درێژەی دانیشتی دووەم، بەشی سیازدەیەم و کۆتا بەش

Sunday, 01.22.2017, 15:56

2708 بینراوە


درێژەی دانیشتی دووەم، بەشی سیازدەیەم و کۆتا بەش.
پرسیار: من نازانم، ئەم کەشتیە ئاسمانیە فڕیوانە "UFO" لە کوێوە دێن؟ لە ئەمریکاوە؟
وەڵام: بەڵێ. لە ڕاستیدا ئەوە ڕاستە. لە خۆرئاواوە.
پرسیار: ئەگەر وایە بۆ بەسەر شوێنکدا دەفڕن کە پڕە لە خەڵکی ئەوروپی؟ ئەم وێنەیە لە بەلجیکا گیراوە. هیچی لێ تێ ناگەم، دەتوانیت ئەوەم بۆ ڕوون بکەیتەوە؟
وەڵام: بۆ دەبێت من بتوانم هەموو کردارێکی عەجیبی مرۆڤ ڕوون بکەمەوە؟
بۆی هەیە پەیوەندی هەبێت بە تاقیکردنەوەی کەشتیەکان بۆ مەدای درو و بە سیستمی کامۆفلاژی ئەلەکترۆنی ( واتە خۆ ون کردن لەبەر چاوو ڕادار) . دوژمنە کۆنەکەی دەوڵەتی ئەمریکا لەم بەشەی زەویدان، ئەگەر وایە بۆ تاقی کردنەوەکە لێرە نەکەن؟ لەسەر زەوی و ئاسمانەکانی خۆیان کاتی زۆریان هەبوە بۆ تاقی کردنەوە و کەشتی فڕاندن بۆ دواوەو بۆ پێشەوە.
بۆشی هەیە ئێستا  لە ئەمریکا خەڵک زیاتر چاودێری بکات. ئەو کەشتیە ناجێگیرەی کە تۆ وێنەکەت نیشاندام، حەتمەن خەریکی چاککردنین و دەیانەوێت بزاننن بەسەر ئۆقیانسودا دەفڕێت یان نا. بۆشی هەیە لە ئەوروپاش شوێنێکیان هەبێت بۆ تاقی کردنەوە.
بەداخەوە لەو بوارەدا هیچ شارەزاییم نیە.
پرسیار: زۆرێک لە خوێنەران پرسیاریان کردوە کە چۆن یەکەم جار لەگەڵ هاوڕێکەم پەیوەندیت کرد. من خۆم ئەو چیرۆکە دەزانم بەڵام دەتوانیت بۆمان باس بکەیت تا خوێنەرانیش بیزانن؟
وەڵام: بە دڵنیایەوە. ئەم ڕوداوە چوار ساڵ بە ساڵی ئێوە لەمەوبەر دەستی پێ کرد لێرە لە سوید. من خۆم زۆر خولیاو حەزی ئەوەم هەبوو شارەزاییم هەبێت لە هەڵس و کەوتی مرۆڤدا ئەم خولیایە هەر لە منداڵیەوە هەمبوە. من پێش تر زانکۆی ئادابم تەواو کردبوو.
بە دڵنیایەوە لە شوێنی ژیانی من زۆر ئاسان نیە کتێبی مرۆڤ بەدەست بهێنیت، بەڵام لەبەر ئەوە کەس و کاری من لەو کۆمەڵە خەڵکانەنەن کە پلەی بەرزیان هەیە، بەو هۆیەوە توانیم کەمێک زانیاری کۆ بکەمەوە و توانیم پەیوەندی بکەم بەوانەوە کە لە گەڵ مرۆڤ لە پەیوەندیدان.
من زۆر حەزم دەکرد زانیاری دەربارەی ئێوە بزانم هەربۆیە کە بۆم هەبوو بێمە سەر زەوی یەکسەر هاتم، وە ڕاستەوخۆ کەوتمە کۆکردنەوەی زانیاری، لەگەڵ ئەوەشدا کە من لێم قەدەغە کرابوو کە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مرۆڤ دروست بکەم، لەبەر ئەوە لەو کاتەدا و بەو پلەیەی من پێویست نەبوو پەیوەندی ڕاستەوخۆم لەگەڵ مرۆڤدا هەبێ.
لە ساڵی ١٩٩٨ بە ساڵی ئێوە، من بەڕێگاوە بووم بەرەو باکور لە نزیک دارستانەکان بەرەو ئەو دەرگایەی کە دەتوانم لێوەی بچمەوە ناو دونیاکەی خۆمان، بەدوای سەمپڵێکی بایلۆجی دەگەڕام بۆ بەکار هێنان و چاودێری ژینگە، سەمپڵێکم دەویست کە زەرەری هەبێت بۆ دارو درەخت و گژو گیاکان.
لەو کاتەدا من لەسەر ڕێگای گەڕانەوە بووم، ئێمە ڕێچکەی ڕێگا دەگرین بە جهازی هەست پێ کردن لەگەڵ کێشی موگناتیسی زەوی، ئەوکات من لە ڕوبارێک نزیک بومەوە پاشان  کوخێکم دی (خانوی هاوینە) بەلامەوە شتێکی عەجایەب بوو ئەو کوخە لەو شوێنەدا. کە نزیک بومەوە لە کوخەکە هەستم بە بونی ڕۆحی مرۆڤ کرد. ئەو مرۆڤەش E.F  بوو.
لە ڕاستیدا من ڕێگام پێ نەدرا بوو کەلە پەیوەندی بکەم لە گەڵ جۆرێکی تر جگە لە جۆری خۆمان، بەڵام لەسەر شێوەی ئەوەی کە بتوانم بچمە ناو مێشکی هاوڕێکەت و بەسەرکەوتووی توانیم خۆمی نیشان بدەم وەک مرۆڤێک( ئەوەش یەکەم جارم بوو کە لەگەڵ مرۆڤ پەیوەندی بکەم لە نزیکەوە و هەردوکیشمان بە تەنها بین).
با بڵێین فظولی وای لێ کردم، من ویستم لەگەڵ ئەو کەسەی لەم کوخەدایە قسە بکەم ، هەربۆیە لە دەرگام دا، E دەرگاکەی کردەوە ئێمە کەوتینە گفتوگۆ. زمانەکەی ئەو بۆ من زۆر ئاسایی نەبوو لەوکاتەدا، بەڵام فێربونی زمان بۆ ئێمە زۆر ئاسانە ئەگەر بتوانیت بچیتە ناو مێشکی کەسی بەرامبەر و هەموو زانیاریەکان لەوێ بخوێنیتەوە. من پێم گوت کە خەڵکی وڵاتێکی خۆرهەڵاتیم.
بە دڵناییە و ئەو یەکەم جار نەیدەزانی من کێم، ئەو تەواو دڵنیا بوو کە لەگەڵ بونەوەرێک قسە دەکات لە جۆری خۆی، لە ڕاستیدا ئەو مرۆڤە تەنها وێنەیەک بو لە مێشکی مندا کە من نیشانی ئەومدابوو.
بەڵام من وەک لێکوڵینەوە هەر دەمویست کارێکی لەم جۆرە بکەم، ئەوەی لە مێشکی مندا بوو دەبوو چەند ڕۆژێک کاری تێدا بکەم، لە سەرەتاوە من سێ جار هاتم بۆی ئەم وەک مرۆڤێک. لە سەرەتاوە باسی شتی گشتیمان دەکرد، پاشان هاتینە سەرباسی دینی و فیزیاوی. وام هەست دەکرد زۆر سەرسام بوو بە زانیاریەکانم، منیش سەرسام بوم بە شێوەی بیرکردنەوەی و ڕونی بیروڕاو بۆچونەکانی و دەربڕینی بیروڕای خۆی.
من حەزم دەکرد خۆم بخەمە بەر ڕای گشتی ئایا مرۆڤ چۆن بیر دەکاتەوە لە" ڕەپتیلەیەن ئایا ڕەپتیلیەن بە جۆری خراپ دەبینین" یان نا و ئەوجۆرە شتانە. من خۆم گفتوۆکەم بەو ئاڕاستەیەدا دەبرد، پاشان E.F وتی من باوەڕ دەکەم بە جۆری تریش، وە ئەوان بۆی هەیە خراپیش نەبن، وە بۆشی هەیە جۆری ئەوان جودا بێت لە جۆری ئێمە.
لەو کاتەدا ئەوەم زۆر پێ خۆش بوو. ئەگەر ئەو کاتە دەربارەی هەموو زانیاریەکان قسەم لەگەڵ بکردایە باوەڕی بە قسەکانم نەدەکردو وای دەزانی من کەسێکم گاڵتەی لەگەڵ دەکەم. من زۆر بیرم کردەوە، بیرێک هات بە مێشکمدا کە ئاسایی نیە بۆ جۆری ئێمە شێوەی خۆی نیشانی مرۆڤ بدات، شتێکم کرد لە ناو کوخەکەدا لە کاتی قسە کردندا.
هاوڕێکەت بۆ ئەوە دروست کرابوو کە پەیوەندی لەگەڵ بکەیت، مێشکی کراوە بوو، راستگۆ بوو، زیرەک بوو، کەسێکی دینی نەبوو هەموو مەرجەکانی پەیوەندی کردنی تێدا بوو. ئەو بەتەنها دەژی و پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە نیە، وە ئەگەر باسیشی بکردایە کەس باوەڕی پێ نەدەکرد، ئەمە ئەگەر لە حاڵەتێکدا بیویستایە باسی بکات بۆ میدیاکان. من بوێریم هەبوو بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە بنێم، بەڵام مەشکوک بوم لەوەی کەوا زوو  زوو بیبینم، لەو کاتانەدا کە ئەو بە توندی وەڵامی دەدایەوە.. پاش ماوەیەکی کەم توانای خۆ کۆنترۆڵ کردنەوە هەبوو و دەمانتوانی باسی شتی ئاسایی بکەین. لە کۆتاییدا هیچ چارەیەکی نەما جگە لەوەی کە باوەڕ بە قسەکانم بکات.
ئەوە سەرەتایەک بوو بۆ چەند پەیوەندیەکە لە ناو دارستانکە پاشان لە ماڵەکەی خۆیدا لەم شوێنە دورەدەستە.
لە کۆتایدا هاوڕێکەت تۆی بە من ناساند، ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە ئێستا من وتۆ پێکەوە دانیشتوین و پێکەوە گفتوگۆ دەکەین و باسی چەند شتێک دەکەین کە خۆشت بە زەحمەت باوەڕ دەکەیت ئەوەش پەیوندی هەیە بە مرۆڤ بونتەوە.
پرسیار: تۆ لە سەرەتادا گوتت کە تۆ ڕێگەت پێنەدرابوو پەیوەندی بکەیت لەگەڵ مرۆڤدا. ئایا ئێستا ڕێگا پێدراویت لەگەڵ من و E.F قسە بکەیت ئەم هەموو زانیاری و زانستەمان بدەیتێ؟
وەڵام: بەڵێ. زەحمەتە بۆت ڕوون بکەمەوەو زەحمەتیشە بۆ تۆ لەوە تێبگەیت. با بڵێین توانیم خۆم بخەمە ئەو ئاستەی کە بتوانم چەند جار دەمەوێت لەگەڵ ئێوە قسە بکەم بە بێ ئەوەی پێویست بکات لەوە بترسم کە سزاکەی چی دەبێت.  لەم حاڵەتەی مندا بۆ هەموو لێپرسینەوەیەک دەستم کراوەیە.
باشترە بەم جۆرە تێڕوانینی بۆ بکەیت.
پرسیار: ئەگەر خەڵکی تر هەبێت بیەوێت پەیوەندی بکات بە جۆری تۆوە ئایا ڕێگایان پێ دەدرێت؟
وەڵام: بە گشتی نەخێر، ئێمە خۆمان بەدور دەگرین لە پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤدا، ئێمە چەند تەکنەلۆژیەکمان دروست کردوە تا خۆمان لە چاوی ئێوە بە دور بگرین، وە تەکنەلۆژیشمان هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەمانەوێت پەیوەندیمان پێوە بکەن.
کە ئێستا من لەگەڵ تۆ لە گفتوگۆدام مانای ئەوە نیە کە هاوشێوەکانم هەمان شتیان دەوێت و ڕێگاکەی من بگرنەبەر. ئاساییە ئەگەر  بیر بکەیتەوەو بڵێیت دەچم دەرگایەک دەدۆزمەوە بۆ دونیاکەی ئێوەو خۆم دێم سەردانتان دەکەم. بەڵام ئەوە دەبێتە میوانداریەکی ناخۆش بۆ ئەو کەسەی کە دێتە ژورەوە. تۆ هیچ شانسێکت نابێت لەوەی کە لەسەر زەوی بتوانیت کەسێکی ئێمە بدۆزیتەوە و گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت. تۆ بە هیج شیوەیەک ناتوانیت لەگەڵ ئێمە پەیوەندی بکەیت، بەڵام ئێمە دەتوانین پەیوەندی بە تۆوە بکەین وەک من چۆن پەیونەدی دەکەم بە E.F وە. ئەم جۆرە پەیوەندیە ئاسایی نیە، هەرچەند یاسایەک نیە بۆ ڕێگری کردن لە پەیوەندی.
پرسیار: ئایا دەتوانین وەسفێکی شوێنی ژیانی خۆت بکەیت لە ژێر زەویدا؟
وەڵام: من محاولە دەکەم، بەڵام بە دڵنیایەوە پێت ناڵێم شوێنەکە کوێ یە. ماڵی ئێمە لە یەکێک لە شوێنە بجوکەکانە کە ئێمە تێدا دەژین ئەویش دەکەوێت ڕۆژهەڵاتی ئێرەوە.من ئێستا بە ژمارە چەند ژمارەیەکت دەدەمێ تا بتوانیت بۆ خۆت مەزەندەی بکەیت، شوێنەکە وەک کوپڵ وایە و لە قوڵایی ٤٣٠٠ مەترە لە لەسەر ڕوی زەوی تا ناو شارەکەی ئێمە.
دەتوانیت وەک ئەشکەوتێک بیبینیت، ئەم ئەشکەوتە کۆمەلێکی لە جۆری من تێدایە کە نزیکەی ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر کۆڵۆنیەکیان پێک هێناوە. بەشی سەرەوەی واتە سەقفەکە بە دەست دروست کراوە لە بەردی داتاشراوە بە شێوازێکی جوان وەک ئەوەی کە کوپڵێکی خڕی جوان بێت، وە پایەی خڕی بۆ درست کراوە. پێوانەی ئەو کۆپڵە بە مەتری ئێوە ٢٥٠٠ مەترە. بەرزی سەقفی کوپلەکە نزیکەی ٢٢٠ مەترە.
لەژێر هەموو یەکێک لەو کۆپڵانەدا دائیرەیەکی خڕ هەیە بۆ ئەوەی پایەکانی پێوە بەند بکرێت و پایەکان سەقفەکە ڕادەگرن. ئەو بینایە بەرزترین و کۆنترین بینای شوێنی ژیانی ئێمەیە. ئەو بینایە بە کۆنترین و ئامن ترین بینا هەژماردە دەکرێت.( جار جار ئەو بینایە نۆژەند دەکرێتەوە).
ئەو بینایە ناوێکی تایبەتی و هەیە مانایەکی تایبەتی دینی هەیە. ئێمە یەک کۆلۆممان هەیە لەو بەشە ، ئەو قەبیلانەی گەورەترن کۆڵۆمیان زیاترە لە ئێمە..
یەکێک لە گرنتین قەبیلەکان لە ئاسیا ٩ دانە لەو پانەیان هەیە واتە شارەکەیان نزیکەی ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت. بینای ناوەڕاست شوێنی کەسانی دینیەو شوێنی تایبەت هەیە بۆ ڕێکخستنی کەش و هەوا وە شوێنێک هەیە بۆ ڕێکخستنی ڕوناکی وتیشک.
لەو شوێنەی ئێمەی تێدا دەژین بە هەمومان ٥ شوێنی ڕوناکی دەستکردمان هەیە، ئەم شوێنەی تیشکی یو ڤی و گەرمی دێنێت، ئەمەش دەست کردەو لە لایەن هێزی ڕاکێشانی زەویەوە بەرهەم دێنرێت.
سێ شوێنی تایبەتمان هەیە بۆ هەوا گۆڕکێ و دوو ئاسانسۆر، وە ڕێڕەومان هەیە بۆ نێوان کۆڵۆنیەکانی تر کە دوریەکەی نزیکەی ٥٠٠ کیلۆمەترە بەرو خواروی ڕۆژهەڵات بە پێوانەی ئێوە..
یەکێک لە ئاسانسۆرەکان دەتهێنێتە نزیک ڕووی دەرەوەی زەوی، ئەوی تریان دەڕوات بەرەو شوێنی کەشتیە ئاسمانیەکانمان، لە یادتە بۆم باس کردنی کەشتی ئاسمانی لولەیی، ئەمەش لە نزیکی چیاکانی ڕۆکی لە ئەمریکا.
لە باری ئاسایدا تەنها ٣ کەشتی ئاسمانی لەوێ یە لەبەر ئەوەی شوێنێکی بچوکە. بیناکانی تری کۆڵۆنیەکەمان لە شێوەی لاکێشەیدایە ئەمەش دەبەسترێتەوە بە بینای سەرەکیەوە و ئەم بیانیانە شتێکی تایبەتیان نیە، بەرزی ئەم بینایانە لە ٣ بۆ ٢٠ مەترە. بەڵام شیوەی بیناکە خڕە وەک کوپڵ.
ڕەنگەکانی جیاوازن و ڕەنگەکەی پەیوەندی هەیە بە دوری بینای سەرەکیەوە. لە بەشی سەروی بیناکە بینایەکی خڕ هەیە و زۆر تەختە. ئەم بینایە جودایە لە باقی بیناکانی تری کۆڵۆنیەکە ئەمیش گەورەییەکی دەگاتە ٢٥٠ مەترە. ئەم شوێنە تایبەت دروست کراوە بۆ خۆری دەستکرد و دەتوانیت لەوێ جەستەت بخەیتە بەرخۆر. لەم شوێنە تیشکی یوڤی زۆر بەهێزی تێدایە، بەم تیشکە خوێنمان گەرم دەکەین.
شوێنێکی تایبەتیش هەیە کە بە بنکەی پزیشیکی ناو دەبرێت،  وە ژورێک کە بە ژوی کۆبونەوە ناودەبرێت، ئەمەش دەکەوێتە ناو بازنەی دەرەوەی کۆڵۆنیەکە، شوێنێکی تایبەتیشمان هەیە بۆ ئاژەڵداری، وەک وتم ئێمە گۆشت خۆرین و دەبێت گۆشت بخۆین، وە بەشێکی تایبەتمان هەیە بۆ بەرهەم هێنانی سەزەو و قارچک کە بۆ خواردن بەکار دێن. وە ئاوی گەرم و ساردمان هەیە کە سەرچاوەکەی لە ژێر زەوی یەوەیە.


ئەم ڤیدیۆیە باس لە ساری ژێر زەوی دەکات لە هیندستان لە ژێر تەمپڵێکداو باس لەوە دەکات کە ڕێڕەوەی ئاو هەیە بۆ ژێر زەوی.
شوێنی بەرهەم هێنای وزە لە بازنەی کۆتایی کۆڵۆنیەکەدایە. ئەم بنەکەیە بە فیشیۆن کار دەکات و وزە دەدات بۆ خۆری دەست کرد و ڕوناکی و باقی پێداویستیەکان کە بە وزە کار دەکات. کەس و کاری من یان ئەو کۆمەڵەی من لەگەڵیاندا دەژیم لە بازنەی چوار دەژین لە ناوەڕاستی بینا سەرەکیەکەوە.
ئەم هەموو زانیاریە لەو ماوە کەمەدا، ئیتر ناتوانم زیاترت بۆ باس بکەم لەسەر هەموو بیناکان و کارەکانیان، ئەگەر ئەوە بکەم زیادە ڕۆی دەکەم.
ئەمەش زەحمەتە من باسی شتێک بۆ تۆ بکەم کە تۆ بە شتێکی تر ڕاهاتویت و ژیانی سەر زەوی زۆری فەرقە لەگەڵ ژیانی ژێر زەوی، ئەگەر حەز بکەیت بزانیت چۆنە دەبێت خۆت بە چاوی خۆت بیبینیت.
پرسیار: دەتوانم جارێک بەچاوی خۆم بیبینم؟
وەڵام: کێ دەزانێت، لەوانەیە، کات فرەستمان بداتێ.
پرسیار: جەند لە جۆری تۆ لە کۆڵۆنیەکدا دەژین؟
وەڵام: نزیکەی ٩٠٠ دانە.
پرسیار: ئەمە کۆتای چاوپێکەوتنەکە بوو خۆت هیچ شتیک هەیە بۆ خوێنەر؟
وەڵام: بەڵێ، من زۆر سەرم سوڕماوە لەو هەموو کاردانەوەیە لەسەر قسەکانم، بەدڵنیایەوە من لە لایەکیشەوە پێم ناخۆشە کە دینەکان ئێمە بە خراپە باس دەکەن و ئێمە بە دوژمن هەژماردە دەکەن و ئەم زانیاریە ناڕاستەیان لە مێشکی ئێوەدا بە قوڵی چاندوە.
تۆ دەبێت فێر بیت خۆت بڕیار بدەیت لەسەر ئەوشتانەی کە فێری بویت نەک لەسەر بنەمای شتێک کە ٥٠٠٠ ساڵە بونی نەماوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئێوە ڕۆحتان ئازادە.
ئەوەی قسەی کۆتاییم بوو.
کۆتای چاوپێکەوتنەکە.

تێبینی: رای خۆم (هەڵٶ ئارام)لەسەر ئەم چاوپێکەوتنە.
بەڕای من زۆرینەی قسەکانی ڕاستی بوون، هەمووی سەلمێندراوە و بۆ زۆرینەی قسەکانی بەڵگەی حاشا هەڵنەگر بونی هەیە. لەم ماوەیەدا ئەگەر کات ڕێگام بدات ئەوا چەند بابەتێکی تری زۆر هەستیار بڵاو دەکەمەوە لەسەر پەیوەندی ئەمریکیەکان بە بونەوەری هەسارەکانی ترەوە و ناوی ئەو کەسانەی کە لەو کۆبونەوانەدا بەشدارن و بە ناوی هەموو مرۆڤایتیەوە بڕیار دەدەن..ئەو کەسانەی کە لە ئەمریکا بە سێبەری حوکمەت ناودەبرێن و هەموو تەکنەلۆژیا و ژیانی مرۆڤیان بەدەستەوەیە..ئەوانەی کە لەسەرو سەرۆک کۆماری ئەمریکاوەن و تەواوی بڕیارەکان لە دەستی ئەواندایە.

هیوام وایە ئیوەش وەک من چێژتان لەم باسە وەرگرتبێت.






(دەنگدراوە: 18 . زۆرباشە: 5/5)