قورعان بۆ بەرێوەبردنی دەوڵەتی خەلیفەکان نووسراوە

Tuesday, 31/01/2017, 20:43

4413 بینراوە


قورعان دەستوری دەوڵەتی خەلیفەکانە
رۆمی لەهۆنراوەی ئەی دڵ دا هێژێت
------------------------------------
برۆ ژێر ئەو درەختەی
گوڵی نوێ و تەڕیی پێ بێت
جەند کەرەت خوداکەیان لە کیتابی قورعاندا ناوی موسا، عیسا و محەمەدی بردووە؟
١٥٠ کەرت ناوی موسای بردووە.
٥٤ کەرەت ناوی عیسای کوری مریەم بردووە.
تەنیا ٤ کەرەت ناوی محمەدی بردووە.
مێژوونوسان ئەم بابەتە وا شی دەکەنەوە، لەشاری نەزارێت (نصرە لە فەڵستین) قورعانیان بۆ خەلیفە عوسمان نووسیوەتەوە بۆ ئاسانکاری دەسەڵاتداییەکەی. قورعان چ نییە دەستورێکی سیاسی دەوڵەتیە، بۆ بەرێوەبردنی دەوڵەتی خەلیفەکانی ئەو سەردەمە نووسراوە.
-------------------------------------
محمەد پێغەمبەر نە بووە، بگرە پیاوێکی نەسرانی بووە و شەری بۆ جولەکە دژی کریستانیەکان کردووە. شەرکەر ونەخوێندەوار وسەرکردەی لەشکر بووە. مێژووی محمەد دیارنییە و شاراوەیە. مێژووی ژیانی محەمەد پێش بوونی بە پێغەمبەر نادیارە، تەنیا ئەزانین شوان بووە و لەگەل مامیدا چووە بۆ تیجارەت، هەرچەندە نوسراو لەم بارەیەوە بە چ جۆرێک نییە.
چوار کەرەت لە کیتابە دەستورێکەیاندا، ناوی محمەد هاتووە، شارەزایان وای بۆ دەچن، ئەو چوار کەرەتە بە تۆپزی ناوی موحەمەدیان تێترنجانووە. چونکە کیتابە کەیان هەر کیتابی پەیمانی یەکەمە پەیمانی یەکەمی ئیبراهیمیە بە دەسکاریەکی زۆر کەمەوە نوسراوەتەوە. تا رادەیەک زۆر وشەی ئارامی و عیبریان نەزانیوە بۆ عەربی وەرگێرن.
ئیسلام لە شامەوە چووە بۆ دورگەی عەرەبی نەک بە پێچەوانەوە لەدوورگەی عەرەبییەوە  بۆ شام و عێراق هاتبێت. بڵگە بۆ ئەم بابەتە پێویستە نوسراوە مێژویەکانی ئارامێکان یۆنانیەکان ونوسراوە لاتینییەکان بخوێنرێتەوە ودەراسەت و بدواچونی بۆبکرێت. ئەوان باشتر ئەم مێژویەیان ساخ کردۆتەوە. خەلیفەکان و دەوڵەتە عەرەبییە موسڵمانەکان لە سەردەمی خولەفای راشدینەوە  تا ئەمرۆ مێژوو ئەشارنەوە. هەیکەل و ئارکۆلۆجی و کتێبخانەکان وێران دەکەن.
 خەلیفەکان بە یارمەتی جولەکەکان پێغەمبەرییەکیان بۆ ئاسانکاری حوکمرانی بە ناوی محمدەوە داتاشیووە . مێژووی محمەد شاراوەیە. تەنیا ئەوە دەزانین، تیجارەتی نێوان شام ودوورگەی عەرەبی کردووە. بۆ پشتراسکردنەوەی گوایە تیجارەتی نێوان شام ودورگەی عەرەبیکردبێت چ نوسراوێکمان لە بەردەستانییە، جگە لە قال و قیلی چڵکاوخۆرەکانی بەردەگەی خەلیفەکان وەک..:هەریری وبوخاری و تەمیمی و چەند چڵکاوخۆرێکیتری بەردەرگای خەلیفەکان نەبێت.
 کرستییەنەکان ئەو دەمە لەسەر و بەندی سەدەی حەوتەمی زاینیدا، جولکە نەسرانێکانیان لە شام وەدەرناوە. ناچار رویانکردۆتە دورگەی عەرەبی. ئەمە وای لە جولەکەکان کردووە کیتاب و دەستوورێکی سیاسی بنوسن  بۆ دەوڵەتێکی شەرکەر، تابتوانن بە هۆی عەرەبەکانەوە لە شامدا مەقامی خۆیان بگەرێنەوە، هەروەها رێگا لە کرستییەنەکان بگرن لەوە فرەتر زیادە رۆی نەکەن. جولەکەکان قورعانیان لەسەر کیتابی پەیمانی یەکەم ( پەیمانی یەکەم بەدەسکارێوە) کۆپی کردووە. بەمەرجێک بۆ دژی تەشەنەکردنی کریستانیەکان بەکار بێت. سروشتیە ناوی کیتابی ئاسمانیان لێناوە. چونکە هەر کیتابی پەیمانی یەکەمی ئیبراهیمی بووە. بەمجۆرە خەڵکی بە ئاسانی ملکەچی دەڵەتی خولەفاکان دەبن.
قورعان مێژووی نوسینی نادیاریە، جیۆپۆلیتیکە کەی شاراوەیە. گریمان گفتەکانی سەرگورشتەکانی کیتابی پەیمانی یەکەمە، وەلێ لە قورعاندا مێژوو لە گەڵ جوگرافیادا شاراوەیە.
چ کات و چ جوگرافیایەک بەرونی ئاشکرانییە. تەنیا سەرگورشتەکانی لە کیتابی پەیمانی یەکەمدا وەرگیراوە ئەوانیتری مێژۆکەی لەگەڵ جوگرافیاکەیدا سراوەتەوە. 
جەند کەرەت خوداکەیان لە کیتابی قورعاندا گووتوێتی " قورعان"م بە عەرەبی بۆ ناردوون؟.
لە قورعاندا یازدە کەرەت گووتوێتی قورعانم بە عەرەبی بۆ ناردوون.
-------------------------------------------------.
سورەت یوسف٢”إنا أنزلناه قرآنا عربيا لعلكم تعقلون
سورة طه ئایەتی113 “وكذلك أنزلناه قرآنا عربيا ..”
سورة الزمرئایەتی 28″قرآنا عربيا غير ذي عوج لعلهم يتقون”
قورئانێکی پاراو، به‌زمانی عه‌ره‌بی، هیچ که‌چی ولاریه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت، خواناس بن.
سورة فصلت 3″كتاب فصلت آياته، قرآنا عربيا لقوم يعلمون
سورة الشورى ٧”وكذلك أوحينا إليك قرآنا عربيا لتنذر أم القرى ومن حولها ..”
سورة الزخر٣”إنا جعلناه قرآنا عربيا لعلكم تعقلون
سورة الأحقاف ١٢”وهذا كتاب مصدق لسانا عربيا لينذر الذين ظلموا
سورة الشعراء ١٩٣و١٩٥”نزل به الروح الأمين .. بلسان عربي مبين”
سورة النحل ١٠٣”وَهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ
ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی پاراو، ڕوون و  دیار داڕێژراوه‌.
--------------------------------------------------------.
سروشتیە خەلیفەکان بە عەرەبەکان دەڵێن دەستوری دەوڵەتمان بە عەرەبی بۆناردوون تا گوێرایەڵی یاساکان وشەریعەتەکەم بن. ئەم
گفتانە هەر هەمووی لاسایکردنەوەی دەوڵەوتی بابل وساسانی وئاشوری وئەرمەن بووە.
بە کورتی و بە کرمانجی قورعان چ نییە ئامێرێکی سیاسی دەوڵەت باز نەبێت.
لە قورعاندا سیاسەت وەدەر هێنی چ نامێنێتەوە سەرگورشتەکانی (گالگامێش)ی شارستانی سۆمەر نەبێت.
کوردی داماوی چوار پارچەکە، بۆ برگری لە ژیانی چ لەبەردەستانییە، تەنیا رەخنە وشۆرشی بیردۆزی نە بێت.
دەستورێک نییە بەناوی دەستوری عەلمانی و ئاینی، تاقەدەستوری بەجێ:
ئەو دەستورەیە میللەت تەشریعی بکات و رۆژانە لە گەڵ ژیانیدا نوێی بکاتەوە.
مەولانای رۆمی لە هۆنراوەی دیداری شەمسدا هێژێت:
هەمووکاتێک ئێمە ودونیا نوێ دەبینەوە.
کە واتە گشت ساتێک، 
مردن و زیندوو بوونەوەیە.
رزگاری لەم ژیانە، نەمرییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە