چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی حەوتەم

Monday, 02/01/2017, 20:52

5872 بینراوە


پرسیار: ئەو بونەوەرانەی شەڕەنگێزن چیان دەوێت؟
وەڵام: چەند جۆرێک لە مادەی خاو لەگەڵ مس بۆ تەکنەلۆژیاکەیان، ئاو ( باشترە بڵێین ئەو هایترۆجینە شلەی لە ناو ئاودا هەیە، ئەمەش سەرچاوەی وزەیە ئەگەر لە ڕێگای فیوشنی پێشکەوتوو بخرێتە ژێر کاریگەری یەوە)  وە چەند جۆرێک ئەلەمێنتی کیمیاوی کە لە ناو هەوادا بونی هەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا کە مادەی خاویان دەوێت دوو جۆریان زۆر ئیهتیمام بە جەستەی ئێوە دەدەن، دەیانەوێت زانیاری زۆریان هەبێت لەسەر شانەکان و خوێن، لەبەر ئەوەی جینەکانی خۆیان تێکشکاوە ئەویش پەیوەندی هەیە بە  هەڵە پەرەسەدنەوە و تیشکاوە. ( تا ئەو ئاستەی ئێمە بیزانین) ئەوان سوود لە جەستەی ئێوە وەردەگرن بۆ چاک کردنەوەی جینەکانی خۆیان، زۆر جاریش سوود لە ئاژەڵ وەردەگرن بە هەمان شێوە، جەستەی ئاژەڵ دەبڕن و دەیبەت تاقیکردنەوەی لەسەر دەکەن.

وێنەی ئاژەڵ کە پارچەیەک لە جەستەی کراوەتەوە لە باکوری ئەمریکا

بەم شێوازە دەتوانن جینەکانی خۆیان چاک بکەنەوە، بەڵام ناتوانن تا ئێستا دی ئێن ئەی خۆیان چاک بکەنەوە لەبەر ئەوەی دی ئێن ئەی ئێوەو ئەوان وەک یەک نین و زۆر کۆد هەیە کە بۆ یەکتر نابێت.( جینی ئێمە زۆر جودایە لەگەڵ جنی ئەوان هەر بۆیەش هیچ ئیهتیمامێک بە ئێمە نادەن) ئەوان دەیانەوێت نەوەی نوێ دروست بکەن لە جینی ئێوەو جینی خۆیان بە تێکەڵ کردنی جینەکان دەتوانن جینێکی تازە بەرهەم بهێنن بەمەش جۆرێکی نوێ لە بونەوەر دروست دەکرێت.
زۆر جار ئەوان بە شێوازی بوری مندال دروست دەکەن واتە ڕەحمی دایکی دەستکردی بۆ دەکەن و بە ئاسانی دەتوانن جینەکان تێکەڵ بکەن و منداڵ دروست بکەن لەسەر ئەوشێوەی کە خۆیان مەبەستیانە.
ئێمە چاوەڕوان دەکەین کە جەنگی ئایندە یان لە نێوان ئەو سێ جۆرە بونەوەرەدا دەبێت، یان لە نێوان ئێوە جۆرێک لەوان یان زیاتر لە جۆرێک، جەنگەکەش لەسەر مادەی خاو ، ئاو ، هەواو دی ئێن ئەی دەبێت.
پرسیار: ئایا ئەوە هۆکاری دیار نەمانی خەڵکە ؟
وەڵام: بەشێکیان  بەڵێ بە دڵنیایەوە، ئەو کاتانەی کە هێلکە لە هێلکەدانی ئافرەت دەردێنن و ئەو کاتەی کە سپێرمی پیاو دەبەن ئەوە هەموو ئەوانن.

وێنەی فڕاندی کەسێک لە یەکێک لە بنکەکانی سەر مانگ

جار جاریش ئەوانی کە خەڵک دەفڕێنن خۆیان کار دەکەن بۆ جۆرێک بونەوەری تر کە لەوان زۆر پێشکەوتووترن، جار جار مرۆڤ دەبەن بۆ تاقی کردنەوە لەسەر جەستە و مێشکی ( ئەمەش بۆ جۆرێکیان زۆر گرنگترە وەک لە جەستەتان) ئەوان تاقی کردنەوە لەسەر ئێوە دەکەن وەک چۆن ئێوە لە موختەبەر تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵ دەکەن.
وەک باسم کرد سێ جۆریان بەڕاستی شەڕەنگێزن و ژیانی ئێوە یان تەندروستی ئێوە بۆ ئەوان هیچ بەهایەکی نیە، ئەوانەی لە لایەن ئەو سێ جۆرە فڕێندراون یان نەگەڕاونەتەوە یان ئەگەر گەڕابێتەوە دەبێت زۆر دڵخۆش بێت کە لە ژیاندا ماوە. ئەگەر کەسێک باس لە فڕاندنی خۆی بکات بە رای من ئەوە لە لایەن جۆرە شەڕەنگێزەکەوە نەفڕێنداروە یاخود زۆر زۆر شانسی هەیە کە لە ژیاندا ماوە.
جۆرەکانی تر کە شەڕەنگێز نین ، ئەوانیش خەڵکیان دەبر تەنها بۆ هێلکەی ناو منداڵانی ژنان و سپێرمی پیاوان، بەڵام ئەوان بۆ مەبەستێکی تر بەکاری دەهێنن.
پرسیار: تۆ باست لەوە کرد کە ١٤ جۆر بونەوەر لەسەر زەوی هەن و کار دەکەن. بەڵام بۆ ئەو خەڵکانەی کە فڕێندراون باس لە جۆری زیاتر و جۆری عەجیب و غەریب دەکەن؟
وەڵام: پێشتر من وەڵامی ئەم پرسیارەم دابویتەوە. وەک گوتم، زۆرینەی بونەوەری هەسارەکانی تر توانایان زۆر لە ئێوە زیاترە، بونەوەریش هەیە کە توانای لە ئێمەش زۆرترە، واتە بە تەلەپاتی دەتوانێت خۆیت نیشان بدات بە هەرشێوەیەک ئەو خۆی دەیەوێت.. ئەوان یاری مێشکی مرۆڤ دەکەن لەبەر ئەوەی مێشکی مرۆڤ زۆر کەم توانایە بە بەراورد بە مێشکی ئەوان. ئەوانەی کە دەفڕێنرێن لە مێشکیاندا وێنەی بونەوەرێکی ڕەساسی بچوک هەیە یان جۆرێک لە ئاژەڵی نەناسراو بۆ ئێوە، ئەوان دەیانەوێت ئەگەر بیرت کەوتەوە کە تۆیان بردوە تەنها ئەو وێنەیەت لە مێشکدا بێت کە ئەوان بۆیان چەسپاندویت یان هەر هیچت لە یاد نەمێنێت دەربارەی ئەو فڕاندن و تاقیکردنەوەیەی کە لەسەر ئەنجامیانداوە.
نمونەیەکی تر: زۆر جار بیرت دێتەوە کە تۆ لە نەخۆشخانەیەکیت و دکتۆرت بەسەرەوە بە بێ ئەوەی بزانیت بۆ لە نەخۆشخانەیت و ئایا نەخۆشیەکەت چیە، یان لەوانەیە بە مێشکتدا بێت بڵێیت لەم شوێنە خەستەخانە نیە، بەڵام لە راستیدا تۆ لە موختەبەرێکی ئەواندایت و ئەوان تاقی کردنەوەت لەسەر دەکەن دەبێت لەو کاتەنەدا متمانەت بە مێشکت نەبێت.

وێنەی فڕاندنی کەسێک لەسەر مێزی تایقکردنەوە

ئەوان خۆیان لەسەر چەند شێوەیەک نیشان دەدەن و ئەمەش هۆکاری هەیە، یەکەم بەم جۆرە دەتوانن ئەو خەڵکانەی شتێکیان وەبیر دێتەوە و باسی لێوە دەکەن وایان لێ بکەن کە خەڵکانی تر باوەڕیان پێ نەکات، لەبەر ئەوەی هەر جارەی باسی شتێک دەکەن، لە ڕاستیدا ئەوان راست دەکەن.. بەم جۆرە بونەوەرەکان ڕاستیەکان دەشێوێنن وە بە تەواوەتی سەرکەوتون لەم کارەدا، باوەڕم پێ بکە تەنها ١٤ جۆر لەسەر زەوی کار دەکات و ٨ جۆریان خەڵک دەفڕێنن بۆ تاقی کردنەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ ( ئەوەی کە ئێمە ئاگادار بین).
وە مەرجیش نیە ئەوانەی کە باس لە فڕاندن دەکەن هەمویان ڕاست بکەن، خەڵکانێکیش هەن کە درۆ دەکەن یان تەنها لە خەیاڵدا دەژین و هەموو باسەکەیان فانتەسیایە.
پرسیار: چۆن ئێمە دەتوانین خۆمان بپارێزین لە دەستێوەردان و یاری کردن بە مێشکمان؟
وەڵام: نازانم، باوەڕ ناکەم بتوانیت، لەبەر ئەوەی مێشکی ئێوە وەک کتێبێکی کراوە وایە و هەموو جۆرە بونەوەرەکانی کە من ئاشنا بم پێیان هەمویان دەتوانن زانیاری لێ بخوێننەوەو زانیاری تێدا تۆمار بکەن. ئەمەش بەشیکی تاوانی " Illojim"خۆیانە، ئەوان ئێوەیان بە سەقەتی دروست کردوە ( بەشێکی بە دەسی ئەنقەست وا دروست کراوە) وایان دروست کردوە کە مێشک و  ڕۆحت بێ هیچ بەربەستێک بتوانیت پەیوەندی لەگەڵ بکەیت. ئەگەر هەستت بە شتێکی وەها کرد کە کەسێک دەیەوێت بێتە ناو مێشکت دەتوانیت تەرکیز بکەیتە سەر شتیك یان بیرەوەریەکی کۆن بەو شێوەیە دەتوانیت ڕێگری بکەیت.
زۆر گرنگە چاوەکانت دانەخەیت، لەبەر ئەوەی بە داخستنی چاوەکانت شەپۆلەکانی مێشکت دەگۆڕێت ئەمەش وا دەکات زۆر بە ئاسانی داخڵ بە مێشکتان ببن، وە شتێک هەیە زۆر گرنگە بیزانیت نابێت دانیشیت یان پاڵکەویت یان بە شێوازێکی ئیسراحەت دانیشیت.
ئەگەر ماوەیەک بە ئاگا بیت بۆی هەی بتوانیت شەپۆلەکانی دەوروبەر و یان بیرکردنەوەکان فلتەر بکەیت، ئەوەی دەیەوێت بێتە ناو مێشکتەوە پاش چەند خولەکێک کۆڵ دەدات ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت لە داخڵ بون بۆ ناو مێشکت. ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت مێشکی خۆی ئازار دەدات  بۆیە ناچارە بوەستێت. ئەم بەرەنگاربونەوەیەش ئاسان نیەو مێشکی تۆش ئازار دەدات، بەڵام ئەوە تاکە ڕێگایە.
ئەمەش تەنها دەتوانیت لەگەڵ بونەوەری لاواز ئەم بەرەنگار بونەوەیە بەکار بهێنیت، ئەگەر بونەوەرەکە بە هێز بێت لە تەلەپاتی هیچ کات ناتوانیت بەرەنگاری ببیتەوە.

پرسیار: مەبەستت چی بوو کە گوتت جۆرێک لەو بونەوەرانە لە ساحەیەکی ترەوە هاتون؟
وەڵام: پێش ئەوەی کە بتواننم بە باشی ئەوەت بۆ ڕوون بکەمەوە دەبێت تۆ باش لە گەردون تێ بگەیت ئەگەر نا ئەمە دەبێتە دەرسێکی بێ هودە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک و یەک وشەشی لیوە فێر نابیت، هەڵبەتە من وشەی ساحەم بەکار هێنا لەبەر ئەوەی لە زمانی ئێوەدا وشەی باشتر نیە، ساحە یان لەیڤڵ  "plain" or "level" من ناتوانم بۆ ئەم وشەیە وشەی دێمنسی بەکار بهێنم لەبەر ئەوەی دێمنسی ئەو مانایە ناگەێنێت. ناشتوانم وشەی بلق بۆ ئەوە بەکار بهێنم ئەوەش هەڵەیە، لە راستیدا دیمەنسی دروست نابێت ئەگەر چەند ساحەیەکت نەبێت.
نمونە: ئەگەر تۆ بونەوەرێک بویتایە لە ساحەکانی تردا وە بتوانیت بە بێ تەکنەلۆژی بە ناو ساحەکاند ا هاتوچۆ بکەیت مانای جەستەی تۆ لە هەمان مادەی ئەو جەستانە دروست نەکراوە کە تۆ پێی ئاشنایت، ئەو کات تۆ دەبیتە موهیم ترین جۆری بونەوەر لە بڵقەکاندا، واتە بە وشەی ئێوە کەونەکاندا. ئەم جۆرە ئێستا لەسەر زەوی بونیان هەیەو زۆر پێشکەوتون پەرەیانسەدوە بۆ ماوەی زیاتر لە بلیۆنێک ساڵ تا گەیشتونەتە ئەم ئاستە.
ئەم جۆرە هێندە بەهێزن دەتوانن تەنها بە بیر کردنەوەیەک هەموو تاکێکی ئێوەو ئێمەش لە ناو بەرن، ئێمە پەیوەندیمان بەوانەوە هەبوو لە ڕابردودا مێژوی ئێمەم باس لەوە دەکات ٣ جار ئێمە لەگەڵ ئەوان لە پەیوەندیدا بوین، ویستی ئەوان زۆر جودایە بۆ هەسارەکەمان وەک لە وسیتی ئەوانی دیکە بە گشتی.
لەگەڵ ئەوەشدا کە هێند ەبە هێزن هیچ مەترسیەکیان نیە نە بۆ ئێمە نە بۆ ئێوە.

کۆتــایی بەشی حــەوتەم

هاوڕێیان ئەمەش لینکی فەیسبوکە تازەکەم کۆنەکە بلۆک کراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە