به‌شی پێنجه‌می دروشمی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی

Tuesday, 10/01/2017, 18:06

2623 بینراوە


1ـ یه‌كگرتوو زۆر ڕاڕایه‌ / قاچی له‌ هه‌ردوو لایه‌ 
2ـ یه‌كگرتوو خوا بیگرێ / بۆ ده‌نگی هه‌ڵنابڕێ 
3ـ مێژووی پێنج به‌ پێنج تاڵه‌ / په‌رله‌مانتان به‌تاڵه‌
4ـ ئه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی / خه‌جاڵه‌تی لای خوا بی
5ـ یه‌كگرتووی ئیسلامیه‌ / سزای دووڕوویی چیه‌؟
6ـ ئه‌ی یه‌كگرتووی خه‌و خۆش / میلله‌تت كرد فه‌رامۆش
7ـ سه‌لاحه‌دین به‌هادین / خۆت بگره‌ وا بۆت هاتین 
8ـ یه‌كگرتوو سیقه‌ی نیه‌ / هه‌ڵوێستی دوو فاقیه‌ 
9ـ یه‌كگرتوو سیقه‌ی نیه‌ / هه‌ر خۆی پیاوی پارتی یه‌ 
10ـ یه‌كگرتوو وا وه‌ستاوه‌ / میلله‌تی ته‌ڵاق داوه‌ 
11ـ هه‌تا هه‌تا هه‌تایه‌ / پارتی جاشی توركیایه‌ 
12ـ پارتی به‌ 38 كورسی / ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كرد به‌ برسی
13ـ نه‌وت و سامان و داهات / موچه‌كه‌مان چی لێ هات؟ 
14ـ حكومه‌ت باوی نه‌ماوه‌ / وه‌رنه‌ ناو ئاپۆراوه‌ 
15ـ پێنج هێز بوونه‌ته‌ به‌ڵا / چوار لێره‌یه‌و یه‌ك له‌ولا
16ـ نه‌كۆیله‌ین و نه‌ به‌عسین / مامۆستای چاو نه‌ترسین
17ـ حكومه‌ت به‌ گزی و فزی / موچه‌كه‌مانی دزی 
18ـ پێشه‌نگی ئه‌م میلله‌ته‌ین / ئاڵای سپی هه‌ڵده‌كه‌ین
19ـ ئه‌مڕۆ بێ یاخود سبه‌ی / بۆ مه‌رگتان ده‌ڵێین ئۆخه‌ی
20ـ كێ یه‌ قائیدی ناوه‌ / ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قام ماوه‌ 
21ـ گه‌ر چۆڕێ نه‌وت لێره‌ بێ / ئه‌م شه‌قامه‌ش ده‌فرۆشرێ 
22ـ ئه‌م میلله‌ته‌ زه‌لیله‌ / ئه‌م حكومه‌ته‌ی قابیله‌ 
23ـ دارا دوو داری نه‌دی / به‌ڵكو دارا دزی دی 
24ـ ئێمه‌ له‌سه‌ر شه‌قامین / بۆ خه‌بات به‌رده‌وامین 
25ـ بڕوخێ حكومی فاشی / به‌ خۆی و جه‌یش و جاشی ( دیاره‌ ئه‌م دروشمه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رده‌می به‌عسدا ده‌مانووته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ساڵانی هه‌شتاكاندا. ) 
26ـ حكومه‌تی بنكه‌ قه‌یران / تاڵانت كرد كوردستان 
27ـ  حكومه‌تی بێ ده‌ستووره‌ / نرخی وه‌ك سه‌لكێ ‌ تووره‌ 
28ـ یه‌ك دوو رۆژه‌ ده‌وامه‌ / خویندكار وا له‌ شه‌قامه‌ 
29ـ حكومه‌تی بنكه‌ فراوان / گیرفانی گه‌لتان ته‌كان 
30ـ ئه‌ی حكومه‌تی دیوه‌خان / تاڵانت كرد كوردستان 
31ـ حكومه‌تی بنه‌ماڵه‌ / ڕسوایه‌ ره‌زای تاڵه‌
32ـ هه‌ر ئه‌مه‌ دوا په‌یامه‌ / خه‌باتمان به‌رده‌وامه‌ 
33ـ حكومه‌تی دوو ئیداره‌ / میلله‌ت له‌ تۆ بێزاره‌
34ـ فشار كارمان تێ ناكات / نه‌ك باران گوله‌ش داكات 
35ـ خۆتان ناونا چاكسازی/  له‌ ئه‌نجام چاكتان دزی 
36ـ موچه‌كانمان دزراوه‌ / بۆ ئه‌وروپا نێراوه‌ 
37ـ كه‌س ناتوانێ دژمان بێ / كێ ئازایه‌ پشتمان بێ 
38ـ بووكه‌ به‌ بارانێ / موچه‌كه‌مان كوانێ 
39ـ ناترسین و ناپرسین / رۆژێك داتان ئه‌پڵۆسین 
40ـ هێزی گه‌ل له‌ بن نایه‌ / میلله‌ت وه‌كو پۆڵایه‌ 
41ـ نمه‌كی میلله‌ت سوێره‌ / حكومه‌تمان قه‌رز كوێره‌
42ـ ئێمه‌ مامۆستای گه‌لین / دژی دزو گه‌نده‌ڵین 
43ـ هه‌رێم پڕ له‌ قه‌یرانه‌ / داعش بۆته‌ به‌هانه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە