KURDISTANPOST
خوێنەرێک
سۆرانیەکانی بارزانی ٣٨٠٤مناڵە
Monday, 06/02/2017, 19:28
3307
بینراوە
تەحسین شاوەیس وەك کوڕە گەورەی بارزانی ناسراوەو لەچەندین بۆنەدا مەسعود ئەمەی پشت ڕاست کردۆتەوە. ئەم سەرۆك جاشە کە بکوژی مامە ڕیشەیەو بەپلانی جەلال تاڵەبانی هەستا بەو نامەردیە و دواتریش بەپلانی بارزانی خۆی لەناوبرد تا نهێنی جەلال ومەسعود لەکوشتنی نەیارەکانی خۆیان بشارنە ئەمیشیان لەپشتەوە لە شەڕی ناوخۆ لەدوکان کوژرایەوە. وە ناشبێ ئەوەمان لەیادچێ تەحسین یەکێ بوو لەخۆشەویسترین و دڵسۆزترین کەسی مەسعود و بنەماڵەکەی.
لەدوای کۆتایی هێنان بە شەڕی داعش کەڕەنگە چەند مانگێکی مابێ،ئێران هەموو ئەو پارتیە ڕەنگ زەردە کاڵیانە بەرەو هەولێر ڕەوانە ئەکاتەوە بۆ لای باوکە ڕەسەنەکەیان. ئەمانەش کەئێستا لەناوچەی سلێمانی و گەرمیان لەژێر ئاڵا زەردە قەلەباچکەکەی پارتیدا پۆز لێ ئەدەن و سەروەت و سامانی کوردستان لووش ئەدەن و مناڵی هەژاری ئەو ناوچەیە وەك سوتەمەنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەکار دێنن،ئەبێ بچنەوە بۆ لای ئاغاکانیان لەسەری ڕەش.
هەریەك لە(کۆسرەت ڕەسوڵ،مەحمود سەنگاوی و شێخ جەعفەر)سەرمەشقی ئەو گروپەن کە هەنووکە شوێنی تەحسین شاوەیسیان گرتۆتەوەو ئامادەن بۆ تۆزێ نانە ڕەقەی بەردەمی ماڵی مەسعود و بنەماڵەکەی تا ئێوارە بحەپێنن و پاسیان بکەن. تەواوبوونی شەڕی داعش زۆر نهێنیمان بۆ دەرئەخا و ئەو ڕەنگ زەردە کاڵانە ناتوانن هەتا ماوە بەو شێوەیە خۆیان نمایش بکەن. جا با بزانین کێی تریش لەگەڵ خۆیان دەمە زەرد ئەکەنەوەو ئەچنەوە بەر قاپیەکە زەردە قووپاوەکە.
خوێنەرێک
© 2019- Kurdistanpost