کێن ئەوانەی بڕیار لەسەر هەسارەی زەوی دەدەن؟

Tuesday, 24/01/2017, 16:20

11902 بینراوە


مەجەستیک ١٢ چیە؟
ڕێکخراوەیەکی نهێنی ئەمریکیە ناسراوە بە Majestic 12 ، ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوەیە پێک هاتوە لەو کەسانەی کە خاوەن پلەی باڵای حوکمی و و دەزگا نهێنیەکانن وە چەند ئەندمێکیشیان زانان هەر یەکەو لە بوارێکدا.
لە ساڵی ١٩٤٧ دا دامەزراوە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی ئەمریکا کە هاری ترومان بوو.
مەبەست لە دروست کردنی ئەم ڕێکخراوە نهێنیە ئەوە بوو کە لێکۆڵینەوە بکات لە ڕوداوەکەی ڕۆسوێڵ ( ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی UFO). ئەم ڕێکخراوەیە ئێستا بە سێبەری حوکمەت ناودەبرێت و تواناو دەسەڵاتیان زۆر لە سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا زیاترە. هەموو کارە نهێنیەکانی چەک وتەکنەلۆژیا و پەیوەندی دەرەکەی بە هەسارەکانی ترەوە لای ئەم دوازدە کەسەیە.
لە ڕاپۆرتێکی FBI دا هاتوە کە لە ساڵی ١٩٥٠دا ٩ دەڤری فڕیو کەتۆتە خوارەوە کە سێ دانەیان نەناسراو بون و ٦ دانەیان کردەی مرۆڤ بووە، بەڵام FBI حاشا لە بونی ئەم ڕێکخراوەیە دەکات.

ئەو ئەندامانەی کە ئەم ڕێکخراوەیان دروست کرد کەسیان لە ژیاندا نەماون و ئاخر کەسیان لە ساڵی ١٩٨٥ دا گیانی لەدەست دا، دانەیەکیان کە وەزیر بوو خۆیان کوشتیان لەبەر ئەوەی کە داوای ئەوەی کرد نهێنیەکان زۆر گەورەن و دەبێت میلەتی ئەمریکای لێ ئاگادار بکرێتەوە، لەبەر ئەم هۆیە خۆیان کوشتیان و گوتیان گوایە خۆی کوشتوە.

ئەوانەی ئێستا ئەندامم لەم ڕێکخراوە نهێنیەدا ئەم ١٢ کەسەن:

1- John Michael Vice admiral 
لە دایک بوی ساڵی ١٩٤٣ 
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لە کاتی سەرۆکایەتی جۆرج بوشدا

2-Richard Bruce "Dick" Cheny
لەدایک بووی ١٩٤٣
جێگری سەرۆک کۆمار لە کاتی جۆرج بوشدا
3- Porter J. Goss 
لەدایک بووی ساڵی ١٩٣٨
سەرۆکی کۆنی سی ئای ئەی
4- Bobby Ray Inman 
لەدایک بوی ١٩٣١
ئەدمیراڵ و سەرۆکی کۆنی ئێن ئێس ئەی
5- Henry Kissinger 
لەدایک بووی ساڵی ١٩٢٣ 
ڕاوێژکار لە حوکمەتی ڕیچارد نیکسۆن و خێرات فۆرد
6- Zbigniew Brzezinski 
لەدایک بووی ساڵی ١٩٢٨ 
ڕاوێژکار لە کاتی حوکمی جێمی کارتەر
7- Richard B. Myers
لەدایک بووی ساڵی ١٩٤٧
ژەنەراڵ لە هێزی ئاسمانی ئەمریکی
وە یەکێک بوو لەوانەی جێگای تایبەتی هەبوو لە حوکمەتی جۆرج بوشدا
8- Sir kevin Reginald Tebbit 
لە دایک بووی ١٩٤٣
وەکیلی دائیمی وەزارەتی بەرگری بەریتانی
9- Carol Ann Thatcher 
لەدایک بووی ١٩٥٣
نوسەر و کچی سەرۆک وەزیرانی کۆنی بەریتانیا مارگرێت تارچەر
10-  Alan Greenspan 
لەدایک بووی ١٩٢٦
پیاوێکی ئاکادیمی /ئابوری
11- Harold V. Varmus 
لەدایک بووی ساڵی ١٩٣٩
خاوەنی جائیزەی نۆبڵ لە تەکنەلۆژیادا
12- E.M Kelly 
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکان


ئەم ڤیدیۆیە لێکۆڵینەوەی دکتۆر Stanton Friedman لەسەر ڕێکخراوی مەجەستیک ١٢.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە