ئەوە مەلا مستەفا بوو، کە بۆ یەکەمجار شکۆی پێشمەرگەی خستە ژێرپێ

Friday, 13/01/2017, 23:07

6383 بینراوە


بۆیەکەم جار، لە باشوور و لەمێژووی چەکداریی حیزبدا، خوودی مەلا مستەفا بوو،کە شکۆی پێشمەرگەی ووردووخاش،ئەو ڕۆژە ١٥ی گوڵانی ساڵی ١٩٦٨ بەفەرمانی مستەفا بارزانی "سڵێمانی موعینی"ان گرت و لە جیاتی ساواکی ئێران گوولەبارانیان کرد، ئەمەش بەشەڕ نەبوو،بەڵکوو شەهید سڵێمانی موعینی وەکوو سەدان وهەزاران کوردی خۆرهەڵاتی هاتن بوون بۆهاوکاری شۆڕشەکەی باشووری نیشتیمان. شەهید سڵیمانی موعینی لەناو خوودی بارەگای مستەفا بارزانی بەداخوازی ساواکی ئێران دەسگیرکرا. پاشان تەرمەکەیان فرۆشت بە شای ئێران،شای ئێران و دەست پێوەندەکەی تەرمی شەهید سڵێمانیان بەناو کووچە و کۆڵانکانی کوردستاندا دەگێرا بۆ ترسان و چاوشکاندنی گەل. شەهید سڵیمانی موعنی ڕۆڵیکی کاریگەری هەبووە لە درێژ پێدانی خەباتی نە پساوەی گەلەکەمان لە خۆرئاوای نیشتیمان. شەهید سڵێمانی موعینی ترس دڵە ڕاوکێیەکی گەورەی خستبووە ناو دڵ دەروونی ساواکی نۆکەرەکانی شای گۆڕبەگۆڕی ئێران،بۆیە توانیان کە بە ڕیگای مەلامستەفا شەهیدی بکەن. بۆیە ١٥ گوڵانی ١٩٦٨ بۆیەکەم جار شکۆی پێشمەرگە ووردووخاشکراو خرایە ژێر پێی پۆستاڵی ساواکی ئێران، کەبە خواستی دوژمن گوولە نرا، بەسنگی شۆشگێرانی نیشتیمانەوە.
ئەوکاتە شکۆی پێشمەرگە خرایە ژێر پۆستاڵی ساواکیەوە،کە شەهید مەلائەوڕەحیمی وەرتێیان گرت و شەهیدیان کرد،مەلائەوڕەحیمی وەرتێ پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی نیشتیمان بوو، تەمەنەی لەسەرووی ٧٥ ساڵیەوەبوو کە چەتەکانی مەلامستەفا گرتیان، ئەو دەیزانی کە چارەنووسی چی دەبێت و دەیزانی کە بنەماڵەی البارزانی بوونە داردەستی ساواکیەکانی شا. بۆیە شەهید مەلائەولڕیحمی وەرتێ لە پیاوەکانی عبدووەهاب ئەترووشی دەپاڕێتەوە، کە خۆیان بیکوژن و تەورمەکەی بفرۆشن بە ساواکیەکانی، یەکێک لە چەتە چەکدارەکانی بنەماڵەی ال بارزان لە مەلائەوڕەعمی وەرتێ دەپرس یانی چی ئێمە بتکوژین تەرمەکەت بدەین بە ساواکی،ئێمە بتکوژین یان ساواک بتکوژێت هەردووکیان هەر مەرگی تۆیە؟
شەهید مام ئەولڕەحیمی وەرتێ ئەڵی: برا جوانەکانم،  دەبینین کە من پیرە مێردێکم، ئەگەر ئێوەش یان سواکیەکان نەم کوژن، خۆم سبەی دووسبەی دەمرم ئەمە کاری خودایەو هەموومان دەبێت بچینەوە لای ئەوو، کوڕەکەم من کادرێکی کۆنی حدکام وخەڵکێکی زۆر دەناسم، زۆر دەترسێم ئەگەر تەسلیمی ساواکیەکانم بکەن بەرگەی ئەشکەنجە نەگرم و ماڵی سەدان کەس وێران بکەم، ئەوسا ڕووڕەشی ئەم دنیاو ئەو دنیاش دەبم، ئێستا تێدەگەیت برا جوانەکەم؟ وەرەن  کوڕی چاک بن و فیشەکێکم پێوە بێن با سەدان منداڵ بێباوک نەکەم! ئیتر پیاوەکانی بنەماڵە بەزەییان بە شەهیدا دێتەوەو شەهیدی دەکەن. حداکا باس لەم ڕاستی ئەم ڕووداوەئەستۆ شکێنە دەکات. ئێستا گۆڕی شەهید مام ئەولڕەحیمی وەرتێ لە سلێمانیە لەگردی مامە یارەیە. ( ئەگەر حدکا، باوەڕی وایە کەکەموو کوڕی لەم باسەدا هەیە،تکا دەکەم با بێنە دەنگ، لەگەڵ ڕێزمدا بۆیان.
بڕنەوێک کەم نیەو حەیفیشە
دوای ئەوەی بۆ چەندەمین جار ئیدریس و مەسعود،داوا لە تار خان کوڕی سمکۆخانی شکاک دەکەن کە بێتە ڕیزیانەوەو ئەویش بکەن بەجاش، تارخان ناچێتە ژێربار، بە شێوەیەک کەنەک شیش بسوتێ نە کەباب،تا کێشە دروست نەبێت،تارخان ئەڵی من سەرۆکی عەشیرەت نیم من خەریکی کاسبی  ماڵی خۆمم، بەڵام ئەوە کاک "شەمسەدین عەتمانی" سەرۆکە عەشیرەتە و خاوەن گووندەکانە، کاک شەمسەدین عەتمانی برازاکانیشی دیسان نایانەوێت کە جاشایەتی بکەن.
 ئیتر لەوێوە بنەماڵە دەکەونە دژایەتی شکاکیەکان، بەهاوکاری پاسداران تەنانەت لەماڵحاڵی خۆیان دەریان دەکەن و خۆیان لەناو ماڵی شکاکیەکاندا نیشتەجێ دەبن. تا ئێستاش وەکوو نموونە باس دەکرێت کە چەتەکانی بنەماڵە پێشمەرگەی شکاکیان فرۆشتیوە بە بڕنەوێک،زۆر جار کوڕی ئازایان دەست کەوتووەو، چەتەکانی کەسەربە بنەماڵەبوون، بۆتە پەندو ئەڵین بڕنەوێک کەم نیە و حەیفیشە. بەوەشەوە نەوەستان دەستێک لەناو "حدکا"وە ئاشێکی شەمسەدین عەتمانی دەسووتێنن برازاکەشی "عەلائەدین عەتمانی" برینداردەکەن، تا ناچاری دەکەن کە چەک بۆ جمهوری ئیسلامی کۆماری سێدار هەڵبگرێت. دیسان تکا لە برادەرانی حدکا، ئەگەر ئەم باسە کەمووکورتی تێداهەیە،تکایە ئاگادارم بکەنەوە، چوونکە من لەکەسە نزیکەکانی تارخان بیستووە.
 خوودی حەمید ئەفەندی کەبە خزمایەتی دەگاتەوە بە سمکۆخانی شکاک و بنەماڵەکەی دەستی سوورە بە خوێنی زیاتر لە ٢١ لاوی "شنۆ". ئەوەش پاش ئەوەی کە بۆ یەکم جاردوای ڕووخاندنی شا،کورد لەشاری شنۆ ناڕەزایی دەربڕی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێش پاسدار بنەماڵە ال بارزان هاتنە دەنگ و ڕیگیریان لەگەنجانی شاری شنۆ کرد.کاتێکیش گەنجانی شاری شنۆ ئەڵین کاکە ئێمە دژی ئێوەنین کارتان چیە، حەمید ئەفەندی ئەڵی نا نابێت خۆپیشاندان بکەن، کاکە ئێمە دژی کۆماری ئیسلامی دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە، حەمید ئەفەندی ئەڵێ نا نابێت.لەکۆتایی خەڵکەی کە تازە شای دەرپەڕاندوبوو،ترسی شکابوو، گوێیان بە حەمید ئەفەندی نەداو درێژەیاندا بە خۆپیشاندان دژی خومەینی، لەوکاتەشدا قەرارگای ڕەمەزان پەیوەندی دەکەن بە سوپای پاسدارانی شنۆوە، بەڵام بەرپرسی سوپای پاسدارن ناوێرن کە تەقە لەخەڵک بکەن،ئەوەبوو هەروەکوو چۆن ئەڵین هین بە خاڵۆی خۆی فێرە، حەمیدە فەندی فەرماندەدات و تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن، ٢١ لاوی شارەکە شەهید دەکەن. پاشا ماوەیەک مەسعودی کوڕی مەلامستەفا خەڵکەکە لەو مزگەوتەی کە باوکیان تێدا شۆرد کفن و دفن کرد،خەڵکەکە کۆدەکاتەوە بە نیازی سوڵح کردن، مامەیەک لە مەسعود دێتە دەنگ و ئەڵی: بیرت دێت کەلەم مزگەوتەوە بەهەموو خەڵکەکەتان گووت ئێمە هەمیشە قەرزاری ئێوەین وهەرگیز لە ژێرباری قەرزاری ئێوە دەرناچین، سوپاس قەرزەکەمان وەرگرتەوە،سوڵحی چی، داوای سوڵح دەکەیت من تەنها کوڕیکم بو ئەویشتان کوشت،پاشان هاتوویت پارەمان بدەیتێ،لەجیاتی خوێنی کوڕەکانمان،ئێمە نازانین کە پارە خەرج بکەین، باشە ئێوە پارەتان لەکوێبوو؟ خەڵکی شاری شنۆ دەتوانن کە گەواهی کەموو کورتی ئەم بابتەم بدەن. دووبارە و سێبارەی دەکەمەوە ئەوە چەتە چەکدارەکانی بنەماڵەی ال بارزانن کە بۆیەکەم جارشکۆی پێشمەرگەیان نایە ژێر پۆستاڵەکانی سوپای شا پاشان کۆماری سێدارەی  ئێران.
 ئەوکاتە شکۆی پێشمەرگە  ووردووخاشکرا،کاتێک کە فارس باوە بە خۆی کۆمەڵێک پێشمەرگەوە لە بارزانەوە بەرە و هەولێر بە ڕێدەکەوتن بۆ کوشتنی کیژێک کە پێشتر خزمەتکاری ماڵی خودی بەرزانی دەبێت،کە دوگیانیشە. دەی ئەو خانمەچی کردووە ،بۆ دەیکوژن؟
وازانی ئەم خۆبەستنەتان بەم هەموو چەکەوە بۆ ڕووخاندنی ڕژێمەکەی عیراقە؟
نەوەڵا،عوبێدوڵای کوڕی مستەفا بارزانی بەزۆرسواری بووەو دووگیانە، نەوەکا مناڵەکەی ببێت،بۆیە دەبێت بکوژرێت،چوونکە نابێت لە بارزانی زیاتر نەوە دروست بکرێت. بڕوانە ڕەچەلەکی بارزانیەکان، لە نوسینی مامخان شێروانی.
هەروەکوو چۆن هەمووجەگەرەکێشێک دەزانێ وئاگادارە،کەجگەرەکێشان جگە لەزیان هیچ سوودێکی نیە، بەهەمان شێوە ووشیار و هەرەگەمەژەکەشمان دەزانن و ئاگادارن کە بنەماڵەی البارزانی دەسەڵاتدار،جگە لە خیانەت و خۆفرۆشی هیچ سوودێکیان بۆ نەتەوەی کورد نەبوەو نابێتیش. بەس چیدەکەی  لەگەڵنان خواردنی سەرشۆڕی.  من دڵنیام کە هەرە گەمژەکەمان ئاگادارەو دەزانێت کە بنەمالەی ال بارزانی دەسەڵاتدار،بۆتە کۆسب و تەگەرە لەبەردەم هەر چوار پارچەی نیشتیمان،بۆ شارێک یان گوندێک لەم نیشتیمانە بەرینەی هەر چوار پارچەی نیشتیمانمان ماوە کە خوێنی تێدا نەرژابێت بەدەستی بنەمالە بۆگەنەکەی البارزان؟
بەنەفرەت بێت نانی سەرشۆڕی،وەک کاکڕێبوار ئەڵێم تفف لەکتێبە قەبەکانتان،تفف لەو نانە سەرشۆڕیەتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە