چاوپێکەوتن لە نێوان مرۆڤ و بونەوەرێک لە جۆری ڕەپتیلیەن- بەشی دوازدەیەم

Wednesday, 01.18.2017, 18:13

3857 بینراوە


درێژەی دانیشتی دووەم، بەشی دوازدەیەم لە چاو پێکەوتنەکە.

پرسیار: ئایا ئەو بونەوەرانەی تر هیچ کاردانەوەیەکیان نابێت لەسەر ئەو جۆرانەی کە شەڕەنگێزن؟ بە تایبەت  ئەو بونەوەرانەی کە زۆر پێشکەوتن؟
وەڵام: تۆ هەڵەیت لێرەدا، بە تایبەت ئەو بونەوەرانەی کە زۆر پێشکەوتون دەستبەردارتان دەبن و دەبێت خۆتان ئایندەی خۆتان دیاری بکەن، تۆ بۆ ئەوان وەک ئاژەڵیت. ئاژەڵ لە تاقیگەیەکی گەورەدا، ئەوان پێیان ناخۆشە بونەوەری تر بێت بۆ سەر زەوی بۆ ئەوەی کارەکانیان لێ تێک نەچێت، بەڵام باوەڕ ناکەم هەڵبژاردەی شەڕ بکەن لە گەڵ بونەوەری تر.
زۆرێک لەوانە بۆی هەیە هەڵبژاردەی ئەوە بێت بگەڕێت بۆ هەسارەیەکی تر بۆ لێکۆڵینەوە، یان لە دورەوە تەماشا دەکەن بزانن هەڵسکەوتی ئێوە چۆن دەبێت، ئەگەری ئەوە هەیە بمێننەوە سەیر بکەن بۆی هەیە بونەوەری تریش وەک تەماشەکەر بێت و سەیر بکات، وەک ئەوەی تۆ سەیری شارە مێرولەیەک دەکەیت، ئەگەر ڕێبوارێک بێت ئەویش لەگەڵ تۆ دەوەستێت و سەیر دەکات، تۆ جی دەکەیت لەو کاتەدا؟
حەتمەن تۆ ڕیگای خۆت دەگریت و دەڕۆیت، یان دەگەڕێت بۆ شارە مێرولەیەکی تر یان هەر لەدوەرە سەیر دەکەیت تا بزانیت ئەم مێرولانە دەگەن چی. ئایا هیچ یەکێک لە ئێوە دەست وەردەداتە کاری مێرولەکان هەتا ئەگەر تۆ بەهیز رو گەورە تریش بیت؟ نەخێر، تۆ دەبێت بیر بکەیتەوە وەک بونەوەرێکی زۆر زیرەک و لە چاوی ئەوانەوە سەیری ڕوداوەکان بکەیت.
ئێوە مێرولەکانن، چاوەڕێی یارمەتی لەوان مەکەن.
حەتمەن ئێمەش داوای یارمەتی دەکەین لە کاتێکدا هاوڕێ کۆنەکانمان بەرەنگارمان ببنەوە. چەند ئەندامێکی حوکمەتەکانتان ئاگاداری ئەوەن، بەشێک لە خەڵکە دینیە کۆنەکانتان باش لە بونی ئێمە شارەزان و دەزانن کە ئێمە کێن و لە کوێ دەژین، 
ئێستا بەشیکی گەورەی شارەکانی ژێر زەوی لە ناو شارە گەورەکانتانەوە لە ڕێگای بینایەکەوە کە تایبەتن بە ئێمە دەروازی هەیە، لەو بینایانەوە کە تایبەتن بە ئێمە دەتوانی داخڵی ناو شارەکانی ئێمە ببیت و ئاسانسۆری تێدایە و دەتباتە ناو سیستمی ژێر زەویەوە.
لە ناو ئەو بینایانەدا کە لەسەر زەوین، زۆرینەی کۆبونەوەکانی ئێمە ومرۆڤەکان بە ڕێوە دەچێت. ئێمە لە ساڵی ڕابردودا زانیاری زۆرمان داوە بە مرۆڤ، ئەوەی کە من بیزانم، بەڵام ئێمە خۆمان بەدور دەگرین لە کێشە هەتا بتوانین. ئێوە دەبێت فێر ببن کێشەی خۆتان چارەسەر بکەن، یان دەبێت هێندە زیرەک بن کە کێشەی گەورە دروست نەکەن تا نەکەونە حاڵەتێکی لەو جۆرەوە.
چی ڕوودەدات و کێ لایەنگری ئێوە دەبێت ئەو وەڵامە تەنها لای کاتە.
تێبینی ئەو  ڤیدیۆیە سەرەوە پەیوەندی نیە بە چاوپێکەوتنەکە، بەڵام دەربارەی ئەو بنکەسەربازیە ئەمریکیانەیە کە بەستراوەتەوە بە شاری ڕەپتیلیەنەکانەوە لە ژێر زەویداو ئەمریکا بە شاحینە خواردو کەرەستەیان پێشکەش دەکات.

