هەولی تیرۆرکردنی یەکێ لەڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکەی چەمچەماڵ دەدرێت

Thursday, 05/01/2017, 15:10

2192 بینراوە


ئەمڕۆ رێکەوتی ٥ / ١ /٢٠١٧ نارنجۆکێکی چێنراو لەژێر ئۆتۆمبیلەکەی مامۆستا ئاکۆ حەمە خەسرەو دادەنرێت و خۆشبەختانە بەبێ زیانی گیانی دەتەقێتەوە (وەك لە وێنەکەدا دەردەکەوێت). 
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەری ١٧ی شوبات، ئەم هەوڵە تیرۆریستەی حزبی دەسەڵات لەم دەڤەرە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی مامۆستا ئاکۆ لە خۆپێشاندانەکەی رۆژی دووشەممە ٢ی ١ لە چەمچەماڵ هاوکات ناوبراو یەکێك بووە لە ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکە. 
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان ئاسایش و پۆلیسی لێکۆڵێەر پاش زیاتر لە ٤٥ دەقیقە گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکەو تاکو ئێستا بکەری ئەم پەلامارە نەدۆزراوەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە