قوباد تالەبانی شوێن پێی باوکی و کۆسرەت هەڵدەگرێت بۆ کڕینی دەنگ

Sunday, 05/02/2017, 15:27

5892 بینراوە


قوباد تاڵەبانی ماوەی دوو ساڵە لە شارەزور بۆ کرینی خەڵک و بە کۆیلە کردنی ماڵ بە ماڵ دەگەڕێ و پارەدابەش دەکات، پەیامنێری کوردستانپۆست لەسەر ئەم دیاردەیە بەدواداچوونی کرد و دەڵێت  لە ئێستاداو لەم هەفتەیەدا بەسەر سەرۆک عەشرەتەکاندا گەڕاوە و ئۆتۆمبیلی دابەشکردوە، ئەمەم لە کاتێکدایە کە دەڵێت پارەمان نییە و حکومەتەکیان پارەی فەرمانبەرانیش نادەن، ئیتر دەبێت ئەم پارانەیان لە کوێ بێت بۆ کڕینی ویژدان و شەرەفی خەڵکی.
سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، دەڵێت کەوا لەو عەشرەتانەی زانیاری تەواومان لەسەری هەیە چەند کەسایەتییەکی عەشرەتی گەڵالی و سەرۆک عەشرەتی باشکی و سەرۆک عەشرەتی یوسوجانی، هەروەها چەند کەسایەتی دیاری عەشرەتی هارونی دەیان سەرۆک عەشرەت و کەسایەتی دیاری شارەزۆر، کەوا قوباد دەستیانی گەیشتوویەتی هاوشێوەی کۆسرەت رەسوڵ و و جەلال تالەبانی باوکی بەو شێوەیە دەیەوێت کەسایەتیی بۆ خۆی دروست بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە