چەند وێنەیەکی نوێی کچەکەی بەرهەم ساڵح بڵاودەکرێتەوە

Friday, 03/02/2017, 3:51

19177 بینراوە


سایتی سپی میدیا، بە ناو یەکێکە لە راگەیاندە ئەهلییەکان، سایتی خەڵک و جەماوەرە، راگەیاندێکی ئازاد و سەربەخۆیە، دوورە لە پرۆپاگەندەکردن بۆ دەسەڵات و پارت و بەرپرسەکان. خاوەنەکەی کەسێکە بە ناوی شوان محەمەد، پێشتر لە رۆژنامەی هاوڵاتیی کاری دەکرد، دواتر له‌گه‌ل ئاسۆس هەردی جیابوونه‌وه‌، ئاوێنەیان دروست کرد، شوان بوو بە سه‌رنووسه‌ری ئاوێنە، دیسان له‌ویش وازی هێنا و بوو بە خاوه‌نی سپی میدیا.
سپی میدیا بە یارمەتی چەند بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی و چەند بازرگانێکی سلێمانی بەڕێوە دەچێت، گومان دەکرێت فاروقی مەلا مستەفا لە رێگای ریکلامکردن بۆ ئاسیا سێل هاریکاری مادیی  بکات، چەند کۆمپانیا و بەرپرسێکی یەکێتیش ژێر بەژێر یارمەتیی و هاریکاری شەخسی دەکەن.
پاش ئەوەی کوردستانپۆست راپۆرتە هەواڵی لە سەر ئاهەنگی شووکردنی کچەکەی بەرهەم ساڵح بڵاوکردەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دەنگ بداتەوە، بە دوایدا چەند کەسێک پەیوەندییان کرد و داوایان لێکردین ئەو هەواڵە رابگرین، کاتێک لە هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوون, ئیستا لە رێگای سپی میدیای شوان محەمەدەوە، بە خشکەیی چەند وێنەیەکی نوێی کچەکەی بەرهەم بڵاوکراوەتەوە، سایتی سپی میدیاش بە دڵی به‌رهه‌م  چەند دێڕێکی شەرمنانەی نووسیوە و بەم شیوەیە بەرگریی لە پیسخۆریی و خائینەکانی کورد دەکات، دەیەوێت پێچەوانەی ئەو راپۆرتە هەواڵەی کوردستانپۆست پرۆپاگەندەی باشیان بۆ بکات، روویەکی جوان بە ژیانی فیرعەونییانەی منداڵانی بەرپرسەکان بدات، تا سۆزی خوێنەریان بۆ رابکێشت.
شایانی باسە پەیامنێرمان لە سلێمانی دەڵێت، ئەو وێنە و زانیارییانە لەسەر کچەکەی بەرهەم ساڵح لە رێگای نووسەرێکی دەرباری نزیك له‌ به‌رهه‌م ئامادەکراوە، تا بەو شێوەیە وەڵامی کوردستانپۆست بدەنەوە.
ئێمە لە خوارەوە نووسینەکەی سپی میدیا بڵاودەکەینەوە، لەگەڵ ئەو وێنە نوێیانە کە لە دوو بەشی راپۆرتە هەواڵەکەماندا بڵاونەکراونەتەوە، دەبێت خوێنەر لیرەشەوە تێبگات، کە سەوزمیدیا لە ناو ئەو پێشەکییەی بۆ وێنانەکانی نووسیوە  چ مەبەست و پەیامێکی لە پشتەوەیە، هەرچەندە ئەوەی سەوز میدیا نووسیوێتی، راپۆرتەکەی پێشووی ئێمەی بەهێزتر کرد، سەرنجی خوێنەریش زیاتر رادەکێشێت کە وێنەکان بەڵگەن لە سەر ژیانی منداڵی بەرپرسەکان و پاشەڕۆژییان کە ئەم دز و خائینانە لەسەر حیسابی خەڵکی کوردستان بۆ منداڵەکانی خۆیانیان دابین کردووە و منداڵی ئەو خەڵکەش بە تەواویی فەرامۆش کراوە، با دیسان خوێنەر بزانێت، سەوز میدیاش بەو وێنە و قسانە چی لە نێو هەمانەکە بۆ دەرهێناوین.
------------------------------------------------
چەند وێنەیەکی نوێی کچەکەی بەرهەم ساڵح بڵاودەکرێتەوە

سپی میدیا:
جارێکی دیکە ژیانی تایبەتی منداڵی بەرپرسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەبێتەوە جێگەی باس و دەنگۆی هاوسەرگیری کچی بەرهەم ساڵح لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی تایمە دەبێتە جێگەی باس.
کاڵێ بەرهەم ساڵح، ئەگەرچی ئەو ناوێکی ناسراو نییە لە هەرێمی کوردستان و زیاتر بەهۆی باوکییەوە دەناسرێتەوە، بەڵام ئەو لەسەر ئاستی جیهان یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی کورد و چەندین ڕاپۆرتی لە دیارترین ڕۆژنامەکانی جیهان بڵاوکردووەتەوە کە دیارترین ئەو دەزگایانەی کاڵێ کاری بۆی کردوون، تۆڕی هەواڵی BBCی بەڕیتانییە.
کالێ لێکۆڵەرە لە زانکیەکی ئەمریکا بۆ توێژینەوەی سیاسیی هەروەها بەڕێوبەری پڕۆژیە لە پەیمانگای گۆڕانکارییەکان لە بەرشەلۆنە، هەروەها توێژینەوە لەسەر ئەو ناوچەکان دەکات لە دوای ململانێ و قۆناغی گواستنەوە لە سیستمی دیکتاتۆرییەوە. ئەو هەڵگری بڕوانامەی ماجستێرە لە قانونی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و بەکالۆریوسی لە زانکۆی برینستوون ورد ویلسۆن هێناوە.
کاڵێ یەکێکە لەوانەی کە بەردەوام لە کۆنگرە و کۆنفرانسە گەورەکاندا بەشدارە و بە فەرمی یەکێک بووە لە بەشداربوانی کۆنگرەی داڤۆس، کە بە گەورەترین کۆنگرەی ئابووری دەژمێردرێت.
لە ئێستادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە و باس لەوە دەکرێت کە کاڵێ هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی پیرۆیی کردووە کە فۆتۆگرافەری گۆڤاری تایمە.
بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، خاوەنی دوو منداڵە کە ئەویش کوڕێکە ناوی سوارەیە و کچێکیش ناوی کاڵێیە و خێزانەکەشی ناوی سەرباخە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە