بۆنەمانى دزى وتاڵانى کۆمەڵگا شۆڕشى دەوێ!

Saturday, 04/02/2017, 12:28

2392 بینراوە


قسەزۆردەکرێت،پڕۆژە زۆر دەنووسرێت ،بەڵام بەداخەوە کردار زۆر کەمە،کاتێک کێشە وقەیران هەبوو ،کاتێک دزی وچەوسانەوە وتاڵانکاری هەبوو هەزار کۆبوونەوە وچونەوەی حیزبەکان بۆ ناوحکومەت سلکەتورێک بۆ خەڵکی هەژاری  وکرێکاروزەحمەتکێشى کوردستان ناهێنێت.لەبەرئەوەی شەڕەکانیان تەنها بۆ پارەوپۆستی حیزبی وشەخسی خۆیانە نەک خەڵک کە هەمووجارەکانیش دەیکەنە مزایدە بەسەرخەڵکدا کە گوایە لەپێناوى بەرژەوەندى خەڵکدا ئەوان لەهەقى حیزبى خۆیان خۆش بوون ,ئەمانە(حیزبەکان) هەمووى درۆ لەگەڵ خەڵک دا دەکەن, ودەیانەوێت خەڵک چەواشەوفرێودەن,حیزبەکان کەشەڕیانە بۆئەوەیە کەهەرچى زیاتروزۆرترپارەوسامانى گشتى خەڵک بۆخۆیان بێت هەریەکەیان.هەربۆیە پێویستە قسەوکردارەکان بۆ خۆش بەختی کۆمەڵگای باشووری کوردستان بکەین بەیەک نەک مێشک ئەفلیج وزمان درێژ هەروەک ئیسلامییەکان وبزووتنەوەی گۆڕان کە تەنها خەڵکیان هەر وەک پارتی ویەکێتی فرێوداوە ودەیانەوێت ئەم جارەش بەحکومەتی بنکە فراوان ،خەڵک فرێودەن .باهەموولایەک هاوکاربین بۆنەمانی سیستەمی بنەماڵەیی وخێڵایەتی کە پارتی ویەکێتی وئیسلامییەکان وبزووتنەوەی گۆڕان بەبیانوی جۆراوجۆر دەیانەوێت دڕێژەی پێبدەن خەڵکیش هەر کۆیلە وژێردەستەبێت نەک ئازادوبەرابەر ،پێویستە هاوکاربین گشت لایەک لەپێناوی بیاتنانی کۆمەڵگایەکی شارەستانی ومەدەنی وئازاد وبەرابەر لە باشووری کوردستان.
دەیان ساڵە هەر ئەو دەموو چاوانە ئەبینین ڕۆژێک وەزیرە ڕۆژێک مودیرعامە ڕۆژێک مەکتەب سیاسیە ڕۆژێک پارێزگایە ڕۆژێک بەرپرسی محوەرە هەتا ئاخری بەڵام ئەوان خەتایان نیە بەڵکو خەڵکى باشوورى کوردستان خۆى تاوان بارو بەرپرسى یەکەمە لەبەرئەوەى دەنگى پێدان وبەدرۆکانیان باوەڕى کرد کاتێک خۆیان هەڵبژارد,ئەوان تاوان ئەنجام ئەدەن کاتێک دزى دەکەن وپارەى نەوت وپارەى گومرگەکان وسامانى گشتى باشوورى کوردستان  
بەتاڵان دەبەن کەس نازانێت چی بەسەردێت وتەخشان وپەخشانى پێ دەکەن وخەلکى هەژارو کرێکارو زەحمەتکێشى باشوورى کوردستان بەردەوامە لەدەست ڕانەگەیشتن بە سووتەمەنى وبێ بەشن لە سامان وپارە تەنانەت بێ بەشن مووچەى تەواوى مانگانەش کە وەک فەرمانەرێک هەقى خۆیان پێیان بدرێت. تەنانەت لە  کۆتایى مانگى (  ١(January /٢٠١٧ دا گەنجێک لەشارى سلێمانى بەهۆى سەرماوە گیانى لەدەستدا بەپێى ووتەى پۆلیسى سلێمانى کە لەڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکرایەوە بۆ خەڵکى کوردستانى خستە ڕوو کە ئەو گەنجە بەهۆى نەبوونى شوێنى نیشتەجێ بوون و سووتەمەنى لە کەلاوەیەکى خانووى تەواونەکراودا لەسەرمان ڕەقبۆتەوە وگیانى لەدەست داوە.ئەگەر ئەم کارەساتە لەهەر کۆمەڵگایەکى تر ڕووى بدایە کە کەمێک دەسەڵات وسیستەمەکەى پێشکەوتووبایە بەشێکى زۆر لەبەرپرسەباڵاکانى دەستیان لەکاردەکێشایەوە ولە کۆمەڵگاشدا گەورەترین ناڕەزایەتى وخۆپیشاندان بەرپادەبوو بۆچارەسەرکردنى کێشەکانى خەڵک بەڵام لەباشوورى کوردستان بەچەندەها کارەسات وڕووداوى جۆراوجۆرى دڵتەزێنى لەچەشنى تیرۆرکردنى تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسان ورۆشنبیران وسیاسى ومەلاى ئایینى و ژنان وکچان ئەوا ئێستاش گەنج بەهۆى سەرماوە گیان لەدەست دەدات دەسەڵاتى بنەماڵەیى وخێلایەتى وهەربەردەوامە درێژەدان بە ملهوڕى وچەوسانەوەودزى وتاڵانى.ئەم سیستەم ودەسەڵاتە لەباشوورى کوردستان  زیاتر لە چەندەها ساڵە خەڵکى کرێکارو ڕەنجدەروزەحمەتکێش دەهاڕێت ودەچەوسێنێتەوە,ئایاچەندین ساڵە  حیزبەکان ڕۆژێک گەنجێکییان لەدەروەی حیزبەکەی خۆیان  لەڕوانگەی فکرو تێگەیشتنەوە هێناو لە جێگایەک داینا کەخزمەت بکات ؟؟!!بەداخەوە کە س نەیبینى.
لەئەنجامى هەبوونى دەسەڵاتێکى سەرکوتگەروچەوسێنەردا,پێویستە هەریەک لەلای خۆیەوە هەنگاوەکان بۆ ئایندەیەکی باشتر دەست پێ بکات ،هاوکاربێت بۆ گۆڕانکاری باشتر .چونکە ئەوان (لایەنگرانی دەسەڵات) کەمینەن ،ئێمەی چەوساوە زۆرینەین.کاتێک خەڵک بەجۆرێک ووشیاربێت کە یەکگرتوو هاوکاری یەکتری بێت لەداکۆکی کردن لەماف وئازادییەکان ئەوکات دەسەڵاتداران چۆک دادەدەن لەبەردەم خەڵکدا بەئاسانی لەناودەچن .بۆمەسەلەی پشتیوانیش کە هێزی خەڵک یەکگرتوویى لەتێکۆشان وبەرخوداندانیشانبدات,پشتیوانیش هەنگاوبەنگاو دەست پێ دەکات.نممونەی زۆر تازە شۆڕش لەخۆرئاوای کودستانی سووریا یە لەبەرئەوەی خەڵک یەکگرتووە لەتێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی ماف وئازادییەکان ئەوا هەنگاو بەهەنگاو بەرەوسەرکەوتنی باشتر وچاکتر دەڕۆن.
 پێویستە هەموولایەک باش بزانێت کەشۆڕش بکەین بۆئازادی ئەبێت چاوەڕوانی زیندان وگرتن ببین ،هەرکاتێک یەکگرتوویی خەڵک بەهێزبێت ئەو گرتن وکوشتنانەش کۆتایی دێت بەڵام یەکگروویی بەهێزنەبێ هەنگاو بەهەنگاو دەسەڵات فاشی ترو سەرکوتتردەبێ لەبەردەوامی لە تیرۆر کوشتنی ڕۆژنامەنووس و خەڵکی ناڕازی وئازادیخواز.ئەگەر لەناوخۆی کوردستان یەکگرتوویی بەهێزبێ لەدەرەوەش پشتیوانی بەهێزدەبێ بۆ بەدەستهێنانی ماف وئازادییەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە