گەڕاندنەوە بە کاتددا و چون بۆ هەسارەی مارس بە چرکەیەک

Saturday, 28/01/2017, 20:56

5721 بینراوە


گەڕاوە بەکاتددا Time Travel
گەڕانەوە بەکاتددا تەنها لە فلیمی خەیاڵی زانستیدا بینراوەو بیستراوە، بەڵام هیچ فلیمێکی خەیاڵی زانستی بە بێ بیرۆکەیەکی ڕاستی نایەتە بەرهەم.
گەڕانەوە بەکاتددا یەکێکە لەو خەیاڵانەی کەهەموو کەس دەیەوێت جارێک لە ژیانیدا بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەڵەیەکی خۆی ڕاست بکاتەوە.

ئایا مرۆڤ دەتوانێت بە کاتددا بگەڕێتەوە؟ وەڵامەکەی بەڵێ .
لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردودا، ئەمریکا چەند پڕۆگرامێکی هەبوو بۆ ئەوەی بتوانێت ئامێرێک دروست بکات و بەکاتددا بگەڕێتەوە بۆ دواوە یان بەرەو ئایندە.
بەرنامەکان یەکێکیان ناسراوە بە بەرنامەی پێگەسس "project pegasus"  

ئەو پیاوەی کە خۆی بەشداری کردوە لەم بەرنامەیەدا کردوە ناوی " Andrew D. Basiago"  خۆی یەکێک بوە لەوانەی کە چەندەها جار بە کاتتدا چۆتەوە بۆ دواوە چەنداها جاریش بەرەو داهاتوو چووە. ئەندرو باس لە ساڵەکانی ٢٠٤٥دەکات کە ئوتۆمۆبیل نامێنێت و هەموو خەڵک سود لەوە وەردەگرێت بە ورم هۆڵ هاتو چۆ بکەت، واتە ویستگەیەک لە هەر گەڕەکێک هەیە دەچیتە ناوی کوێت دەەوێت لە ماوەی چرکەیەکدا دەچیت بۆ ئەو شوێنە.

لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا باس لەوە دەکات کە چۆتەوە بۆ ساڵی ١٨٦٣ بۆ ئەو کاتەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا "President Abraham Lincoln" قسە بۆ جەماوەری ئەمریکا دەکات و دەتوانێت بە وێنە بیسەلمێنێت کە ئەندرو لە ساڵی ١٨٦٣دا لەوێ راوەستاوە وەک کوڕێکی ١١ ساڵانە.
ئەندرو باس لە چەند پرۆگرامێکی نهێنی دەکات و باس لەوەش دەکات کە بۆ منداڵیان هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی بە کاتددا هات و چۆ بکات. 
ئەندرو دەڵێت: کاتێک بەرنامەکە دەستی پیکرد ئەوان چەند جارێک سەربازی سوپایان دەنارد، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەدا سەربازەکان باری دەرونیان تێک دەچوو یان شێت دەبوون.
پاشان بۆیان دەرکەوت ئەگەر منداڵ بنێرن و کارەکەی پێ بسپێرن کە منداڵەکە دێتەوە هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت..لەبەر ئەم هۆیە ١٤٠ منداڵیان کۆکردنەوە کە هەر هەمویان باوکیان یان دایکیان سەربە دەزگاکانی دەوڵەت بوو لە سوپا یان سی ئای ئەی یان ئێف بی ئای یان ئێن ئێس ئەی..
ئەندرو دەگێڕێتەوە دەلێت یەکێک لەو منداڵانەی لەگەڵ مند ابوو ئۆباما بوەو ئێمە لە ساڵی ١٩٧١ دا دەمانزانی کە ئۆباما لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دەبێتە سەرۆک کۆمار.

وێنەی ئۆباما لە ساڵی ١٩٨١ کە باس لە سەفەری سەر هەسارەی مارس دەکات.
ئەندرو باس لە چەند بەرنامەیەکی نهێنی تر دەکات کە خۆی بەشداری تێدا کردوە..
ئەندرو دەڵێت هەموو جارێک پاش گەڕانەوە لەسەفەری کات یان لە سەفەری هەسارەی مارس دەرزیەکی کیماییان لێ دەداین بۆ ئەوەی شتەکان فەرامۆش بکەین و زانیاریەکان بۆ کەس باس نەکەین، دەڵێت دەرزیەکە زۆر بەئازار بوە..لەگەڵ ئەوەشدا دوای ماوەیەک ئەندرو توانیویەتی تەواوی زانیاریەکان یاداش بکات و ئێستا کەوتۆتە بڵاو کردنەوەیان.

وێنەی ئەندرو ئۆباما لەسەر هەسارەی مارس
جگە لە گەڕەنەوە بە کاتددا توانیویانە لە ڕێگای دیوارێکی دەستکردەوە سەیری رابردو بکەن واتە کردنەوەی پەنجەرەیەک لەگەڵ ڕابردو بە دەنگ و  ڕەنگەوە " Window  in time" .
ئەندرو باس لە شتێکی تر دەکات کە زۆر گرنگە لە مرۆڤ شاردراوەتەوە ئەویش ئەوەیە کە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧١ یەکەوە سەردانی هەسارەی مارس دەکات و بنکەی لێیە وئێستا خەڵکی سەر زەوی لەوێ هەیە و ژیان بەسەر دەبەن. ئەندرو خۆی دەگێڕێتەوە کە جەندەها جار چۆتە سەر هەسارەی ماس لەگەڵ ئۆبامادا. ئەو شوێنەی کە بەکاریان هێناوە بۆ چوون بۆ سەر هەسارەی مارس ناوی ژورەی بازادان بوە :" Jump Room" واتە لەم ژورەوە بە ماوەی جەند سانیەیەک گەیشتونەتە سەر هەسارەی مارس وەک دەرگایەک لە هەسارەیەکەوە بۆ هەسارەیەکی تر.." Star gate" .

وینەی چەند منداڵیک لەسەر هەسارەی مارس ئەم وێنەیە لە لایەن ناساو بڵاو کراوەتەوە.
لەم ڤیدیۆیەدا تەواوی چاوپێکەوتنەکەی تێدایە کە ئەندرو خۆی باسی دەکات.

ئەندرو بەتەمایە لە هەڵبژارندی ئایندەی سەرۆکایەیتی ئەمریکا خۆی کاندید بکات دەیەوێت تەواوی نهێنیەکان بلاو بکاتەوە ئەگەر بوو بە سەرۆک کۆمار.


ماڵپەڕەکەی ئەندرو
http://andy2020.net


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە