Monday, 30/01/2017, 5:26
30525 بینراوە
لە سەرەوە بوک و زاوا بە بەرگی بوکێنییەوە |
ئەو وێنەیە کچەکەی بەرهەم لە دەوروبەری هۆتێلەکە گرتوویەتی لە ئیسپانیا |
سوارەی کوڕی بەرهەم لە نزیک کۆشکی سپی لە واشنتۆن بەرهەم ساڵحیش خاوەنی پشکی کۆمپانیاکان و پارکی هەواری شار و موڵکی زۆر تا ئیستا ئامارێکی تەواو نییە، کە کامە بەرپرس و کامە سەرکردە، یاخوود فڵانە حیزب خاوەنی چییە، مانگانە دەستکەوتیان چەندە، ماناگانە و رۆژانە چەند دەبەن و چەند دەدزن، یان پشکی فڵانە بەرپرس لە فیسارە کۆمپانیادا چەندە؟ ئەمیش بەهۆی ئەوەی کە هەموو دەزگاکانی بەڕیوەبردن بە دەست خۆیانەوەیە، نایانەوێت ئاشکرا بکرێت. لە دەرەوەی کوردستانیش ئاوا چالاکی ئاودیوکردنی سەفتە دۆلار دەکەن، کە زۆربەی ئەو کەسانەی بۆیان بەڕێوە دەبەن، کەسوکار و خزم و کۆنەبرادەر و پیاوی خۆیانن. بەرهەم ساڵحیش لەمە بێبەش نییە، یەکێکە لەوانەی کە لەم ناز و نیعمەت و شیرینییەی نەوتی بەرکەوتووە. - ئەوەی کە تا ئیستا قسەی لەسەر دەکرێت، پشکی لە کۆمپانیای قەیواندا هەیە. - وەک لەو هەموو وێنانەدا دەبینرێت، خاوەنی رووبەرێکی زۆری زەوییە لە ئەزمڕ و دەوروبەری، خەریکی دروستکردن و ئاوەدانکردنەوەیە. - جگە لەوە لە سلێمانی و ئەزمڕ و دەوروبەری بە دەیان دۆنم زەوی هەیە و بە بڕێ پارەی کڕیوێتی و داگیریکردووە. - هەروەها چەندین فلات و خانووی لە ناو شاری سلێمانی و ئەزمڕ هەیە. - وەک پەیامنێرمان لە سلێمانی دەڵێت پشکی لە تەلەفیزیۆنی (NRT)شدا هەیە. - ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە ببینە، لیدوانی خۆی و سەرباخی ژنی لەسەر (پارکی هەواری شار) کە قسە و ریکلامی بۆ دەکەن، ئەمەش پڕۆژەیەکە و پشکی زۆری ئەویشی تێدایە، وەک دەبێژن بێ ژێرکاسە نییە! منداڵی بەرپرسەکان رۆڵێ نووسینەوەی مێژوویەکی ساختە دەبینن! خوێندنەوەی مێژوو پلاندانە بۆ دوارۆژ، زۆربەی ئەو مێژووانەی کە لەم 26 ساڵەی دوایی لەسەر کورد، لەلایەن بەرپرس و مێژوونووسەکان لە نمونەی د. کەمال مەزهەر دەنووسرێنەوە، مێژوویەکی دروستکراو و درۆیە، تێێدا پاڵەوانی درۆیینەی تێدا دروست دەکرێت، سڕینەوەی راستی و چاوپۆشی کردنە لەوەی کە بە راستیی روویان داوە. ئهحمهد خواجه لە کتێبی (چییم دی)دا دهنووسێت (کلیک): کاتێک زانیان من خەریکی نوسینەوەی مێژووم زۆر کەس دەهاتە لام بۆ ئەوەی ناویان بەرم، بەڵام من نەم کرد، ئاخر ناوی کەسێک چۆن بێنمە ناو مێژووەوە کە هیچی بۆ نەتەوەکەی نەکردبێت؟ وا ئەمڕۆش دەسەڵاتدارانی باشوور دەیانەوێت بە ویستی خۆیان جۆرێکی دیکە مێژووەکە بگێڕنەوە و باسی لێبکرێت. زۆربەی بەرپرسەکانی کورد یاداشت و بیرەوەیی خۆیان دەنووسنەوە، تا خۆیان بخەنە نیو مێژووەوە، هەرجەندە لە ناوەوەی کوردستان باهای پێنەدراوە، چونکە رووداوەکان مێژوویەکی کۆنیان نییە، ئەوانەی لە ژیاندا ماون بەدرۆیان دەخەنەوە، بۆیە ئیستا زۆر لە بەرپرسەکان لە هەوڵی ئەوەدان لە رێگای منداڵەکانیانەوە مێژووی کورد بە میللەتانی دیکە بناسێنن ئەمیش بە ناسینی کەسایەتی باوکیان وەکو سەرکردە پیشان دەدەن و خۆیان بە بێگانە و بە ئەوروپییەکان ئاشنا دەکەن. ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە سەیر بکە، بە ژێرنووسی عەرەبی، کە چۆن(ستیفان مانفێلد) لە ناشڤیلی ئەمەریکا باسی کورد دەکات و کورد وەکو نەتەوەیەک بە دانیشتوان ئاشنا دەکات، وەکو دەردەکەوێت ئەم کەسە ئاشنانیەتی لەگەڵ بەیانی سامی عەبدولڕەحماندا هەیە و لە رێگای ئەوەوە سامی عەبدولڕەحمان وەکو سەرکردە و تێکۆشەرێک بە خەڵکە دەناسێنێت، نەک تەنیا ئەمە بەڵکو لەسەر پەیڕەوی سیاسەتی پارتیی و لە رێگای (بەیانی سامی)ەوە بۆ ئەوەی رۆڵی شەرەڤانان و یەپەگە و یەپەژە کەم بکاتەوە، چونکە ناتوانێت بە تەواوی ناو و رۆڵیان بیانسڕێتەوە، هاتووە کاری کردۆتە سەر (ستیفان مانفێلد) تا هەموویان وەکو پێشمەرگە ناوبهێنێت، نەک شەرڤانان، چونکە دەزانێت دەسەلاتی باشوور جوانی تێدا نییە تا باسی بکات، واتە سەروەریی و مێژووی ئەو بەشەی کوردستانی رۆژئاوای لە ناو بوونی پێشمەرگەدا سڕیوەتەوە و ئەو کچانەی یەپەژەی بەستۆتەوە بە خەباتی پارتیی و بارزانیی، تا خەڵکەکە وا تێبگات، کە یەپەگە و یەپەژە و شەڕڤانان بەشێکن لە پێشمەرگە و لەوێشەوە بە پارتیییەوە بەستۆتەوە،. لە کۆتاییدا پرسیارمان لە کچەکەی بەرهەم ساڵحیش ئەوەیە، وەکو ئەوەی باس دەکەن کە ئیستا ئێوەش لە (UN) کار دەکەن، دەڵێین لەگەڵ ئەو هەموو پیسخۆریی و گەندەڵی و ناعەدالەتی و خیانەتەی کە لە باشووری نیشتیماندا روودەدەن، تۆ وەکو کچی بەرپرسێکی ئەو بەشە، گەرەنتی چییە، تۆش وەکو بەیان سامی عەبدولڕەحمان مێژوویەک بۆ باوکتان نانوسنەوە و باوکتان ناکەن بە سەرکردەیەکی تێکۆشەر و خەباتگێڕ؟ ئایا ئەو ئازایەتییەتان تێدایە، راستگۆیانە مێژوو بە راستی بگێڕنەوە، و خاتری کەسی تێدا نەگرن، دەرس لە قسەکانی عەلی شەریعەتی وەربگرن؟ |
© 2019- Kurdistanpost