاسا و بێ ویژدان و بێ نان و بێ دڵ و بێ هەموو شتێک! لێم بگە ڕێ توخوا لێم بگەڕێ من ڕۆیشتم خەمی منت نەبێت ئوستاز باقەڵەمەکەت بڕوا تەوە  ئەوێ لەبەردەم دادگای گشتی سینەی خۆی هەڵدڕێ و بقیژێنێت وەک قیژەکانی من لەنێو ئاگر و سووتان با هاواربکات و باپێیان بڵێت:"بێ شەڕەفەکان شەڕەفیان کوشت قسەتان نەکرد جاشەکان پێشمەرگەکانیان لە سجن کرد قسەتان نەکرد نەخوێندەوارەکان ئەلف و بێ و فەرهەنگی زانستیان سووتاند قسەتان نەکرد مناڵەکانیان نانی مناڵی ماڵە هەژارەکانیان دزی و لەقومارخانەو مەلهەکانی ئەوڕوپا لە شەوە سوورەکاندا دۆڕاندیان هە رقسەتان نەکرد کەی قسەدەکەن لە ڕاهی خوا کەی قسە دەکەن؟!تەنها قەڵەمە بە ویژدانەکان قسەیانکرد ئێوە هەرقسەتان نەکرد کەی قسە دەکەن کەی کەی !قسەمەکەن باشە بترسن باشە  با قسەکانتان نەبن بە مەقەس و زمانتانی بە ئەنقەست پێ نەبڕدرێت هەر هیچ نەبێت لە مەحەکمەکان وەرنە دەرو عەبا ڕەشەکانتان فڕێ بدەن بڵێن:" ئێمەش تەخەڕوجمان  کردو نەفرەت لە هەموو نا عەدالەتیەک و قسەدەکەین قسە قسە بەسە بەس قسە دەکەین!") 
منیش لە خەو ڕاچەنیم تەنها کچێکی سووتاوم بینی و کەسیش قسەی نەکرد!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە