به‌ر له سێ مانگ و به‌دیاریكراوی له 27/9/2016 به‌به‌شداری سه‌رجه‌م چین و توێژه ناڕازییه‌كانی باشوری كوردستان گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی ناڕازی دژ به سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی مافیاگه‌رێتی كوردی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی به‌هۆی پشوودرێژی و جوامێری و ئازایه‌تی و سه‌ربه‌رزی ئێوه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌مئه‌ندامان و خوێندكارانه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌رده‌وامی ده‌بێت.