لە ڕاستیدا نامەوێت دەستنیشانی شتێک بکەم لەسەر ئەو باسە.
پرسیار: من چەند وێنەیەکی کەشتی ئاسمانی UFO م لایە دەتوانیت سەیری وێنەکان بکەیت و پێم بڵێیت کامیان ڕاستیەو کامیان دروست کراوە؟ واتە کام لەو کەشتیە ئاسمانیانە دروستکراوی بونەوەری هەسارەکانی ترە؟
وەڵام: من محاولە دەکەم. ئەمڕۆ پرسیارت زۆر بوو پرسیارەکانیشت زەحمەت بوو هەندێکیان بۆ منیش زەحمەت بوو وەڵامی بدەمەوە. وا هەست مەکە من هەموو زانیاریەکم هەبێت لەسەر بونەوەری هەسارەکانی تر، لەبەر ئەوەی من شارەزا نیم لە تەکنەلۆژی بونەوەری تردا یاخود شێوازی کەشتیە ئاسمانیەکانیان.
لە ڕاستیدا چەند شتێکی تەکنیکی هەیە دیارە کە ئەوە کەشتی ئاسمانی یان دەڤری فڕیو UFO ی بونەوەی تر بێت، بە کەمێک یارمەتی دەتوانیت بزانیت ئەوە راستیە یان وێنەی دروست کراوی مرۆڤە. زۆر جار ئێوە پەترۆنی UFO تەزویر دەکەن و دەلێن ئەوە کەشتی ئاسمانیە.لەبەر ئەوە زۆر ئاسان نابێت لە یەکیان جودا بکەیتەوە.
بەس وەک وتم من محاولە دەکەم، تکایە وێنەکانم نیشان بدە.
تێبینی نوسەر: پاش سەیر کردنی وێنەکان وێنەی ژمارە ١، ٣، ٥ ی هەڵبژارد. 
ئەم سێ وێنەی هەڵمبژاردن هەرسێکیان تەزویر کراون. ئەم وێنەیە دەری دەخات کە کەشتیە ڕاستیەکە گەورە ترە لەو کەشتیەی لەسەر وێنەکە هەیە.، کەمو کوڕیەکەی ئەوەیە کە بەستراوە بە تەکنەلۆژیەکەیەوە وشیوازی فیزیکی شوێنەکە. لە راستیدا ئەم وێنەیە جوان دیارە کە تەزویرە لەبەر ئەوەی وێنەکە ڕەنگەکانی زۆر جوانە، کەشتی ئاسمانی UFO  خۆی دەشارێتەوە لە شیفتی( لە کاتی بەرزبونەوەدا، خۆی ون دەکات بەڵام پاشماوەی مەکینەکەی دیارە لە وێنەدا) بەرزکردنەوەدا، ئەوەش وادەکان ڕەنگەکان بشێوێنێت.
لەوانەیە ئەم قسەیە لەلاتان سەیر بێت ئەو وێنانەی ڕوون نین یان لێڵ و تەڵخن ئەوانە وێنەی راستین.
لەم وێنەیەدا کەشتەکە  UFO لەسەر ئاوە واتە ئەگەر ئەوە کەشتی ئاسمانی بوایە دەبوو لەسەر ئاوەکە جوڵە هەبێت، بەڵام تۆ دەبینیت ئاوەکە تەختەو بێ جوڵە واتە ئەم سێ وێنەیە هەرسێکیان تەزویرن.
لەم وێنەیەدا شتێکی دەستکردی فڕیو نابینم، ئەمە زیاتر لە ڕیفلێکسی کامێراکە دەچێت، دەبێت هێندە زیرەک بیت کە بەو وێنانە فریو نەدرێیت. ئەگەر ئێوە دوای وێنە تەزویرەکان بکەون ئەوسا کاتت زۆر زیاتر دەوێت تا ڕاستیەکان بدۆزیتەوە، یان بزانیت چی لە ئاسمانەکانتان ڕوو دەدەن.


PHOTO 2: Albiosc, France, 1974
ئەم وێنەیە ڕاستیە، بەهەرحاڵ ئەو نیشانانەی پێوەیە کە ئاماژەیە بۆ UFO، کەشتی ئاسمانی. ئەم جۆرە کەشتیە تایبەتە بە بونەورێک کە نزیکەی ٣٥ ساڵە سەردانی زەوی دەکەن.
ئەم کەشتیە ڕەنگی میتالیکە و شێوەی دەڤری هەیە، شیوەو ڕەنگەکان شێواوە پەیوەندی هەیە بە شوێنی پەروازەکەیەوە. ئەو چوار خەتەی لە ژێرەوە دیارە بۆ بەرگری کردنە لە کێشی موگناتیسی زەوی، ڕووی کردۆتە زەوی واتە بۆ بەرز کردنەوەی کەشتیەکەیە.
لەڕاستیدا ئەوە ڕوناکی نیە ئەگەر دەڤری فڕیو UFO ببینیت ئەو تیشکە بە چاو نابینرێت، بەڵام ئەوە شیوەیەکی بەهێزی تایبەتە لەسەر شوێن، لەو ڕێگایەوە دەتوانێت بەرز ببێتەوە یان بنیشێتەوە.
هۆکاری داگیرساندی ئەم سیستەمە پەیوەندی هەیە بە ئەتمۆسفیرەوە، بەڵام من نازانم چۆنە. بۆی هەیە ئەو جۆرە بێت کە بۆ لێکۆڵینەوە دێت، بەڵام کارێکی باشیان نەکردوە کە هێشتویانە وێنەی تەکنەلۆژیەکەیان بگیرێت لە لایەن مرۆڤەوە.
لە ڕاستیدا وا هەست دەکەم زۆۆرینە ئێوە لەم باسە تێ ناگات، ئەوەشی کە لەم باسە تێ دەگات نایەوێت لە ناو کۆمەڵگا باسی لێوە بکات.

PHOTO 4: Petit Rechain, Belgium, 1990
 
ئەو کەشتیە لەسەر هەوا دەخشێت، ئەوە بە هیچ شێوازێک پەیوەندی نیە بە بونەوەری هەسارەکانی دەرەوەی زەویەوە.
ئەم کەشتیە سێ گۆشەیە و بەسەر هەوادا پەرواز دەکات ئەم جۆرە لە لایەن بونەوەری زیرەکەوە بەکار نایەت. یان ئەگەر بشکرێت بەم شێوەیە نیە. ئەو شێوازی باڵانەی کردەی مرۆڤە. ئەمە پەیوەندی هەیە بە کەشتی سەربازی نهێنیەوە، بەڵام ئەمە دروست کراوە لە لایەن بونەوەری هەسارەکانی ترەوە واتە تەکنەلۆژی ئەوانە شێوازی فڕین وکارکردنی مرۆڤانەیە. ئەم تەکنەلۆژیە لە لایەن بونەوەرەکانی دەرەوەی زەوی بە مرۆڤ دراوە لە سالەکانی ١٩٦٠ تا ١٩٧٠.
لە ڕاستیدا شکڵ یان شێوەی کەشتی ئاسمانی هیچ لە پرسەکە ناگۆرێت، بۆ ئەوەی کەشتی ئاسمانی بفڕێنیت پێویستت بە هێزی دەرەکی نیە، بە گشتی کەشتیەکانی دەرەوەی زەوی گۆشەیان نیە و شێوەی خڕیان گرتۆتە خۆ، بەم شێوەیەش  بە ئاسای بە ناو هەوادا دەڕوات.
ئەم پڕۆژانەی ئێوە تێکەڵکراوە بە تەکنەلۆژی دەرەکی و سیستمی مەکینەی جێت، بۆیە هەمیشە لەسەر شیوەی سێ گۆشە دروست دەکرێن، وا دروست کراوە کە بە ئاسای بە ناو هەوادا گەشت بکات.
نمونە ئەو کەشتیە لەسەر شوێن دەفڕێت واتە بە ستسمی دژە هێزی ڕاکێشانی زەوی، وە ئەو چوار سلیندەرەی دەیبینیت بەوە دەتوانیت ئاڕاستەی کەشتەیەکە بگۆڕیت، ئەمە وا دەکات هەمیشە بزانیت ئەو کەشتیە ڕاستیە.دەشتوانیت پرسیار بکەیت بۆ چوار سلیندەری هەیە؟
ئەم شێوە تەکنەلۆژیە ( سێ گۆشە) ئاسایی نیە، شیوازی کاری لەوە ناچێت تەواو بێت. ڕەنگیو شکڵی دەرەکی زۆر جێگای پرسیارە. بۆی هەیە کۆپی سیستمە ئەسڵیەکە بێت لە لایەن زاناکانی خۆتانەوە، لەوەتەی ئەو بونەوەرانە زانیاریتان پێ نادەن، وەک باسم کرد بەینی مرۆڤ و ئەوان کەمێک تێک چووە، ئێستا مرۆڤ خۆی خەریکی دروست کردنیەتی بێ ئەوەی لە سیستمەکە تێ بگات یان تێگەیشتنی هەبێت بۆ ئەو تەکنەلۆژیە، وە ناشزانن کە خەرێکی چی کارێکن وە چەند ترسناکە یاری کردن بەو تەکنەلۆژیە.
ئەم شێوەیە سیستمەکە باشتر ناکات بەڵک و ناجێگیری دەکات. ئەو دوو سلیندەرەی پێشەوە زۆر نزیکن لە یەکەوە ئەمەش وادەکات بەناو یەکتردا بتوێنەوە. ڕەنگەکە نیشانی دەدات هێزێکی زۆر کە کاردانەوەی هەیە، دیارە کە ئەلەمێنتی بەهێزیان بەکار هێناوە بۆ بەرزکردنەوەی کەشتیەکە. زۆر خەتەرناکە بێ پارێزگاری کردن لە جەستە نزیکی شوێنی ئەو کەشتیە ببیتەوە.
ئایا ئەو کەسەی ئەم وێنەی گرتوە هیچ کاریگەری ئەشیعەی (ڕادیۆئەکتیف) ی پێوە نەبوە یان جەستەی نەسوتاوە؟
کۆتایی بەشی دوازدەیەم
ڤیدیۆیەک لەسەر ئەو کەسانەی لە نزیکە جۆرە کەشتیەکیان بینیوە و جەستەیان سوتاوە وەک ئەم ڕەپتیلەیەنە باس لە خەتەرناکی ئەو کەشتیە ئاسمانیە دەکات کە مرۆڤ کۆپی کردوە.

 





(دەنگدراوە: 22 . زۆرباشە: 5/5)