قوباد و دۆسییەی نەوت

Sunday, 05/02/2017, 14:39

6100 بینراوە


چەند مانگێگ پاش وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی لە هەر بۆنەیەکدا کە باسی نەوتی هەرێمی تێدا کرابێت، بەبێ دوو دڵی، پێداگرێ کردووە کە ئاگای لە دۆسییەی نەوتە. لە دیدارێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، کە لە مانگی ١٠ی ٢٠١٤ دا بڵاو کراوەتەوە (بڕوانە ئەم لینکە:
و لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا ئاگای لە دۆسییەی نەوت هەیە لەهەرێمی کوردستاندا؟ قوباد ئەڵێت: "من جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەوت و غازم، ئەگەر ئاگادار نەبم کەمتەرخەمم".
هەندێک جاریش وەک پارێزەرێک چووە بە هانای بارزانییەوە و ڕەتی کردۆتەوە ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی هەبێت بەم دۆسییەیەوە. بۆ نموونە، بەپێی ڕاپۆرتێکی سایتی NRT لە کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکەی ١٩ ئابی ٢٠١٥ دا بە ئامادەبووانی وتوە: "غەدر لە بارزانی دەکرێت ئەگەر پەیوەست بکرێت بە دۆسیەی نەوتەوە." (بڕوانە ئەم لینکە: 
تۆ نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیت لەم ‌حکومەتەدا، کەواتە، لانی کەم، ئەبێ بەشێک لە سەرکردایەتی حیزبەکەشت ئاگایان لە سیاسەتی نەوتی هەرێم بێت. بەڵام دڵنیات ئەکەمەوە کە نەک هەر مەکتەبی سیاسی حیزبەکەت، تەنانەت دایکیشت کە ئەندامی ئەو مەکتەبەیە ئاگایای لەو "سیاسەتە" نییە، تەنها ئەو زانیاریانە نەبێ کە Wikileaks بڵاویکردۆتەوە!
خۆت باش ئەزانیت کە پارتی ئاشی نەزان نییە وەک یەکێیتی و کەس بەبێ ئەمری مەسعود بارزانی هەناسەش هەڵناکێشێت! سیاسەتی ڕووخاو و گەندەڵی حکومەتی هەرێم لە بواری نەوتدا، کە تەنها ماڵوێرانی لێکەوتۆتەوە بۆ خەڵکی کوردستان، هەر بە ناو سیاسەتی حکومەتە و لە ناخدا سیاسەتی تاڵانکردنی کوردستانە و لەلایەن بارزانی و ئەردوغانەوە داڕێژراوە.
لێرەدا ئەمەوێت لێت بپرسم: ئایا بەڕاستی ئاگات لە سیاسەت و دۆسییەی نەوتی هەرێمە یاخود ئاگات لێی نییە و وەکو پشتگیریەکی مەعنەوی بۆ حکومەتەکەی پارتی ئەڵێیت ئاگادارم؟
ئەگەر بێ ئاگایت و ئەڵێیت ئاگادارم، ئەوە راستگۆ نەبوویت لەگەڵ خەڵکی کوردستان و حیزبەکەی خۆتدا و پێگەی خۆتت بەکار هێنا بۆ دەمکووتکردنی نارەزایی لە ناو حیزبەکەتدا. دەیان جار دلسۆزانی یەکێیتی پرسی تەمومژاویبوونی دۆسییەی نەوتیان وروژاندوە، پارتیش هەموو جارێک ووتویەتی: قوباد تاڵەبانی ئاگاداره! سەرەڕای ئەمەش، بوویتە هۆی پەردەپۆش کردنی تاوانێکی گەورە دەرهەق بەو میللەتە چەوساوەیەی کە دایکت، باوکت، باپیرت و خاڵە هەمزە عەبدوڵات هەموو ژیانیان لە پێناویاندا تەرخان کرد. هەروەها بوویتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ ئەوەی مێژوویان لەکەدارکەیت!
ئەگەر ئاگاشت لە سیاسەتی نەوتی هەرێمە، ئەوە هەر زۆر وێرانتر! کەواتە تۆ ئاگات لە پلانی بارزانیە بۆ فرۆشتنی کێڵگەکانی کوردستان بە تورکیا. ئاگات لە ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی تاڵانکردنی گازی چەمچەماڵە. کە واتە تۆ ئاگاداریت کە لە هەر بەرمیلە نەوتەی کە ڕەوانەی تورکیا ئەکرێت چەند دۆلار ئەچێتە گیرفانی بارزانییەوە و چەند ئەچێتە گیرفانی ئەردوغانەوە؟
ئەگەر ئاگات لەم هەموو ووردەکارییەیە و تا ئێستا بێدەنگیت، ئەوا ئیتر هەرگیز نەڵێیت نەوەی برایم ئەحمەدی! ئێتر بەوانەوە بنازە کە بێ ووچان پشتگیری لە بەرژەوەندییان ئەکەیت!
چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی پۆستەکەت وەربگریت پەیوەندیمان کرد، زۆر خۆشحاڵ بووم، لە دڵی خۆما ووتم گەنجێکی زیرەک کە لە بەریتانیا گەورە بووە و لە ئەمەریکا ژییاوە، ئەتوانێ گۆڕانکاری بکات، بەو هەموو پشت و توانایەوە ڕەنگە گوزەرانی خەڵک باشتر کات. پێم ووتی ئەگەر کار ئەکەیت وەکوو سەرۆکی حکومەت بۆ زۆنە ڕەنگاوڕەنگەکە، ئەوا سەرکەوتووبیت، ئەگەر ئەشزانی دەرەقەت نایەیت و ئەچیتە ژێر سێبەری نێچیروانەوە ئەوا ئەم پۆستە وەرمەگرە و لەناو یەکێیەتیدا کار بکە. بەداخەوە حاڵ بەم ڕۆژە گەیشت کە گۆزەرانی ملیۆنەها هاووڵاتیی ئەم هەرێمە و ئایندەی خۆتت کردە قوربانی بارزانی!
پەیجی هەڵۆ رەش لە فەیسبوک:
https://www.facebook.com/permalink

وەڵامی قوباد تالەبانی بۆ هەڵۆ:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە