چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی دەیەم

Thursday, 12/01/2017, 20:46

4948 بینراوە


درێژەی چاوپێکەوتنی دوو ، بەشی دەیەم
ئێوەی مرۆڤ زۆر بە هێواشی دەجوڵێنەوە بەراورد بە پڕۆژە سەربازیە نهێنیەکانتان، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێوە ئەم تەکنەلۆژیەتان دزیوەو هی خۆتان نیە ( ئەم تەکنەلۆژیایە بە ناحەقی دەدرێتە ئێوە لە لایەن بونەوەری هەسارەکانی ترەوە)، لەوانەیە ئەوە کێشەی فیزیاوی بۆ ئێوە دروست کردبێت و ئێوە لە زۆرانبازیدان لەگەڵ ئەو کێشەیەدا، ئەو کێشەیەی کە ناتوانن کەشتەیە ئاسمانیەکان جێگیر بکەن یان ئەشیعەکانی تابەت بە کەشتی ئاسمانی (UFO).
ئەو زانیاریانەی کە من هەمە ، خەڵکانێکی زۆر گیانیان لەدەست داوە بەو تیشکانە و تێکدانی شوێنی فڕینەکە.
 ئایا ڕای تۆش و انیە؟ 
ئەمەش نمونەیەکی زیندوە  لە بازرگانی کردن لەسەر پرسیارەکەت دەربارەی  باش و خراپ؟
ئێوە یاری دەکەن بە هێزێکی نەناسراو بەو بۆنەیەشەوە دەبێت گیان لەدەستدای هاوکارەکانتان و هاوڕەگەزەکانتان  قبوڵ بکەن، لە ڕاستیدا ئەوان گیان لەدەست دەدەن بۆ مەبەستێکی گەورەتر، بۆ بەرەوپێشەوە بردنی تەکنەلۆژی، ئێوە ئەم تەکنەلۆژیەش تەنها بۆ مەبەستی جەنگ بەکار دەهێنن واتە بۆ کارێکی سلبی.
ئێستا ئەوان دەتوانن سودی شککردن بدەنە ئێوە، کە تەنها کەمترین ژمارە کەسانێک لە جۆری ئێوە ئاگاداری ئەم تەکنەلۆژیانەیە کە لە بێگانەکانی دەرەوەی زەوی وەری دەگرن، وەک ئەوەی کە ئەوان ناوی دەبەن بە نهێنی ( Top Secret) . ئەوان باسی چەند شتێکی سەرەتایتان بۆ دەکەن ، یان دەڵێن ئەو ڕوداوانە شتی سادەن، ؛لە ڕاستیدا ئەوەی نیوەی ڕاستیەکەیە.
ئەگەر تۆ بتوانیت ئەم دەسەڵاتانە وەلا بنێیت وە باشترە کە محاولە نەکەیەت شت لەوانەوە فێر بیت..بەڵام جۆری ئێوە هەمیشە نەزان بوون و بە نەزانی یاری لەگەڵ هێزێکی نەزانراو دەکەن، بەمەرجێک کە ئێوە هێشتا تێگەیشتنتان نیە بۆ ئەوە.
بۆ دەتانەوێت ئەوانە  بگۆڕن؟
لەیادتە باسی فیوشنی مسم بۆ کردیت؟ بە بۆنەی هەڵگەڕانەوە لە گۆشەیەکی جێگیرەوە بە ئەشیعەیەک مسەکە دەتوێنرێتەوە لەگەڵ ئەلەمێنتێکی تردا. کردارەکە بە تواندنەوەی ئەو مادانە ڕوودەدات دەبێت لە گۆشەیەکی دیاریکراوی جێگیرەوە ئەشیعەت لێ بدرێت تا بەناو یەکتردا دەتوێنەوە، هێزە تایبەتەکە لە ئەنجامی ئەو کرادارەوە ڕوودەدات و ئەم(quasi-bipolaire) کەراکتەرە وەردەگرێت.
ئەنجامی پەیوەندی نێوان ئەوو دومادەیە ئەگەر لە شوێنێکی گونجاودا نەبێت ئەوا ئەو مادەیە بەکار نایەت بۆ ئەو مەبستەی کە دروست کراوە. لەبەر ئەو هۆیە مادەکە سەردەکەوێت بۆ مادەی پلازمانی بەرزتر، بەمەش لێکخشانێکی زبر دروست دەبێت بەرەوڕوی جەمسەرەکەی تر، واتە بە باشی کارەکەی ئەنجام نادات ئەمەش وادەکات کە هێزی ڕاکێشان تەسک بکاتەوە و کرادری خشاندنی ناجێگیر دروست بکات.
ئەم لێکخشاندنە ( هەڵگەڕانەوە ) دروست دەکات بۆ ئەو کەشتیەی کە مادەکەی بۆ بەکار دەهێنیت، ئەمەش ئێستا ناتوانێت شەپۆل بدات بۆ ناو هێزی ڕاکێشان، بەڵام بەشێکی شەپۆل دەدات بەرەو دەرەوەی ئەو ناوچەیەی کە بۆت دیاری کردوە.واتە شەپۆلێکی ناجێگیر دروست دەکەیت و زۆر زەحمەت دەبێت بە کۆنترۆڵکردنی ئەو شەپۆلە لە ناو سنورەکانی ئەو تەکنیکەی بەکاری دەهێنیت.
بۆشی هەیە چەند کارێک بە ئەنجام بگەێنێت، بۆ نمونە کەشتیەکی ئاسمانی زەبەڵاحی پێ بفڕێنیت یان پێ بجوڵێنیت. دەشتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ ونکردنی تەنێک لە ناوچەیەکی دیاریکراودا بە ئەلکترۆمۆگناتیس یان تیشکدانەوە یان فێڵی تەکنیکی، بەڵام بە ڕیژەیەکی دیاریکراو.
ئایا تۆ هیچ زانیاریت هەیە لەسەر " کوانتم تونێل و کاردانەوەکانی"؟

هەتا دەتوانرێت بە ناو مادەدا تێپەڕاندن دروست بکرێت لە فێڵدێکی لەو جۆرەدا ئەگەر فەرکوێنسیو مەسافەکان لە بەرزیەکی تەواودا بێت. بەداخەوە ئەم شتانەی من بۆ تۆی باس دەکەم بە زمانی ئێوە وشەیەکتان نیە کە گونجاو بێت بۆ ئەم مەبەستە، دەترسم ئەم زانیاریانە بە گوێتان جێگای باوەڕ نەبێت یان تێگەیشتن لێی مەحاڵ بێت بۆتان، هەرچەند ئەمە شیکردنەوەیەکی زۆر سادە بوو کە من ویستم تۆ تێبگەێنم.
دوبارە دەیڵم ئیحتیمالیشە هیچ تێ نەگەیشتبیتیت!!

پرسیار: ئایا زانست توانیویەتی بیسەلمێنێت کە هێزی پارانۆرامڵ بونی هەیە، بۆ نمونە ئەو هێزی بیرکردنەوەیی کە تۆ هەتە؟

وەڵام: بەڵێ، بۆ ئەوەی ئەوەت بۆ ڕوون بکەمەوە، دەبێت دان بەوەدا بنێیت کە ڕاستی فیزییاوی لە کاریگەری دەوروبەر بونی هەیە.
ئێستا محاولەیەک دەکەم ، جەند چرکەیەک کاتم پێ بدە.. تۆ دەبیت هۆشی خۆت لە دونیایی و گەردونی ڕاستی جودا بکەیتەوە. لە ڕاستیدا ئەمە شتێکی لاوەکیە، بیخەرە مێشکی خۆتەوە کە هەموو مادەکان کە لەم شوێنەدا بونی هەیە ئەو مێزە، ئەو قەڵەمە ئە کاغەزە، لە ڕاستیدا بونی نیە ئەوە تەنها دەرئەنجامی بیرکردنەوە و تەرکیزە لەگەڵ وزە.
هەموو مادەکانی کە تۆ دەیبینیت، هەموو نێزەکێک، هەموو هەسارەیەک و هەموو ئەستێرەیەک لە گەردونەدا، " زانیاری وزەیی یەکسانیان" هەیە لەسەر نفوسی ئەو شوێنەی کە تێیدایە بە پلەی گشتی.
ئێستا تەنها هەر پلەکان نیە، بەڵام زیاتر لەوەش، جاری پێشوو بۆم باس کردیت کە ئەو بونەوەرانەی کە زۆر زیرەکن دەتوانن بە پلەکاندا بێن و بچن، ئەمەش شتێکی ترە وەک لەوەی بە سادەیی بە بڵقەکاندا بێیت و بچیت، ئەوان دەتوانن بە هەموو پلەکاندا بێن و بچن. (Level).
ئایا تێ دەگەیت؟
وشەی دیمێنسی بە زمانی ئێوە، ئەوە بەشێکە لە بڵقێک، چەند بڵقێک بەشێکن لە پلەیەک (Level) ، پلە بەرگێکە لە نفوس، لەگەڵ ئەوەشدا لە نفوسدایە، ئەمەش کاردەکات وەک یەک قیاسی فیزیاوی، لە ڕاستیدا ئەمە بێ کۆتاییە، ئەمەش پەستێنراوە بە بەرگی  زانیاری-وزە وە پلەی گشتی. لە نفوسدا پلەی سفر بونی نیە، هەمویان وەک یەکن، بەڵام جیاوازیەکەیان ئەوەیە کە لە وزەکەیاندا هەیە، وا هەست دەکەم بە تەواوەتی سەرم لێت تێکداوە.
وا هەست دەکەم باشترە ئەم روونکردنەوەیە ڕاگرم.

پرسیار: زۆر بابەتێکی سەرنجڕاکێشە، چەند جۆر پارانۆرماڵ دەتوانرێت دروست بکرێت بەو ڕێگایە؟

وەڵام: هەموو جۆرێک، هەموو ئەو ئەوشاتنەی کە بە پارانۆرماڵ ناودەبرێن. 

پرسیار: ئاخر پرسیار، لە دانیشتنی یەکەمدا لە مانگی دیسەمبەر، تۆ وتت لەسەر شتی زانستی و پارانۆرماڵ ناتەوێت قسە بکەیت ، بۆ ئێستا ئەمانەت هەمووی بۆ باس کردم؟

وەڵام: لە دانیشتنی یەکەمدا بە پێویستم نەزانی باسی ئەوشتانەت لەگەڵ بکەم، ( بەڵام وادیارە ئێستا زیاتر لە پێویست زانیاریم دایتێ) بۆیە حەزم کرد ئەم باسانە بە شێوازێکی بیدای باس بکەین. دیارە بەشیک لە قسەکانی  ئەمڕۆم وای لێ کردیت کە بیر بکەیتەوە لە دونیاکەت، شتێک کە نابێت هەمووی خراپ بێت.
بۆی هەیە زاناکانی مرۆڤ قسەکانی من بە بێ بنەما لەقەڵەم بدەن. لەبەر ئەوە هیچ خەتەریاتێک نابینم لە دانی ئەم زانیاریانە ، کەس ئیهتیمام بەم زانستە نادات. ئەها بیرم کەوتەوە مرۆڤەکان وشەی زیبدەوەرە خراپەکە بەکار دێنن لە کتێبە دینیەکانیاندا ئەمەش مانای هێزو جادو هەردوکیان بونیان نیە.
جادو بونی نیە، ئەوە تەنها زانستێکی زۆر پێشکەوتوە، هەموو شتێک کە ئێوە ناوی جادو یان سحری لێ دەنێن ئەوە بەشێکە لە زانست. ئەگەر تەنها لەوە تێبگەیت واتە هەنگاوێکی زانستی بەرەوپێشەوە چویت. ڕای من لەسەر ئەم باسە لێرەدا کۆتایی دێت.
کۆتایی بەشی دەیەم 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە