چەند راستیەک دەربارەی ونبوونی کارمەندەکەی تەندروستی

Tuesday, 24/01/2017, 1:51

3896 بینراوە


لە مانگی دەی ساڵی پاردا، کارمەندێکی تەندروستی بەناوی (ر.ق.ب) کە پیشەی یاریدەدەری بێهۆشکارە لە نەخۆشخانەی رانیە، لەگەڵ براکەیدا ون دەبن، چیرۆکی ئەم ون بونە دەگەڕێتەوە بۆ دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک بۆ کوڕی بەرپرسێکی ناوچەکە، کە لە هەمان کاتدا، سەر بە گەورەترین عەشیرەتن لەناوچەکە، نەخۆشەکە ناوی (ر.ح.ا)و پێشوتر نەخۆشی دڵی هەبوە، بۆیە بەرگەی نەشتەرگەریەکە ناگرێت و دەمرێت، چەکدارانی عەشیرەتەکەی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەو دکتۆرەی کە نەشتەرگەریەکەی ئەنجام داوە، بەڵام ناکەوێتە بەر دەستیان و دکتۆرەکە کە ناوی (ح.ێ)و خەڵکی شاری بەغدادە، دەتوانێت خۆی دەرباز بکات، هەر هەمان کات پەلاماری ماڵی کارمەندەکە دەدەن و ئەویشیان بەردەست ناکەوێت، بۆیە براکەی بە ناوی (ع.ق.ب)، دەست بەسەر دەکەن و تا ئێستاش بێ سەرو شوێنە، هەمو ئەمانە لەژێر سێبەری پۆلیس و یاسادا ئەنجام دەدرێن و کەس ناتوانێت رێگریان لێ بکات، چونکە لەم وڵاتەدا یاسا سەروەر نیەو هەر کەسەو بۆ خۆی حکومەتێکەو هێزو ملیشیای چەکداری هەیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە