بەشى سێیەمى دروشمى خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و ده‌ور و به‌ری

Wednesday, 28/12/2016, 22:44

31636 بینراوە


1ـ ئێوە پیاوى بێگانەن / دایم لە قومارخانەن
2ـ راپەڕین و شۆڕشەکان / هەر برسیەکان بوو کردیان
3ـ  کۆمەڵێ حیزبى شەرمن / رۆژ لەدواى رۆژ ئەگەنن
4ـ  بێ دەنگى ئەم حیزبانە / شەریکن لەم تاوانە
5ـ  ئەم کات بەسەر بردنە / چارەتان دەرکردنە
6ـ حکومەتى شکستخواردوو / ئەى مردووتر لە مردوو
7 ـ قەیران هەمووى درۆیە / بۆ تاڵان و بڕۆیە 
8 ـ  پێشڕەوى کورد کورسیە / سەرۆکمان مەترسیە
9 ـ مامۆستا ئاشتیخوازە / حکومەت دزو فێڵبازە
10ـ موچە لە بەغدا نیە / لاى یەکێتى و پارتیە
11ـ بەکرو نازەو شاسوار / سەرتان بدا لە دیوار
12ـ پارە بێنە لاى ئاشتى/ بایکۆت ئەشکێ بە گشتى
13ـ ئەى موشریفى ناشەریف / دەوام ناکەین بە تەکلیف (به‌ داخه‌وه‌ له‌ دوای راپه‌ڕین به‌شێك له‌ سه‌رپه‌رشتیاره‌كان رۆڵی سیخوڕیان پێدرا، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان هه‌ر به‌ سه‌ربه‌رزی مانه‌وه‌) 
14ـ موشریفەکان پەککەوتەن / پەڵەى رەشى پەروەردەن (مه‌به‌ستیان ئه‌و خاڵه‌یه‌ كه‌ له‌ ژماره‌ سیانزه‌ روونم كردۆته‌وه‌.
15ـ ئێن ئاڕتى زۆر لاسەنگى / بۆ دەسەڵات تفەنگى (وتیان ماوه‌یه‌كه‌ ئێن ئاڕتی لایه‌نگری خۆپیشاندانی مامۆستا بایكۆت نییه‌)
16ـ کەناڵى فیتنە و فەساد / بووى بە پیاوى دەسەڵات.
17ـ وەک شۆڕشى فەرەنسى / داتان ئەگرین لە کورسى
18ـ کۆمەڵێ دز و جەردەن / دەبڕۆن بەرۆکمان بەردەن
19ـ گوو بە ریشى باوکتان / بۆ خۆتان و حکومەتتان
20ـ ئەى بەکر مەرگەوەڕى / بۆ وەکو کەر ئەزەڕى
21ـ نامانەوێ فۆرمى بۆش / بیدەن بە پاقلە فرۆش (ئه‌و فۆرمه‌ بێ دایك و باوكه‌ بوو كه‌ دابه‌شكرا بۆ غایبدانی مامۆستایان)
22ـ یاع یاع زۆر پیسى / حکومەت تۆ زۆر نەگریسى
23ـ له‌ دزی كردنا شازن / پوره‌ هه‌یه‌ و ئه‌یدزن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە