لە ناوەڕاستی مانگی شەشی ئەمساڵ مەلا بەختیار دکتۆرا وەردەگرێت!

Sunday, 02.05.2017, 20:17

9074 بینراوە


سەرچاوەیەک لە هۆڵەندا بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی  و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنیی) کە خۆی پێی خۆشە بەو هەموو شتانەوە بناسرێتەوە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت لە مانگی ٦ی مساڵیشدا مەلا بەختیار دەبێت بە (دکتۆر حیکمەت موحەمەد کەریم) .
سەرچاوەکە بەم شێوەیە قسە لە مەلا بەختیار و دکتۆراکەی دەکات:
- مەلا بەختیار لە ساڵی ١٩٥٤ لە شاری خانەقین لە دایک بووە، 
- تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە.
- ئەو پلە و پۆستەی کە لە ناو یەکێتییدا هەیەتی، یارمەتی داوە، بە ساختە بڕوانامەی شەشی ئامادەیی وەربگرێت!
- هەروەها بەهۆی ئەو دەسەڵات و پۆستانەی لەناو یەکێتییدا هەیەتی، توانێوێتی (تەسدیقی بڕوانامەکەی بکات) ئەمەشی ناردووە بۆ هۆڵەندە، تا بەکالۆریۆس و ئینجا دکتۆرای پێوەربگرێت.
- ئەو زانکۆیە ناوی (الجامعة الحرة فی هولندا )، زانکۆیەکی ناسراو نییە، بەڵکو وەکو زانکۆیەکی ئازاد و لە رێگای نامەگۆڕینەوە بڕوانامە بە خوێندکارەکان دەدات، ئەویش بە بڕێ پارەی زۆر بڕوانامەی دکتۆرای ساختە دەفرۆشێت.
سەرچاوەکەمان دەڵێت: مەلا بەختیار تا دوو بۆ سێی ناوەندی خوێندنەوە، هاوڕێیەکی خۆی کە نایەوێت ناوی ئاشکرابکرێت دەڵێت لە خانەقین هاوڕێی خۆم بوو، لە پۆلەکەدا لە پڕ حیکمەت دیار نەما و وازی لە خوێندن هێنا، ئیتر نەمان دیوەتەوە کە بۆ خوێندن بگەڕێتەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت مەلا بەختیار زۆر دڵی خۆشە کە دەتوانێت بەم شێوەیە دکتۆرا لە یاسادا وەربگرێت و خۆی پێوەهەڵبکێشێت، بۆ ئەو مەبەستە تا ئیستا مەلا بەختیار پارەیەکی خەیاڵی داوە بۆ ئەوەی بەکالۆریۆس و دکتۆرا لەو زانکۆیە وەربگرێت، ئەویش کۆمەڵیک کەسی چڵاوخۆر پارەی لێدەخۆن، بەتایبەتی ئەوانەی کارەکەی بۆ جێبەجێ دەکەن و بەردەوام سەبارەت بە پەیوەندیی زانکۆکە و ناردنی نامە و کاری دیکەی دەکەن. هەر ئەمەشە ماوەیەکە مەلا بەختیار بە زۆری سەردانی هۆڵەندا دەکات و چەند هەفتەیەک لەوێ دەمێنێتەوە و دوایی دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
- ئەو کەسەی کە کارەکانی بۆ جێبەجێ دەکات و بەردەوام لەگەڵیدایە، بەرپرسی یەکێتییە لە (دەن هاغ) بە ناوی بەختیار بەکر.
- ئەو زانکۆیە ناوی (Al-Huraa University) الجامعة الحرة فی هولندا (کلیک بۆ بینینی لاپەڕەی سەرەکی زانکۆکە). تێبینی، ئەم زانکۆیە لە لایەن یاساوە رێگای لێگیراوە، کە نابێت ناوی (University) بەکار بهێنێت، بۆیە ئیستا بەشە ئینگلیزییەکەیان داخستووە، ئەم زانکۆیە لە لایەن (ئونوسکۆ) دانپێنراو نییە و لە هۆڵەنداش ناوی لە لیستی رەشدایە. تا ئیستا چوار جار دراوە بە دادگای هاگ و هەر چوار جارەکە دۆڕاندوویانە و پارەیەکی زۆریان لێسەندوون . (بۆ بینینی بەڵگەی ساختەکاریی و دادگاییکردنەکە کلیکی ئێرە بکە)
- ئەوانەی کە ناوی خۆیان لەو زانکۆیە دەنووسن تا دکتۆرا وەربگرن، تەنیا ساڵی جارێک و لە مانگی شەشدا بۆ تاقیکردنەوە دەچن. سەرچاوەکە دەڵێت، مەلا بەختیار تا ئیستا هیچی نەخوێندنەوە، ئەگەرپێویست بکات بەختیار بەکر تەلەفونی بۆ دەکات و یەکسەر بلیت دەبڕێت و دەچێت بۆ هۆڵەندا 
- ئەو زانکۆیە کۆمەڵێک دکتۆری شیعە بە ڕێوەی دەبەن، لە هۆلەندا ڕێگە پێدراو نین و کار و بڕوانامەکانیان بە ساختە لەقەڵەم دەدرێت.
- مەلا بەختیار ساڵی جارێک دەچێت نە ئیمتیحان دەدات نە هیچ، تەنیا لەگەڵ دکتۆرەکان دادەنیشێت و لە بری ئیمتیحان دەعوەتێکیان بۆ دەکات.
- لەو زانکۆیە تەواوی شیعە دەسەڵاتدارەکانی عێرا ق، ئەوانەی کە پۆستیان لەناو پەرلەمانی عێراقدا هەیە، دامودەزگا فەرمی و حیزبییەکان، یاخود زانکۆکانی عێراق و شوێنی دیکە کار دەکەن، پێویستییان بە بڕوانامەیەکی بەرزە، دەچن بۆ ئەم زانکۆیە و بە پارەیەکی زۆر بڕوانامە وەردەگرن، زۆربە دەسەڵاتدارەکان بەم زانکۆیە فێربوون و لە هۆڵەندا دکتۆرای ساختە وەردەگرن. نەک تەنیا بۆ شیعەکانی عێراق و کوردەکانی هەرێم، بەڵکو چەند وڵاتێکی ئەفەریقیش کە وەکو عێراق بە پیسخۆریی و گەندەڵی ناوبانگی دەرکردووە، ئەوانیش دەچنە ئەم زانکۆیانەی هۆڵەندا و دکتۆرا وەردەگرن.
هەموو ئەوانەی کە دکتۆرا وەردەگرن، تەنیا لە مانگی شەشدا دەچن بۆ تاقیکردنەوە، هەندێک جاریش خاوەن بڕوانامە ساختەچییەکان داوایان لێدەکەن، کە بۆ مەسەلەی پارە و هەندێک کاری دیکە بچن و سەردانیان بکەن، ئەمەش بۆ بیانووگرتن، تا پارەی زیاتریان لێبسەنن، بەڵام مەلا بەختیار پێویستی بەوە نەبووە، چونکە لە رێگای بەختیار بەکرەوە ئەو کارانەی بۆ کراوە.
ئەوانەی لەم زانکۆ بندیوارە مامۆستان، گوایە وانە دەڵێنەوە، یەک دوو مامۆستای تەزویر ماونەتەوە، هەن ئەوانیش هەر دکتۆرێک بۆ ١٢ بەش دانراون. هەموو ئەوانی تر زۆربەیان خەیاڵین و بوونیان نییە (کلیکی ئێرە بکە)، دادگای هۆڵەندا سایتەکەی پێداخستن، بەڵام ئەوان بەشە عەرەبییەکەیان هێشتۆتەوە و کاری خۆیانی لەسەر دەکەن.
ئەو کوردانەی لە هەرێم کە دکتۆرایان لەم زانکۆیە هەیە، زۆربەیان دکتۆرای بندیواریان لە هۆڵەندا وەرگرتووە.
سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا زۆر لە کوردە دەسەڵاتدار و ئاکادیمستەکانی هەرێم لەم زانکۆیە دکتۆرای ساختەیان وەرگرتووە، هەندێکیان لە دەرەوە باسی ناکەن و شاردوویانەتەوە، تەنیا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆست، کارەکانی خۆیان وەکو مامۆستای زانکۆ یان مەبەستێکی دیکە، کە دەبێت بڕوانامە بەرزیان هەبێت، داویانە بۆ شوێنی کارەکانیا،ن ژێر بەژێر بەکاری دەهێنن، لای دەرەوە ناوێرن بڕوانامەکانیان دەربخەن و باسی بکەن. ئەو سەرچاوەیە پێی راگەیاندنین کەوا توانیوێتی یەک دوو ناوێک لەوانە وەربگرێت، بەڵام ناوەکان زۆرن، دەڵێت بەدوای ناوی دیکەشدا دەگەڕێم و بۆتان دەنێرم:
کۆسرەت رەسوڵیش دکتۆرای فەل و ساختەی لەم زانکۆیە وەرگرتووە!

د. کۆسرەت رەسوڵ، دکتۆرا لە چیدا؟ لە خۆی بپرسن
- کۆسرەت رەسوڵ، یەکێکە لەوانەی کە لەو زانکۆیە دکتۆرای وەرگرتووە.
- کاروان ساڵحی کۆنە گۆڕان و تازە پارتیی لە زانکۆی لاهای لە رایسڤانک (Lahaye University Rijswijk) بڕوانامەیەکی وەرگرتووە (تێبینی:دادگای لاهای بڕیاری داخستنی سایتی ئەو زانکۆیەی داوە، کە نابێت University بەکار بهێنێت (کلیک))
لە خواریشەوە تەماشای وێنەی کاروان ساڵح بکە: بە کاروان مەرجێک نە تاقیکردنەوەی داوە و نەخوێندوویەتی، نرخی ساڵانەی وەرگرتنی دکتۆراکەی بە دوو هەزار ئیرۆ بووە.


- عمر زاوێتەیی بەرپرسی پارتی لە هۆڵەندا دەرچوی زانکۆی لەهای ئەم زانکۆیەش بە هەمان شێوە فەلە (ئەم وێنەیەی سەرەوە)
ئەوەی جێگای سەرنجە، سەرۆکی زانکۆی لاهای بۆ خۆشی دەرچوی زانکۆی حریەیە واتە بڕوانامەی سەرۆکی زانکۆکەش ساختە و هیچ بەهایەکی زانستی نییە. ئەم زانکۆ ساختانە لە نێوان خۆشیاندا بڕوانامەی ساختە بە یەکتر دەدەن و ئەمەشیان کردووە بە بازرگانی و پارەپەیداکردن.
چۆن بڕوانامەی دکتۆرای ساختە بەڕیوەدەچێت!؟
- سەرجاوەکە دەڵێت دادگای هۆڵەندا ناتوانێت ئەو زانکۆیانە دابخات، چونکە ئەو زانکۆیانە وەکو رێکخراوی خزمەتگوزاری (منضمات خیریة) ناوی خۆیان تۆمارکراوە،لە پاڵیشەوە ئەم کارە نایاسییە دەکەن، بەڵام هەر کاتێک سەرپێچکارییەکیان لێ ببینرێت دەدرێن بە دادگا و سزا دەدرێن. ئەم زانکۆیانە کە وەکو رێکخراو ناویان تۆمارکراوە لە پاڵدا ئەم زانکۆیانەیان کردۆتەوە، تا پارەی پێ پەیدا بکەن و پەردەپۆشی کارە نا یاساییەکنیان بکەن، هەر کاتێکی سزای یاسایی دەدرێن و پارە دەکەوێتە سەریان، ئەوان خەمیان نییە و بە تەنگەوە نایەن، چونکە ئەو پارانەی دەستیان دەکەوێت زۆرترە لەوەی دەیدەن بە سەرپێچی یاسا. ئەو پارانەی دەستیان دەکەوێت بۆ چوار ساڵی هەر قوتابییەک نزیکەی ٨ هەزار ئیرۆ وەردەگرن. سەرچاوەکە دەڵیت ئەوەی مەلا بەختیار زۆرتری تێچووە چونکە خۆی پارەی زۆری دەدات و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت دکتۆرا وەربگرێت.
سەرچاوەکە دیسان درێژەی دەداتێ و دەڵێت پاش ئەو هەموو کەتنانەی کە ئەم زانکۆ بندیوارانە کردوویانە، ئیستا لە هۆڵەندا قەدەغەکراوە کە ناوی ئونیڤێرشتی (University ) بەکار بهێنن. 
- بۆ زانیاریی ئەو کەسەی کە دکتۆرا وەردەگرێت، کارێکی دیکەی لەبەر دەمدایە کە دبێت بیکات، تا گەڕایەوە لە وڵاتی خۆی بڕوای پێ بکەن و دامودەزگاکانی پێ چاوبەست بکەن، ئەویش پێش ئەوەی بیباتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، بەتایبەتی عێراقییەکان و کوردەکانی ناو هەرێم بەم شیوەیەی خوارەوە دەکەن:
- زۆربەی بەرپرسەکان کە دەیانەوێت دکتۆرا وەربگرن، تەنیا پارە و وێنەی خۆیان دەنێرن، وەکو کۆسرەت رەسوڵ، دوای ئەوە ئیتر یەکسەر بڕوانامەی دکتۆراکانیان پێ دەدرێت، بۆ ئەوەیش کە لە وڵاتی خۆیان ببێتە بڕوانامەیەکی فەرمی، دەچن فێڵێکی دیکە دەکەن، بڕوانامەکە دەبەنە سەفارەتێکی وڵاتی عەرەبی بۆ نمونە وەکو میسر و لەوێ (تصدیق)ی دەکەن، واتە ئەو سەفارەتە مۆرێکی لێدەدات.
ئەوەی سەفەرەتەکە دەیکات، بۆ ئەوە نییە کە ئەم بڕوانامەیە راستە و دکتۆرای فەل نییە،، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە ئەو کەسەی دەچێت، ئەمان (تصدیق)ی دەکەن، کە ئەو وێنەیەی بە سەر بڕوانامەکەوەیە، ئەو کەسەیە کە ئیستا هاتۆتە لایان و وێنەی ئەوە، سەفارەتەکان بە هیچ شێوەیە دەسەڵاتی ئەوەیان نییە، کەوا (تصدیق) بڕوانامە بکەن، ئەمەش فێڵێکی دیکە کە ئەم دکتۆرە ساختەچیانە لە رێگای سەفارەتەکانەوە دەیکەن.
ماوێتی
چاوەڕوان بن لە بەشی دووەمدا قسە لەسەر مەلا بەختیا دەکەینەوە




(دەنگدراوە: 20 . زۆرباشە: 4/5)