بەرهەم ساڵح پارەیەکی زۆر بۆ ئاهەنگی شووکردنی کچەکەی سەرف دەکات (بەشی دووەم)

Monday, 30/01/2017, 5:26

30501 بینراوە


خائینەکان دەبێت لە سێدارە بدرێن، منداڵەکانیان باجەکەی بدەن!
لەم بەشەدا هەوڵ دەدەین ئەو هەڵە بچوکانەی لە بەشی یەکەمدا روویان دابوو، لێرەدا راستیان بکەینەوە، سەرنجی خۆشمان لەو بارەیەوە بنووسین: (بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیکی ئێرە بکە)
1. سەرچاوەی هەواڵەکە کورد نییە، یەکێکە لە بەشداربوانی ئاهەنگەکە و دانیشتووی وڵاتێکی ئەوروپایە، ناسیاوی کەسێکی نزیکی کوردستانپۆستە.
2. بەرهەم ساڵح کچێک و کوڕێکی هەیە بەناوی کاڵێ و کوڕەکەشی بە ناوی سوارە. 
3. زاواکەیان، خەڵکی پیرۆیە لە ئەمەریکای لاتین، بە ناوی (Eric Hinojosa) ئیستا دانیشتووی ئیسپانیایە، کامێرامانە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە (تویتەر) نووسیوێتی کە لە ( ABC News) کار دەکات هەرچەندە
4. ئاهەنگی یەکەمی شووکردنەکەی لە ئیسپانیا و لە هۆتێلی (Hotel conencanto) بەڕێوەچووە، وەکو پێشتر باسمان کرد، ئەویش لە مانگی ٧ ی ساڵی رابردوو، دوای گەڕانەوەی بەرهەم بۆ کوردستان بە چەند هەفتەیەک لە مانگی ٨دا ئاهەنگی دووەمییان لە هەولیر بۆ کردەوە، بەرهەم ساڵح کەسە نزیکەکانی خۆی و برادەرانی نێوەندی بڕیاری بانگ کردبوو، واتە ئاهەنگەکەی هەولێر چەند دەفتەر دۆلارێکی دیکەی تێچوو، وەکو یەکێک لە کۆمێنتارەکاندا دەنووسێت، کەوا ئازاد جونديانى و اسماعيل محمود و گەشه حەفيد و ريواس فايق و کۆمەڵێک خەڵکی تر بانگ کرابوون.
تا ئێرە هەواڵەکە تەواو، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە جارێکی تر ئێمەش قسەی خۆمان بکەینەوە.


لە سەرەوە بوک و زاوا بە بەرگی بوکێنییەوە
ئەو وێنەیە کچەکەی بەرهەم لە دەوروبەری هۆتێلەکە گرتوویەتی لە ئیسپانیا

-----------------------------------------------
بەهەشت و خۆشگوزەرانی منداڵی فیرعەونەکان
زۆر کەس بۆ پشتیوانی لە کاڵێی کچی بەرهەم ساڵح بۆیان نووسیوین، کەوا کەسێکی چالاکە و مێردەکەی کورددۆستە، خزمەتی کوردیان زۆر کردووە، دیارییەکانی کە بۆیان هاتووە هەموویان بەخشیوە بە پێشمەرگە و شەڕڤانانی رۆژئاوا، ئیتر هەق نییە لێیان بدرێت، هەروەها شووکردن و ئاهەنگی هاوسەرگیریی مەسەلەیەکی شەخسییشە، نابێت وا لێیان گەورە بکرێت! داوا دەکات و دەڵێت وا مەکەن ئیتر کاڵی واز لە کورد بهێنێت!
بۆ وازهێنان لە کورد، ئەگەر پرۆژە بێت، یان سۆزێکی مرۆڤدۆستانە بێت، بگاتە ئاستی خێرکردن بە گەلێک، ئەوا ئێمە دژی ئەو بۆچوونەین.
بۆ زانیاریی پێش چەند ساڵ لەمەوبەر بەرهەم ساڵح لە بۆنەیەکدا فشاری بۆ هات وتی من شەرم دەکەم کەوا کوردم! ئەو هەواڵە لە بابەتی چەند نووسەرێکدا کاتی خۆی بڵاومان کردەوە، لێرەوە دەمانەوێت ئەوە بڵێین، کە بەرهەم ساڵح و زۆربەی بەرپرسەکان هیچ شتێک بە کوردبوونەوە نەیبەستوونەتەوە، ئەمان بازرگانی نەوت و خوێنن لە نیشتیمانێکی هەراجکراودا. کوردبوون خێرکردن نییە، بەڵکو ئەرکە، ئەوەی ئەمانەی بە کوردەوە بەستۆتەوە پەیوەندییەکی فیزیکییە، نەک هەست و رۆح تێکەڵ بە هزری کردبن، تەنیا دەسەڵات و دزیی و پارە و کۆمپانیاکانیانە، ئەوەی ئەمانە وەکو کورد سەیر دەکات بەهەڵەدا چووە، زمان و جلوبەرگەکانیان زمان و جلی بازرگانییە، نەک بەرگی شانازیی نەتەوەبوون، ئەوان پێویستیان بە کورد نەماوە، بۆیە بەردەوام خیانەت دوای خیانە، دزی دوای دزی دەیکەن، بەڵگەی دیکەشمان هەیە، کە ئەگەر ئەمانە کورد بوونایە هەرگیز وایان بەسەر ئەو میللەتە نەدەهێنا، ئەوەی دوژمن دەستی بۆ نەبردووە، دەستیان بۆی بردووە، وەک بواری (خوێندن، تەندروستی، ئابووری... هتد).
- ئیستا لە باشووری کوردستان ماڵ نییە دوو سێ نەخۆش لە جێگادا نەکەوتبێت، خۆشیان بۆ سەرئێشەیەک رادەکەن و کوردستان جێ دەهێڵن.
- ئەم بەرپرسانە ئاستی خوێندنیان گەیاندۆتە هەرە ئاستی خراپی، زانست و وشیاری خەڵک لە پاشەکشەدایە، منداڵەکانی خۆشیان لە ئەوروپا و ئەمەریکا دەخوێنن.
- ئەوان هەرچی زەوی و خاکی کوردستانە، هەرچی کار و کاسبی و کۆمپانیا و چالاکیی ئابوورییە دەستیان بەسەردا گرتووە، خەڵکەشیان کردووە بە کرێچی ناو نیشتیمانی خۆی، زۆربەی ئەم کارانە لە سلێمانی لەسەردەمی دەسەڵاتی کۆسرەت و بەرهەمدا دەستی پێکرد، ئەمان لە بەشی دەڤەری سەوزدا قوڕیان بۆ نیشتیمان و خەڵکەکەی گرتەوە، کۆسرەت بە جەهالەتی خۆی، بەرهەمیش بە زمانی لوس و حەرفی دالی پێش ناوەکەی خۆی. مندالەکانی خۆشیان لە خوێندنی کوردستان دوور خستۆتەوە و ناردوویاننەتە دەرێ.
ئەوەی ئەمانە بەو میللەتەیان کردووە لە مێژووی داگیرکاریی کوردستاندا، دوژمن بە کوردی نەکرد، هەر لەم روانگەیەوە ئێمە نامانەوێ رەحم بە هیچ بەرپرس و دەسەڵاتدارێکی کوردی باشوور بکەین، دەشمانەوێت خەڵکەکە لەوە تێبگەن، تا هەڵویست لەسەر ئەم سەرکردە و بەرپرسانە وەربگرن، تەنانەت بەرامبەر بە منداڵەکانیشیان، چونکە منداڵی ئەم دەسەڵاتدارانە پەروەردەی دەستی ئەو دایک و باوکەن، لە بەرهەمی دزیی و خیانەتی باوکیان دەخۆن. ئەم دەسەلاتدارانە منداڵەکانی خۆیان لە خەڵکی جیاکردوونەتەوە، بە پارەی دزیی و خیانەت ئەو هەموو ناز و نیعمەتەیان بە مندالەکانیان بەخشیوە.
ئێمە وەکو مرۆڤێک رێزمان بۆ کچەکەی بەرهەم ساڵح هەیە، بەو مەرجەی وەکو ئێمە هەڵوێستی هەبێت و دلسۆزی خاک و نیشتیمان بێت، باوکی خۆی بناسێت و بزاننێت لە کوردستان خەریکی چییە. بزانێت ئەو پارەیەی ئەگەر دۆلارێکیش بێت بۆ ئاهەنگەکەی سەرفکراوە، پارەی دزیی و ناهەقییە! ئێمە قسەمان لە سەر هەڵبژاردەی هاوسەرکەی نییە،، بەڵام دەبێت بزانێت ئەو وەکو گەنجێک لە کوێی ئەو ناهەقیانەدا خۆی دەدۆزێتەوە و گەنجێکی وڵاتەکەی لە نیشتیمان لە چ نەهامەتییەکدایە! کاتێک گەنجێکی بێ پارە، کە زانکۆشی تەواو کردووە، دینارێک لە گیرفانییدا نییە، یان چەند ساڵە لە ماڵەوە دانیشتووە بە دوای کاردا دەگەڕێت و کارێکی دەست ناکەوێت، یان بە مەبەست بەرهەم ساڵح و ئەو دەسەڵاتەی لە پشتییەوە وەستاوە، هانی گەنجان دەدەن کە خەریکی تریاک و دەرمانخواردن و حەشیشە کێشان بن، تا ئاگایان لە دنیا نەمێنێت. کاتێک زۆربەی خوێندگاکان دەکرێت بە پارە و گەنجێک پارەی ساڵانەی خوێندنی نابێت، ناچار واز لە خویندن دەهێنێت، لەولاشەوە هاوڕێکانی دکتۆری ناوەندی بڕیار، کچانی بێکار و هەرزەکار ناچار دەکەن لاقەیان بکەن، تا پارەی خوێندنیان بدەنێ، یان لەسەر کارێک داینمەزرێنن،، هەموو ئەمانە ئێمە لەگەڵ ژیانی کچەکەی بەرهەم و دەسەڵاتدارەکانی تردا بەراورد دەکەین، دەزانیین ناهەقییەکە لە کوێدایە، بۆیە ئاهەنگی هاوسەرگیریی کچەکەی بەرهەم بە ئاسایی و بە شەخسی وەرناگریین، دەمانەوێت لەو خەڵکەش تێگەیەنین کە ئەمە نەشەخسییە و نەمافێکی سروشتی منداڵی بەرپرسەکانە، کە ئەم ژیانە خۆشەیان لەسەر حسابی دزینی سامانی نیشتیمان و خەڵکەکەی بۆ هێناون! ئایا کچەکەی بەرهەم و منداڵی هەموو بەرپرسەکان لەو راستییە گەیشتوون؟.
زۆر لایەنی دیکە هەیە کە ئێمە لە رووداوێکی سەرنجڕاکێشی (عەلی شەریعەتی)یەوە دەست پێدەکەین، کە کەسێک لە فەیسبوکدا بۆی ناردبووین، بە پێویستمان زانی ئەمەش بکەینە بابەتێکی سەرەکی ئەو باسە.
تەنیا درۆیەک بۆ منداڵ زۆر زۆرە
عەلی شەریعەتی دەگێڕێتەوە و دەڵێ:
لە بەریتانیا دەمخوێند لە ماڵێکدا لای خێزانێکی ئینگلیز ژوورێکم بە کرێ لێگرتبو، زۆر جار منیان بانگ دەکردە لای خۆیان و بۆ چاخواردنەوە و هەندێک جار بۆ نانخواردنیش، رێزیان لێدەگرتم. رۆژێک ژن و مێردەکە دەچوون بۆ بازاڕ پێیان وتم: ئەگەر لە ماڵ دەمێنیتەوە، دەتوانین منداڵەکەمان لا تۆ جێ بهێڵین!؟ منیش وتم: کێشە نییە، با لەگەڵم بێت.
منداڵەکە بە تەنیا لە لام مایەوە و دوایی چووە چێشتخانەکە و لە پڕ پەرداخێکی لە دەست کەوتە خوارێ و شکاندی! گوێم لێبوو بە دەم گریانەوە وتی: دایکم سزام دەدا!. منیش چوومە لای و وتم: مەترسە ئەگەر پرسیاری لێکردیت بڵێ ئەو شکاندوویەتی! بەو شێوەیە ژیرم کردەوە!
کاتێک دایکی گەڕایەوە، منداڵەکە وتی: پەرداخەکە ئەو شکاندوویەتی. منیش یەکسەر ئەو رۆژە چوومە بازاڕ و دەستەیەک پەرداخم بۆ کڕینەوە!. شەو پێش نووستن منداڵەکە فرسەتی هێنا و هاتە لام وتی: خەوم لێناکەوێت، چونکە درۆم لەگەڵ دایکم کردووە، دەچم راستییەکەی پێدەڵێم. منیش زۆر بە ئاسایی وەرمگرت. دواتر دایکی هاتە لام و بە هێمنی وتی: هاتووم لە راستی رووداوەکە بگەم! منیش وتم: بەڵێ راستە من وتوومە کە وا بڵێت!
ئەوسا دایکی منداڵەکە لەسەرخۆ وتی: من گومانم نییە کە تۆ کوڕێکی باش و بەڕێزیت! بەلام ئەم منداڵەی من هەر لە سەرەتاوە درۆمان لەگەڵدا نەکردووە و فێری راستیی دەکەین، ئەوە یەکەمجارە درۆ بکات! ببورە ئەی کوڕی گەنج! هەر لە ئیستاوە کەسایەتیی منداڵەکەم بە درۆ ناڕوخێنم!، تۆش تەنیا 24 کاتژمێرت بۆ هەیە، دەبێت بگوێزیتەوە و ئێرە جێبهێڵیت!
لە کۆتایی ئەم گێڕانەوەیەدا عەلی شەریعی دەنووسێت: بڕواناکەن چەند بە شەرمەزارییەوە ئەو شوێنەم جێهێشت، هەرچەندە لە نێتی خۆمدا مەبەستم باش بوو، بەڵام بەم کارە نمونەیەکی خراپی خۆم و وڵاتەکەم پیشانی ئەوان دا.
تەنیا درۆیەک بۆ منداڵ زۆر زۆرە.
منداڵیش چۆنی پەروەردە بکەیت ئاوا دەردەچێت.

-----------------------------------------
منداڵ چۆنی پەروەردە بکەیت ئاوا دەردەچێت
ئەوەی عەلی شەریعەتی دەیگێڕێتەوە بەسە کە بیکەینە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی منداڵەکانی ئەم دەسەڵاتدارانە و بڵێن، ئەگەر منداڵێک باوکەکەی یەکێک بێت لەم بەرپرسە دز و خائین و جاسووسانە، ئاخۆ خۆشیان چۆن پەروەردەکرێن و چیان لێدەردەچێت!؟ ئەو وێنەیەی سەرەوە وەڵامێکی کورتە، کە چۆن منداڵی ئەو بەرپرسانە یەکیان گرتۆتەوە، بۆ سوکایەتیی و ئیهانەی خەڵکی برسی و بێموچە بە جگەرەی چروتی گرانبەهاوە خۆیان نمایش کردووە و وێنەکانیان دەخەنە بەرچاوی خەڵکی، لە قەلافەتیان بڕوانن نەوەی ئەم خائینانە چ جۆرە مرۆڤێکی پیسیان دروست و پەروەردە کردووە، ماهییەتی دەسەڵاتی مافیای کوردییش لە روخساری ئەمانەدا بخوێنەرەوە، کە ئەمرۆ ئەم شتە پیسانە باشوور بەڕێوەدەبەن!؟
ئەو ناونیشانەی سەریشەوە  بۆقسەکردنە لەسەر منداڵی بەرپرسەکان، ئەو بەرپرسانەی کە زۆربەی منداڵەکانیان بە خیانەت و بە درۆ و گۆشکراون، بۆیە زۆربەی کورەکانیان رێوشوێنی باوکیان هەڵگرتووە، وەکو باوکیان خائین و پیس و ناپاکیان لێدەرچووە، تەماشای منداڵەکانی تالەبانی، بارزانی، کۆسرەت و ... هتد، بکەن، بپرسن ئایا هۆکاری ئەوە نییە کەوا ئەو منداڵانە پەروەردەی درۆ و دەستی ئەم خائینانەی باوکیان بوون؟

خائینەکان دەبێت لە سێدارە بدرێن، منداڵەکانیان باجەکەی بدەن!
لە دوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم، نەرویژییەکان هەرچی کەسی خائین و دەسەڵاتدارێک هەبوو، کە هاریکاری نازییەکانی کردبوو، دایان بە دادگا و زۆربەیان لە سێدارەدان، لەوانە ڤیدکون کویسلین (Vidkun Quisling) کە وەزیری بەرگری و دوایی سەرۆکی حکومەت بوو، تا ئیستاش پاش حەفتا ساڵ نەوەکانی ئەم خائینە لە نەرویژ مامەلەیان باش ناکرێت، کە دەچنە بازاڕ ئەگەر بزانن منداڵ و نەوەی ئەو خائینەن کەلوپەلیان پێنافرۆشن، لای کوردیش بە پێچەوانەوە نەک منداڵەکانیان، بەڵکو خۆشیان رێزدارن، حاکمی نیشتیمانن مامەلەی فرۆشتنی نیشتیمان دەکەن، کەس دەنگ ناکات، نووسەر و روناکبیرانیش پشتگیریان لیدەکەن، ئەگەر لە سەریان بنووسرێت لەسەریان هەڵدەدەنێ و بە نارەوای دەزانن!
کوردبوون ئەرکە بۆ بەرپرس و منداڵەکانیان بازرگانییە بە خوێن و بە نەوت!
هەندێک کەس نووسیویانە کچەکەی بەرهەم ساڵح خزمەتی کورد دەکات!
ئێمەش پێمان وایە، کەوا منداڵی بەرپرسەکان و کەسوکاریشیان هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ باوکە دەسەلاتدارەکانیان، ئەگەر جیاوازیی هەبوایە، پێچەوانەی باوک و دایکە بەرپرسەکانیان هەڵسوکەوتیان دەکرد، ئەگەر دڵسۆز بوونایە، دەبوو هەڵوێستیان لەسەر دەسەڵاتی باوکیان وەربگرتایە، دەبوو بە ژیانی فرعەونی رازیی نەبوونایە، کە باوکیان بە دزێتی ئەمانی پێگەیاندووە! ئایا ئەو وێنانەی خوارەوە بەس نیین تا تێبگەین و بڵێین، منداڵی بەرپرسەکان و کەسوکارەکانیان بەوەی بەرهەمیشەوە، نەک تەنیا بە درۆ، بەڵکو لە هەموو روویەکەوە بە خراپی پەروەردە کراون!؟
ئەو وێنانەی کە لە بەشی یەکەمدا بینیمان وەڵامی ئەوە دەدەنەوە، کە ئەمانە منداڵی فیرعەونەکانن، لەسەر حسابی خەڵکی رەش و رووتی کوردستان لە بەهەشتی دەسەڵاتدا رادەبوێرن و دەژین!
سوارەی کوڕی بەرهەم لە نزیک کۆشکی سپی لە واشنتۆن
بەرهەم ساڵحیش خاوەنی پشکی کۆمپانیاکان و پارکی هەواری شار و موڵکی زۆر
تا ئیستا ئامارێکی تەواو نییە، کە کامە بەرپرس و کامە سەرکردە، یاخوود فڵانە حیزب خاوەنی چییە، مانگانە دەستکەوتیان چەندە، ماناگانە و رۆژانە چەند دەبەن  و چەند دەدزن، یان پشکی فڵانە بەرپرس لە فیسارە کۆمپانیادا چەندە؟ ئەمیش بەهۆی ئەوەی کە هەموو دەزگاکانی بەڕیوەبردن بە دەست خۆیانەوەیە، نایانەوێت ئاشکرا بکرێت. لە دەرەوەی کوردستانیش ئاوا چالاکی ئاودیوکردنی سەفتە دۆلار دەکەن، کە زۆربەی ئەو کەسانەی بۆیان بەڕێوە دەبەن، کەسوکار و خزم و کۆنەبرادەر و پیاوی خۆیانن. بەرهەم ساڵحیش لەمە بێبەش نییە، یەکێکە لەوانەی کە لەم ناز و نیعمەت و شیرینییەی نەوتی بەرکەوتووە.
- ئەوەی کە تا ئیستا قسەی لەسەر دەکرێت، پشکی لە کۆمپانیای قەیواندا هەیە.
- وەک لەو هەموو وێنانەدا دەبینرێت، خاوەنی رووبەرێکی زۆری زەوییە لە ئەزمڕ و دەوروبەری، خەریکی دروستکردن و ئاوەدانکردنەوەیە.
- جگە لەوە لە سلێمانی و ئەزمڕ و دەوروبەری بە دەیان دۆنم زەوی هەیە و بە بڕێ پارەی کڕیوێتی و داگیریکردووە.
- هەروەها چەندین فلات و خانووی لە ناو شاری سلێمانی و ئەزمڕ هەیە.
- وەک پەیامنێرمان لە سلێمانی دەڵێت پشکی لە تەلەفیزیۆنی (NRT)شدا هەیە.
- ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینە، لیدوانی خۆی و سەرباخی ژنی لەسەر (پارکی هەواری شار) کە قسە و ریکلامی بۆ دەکەن، ئەمەش پڕۆژەیەکە و پشکی زۆری ئەویشی تێدایە، وەک دەبێژن بێ ژێرکاسە نییە!
منداڵی بەرپرسەکان رۆڵێ نووسینەوەی مێژوویەکی ساختە دەبینن!
خوێندنەوەی مێژوو پلاندانە بۆ دوارۆژ، زۆربەی ئەو مێژووانەی کە لەم 26 ساڵەی دوایی لەسەر کورد، لەلایەن بەرپرس و مێژوونووسەکان لە نمونەی د. کەمال مەزهەر دەنووسرێنەوە، مێژوویەکی دروستکراو و درۆیە، تێێدا پاڵەوانی درۆیینەی تێدا دروست دەکرێت، سڕینەوەی راستی و چاوپۆشی کردنە لەوەی کە بە راستیی روویان داوە.
ئه‌حمه‌د خواجه‌ لە کتێبی (چییم دی)دا ده‌نووسێت (کلیک): کاتێک زانیان من خەریکی نوسینەوەی مێژووم زۆر کەس دەهاتە لام بۆ ئەوەی ناویان بەرم، بەڵام من نەم کرد، ئاخر ناوی کەسێک چۆن بێنمە ناو مێژووەوە کە هیچی بۆ نەتەوەکەی نەکردبێت؟
وا ئەمڕۆش دەسەڵاتدارانی باشوور دەیانەوێت بە ویستی خۆیان جۆرێکی دیکە مێژووەکە بگێڕنەوە و باسی لێبکرێت. زۆربەی بەرپرسەکانی کورد یاداشت و بیرەوەیی خۆیان دەنووسنەوە، تا خۆیان بخەنە نیو مێژووەوە، هەرجەندە لە ناوەوەی کوردستان باهای پێنەدراوە، چونکە رووداوەکان مێژوویەکی کۆنیان نییە، ئەوانەی لە ژیاندا ماون بەدرۆیان دەخەنەوە، بۆیە ئیستا زۆر لە بەرپرسەکان لە هەوڵی ئەوەدان لە رێگای منداڵەکانیانەوە مێژووی کورد بە میللەتانی دیکە بناسێنن ئەمیش بە ناسینی کەسایەتی باوکیان وەکو سەرکردە پیشان دەدەن و خۆیان بە بێگانە و بە ئەوروپییەکان ئاشنا دەکەن. ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە سەیر بکە، بە ژێرنووسی عەرەبی، کە چۆن(ستیفان مانفێلد) لە ناشڤیلی ئەمەریکا باسی کورد دەکات و کورد وەکو نەتەوەیەک بە دانیشتوان ئاشنا دەکات، وەکو دەردەکەوێت ئەم کەسە ئاشنانیەتی لەگەڵ بەیانی سامی عەبدولڕەحماندا هەیە و لە رێگای ئەوەوە سامی عەبدولڕەحمان وەکو سەرکردە و تێکۆشەرێک بە خەڵکە دەناسێنێت، نەک تەنیا ئەمە بەڵکو لەسەر پەیڕەوی سیاسەتی پارتیی و لە رێگای (بەیانی سامی)ەوە بۆ ئەوەی رۆڵی شەرەڤانان و یەپەگە و یەپەژە کەم بکاتەوە، چونکە ناتوانێت بە تەواوی ناو و رۆڵیان بیانسڕێتەوە، هاتووە کاری کردۆتە سەر (ستیفان مانفێلد) تا هەموویان وەکو پێشمەرگە ناوبهێنێت، نەک شەرڤانان، چونکە دەزانێت دەسەلاتی باشوور جوانی تێدا نییە تا باسی بکات، واتە سەروەریی و مێژووی ئەو بەشەی کوردستانی رۆژئاوای لە ناو بوونی پێشمەرگەدا سڕیوەتەوە و ئەو کچانەی یەپەژەی بەستۆتەوە بە خەباتی پارتیی و بارزانیی، تا خەڵکەکە وا تێبگات، کە یەپەگە و یەپەژە و شەڕڤانان بەشێکن لە پێشمەرگە و لەوێشەوە بە پارتیییەوە بەستۆتەوە،.
لە کۆتاییدا پرسیارمان لە کچەکەی بەرهەم ساڵحیش ئەوەیە،  وەکو ئەوەی باس دەکەن کە ئیستا ئێوەش لە (UN) کار دەکەن، دەڵێین لەگەڵ ئەو هەموو پیسخۆریی و گەندەڵی و ناعەدالەتی و خیانەتەی کە لە باشووری نیشتیماندا روودەدەن، تۆ وەکو کچی بەرپرسێکی ئەو بەشە، گەرەنتی چییە، تۆش وەکو بەیان سامی عەبدولڕەحمان مێژوویەک بۆ باوکتان نانوسنەوە و باوکتان ناکەن بە سەرکردەیەکی تێکۆشەر و خەباتگێڕ؟ ئایا ئەو ئازایەتییەتان تێدایە، راستگۆیانە مێژوو بە راستی بگێڕنەوە، و خاتری کەسی تێدا نەگرن، دەرس لە قسەکانی عەلی شەریعەتی وەربگرن؟

تێبینی:
لە بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێکدا، کە سەرچاوەکە نەیەوێت ناوی ئاشکرا بکرێت، پرەنسیپی کاری راگەیاندن ئەوە دەخوازێت، کە ئەو گرێبەستە موراڵییە هەردوولا پێوەی پابەندبن. ئەم گرێبەستەش دوو خاڵی سەرەکیی دەگرێتە خۆی، یەکەمیان سەرچاوەکە زانیارییەکانی راست بێت و بەڵگەی گونجاویشی لەگەڵدا بێت، زۆر جار رووی داوە سەرچاوەکە بۆ خۆی بۆتە بەڵگە، دووەمیشیان دەزگای راگەیاندنەکە نهێنی کەسێتی سەرچاوەکە بپارێزێت و ئاشکرای نەکات.
بە پێی ئەو پرەنسیپەی ئێمەش سەرچاوەی هەواڵی ئاهەنگی شووکردنی کچەکەی بەرهەم ساڵحمان پاراست، بۆیە زانیارییەکانیش سنوردار بوون، بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و سەرنج و کۆمێنتاری چەند خوێنەرێکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها پەیوەندیی چەند دۆست و نووسەرێک، بەپێویستمان زانی راپۆرتە هەواڵەکە ئەم بەشەی بۆ زیاد بکەین، هەروەها پەیوەندییشمان بە سەرچاوەکەوە کرد، چەند هەڵەیەکی بچوکیش روویان دابوو لێرەدا راستیان دەکەینەوە.
ئێمە لە بڵاوکردنەوەی زۆربەی هەواڵەکانماندا بەوە نەوەستاوین تەنیا هەواڵەکە بڵاوبکەینەوە، بەڵکو کردوومانە بە راپۆرتە هەواڵ، بەو مەبەستەی خۆشمان قسەی لەسەر بکەین و بەرچاوی خوێنەری پێ رۆشن بکەینەوە، تا وەک هەواڵێکی سادە نەڕوات، هەڵبەت هەر زانیارییەکی نەخوازراو و نەویستی بەرپرس و دەسەڵاتدارەکانی باشووریش، کاتێک دزە دەکەن، ناتوانرێت هەموویان بە بەڵگە و دۆکۆمێنت تێروتەسەل بکرێت، لە وڵاتانی رۆژئاوا و دیموکراتدا راگەیاندن قورسایی خۆی هەیە و دەسەڵاتی سێیەمە، یاسا رێگای داوە بە ئاسانی بە دوای بەڵگەدا بگەڕێت و رێگری لێناکرێت، بەڵام لای ئێمە ئەو بەڵگانە دەست ناکەون، لێرەشەوە زۆرجار هەڵە و کەموکوری روودەدات، دەسەڵات و نووسەری دەربار و کەسانی دیکە، فرسەت دەهێنن و گومان دەخەنە سەر هەواڵەکە و بەدرۆی دەخەنەوە، بەتایبەتی وەکو لەم هەواڵەدا هەستمان پێکرد، کە کەسانێک بە مەبەست دەیانویست لە هەواڵەکە بدەن و بە درۆی بخەنەوە، ئەمەش وەک پشتگیرییەکی ئەوان، تا خۆیان شیرین بکەن و دەستکەوتی مادیی پێوەربگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە