لێکۆلێنەوە لە دیلێکی هەسارەکانی دەرەوەی زەوی

Sunday, 15/01/2017, 0:53

6353 بینراوە


مرۆڤ: ئێمە تۆمار دەکەین, خەڵکی کام هەسارەیت؟
بونەوەر: زەوی.
مرۆڤ: دوێنێ تۆ گوتت کە تۆ هەزارەها ساڵی تیشکت بڕیوە تا بگەیتە ئێرە.
بونەوەر: بەڵێ.
مرۆڤ: ڕاستیەکەمان پێ بڵێ یان نایزانیت؟
بونەوەر: ئەوە ڕاستیە من خەڵکی سەر زەویم، لە ئایندەی ئێوەوە هاتوم. سەفەر کردن بە کاتددا واتە سەفەر کردن بە بۆشایدا, بە جیاوازی شوێنەوە.
مرۆڤ: واتە بونەوەری هەسارەکانی تر زەوی داگیر دەکەن؟
بونەوەر: نەخێر.
مرۆڤ: کەواتە تۆ مرۆڤیت؟
بونەوەر:  پەرەسەند و بنەچەی ئێوە.
مرۆڤ: واتە تۆ پەرەسەندوی ئێمەیت؟
بونەوەر: بەڵێ.
مرۆڤ:باشە ئێستا چی دەکەیت لێرە؟
بونەوەر:  چاودێری.  لەوەتەی ئیسپاتەکان لەناوچوون.
مرۆڤ: چۆن؟
بونەوەر: شەڕی ناوکی (ئەتۆم)، کەمیەیەکی کەم ڕزگاریان بوو  لە باوباپیرانمان.
مرۆڤ: چی دەڵێیت با ئێمە تەرکیز بکەینە سەر کاتەکەی تۆ.
بونەوەر: تۆ توانای تێگەیشتن یان قبوڵکردنی ئەوەت نیە لە کاتەکەی من تێبگەیت.
مرۆڤ: تاقیم کەرەوە.
بونەوەر: سەرەتای گەردون و ئەوەی بە ژیان ناوی دەبەیت، ئەوە زانراوە.
مرۆڤ: واتە تۆ مانای ژیان دەزانیت؟
بونەوەر: ماناکەی نا، سروشتەکەی.
مرۆڤ: جیاوازی چیە؟
بونەوەر:  مانا شتێکە بۆی دەنوسرێت.  سروشت ڕاستیەکی بێ لایەنە.
مرۆڤ: کەواتە تۆ دەزانیت چۆن گەردون دروست بوە؟
بونەوەر: بەڵێ.
مرۆڤ: کەواتە تۆ خوات بینیوە؟
بونەوەر: ئێمە پەرەمان سەندوە ، ئایا تۆ خورافاتت دەوێت؟ ویست بۆ خودا و شتی تر.
مرۆڤ: فەرموو بۆمان ڕوون بکەرەوە. ئەو کاتەی ئێمە دەمرین چی ڕوودەدات؟
بونەوەر: مردن دروست کراوی مرۆڤە، مردن بونی نیە، تۆ تاقی دەکەیتەوەو تاقیت کردۆتەوە. هەموو حاڵەتەکانی کە ناو دەبرێت ژیان. تۆ ئەو من.... ئێمە هەموومان بەربومی هەمان ژیانین، جیاکراوینەتەوە بەوەی کە ئێوە ناوی دەنێن مردن.
مرۆڤ: با باش لێت تێ بگەم، مردن بونی نیە و ئێمە هەموو ژیانی یەکتر تاقی دەکەینەوە؟
بونەوەر: لە ڕاستیدا بەڵێ.
مرۆڤ: باشە چۆن کەون دروست بوە، بۆ وا بە بێ هەڵە بۆ ئێمە دروست کراوە؟
بونەوەر: ژمارەی گەردونەکان بێ کۆتایی یە، هەموو یەکێک جودا لەوی تر سیفاتی فیزیاوی خۆی هەیە. هەموویان ژیانیان تێدا نیە وەک ئەوەی تۆ پێی ئاشنایت، ئێمە لە گەردونێکدا دەژین کە یارمەتی ئەوە دەدات کە  پێی دەڵێین ژیان ، ئەوە هەمویەتی.
مرۆڤ: بەردەوام بە، باشە بۆ ئێمە خۆمان لەناو دەبەین بە شەڕی ناوکی ، یان چەکی ئەتۆم؟
بونەوەر: دین.
مرۆڤ: دەتوانیت کەمێک ڕوون تر بیت؟
بونەوەر: سیاسەت و دین. ئەوە بناغەی هەموو کێشەکانی جۆری ئێوەیە. لە سەدەی ئایندەدا ئێوە چەکی ناوکی بەرهەم دێنن. لە لایەن ئەو وڵاتەوە کە بیروباوەڕ حوکمی دەکات کۆتایی بە جۆری ئێوە دێت.
مرۆڤ: ئاخر شت، ئەی چی دەربارەی ئەخلاق؟ بناغەی ئەخلاق چیە لای تۆ؟
بونەوەر: بەزەیی و بەڵگە.
مرۆڤ: باشە، تەواو سوپاس.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە