ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

بۆچونێکی زانستی لەسەر ژیان و گەردون

Thursday, 01.05.2017, 23:11

6097 بینراوە


ئەم دونیایەی ئێمەی تێدا دەژین هەمیشە زیاتر پرسیاری بۆ دروست کردوین تا وەڵام، نمونە ئایا کێ ئێمەی دروست کردوە؟ چۆن ئێمە دروست بوین، هێلکە پێش مریشکە یان مریشک پێش هێلکە ، ئایا خوا ئێمەی دروست کردوە؟ ئەی کێ خوای دروست کردوە؟ خوا گەورەیە کەس ناتوانێت ئەو دروست بکات ئەو هەمیشە بوونی هەبووە، ئەی بۆ گەردون هەمیشە بوونی نەبوبێت هتد..
ئەمانە وامان لێ دەکات کە زیاتر بیر بکەینەوە لە خاڵی دروست بوون ، بەڵام تەمەنی مرۆڤ و ئەو زانیاریانەی کە مرۆڤ لەبەردەستیدایە هێندە زۆر نییە تا بتوانێت بمانگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سەرەتاو بتوانین وەڵامە ڕاستەکان بدۆزینەوە.
بە بۆچونی من ئێمە لە ناو دنیایەکدا دەژین کە لەیەکچوی دونیایەکی ترە کە ئەو دنیایە لە ڕاستیدا بونی هەیە، ئەم دونیایەی ئێمە ئەم کەونەی ئێمەی تێدا دەژین هەمووی وەک داتای کۆمپیوتەرە واتا هەمووی پێکهاتەی سفر و یەکە. بۆی هەیە ئەوەی کە ئێمەی دروست کردبێت وەک دنیایەکی لەیەک چوو لە رابردوی خۆیان، بە کۆمپیوتەرکردنی هەموو داتاکان بۆ ئەوەی بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ خاڵێک. بۆ نمونە چۆن دین دروست بووە؟ واتە ئەو کەسەی کە ئێمەی بەرنامج کردوە خۆی چەند زانیاریەکی داوەتە کۆمپیوتەر و تا شتەکانی تر کە دەمێنێتەوە خۆی خۆی دروست بکات واتە سێڵف جەنەرەیتین. (self generating process).
لە دونیایی ئێمەدا دوو شت بونی هەیە یەک تەن (مادە)، دوو: گیان (ڕۆح) ،  مادە قابیلی لە ناوچون و شی بونەوەیە،  ڕۆح  وزەو داتایە و قابیلی لەناوچوون نییە ئەگەر خۆت نەتەوێت لە ناوی بەریت، واتە لە سەرەتایی ژیانی مرۆڤەوە ڕۆح  لەناو جەستەی مرۆڤدا زیندانی دەکرێت، ڕۆح ناتوانێت جەستە بەجێ بهێڵیت تەنیا ئەو کاتە نەبێت، کە سوڕانی کۆتایی دەورەی جەستە دێت، وەک وتمان جەستە مادەیە و قابیلی لەناوچون یان شی بونەوەیە.
ژیانیش وەک خەونە کەس سەرەتاکەی یان کۆتاییەکەی نازانێت، وەک چۆن کە تۆ خەوتویت و خەو دەبینیت، زۆرێک لە خەوەکان لە راستی دەچن، بەڵام هیچ کات نازانیت سەرەتای خەوەکەت بە چی دەست پیدەکات یان بە چی کۆتایی دێت، زۆر جار خەبەرت دەبێتەوە واتە کۆتایی خەونەکە نابینیت،  زۆر جار بەخەر نایەیت بەڵام بە هەمان شێوە کۆتایی خەونەکە نازانیت بە چی کۆتایی هاتووە.
واتە ئەگەر ژیان بەراورد بکەیت بە خەو هەمان تایبەتمەندی خەومان هەیە کە نازانین سەرەتای ژیانمان لە چییەوە دەستی پێکردوە و ناشزانین کۆتایی ژیانمان لە کەیدایە. ئەمەش وەک ئەوەیە تۆ کۆمپیوتەرەکەت دادەگیرسێنیت و کلیکی بەرنامەیەک دەکەیت بۆ تۆ کلیکەکە دەبێتە خاڵی سەرەتا، بەڵام  بۆی هەیە بەرنامەکە بگەڕێتەوە ئەو خاڵەی کە پێشتر تێدا بووە واتا مەرج نییە بچێتەوە خاڵی سەرەتا. بۆشی هەیە کە زیاتر لە دونیایەکی لەیەکچوو بونی هەبێت واتە بۆی هەیە لە یەک کۆمپیوتەردا زیاتر لە ١٠ بەرنامە بە هەمان تایبەتمەندی کار بکات و لەهەر بەرنامەیەکدا ژیان بە جۆرێکی تر بەڕێوە بچێت، بۆی هەیە تۆ لەم دونیایەی ئێمەی تێدا دەژین دکتۆر بیت لە هەمان کۆمپیوتەردا، لە شوێنێکی تر و لە دنیایەکی ترا بوونت هەبێت، هەروەک چۆن بەرنامەیەکی تر هەبێت و تۆش بونت هەبێت، بەڵام ئەمجارە بۆی هەیە تۆ مامۆستا بیت، واتە کۆمپیوتەر و بەرنامەی کۆمپیوتەرەکە بڕیار دەدات لەسەر ژیانی و هەڵسوکەوتی ئێمە.
 ژیانی ئێمە بۆی هەیەئاوێنەی ژیانێکی راستی بێت لە دنیایەکدا کە بە ڕاستی بونی هەیە، واتە دوو دونیا لەپاڵ یەکدا دنیایەکیان بە ڕاستی بونی هەیە و روداوەکان هەمووی ڕوو دەدات و دونیایەکیان کە ئێمەی تێدا دەژین تەنها بەرنامەیەکی کۆمپیوتەرە کە شتەکان پێشتر بەرنامەسازی بۆ کراوە، وەک جەستەی مرۆڤ کە چەند توانایەکی هەیە و سنورێک بۆ هەموو تواناکانی دانراوە. چاوی مرۆڤ کەمتر دەبینێت تا چاوی گورگ، گوێی مرۆڤ کەمتر دەبیستێت تا کوێی کێچی مومی کە بە 
Galleria mellonella ناسراوە.. واتە بۆ هەموو یەک لە هەستەکانی مرۆڤ مەرزێک دانراوە، هەموو سنورەکانیش دەستنیشانکراوە لە (DNA) دی ئێن ئەی مرۆڤدا واتە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ زمانی بەرنامج کردنی کۆمپیوتەر دی ئێن ئەی٣٢ ملیۆن کۆدی تێدایە کە بونیەتی مرۆڤ جێگیر دەکات. کەواتە بە گۆڕینی هەر داتایەک لە دی ئێن ئەی دەتوانیت گۆڕانکاری بکەیت لە مرۆڤدا.
ئەگەر مرۆڤ لە ناو کۆمپیوتردا نەبوایە چۆن دەبێت بە گۆڕینی کۆدێک لە دی ئێن گۆڕانکاری بکەیت بەسەر مرۆڤەکەدا؟ نمونەیەکی تر ڤایرۆسی کۆمپیوتەر و ڤایرۆسی مرۆڤ هەمان کار و تایبەتمەندیان هەیە، نمونە تۆ بەرنامەیەکی ڤایرۆس دروست دەکەیت چەند زانیاریەکی تێدا دەنووسیت و شیوازی کاری ڤایرۆسەکە دیاری دەکەیت، لە بەشێکی شاردراوەی ڤایرۆسەکدا دەنووسیت چیت دەوێت ڤایرۆسەکە بۆت بکات، واتا داتات بۆ بنێرێت یان داتا بسڕێتەوە یان هەر کارێکی ترت بۆ بکات.
ئێستا ڤایرۆسی نەخۆشی مرۆڤ دەشوبهێنین بە ڤایرۆسی کۆمپیوتەر. نمونە ڤایرۆسی ئیبۆلا چی دەکات؟ چۆن دەتوانێت مرۆڤ نەخۆش بخات ؟ ڤایرۆسی ئیبۆلا یەک خانەی هەیە و بە ڤایرۆسی زیرەک ناودەبرێت لەناو خانەکەشاد بەشیک هەیە کە زانیاری نهێنی تێدا خەزن دەکرێت، واتە بۆی هەیە دروستکراوی مرۆڤ خۆی بێت، کاری ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە دەمارەکانی هەست کە زانیاری دەگەێنن بە مێشک بلۆکی بکات ، واتا ئەگەر ڤایرۆسەکە هاتە جەستەی مرۆڤەوە دەتوانێت بە ئارەزوی خۆی کار بکات و مێشک ئاگاداری ترسناکی ڤایرۆسەکە نییە، ئەو کاتە لەشی مرۆڤ لە رێگای ئاگادارکردنەوەی مێشکەوە ناتوانێت سوپایەک لە خڕۆکەی سپی بنێرێت بۆ پارێزگاری کردن لە جەستە ، چونکە ڤایرۆسەکە زیرەکە و ڕێگای گەیاندنیی زانیاری بڕیوە.
کەواتە بە بڕوای من نەک تەنها مرۆڤ لە دونیایەکی لە یەکچودا دەژی بەڵک و کات و مەسافەش بونی نیە و هەمووی داتای کۆمپیوتەرە، ئەگەر زانست بتوانێت ئەو داتایانە شی بکاتەوە وەک چۆن ئێستا داتای دی ئێن ئەی (DNA) شی دەکرێتەوە ئەوا دەتوانیت لە ماوەی یەک چرکەدا لەمسەری گەردون بچیت بۆ ئەوسەری گەردوون، کەواتە کات و مەسافەش بونیان نامێنێت.





(دەنگدراوە: 33 . زۆرباشە: 4.5/5)